کاتێک که نیشتیمان له‌هه‌راج خانه‌یکدا خۆی ده‌بینێته‌وه..!؟
* ئه‌کشون …. زبڵخانه‌ی ئه‌وروپای یه‌کان و بازاری گه‌رمی کورده‌کان..!
ده‌روازه
به‌دواداچوون لێکدانه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌مه‌ڕ دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌گشتی وله‌سه‌ر‌که‌سیه‌تی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌هه‌نده‌ران به‌تایبه‌ت کارێکی سه‌ره‌تایی ونوێ یه ،بۆیه‌ئه‌م کاره‌بێ که‌مو کوڕی وخه‌وش نییه..!هه‌رله‌ڕووی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی به‌دواداچونه‌که‌و هه‌م له‌ڕووی ناوه‌ڕۆکی میتۆده تیۆریه‌که‌شه‌وه که‌موکورتی وناته‌واوی تیابه‌دی ئه‌کرێت ئه‌م دان پێنانه پێشوه‌خته‌ش پاساو وخۆدزینه‌وه‌خۆبه‌ساحێب نه‌زانی خه‌وش و ناته‌واییه‌کان نییه‌بگره‌ڕاستییه‌که‌ده‌بێت دانی پیابنرێت.
* بازاڕ یه‌کێکه له‌کۆنترین دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ژیانی مرۆڤدا،هه‌راج ومه‌زاتخانه‌ش له‌ڕووی بوون وده‌رکه‌وتن وسه‌رهه‌ڵدان و گشتایه‌تیه‌وه،له‌ته‌واوی کۆمه‌ڵگاوشارستانیه‌ته‌کاندا،به‌کۆن ونوێ یه‌وه، به‌سه‌ره‌تاو پێشکه‌وتو وهاوچه‌رخی یه‌وه،له‌هه‌مووکات و زه‌مه‌نێکدا له‌هه‌رجێ پێیه‌کی جوگرافیای که ئاده‌میزاد تیاژیابێت بوو‌نی هه‌بووه..بۆیه‌کاله‌م سۆنگه‌یه‌وه ڕاسته‌گه‌ربڵێن،هه‌راج و مه‌زاتخانه و(هه‌فته‌بازاڕ)وه‌ک نه‌ریت و کلتور وه‌ک ویست وئاره‌زوو له‌گه‌ڵ درووست بوو‌نی مرۆڤ و شارستانیه‌تی ئه‌ویش دروست بو‌وه و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی خولکیاکانی مرۆڤ بۆئاڵوگۆڕکردنی کاڵاکان بۆ(کڕین و فرۆشتن) هه‌راج وباژێره‌کان له‌گه‌ڵیا گه‌وره‌بووه ،له‌کۆندا هه‌راج خانه‌کانی ئه‌وروپا تایبه‌تمه‌ندیه‌کی نایابیان به‌خۆوه بینیه‌وه،له‌م باره‌یه‌شه‌وه له‌ڕوی ڕواڵه‌ت وپه‌یوه‌ست بوون به‌تایبه‌تمه‌ندی هه‌راج خانه‌کانی ئیتالیا وفه‌ره‌نسا له‌پێشه‌نگی ئه‌و مه‌زاتخانه ئه‌وروپاییانه‌ن که‌هه‌تا ئه‌مڕۆشمان ئه‌و بازاڕانه یان به‌شێوه کلاسییکه‌ی جارن هێشتۆته‌وه و نه‌شیان هێشتوه که‌گڵۆباڵیزم وبه‌رهه‌م هێنانی ته‌کنه‌لۆژیا کار له‌ڕه‌وش و سیمای بازاڕ‌و کاڵکانیان بکات ،بگره له‌پاڵیدا هه‌وڵیان داوه‌له‌گه‌ڵ شنه‌بای ته‌کنه‌لۆژیا به‌جۆرێک هه‌ڵکه‌ن بۆ باشتر ده‌رپه‌ڕاندنی بازاڕه‌کانیان،سودی لێ ببینن.
* هه‌راج (مه‌زاتخانه) بازاڕیکی پڕ له به‌دگومان وهه‌ژمینه،که‌م که‌س هه‌یه له‌وانه‌ی که ڕوو ده‌که‌نه ئه‌م بازاڕانه بتوانێت خۆی بگرێت وهه‌وڵ نه‌دات ئه‌ویش شتێک بکڕێت یان نرخێک به‌رزونزم پێ نه‌کات، هه‌راج خانه‌کانی فه‌ره‌نساو ئیتاڵیا وگرێکلاندو به‌ریتانی هه‌تائه‌مڕۆمان جگه‌له‌فرۆشتن ومه‌زادکردنی ئه‌نتیک وپارچه‌و شوێنه‌ورای کۆن،وتابلۆی شێوه‌کاری به‌نرخ هیچ کاڵایه‌کی تر له‌ومه‌زادخانانه نایه‌ته فرۆشن،کاڵاکانیش به‌شێوازی زیادکردنی ئاشکرانمایش پی ده‌کرێت یه‌که‌م جار که‌له‌پاریس چوومه مه‌زاتخانه‌یه‌کی له‌وشێوه‌یه توشی شۆک بووم به‌جۆرێک ئه‌وتابلۆ وکاڵا ئه‌نتیک وکریستاڵیانه ڕیکلامی بۆ ده‌کرابه‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر ئاره‌زووی کڕینی لادروست ئه‌کردی..تائه‌وڕاده‌یه‌ی که ئاسته‌مه‌خۆت له‌ئاست به‌رزبوونی نرخه‌کاندا خۆت بێ ده‌نگ ڕابگریت وه‌لێ ئه‌مه له‌فره‌نسا به‌ڵام لێره له‌ئه‌سکه‌نده‌ناڤیاله‌گه‌ڵ زۆربونی بازاری ده‌ستی دوو سه‌کندهاندsaknd hand وهه‌فته‌بازاڕه‌کان که‌مێک له‌بایه‌خ وڕۆڵ وناوی مه‌زاتخانه‌کانی داشکاندوه.واته بازاڕه‌که‌خۆی ناوی مه‌زاتخانه‌یه به‌ڵام هیچ شوێنه‌واری مه‌زاتکردنی کاڵای تیابه‌دی ناکه‌یت ،زیاتر له‌بازاڕه‌کانی (کۆنه‌و شێخه‌ڵاو به‌رده‌م مزگه‌وه‌تی گه‌وره)ی لای خۆمان ده‌چیت، ده‌رکه‌وتنی ئه‌م بازاڕه ناڕێکوپێکانه دیارده‌یه‌کی نامۆیه له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری نوێخوازی ئه‌م وڵاتانه.زۆرێکیش له‌ئابوری ناسان و کۆمه‌ڵ ناسان پێیان وایه،ئه‌م دیارده‌یه نه‌خۆشیه‌که‌په‌ناهه‌نده له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده‌ئه‌قڵیه‌کانی تری دا له‌هه‌گبه‌که‌یدا هێناویه‌ته ئه‌م وڵاته وبه‌سه‌قه‌تی هه‌وڵی هه‌ڵڕشتنی داوه.ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که ئه‌م جۆره بازاڕانه به‌هۆیه‌کی کاریگه‌ره وڕێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی تێکه‌ڵاو بوو‌نی شارستانیه‌تیه‌کان ومرۆڤه‌کان له‌کۆمه‌ڵگادا ده‌زانرێت،وله‌هه‌ندێک له‌ڕۆژنامه‌کانیش به‌کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی تیرۆر وه‌سف یان ئه‌کات
* له‌سویدا تاپێشترله‌ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سویدیه‌کان وه‌ک نه‌ریتیکی به‌جێماووبه به‌شێک له‌فه‌نتاسیاکانی خۆئاماده‌کردن و پێشوازی کردن له‌کرسمس وساڵی نوێ له‌ناوه‌ڕاستی مانگی دوانزه‌دا وه‌ک هێمایه‌ک بۆبه‌پیره‌وه‌چوونی جه‌ژن وکرسمیس و ده‌ڕبرێنێک بۆنوێ بونه‌وه،زۆربه‌ی که‌ل و په‌لی ناوماڵ وکاڵای کۆن وزۆربه‌کارهاتو زیاده فڕێده‌درایه حاویه‌کانه‌وه ،شاره‌وانی یه‌کانیش بۆئه‌م مه‌بسته،چه‌ندزبڵخانیه‌کی کاتیان له‌گه‌ڕه‌که‌کاندا دا ده‌نا تاخه‌ڵکی شتی خۆی تیا فڕێ بدات و دواتریش ئه‌م شتانه کۆده‌کرایه‌وه وبه‌شی هه‌ره‌زۆری ده‌سوتێنرا،به‌ڵام له‌پێنج ساڵی ڕابڕدوو ڕێژه‌ی فڕێدانی که‌لو په‌ل وشتومه‌کی به‌ساڵاچوو له‌لایه‌ن خێزانه سویدیه‌کان به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو وسه‌رنج ڕاکێش که‌م بۆته‌وه،به‌تایبه‌ت له‌و بۆنه گشتی یه‌ی که‌له‌مانگی دوانزه‌دایه‌و بڕیاره‌خه‌ڵکی شتی خۆی فڕی بداته‌زبڵخانه‌کان ،له‌م ساڵانه‌ی دوایدا له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شتی کۆنی خۆی فڕێبداته‌زىڵخانه‌کان،له‌پشتی ماشێنێکداکۆیانده‌کاته‌وه‌و ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌کشه‌موان ده‌یهێنێته بازاڕێک که‌به‌بازاڕی (ئه‌کشون )ناسراوه و به‌سه‌رپه‌ناهه‌نده‌وخه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساغ ئه‌کرێته‌وه .له‌کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م به‌دواداچونه له‌سویدیه‌کم پرسی که‌هه‌ست به‌چی ئه‌کات که‌ئه‌مرۆ شوێنێک هه‌یه بۆساغ کردنه‌وه‌ی کاڵکانی له‌جیاتی فڕیدانی ؟ له‌وه‌ڵامدا گوتی : من ئه‌مه‌یه‌که‌م جارمه‌شت بهێنه‌ئه‌م بازاڕه ،ئێمه جاران هه‌رفڕیمان ده‌دان به‌ڵام هاوڕێکه‌م هه‌یه هه‌فته‌ی پێش‌و پێی گوتم بۆفڕێیان ده‌ده‌یت..؟ ناونیشانی ئه‌م بازاڕه‌ی پێدام وگوتیشی خه‌ڵکێک هه‌یه‌له‌م بازاڕه موشته‌ریه‌تی وعه‌وداڵیه‌تی..!ئه‌مڕۆش که‌شتم هێناوه‌ته‌ئه‌م شوێنه‌من به‌هه‌رنرخێک بیفرۆشم زه‌ره‌رمه‌ند نابم چونکه‌ئه‌م که‌لوپه‌لانه جێگه‌یان له‌مه‌ڵه‌که‌م گرتوه،من که‌ده‌یانفرۆشم پاره‌یه‌کیشم لێێان به‌ده‌ست ئه‌که‌وێت. که‌جاران پاره‌م له‌سه‌ر فڕیدانه‌که‌ی داده‌نا ئیتربۆنا var får inte?!
وێرای جیاوازی هۆکان به‌ڵام ئامانج یه‌ک ئامانجه له‌ڕوکردن بۆئه‌م بازاڕانه..!؟
بۆشرۆڤه‌کردنی وێنه‌یکی ڕاست دروست له‌سه‌ردیارده‌وهۆکانی بازاڕگه‌رمی وزۆری هاموشۆکه‌رانی کورد ومیله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌م جۆره(هه‌فته‌بازاڕانه)که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌شاره قه‌ره‌باڵغه‌کانی سوید به‌دی ئه‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی پرسیارمان له‌خه‌ڵکێکی زۆرکرد، (پرسیاری ئه‌وه‌ی که‌چی هه‌یه‌له‌م بازاڕه وا ده‌کات ئه‌م بۆی بچێت)؟ لێره‌دا له‌به‌ر گرنگی وه‌ڵامه‌کان ،که‌دواتربۆچونه‌کانی له‌سه‌ربونیادنراوه هه‌ندێک له‌و وه‌ڵامانه ده‌خه‌ینه‌به‌ردیدی خوێنه‌ران.
- مامۆستا(محه‌مه‌د)خه‌ڵکی شاری کۆیه ومامۆستای زمانی ئینگلیزی بوه:ئه‌من له‌به‌رئه‌وه‌دێمه‌ئێره‌چمکێ خۆمی پی ده‌خافرێنم ،چی بکه‌م جگه‌لێره‌هیچ شوێنێکی ترشک نابه‌م سه‌ری پیابکه‌م ،جگه‌لێره‌له‌هیچ شوێنێکی تری ئه‌م وڵاته هه‌ست ناکه‌م له‌وڵاتی خۆم ئه‌ژیم ،هیچ نه‌بێت له‌م بازاره چه‌ند دیمه‌نێکت به‌رچاوده‌که‌وێت که له بازاره‌کانی لای خۆمان بچن.
- (عه‌لی پێنجوێنی)خێزانداروخاوه‌ن حه‌وت سه‌رخێزان خه‌ڵکی پێنجوێن ،من زیاتر له‌هاویندا ڕوو ده‌که‌مه ئێره زۆرتریش له‌وه‌رزی سه‌وزه‌فرۆشتندا،دێمه‌ئێره…سه‌وزه‌ی ئه‌م بازاره له‌باخچه‌کانه‌وه ده‌هێنرێت ،تۆیه‌که‌شی له کوردستانه‌وه بۆده‌هێنن ولێره‌ده‌چێنرێت،تامی سه‌وزه‌که‌یان ڕێک ئه‌ڵی لای خۆمانه،نازانم ئه‌گه‌ردیقه‌تت داوه یان نا..؟! تامی سه‌وزه‌ی سویدی بۆن ساردێک ده‌دات پیاوسه‌وزه‌وشینایشی له‌به‌رچاوئه‌که‌وێت.
- (رۆمیۆئه‌حمه‌د)خه‌ڵکی شاری مه‌هابادپیشه‌کرێکارله‌کارگه: من ته‌نها به‌مه‌به‌ستی مۆبایل کرێن دێمه‌ئێره،من خۆم له‌و که‌سانه‌م که‌زوو زوو مۆبایله‌که‌م ئه‌گۆڕم ،ئه‌م خولییایه‌شم له‌بازاڕی فرۆشتنی ته‌له‌فوناتی سویدی پێ ناکرێت،له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێ سه‌واکردن ونرخ دابه‌زاندن نییه،ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌لێره‌به‌زمانێک قسه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن که‌لێی تێبگه‌یت ،زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌مۆبیلی کۆنوبه‌کارهاتو ئه‌کڕن وئه‌فرۆشن یان عه‌ره‌بن یان کورد به‌باشی له‌یه‌ک حاڵی ئه‌بین. به‌ده‌م ساواکردنی مۆبایله‌وه ودوو براده‌ریش ئه‌بینین.
- (پوره‌زوڵێخا) خه‌ڵکی هه‌ولێر ژنی ماڵ:کوڕی خۆم چی بێت له‌تۆنهێنی من بۆکڕینی شت ومه‌ک نایه‌مه ئێره ته‌نها بۆ ئه‌وه دێمه ئێره‌بۆ ئه‌وه‌ی کوردێکی هاوته‌منم یان ناسیاوێکم ببینم تادووقسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م وکه‌مێک له‌و چوار دیواره‌ی ماڵه‌وه بێمه ده‌ره‌وه.سێ کوڕم هه‌یه لێره به‌ناشوکری نه‌بێت به‌هۆی مه‌شغه‌ڵه‌تی ئیش وکاره وه به‌ده‌گمه‌ن ده‌یانبینم له منگێکدا ئه‌گه‌ر دوو سێ جارسه‌رم لێبده‌ن.
- (ئه‌ڵماس) خه‌ڵکی سلیمانی ،پیشه‌مامۆستا: من زیاتر بۆکڕینی جلکی کۆن دێمه‌ئێره،ئێمه‌هه‌موو ساڵێک به‌ماڵ ومنداڵ سه‌ر له‌کوردستان ئه‌ده‌ین خزم و که‌سوکارێکی زۆریشمان له‌وێ هه‌یه،ئه‌گه‌رجلیان له‌بازار ی جڵفرۆشی مۆده بۆبکڕین زۆر گرانه پاره‌که‌مان به‌ش ناکات ،خۆشت باش ئه‌زانیت جلی کۆنه‌ی ئێره..!سه‌د قاتی جلی تازه‌ی کوردستان جوانتر وکه‌شخه‌تر دیاره،خۆهیچ نه‌بێت ئه‌ڵێن له‌ئه‌وروپاوه‌هاتوه.
- (جه‌عفه‌روه‌لی)خه‌ڵکی زه‌رده‌شت پیشه‌کاسباکار:من له‌هه‌فته‌یه‌کداپێنج ڕۆژئیش ده‌که‌م هه‌مووئومێدێکیشم ئه‌وه یه زوو شه‌ممه‌و یه‌کشه‌مو بێت بۆئه‌وه‌ی بێمه‌ئه‌م ئه‌کشونه،باوه‌ڕت بێت جاری واهیه‌له‌پێش ده‌رگه‌وانه‌که‌لێره‌م ،ئێره بۆمن وه‌ک نان وه‌ک ئاوپێویسته،خۆ جاری واهه‌یه‌هیچیش ناکڕم به‌س حه‌زم لێیه‌بێمه ئێره.سه‌بوریم دێته‌وه.
- (پشتیوان) خه‌ڵکی که‌رکوک ،من له‌کوردستان ئه‌ندازیار بووم ،لێره شوێنێکم گرتوه‌به‌کرێ کارتی ته‌له‌فونی تیا ئه‌فرۆشم ،خێره‌که‌ی که‌مه،به‌ڵام بۆبێ تاقه‌تی وکات به‌سه‌ربردن زۆرباشه.
- ( تاهیر )خه‌ڵکی هه‌ولێر .ڕاست پێت بڵێم من ڕۆژانه به‌نێو حاویه‌و زبڵخانه‌کانی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێم جارجار ڕیکه‌وت ئه‌کات شتی کۆنه‌ی باش فڕی ئه‌ده‌ن ،گشتی کۆده‌که‌مه‌وه شه‌ممه ویه‌کشه‌ممان دێمه ئێره ده‌یفرۆشم. ئه‌وه‌ی که‌نه‌شفرۆشرابۆهه‌فته‌ی دوای ئه‌وهه‌ڵیده‌گرم.هه‌رمشته‌ی بۆپه‌یداده‌بێت.
- (لاوه‌ند) خه‌ڵکی ڕه‌واندز.من زۆربه‌که‌می ڕوو ده‌که‌مه ئێره که‌دێشم زیاتر بۆکڕینی کارتی ته‌له‌فون دێمه ئێره بۆئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ که‌سوکارم بکه‌م.به‌ڵام براگه‌وره‌که‌م ئه‌گه‌رهه‌فته‌یک سه‌ردانی ئێره‌نه‌کات هه‌ست ئه‌کات شتێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست داوه،نازانم ئه‌م بۆگه‌ناوه چ خۆشییه‌کی تێدایه..؟
- (که‌ریم )خه‌ڵکی که‌رکوک ،من بڕوانامه‌یه‌کی به‌رزم هه‌یه‌له‌سویدئه‌وه‌ی که‌پێ ده‌ڵێن یاریده‌ری پزیشک ،به‌ڵام لێڕه‌شوێنێکم گرتوه‌به‌کرێ سه‌ری خه‌ڵک ته‌راش ئه‌که‌م ،ئه‌وخه‌ڵکه‌ی که‌دێته‌لای ئێمه‌ته‌نهاله‌به‌رئه‌وه‌نایه‌ت که به‌هه‌رزان سه‌ری بۆچاک ئه‌که‌ین به‌ڵکوبۆئه‌وه‌ش دێت که‌دووقسه‌ئه‌کات گوێ له‌دووکه‌س ئه‌گرێت ،جاری واهه‌بوو ئه‌م شوێنه بچوکه‌ی که‌تۆئه‌یبینیت زیاترله15 که‌س ئه‌وه‌ستێت بۆسه‌رچاکردن هه‌مووشی کوردوعه‌ره‌ب وتورکمان وخه‌ڵکی شه‌رقی یه،هه‌موووشی که‌دێته‌ئێره‌به‌ده‌ستوری کوردستان باسی سیاسه‌ت ئه‌کات .
- (حاجی ئه‌نوه‌ر) خه‌ڵکی هه‌ولێر خانه‌نشین ،من بۆکڕینی گۆشتی حه‌ڵال دێم بۆ ئێره لێره‌له‌سه‌ر ده‌ستوری ئاینی ئیسلامی پیرۆز گۆشت ئه‌فرۆشن ،هه‌ر له‌خۆمه‌وه ته‌بیعه‌تم ناچێته‌سه‌رگۆشتی سویدی.!
- (مه‌هداد) خه‌ڵكی بادینان من دێمه ئێره بۆ کڕینی سێدی گۆرانی کوردی هه‌موو جارێک که‌سێدی کوردی ده‌رئه‌چێت دێمه‌ئێره ده‌یکڕم،جارجارفیلمی دێڤێدێش ده‌کڕم لێره‌کۆپی ئه‌کرێت زۆرهرزانه.
- (ڕامی)خه‌ڵکی به‌غداد من له‌شارێکی تره‌وه دێمه ئێره ئه‌و شاره45 ده‌قه‌لێره دووره،له‌وشاره‌ی که‌من تیائه‌ژیم بازاڕی ئه‌کشونمان نییه،ئه‌مه‌به‌س لێره هه‌یه له‌مانگێکدا دوو جار به‌ماڵ و منداڵ دێینه ئه‌م بازاڕه دوایش که ته‌واو ئه‌بین خۆمان ئه‌که‌ین به‌که‌بابخانه‌ی نێرگز یان که‌بابخانه‌ی کورده،بۆخواردنی که‌باب .
به‌م پێیه‌ده‌رده‌که‌وێت که‌مه‌به‌ست له‌سه‌ردان وهامشۆکردنی ئه‌م جۆره بازاڕنه،به‌شێکی زۆری بیرکردنی نیشتیمانه، شوێنیک که‌بۆنی نیشتیمانی لێوه‌بێت ،جائه‌و شوێنه هه‌رج خانه‌ش بێت گرنگ نییه.!گرنگ ئه‌وه‌یه‌شوێنێک هه‌یه له‌وێ بچێت.شوێنێک هه‌بێت که‌سه‌کانی .کاڵاکانی. هه‌ناسه‌کانی .ڕه‌نگی بونه‌وه‌ره‌کانی .ئاخافتنه‌کانی .باوه‌ره‌کانی بۆنه‌کانی ،سروته‌کانی ..هتد له‌هی نیشتیمان بچێت
کێن ئه‌وانه‌ی دێنه‌ئه‌کشون..؟!
کڕیاروفرۆشیارکۆڵه‌که‌ی پشت وڕه‌گه‌زی دووه‌می پاش (جۆری کاڵای نمایشکراوه) بۆ به‌رده‌وامی ودرێژه‌دان به‌بازاڕه‌کان ،به‌رده‌وامی هه‌ربازاڕێک به‌دروست بوون و جۆری په‌یوه‌ندی نێوان کڕایڕو فرۆشیار به‌نده .ئاستی له‌یه‌ک گه‌یشتن و تێرکردنی خواسته‌کانی یه‌کتری به‌رده‌وامی به‌بازاڕه‌که ده‌به‌خشێت،جێی ئاماژه‌پێکردنه له‌م ئه‌کشونانه‌دا ..!
*كریاڕو هاموشۆکه‌ری یه‌که‌م بۆئه‌م بازاڕانه هه‌میشه هاوڵاتیه‌که سه‌ر به‌نه‌ته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی یان ئاسیاویه‌کانه له‌ناویاندا له تۆپ لیستدا(کورد،عه‌ره‌ب،ئه‌فغانی،فارس،تایله‌ندی،فلیپینی،بۆسنه‌ی،قه‌ره‌جی ئه‌وروپای،تورک،ئه‌ڵبانی،به‌م دوایانه‌ش ڕوسی)به‌رچاو ده‌که‌وێت
* فرۆشیاریش له‌خانه‌ی یه‌که‌مدا زۆربه‌ی کات سویدی یه‌کانن،هێندێکیشیان به‌به‌رده‌وامی له‌وێ ده‌بینرێن به‌تایبه‌ت به‌ساڵاچووه‌کانیان،ئه‌وانه‌ی که‌کاتی زۆری بۆشاییان به‌م بازاڕه پڕده‌که‌نه‌وه‌وبه‌شێک له‌گۆشه‌گیری وزوخاوی ته‌نیای له‌وێ ده‌کوژن.
کات به‌سه‌ربردن له‌پشوکاندا له‌لای خێزانی کوردی به‌به‌روارد له‌گه‌ڵ خێزانێکی سویدی دا.
له‌ئه‌نجامی گه‌ڕان وپشکنین به‌دوای باسیک له‌ژێرناونیشانی (کاتێک که‌نیشتیمان خۆی له‌هه‌راجخانه‌یه‌ک دا ده‌بینێته‌وه ) به‌پێویستمان زانی به‌مه‌بستی به‌هێزکردن وپاڵپشتی بابه‌ته‌که‌ئه‌م به‌راورده بخه‌ینه ڕوو،هاوکات ئه‌وه‌ش ڕابگه‌ێنین که‌ئه‌م پۆلێنکردنه دووره له‌تێڕوانینی شه‌خسی وبۆچوون وئه‌ندێشه‌ی تاکه‌که‌سی .
* وه‌کو یاسایه‌ک بۆکار به‌شیوه‌یکی گشتی له‌خۆرئاوا له‌هه‌فته‌یه‌کدا پێنج ڕۆژکار ده‌که‌یت وماندوو ده‌بیت دوو ڕۆژیش پشوت بۆ هه‌یه،ڕۆژانی پشوو و کات به‌سه‌ربردن له‌ناو خێزانێکی ئه‌وروپای بۆئه‌نجامدانی چه‌ند چالاکییه‌ک دابه‌شکراوه، به‌ڵام له‌ناوخێزانێکی ڕۆژهه‌ڵاتی (کوردی) به‌ده‌گمه‌ن به‌رنامه ڕیژی تیابه‌دی ئه‌کرێت ئه‌گه‌ر پلانیشی تیابه‌دی بکه‌یت ،پلانه‌که به‌هه‌ره‌مه‌کی دابه‌شکراوه و شێوازی کات به‌سه‌ربردنه‌که جگه له‌وه‌ی که‌هیچی له‌خێزانه ئه‌وروپی یه‌که ناچێت ،کوشتنی ئاره‌زوه‌کانی تاکیشی تیابه‌دی ده‌کرێت و خۆویتسی خێزان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی زه‌بربه‌ده‌ست تیانمایش ئه‌کرێت .ئه‌مه له‌کاتێکدا هه‌ردووکیان (واته هه‌ردوو پێکهاته خێزانی یه‌که،ئه‌وروپی وکوردی یه‌که)له‌وڵاتێکدا ده‌ژین وهه‌مان ماف و ئه‌رکی کۆمه‌ڵایتیان له‌سه‌ره.ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه نمونه‌یه‌کی بچوککراوی پۆلێنکردنێکی ساکاری کات به‌سه‌ربردنی پشوی هه‌فتانه‌ی خێزانێکی کوردی وخێزانێکی ئه‌وروپای یه.تییدا به‌زه‌قی وبه‌ئاشکرا گرنگی دان وخولیاو خه‌مخواردنی ئه‌وروپاییه‌ک و کوردێکت بۆله‌یه‌ک جیاده‌کرێته‌وه،که‌پاشان له‌سه‌رئه‌م بنچینه‌یه ئه‌توانیت پێشبینی جۆری ئه‌وکه‌سیه‌تی یه کوردی یه‌بکه‌یت که‌له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرنی وه‌ک کۆمه‌لگای سویدیدا ده‌ژی.
ئه‌م خشته‌یه‌بۆ چوار هه‌فته پۆلێن کراوه.
خێزانێکی ئه‌وروپی ط خێزانێکی کوردی
هه‌فته‌ی یه‌که‌م :چون بۆسینه‌ما بۆدیتنی نوێترین فیلمی سینه‌مای به‌تایبه‌ت فیلم بۆمنداڵان.به‌پێ ته‌مه‌ن وئاره‌زوو.
*ڕۆژانی پشوی ڕه‌سمی له‌خۆرئاوه‌دا،(شه‌ممه‌ویه‌کشه‌ممه‌یه) |
هه‌فته‌ی یه‌که‌م :چون بۆبازاڕی(ئه‌کشون)وگه‌ڕان به‌دوای شوناسێکی کورده‌واری .وکڕێنی خوارده‌مه‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی.
*ئه‌کشونه‌کان له‌کاتژمێر10ی به‌یانی تاکاتژمێر3 ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ڕۆژانی شه‌مهمه‌ویه‌کشه‌ممواندا کراوه‌ن |
هه‌فته‌ی دووه‌م :چون بۆمه‌له‌وانگه،یاخود بۆ پارکێکی یاری منداڵان، یاخودگه‌شه‌پێدانی فاڤوریتی منداڵان وپاشان چوون بۆمه‌کدۆناڵد.
*مه‌کدۆناڵد،ڕێستوڕانتێکی خورده‌مه‌نی خێرایه‌زیترمنداڵان حه‌زی پێ ده‌که‌ن |
هه‌فته‌ی دووه‌م:سه‌ردانی ماڵی خزمێک یاخود دۆستێک، ناسیاوێکی دوور.که‌تیایدامنداڵ هیچ ڕۆڵێکی له‌و دانیشتن وسه‌ردانانه نابێت. وتوشی بێزاریان ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی دڵشادوئاسوده‌یا‌ن بکات.
|
هه‌فته‌ی سێهه‌م :گه‌ڕان به‌نێوبازڕدا بۆکڕینی جل وبه‌رگ یان پێداویستی منداڵان.چونکه له‌م هه‌فته‌یه‌دا پیتاک و پاره‌ی منداڵان ده‌درێت به‌خێزان.
*له‌وڵاتانی سوید،نه‌رویج،دانیمارک،فنله‌ندا،بڕێک پاره‌ی دیاری کراو مانگانه ده‌درێت به‌هه‌موو منداڵێک تا ته‌مه‌ن18 ساڵ. |
هه‌فته‌ی سێهه‌م :چون بۆ چێشتخانه‌یه‌کی کوردی زیاتر که‌بابخانه بۆخواردنی که‌باب وگۆشتی کورده‌واری.
* له‌زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا که‌بابخانه‌ی کوردی لێ یه،خواردنی زۆری خوارده‌مه‌نی کورده‌واری شێوازێکی تری ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی ویادکردنه‌وه‌ی نیشتیمانه .
|
هه‌فته‌ی چواره‌م : چون بۆ کتێبخانه به‌شی منداڵان ،به‌مه‌بستی ڕاهێناننی منداڵان له‌سه‌رخوێندن وپاشان نیوه‌رۆ خواردن له ڕیستوڕانت یاخودمه‌کدۆناڵد،وه‌ک نه‌ریت له‌مانگێکدامنداڵ دوو جار ده‌بیت ببریت بۆچێشتخانه‌ی ده‌ره‌وه
|
هه‌فته‌ی چواره‌م :میواندارکردنی دۆستێک یان که‌سێک یان خزمێک .یان چون بۆپرسه‌ی باوکی ،یان دایکی هاوڕێیه‌ک.یان دراوسێیه‌ک، که‌پێشترله‌بۆنه‌یه‌کی پێشوه‌ختدائه‌مان ئه‌وانیان به‌سه‌ر کردۆته‌وه.
|
خێزانی سوید له‌هه‌فته‌یکدا ته‌نهایه‌ک جارکه‌ئه‌ویش ڕۆژی شه‌موانه (نوقڵی ترش وشیرین) بۆمنداڵه‌کانی ده‌کڕێت | خێزانی کوردی به‌گشتی ڕۆژ وساتی نییه‌وکڕینی شه‌کرۆکه، به‌بێ به‌رنامه به‌دی ده‌کریت. |
ڕاوڕایه‌ڵی سویدییه‌کان به‌م بازاڕانه..؟!
دیمه‌نی یه‌که‌م
ـ ئه‌ندێش ته‌مه‌ن 68 ساڵ،ده‌ڵێت من وائه‌چێت بۆزیاترله‌ده‌ساڵ له‌م بازاڕه‌په‌رتوک وگۆڤاری کۆن ئه‌فرۆشم ،ئه‌م بازاڕه شێوێنرا، وهیچی له‌جێ خۆی نه‌ماوه،جاران وانه‌بوو..!؟ ئه‌م پێنج ساڵه‌ی دوای زۆڕ گۆڕانی به‌سه‌داهات ئه‌توانم بڵێم ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ناونیشانه‌که‌ی پێکه‌وه هه‌ڵناکات،تۆته‌ماشاکه،من کتێب وگۆڤاری کۆن ئه‌فرۆشم له‌پاڵمدا دراوسێکه‌م برنجی پاکستانی ئه‌فرۆشێت،به‌رامبه‌ره‌که‌شم نازانم کورده‌یان عه‌ره‌ب مۆبایل وعه‌تری ژنان،پشته‌وه‌شم ته‌له‌ڤیزۆن وته‌سجیلی کۆن.دوومه‌تری تربه‌ولاوه‌فه‌رشی ئێرانی… وهتد
ئه‌ندێش هێشتاله‌قسه‌کانی ته‌واونه‌بووبوهه‌رایه‌ک له‌نزیک سه‌وزه‌فرۆشه‌کان به‌رزبوه‌وه خانمێکی سویدی به‌چوارده‌وه‌ری خۆیداهاواری ده‌کرد وده‌یگوت dolig dolig! خراپه !خراپه!
کاکی سه‌وزه‌فرۆشی به‌ساڵاچووش به‌کوردی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه و هاواری ده‌کردبه‌خودای ده‌زانم (دۆڵیگه)خۆشم پێم گوتوه سه‌وزه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌خراپه.! ئیدی بۆده‌نگم به‌سه‌ربه‌رزده‌کاته‌وه،خۆ ئه‌من به‌زۆر پێم نه‌فرۆشتوه.کابرا دیار بوو سویدی نازانێت ژنه‌که ده‌نگی لێ به‌رزکرده‌وه ئه‌م جاره‌به‌گوڕتر که‌وته جنێودان به‌په‌ناهه‌نده‌و سه‌رڕه‌ش ،ومرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی لێی چومه‌پێش. گوتم خانم ئه‌توانم بزانم کێشه‌که‌ت چییه؟
خانمه‌که‌به‌قێزێکه‌وه،ته‌ماشای کردم و ئه‌م جاره که‌مێک به‌رزتر له‌جاران گوتی کێشه‌که‌م ئیوه‌ن ئێوه وڵاتی منتان ویران کردوه سه‌وزه‌م پێده‌فرۆشێت هه‌مووی ڕه‌نگ زه‌ردوسیس هه‌ڵگه‌راوه.گوتم: جاخۆ به‌زۆر پێی نه‌فرۆشتویت ،کابراش له‌ولاوه ده‌یگوت هابه‌سیاقه تێ گه‌ێنه که‌ئه‌من پێم گوتوه‌به‌هه‌رزان ده‌ده‌مێ قورئان به‌خوا..!زیادم لێ نه‌ستا‌ندوه،خه‌ریک بووقسه‌ی حاجی بۆ وه‌ربگێڕم سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و ئه‌وگوزه‌ره‌ی به‌جێ هێشت.و.ده‌رفه‌تی قسه‌کردنی پێ نه‌دام .
وه‌لێ کابرای سه‌وزه‌فرۆش ی ڕیشکه‌وتو قورگی پڕ بووله‌گریان،به‌ڵام دانی به‌خۆداگرت وگوتی خوا به‌زیادی نه‌کات ئه‌منی ئاوه‌ها ده‌ربه‌ده‌ر کرد ،ده‌نا من له‌وڵاتی خۆم زه‌لیل وداماو نه‌بامه ئه‌مه‌ن چم دابووله‌م غه‌ریبایه‌تی یه ئه‌من پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بووم.به‌م ته‌مه‌نه‌شم له‌سوید که‌س کارم ناداتێ،من له‌برسائه‌و کاره‌ناکه‌م من له‌به‌رخاتری ئه‌وه‌ی خۆمی پێ مه‌شغوڵ بکه‌م ودوو پۆلێشم له‌په‌نایدا ده‌ست ده‌که‌وێت.
دیمه‌نی دووه‌م :
بۆ ئاماده‌کردنی لێکدانه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی له‌م شێوه‌یه پێویستیم به وێنه بوو،هه‌رچه‌نده وێنه له بواری توێژینه‌وه‌و شیکاری ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا هێشتا ڕۆڵ وبایه‌خی خۆی نه‌دراوه‌تێ به‌ڵام من هه‌رویستم کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا دیکۆمێنت بکه‌م ،بۆئه‌م مه‌بسته‌ش ده‌بوو بچمه‌لای یه‌که‌ی کارگێری ئه‌م بازاڕه تاڕوخسه‌تم بداتێ هه‌ندێک وێنه‌بگرم
خۆمم به‌خانمی کارگێره‌که ناساند‌و پێم گوت من کاری ڕۆژنامه‌نوسی ده‌که‌م به‌دواداچونیکم له‌سه‌رڕه‌وشی ئه‌م بازاڕانه به‌ده‌سته‌وه‌یه پێویستم به‌وه‌یه که‌کۆمه‌ڵێک وێنه بگرم ،ڕوخسه‌ت هه‌یه؟
ـ گوتی چۆن بزانم که‌تۆ ڕۆژنامه‌نوسیت ،خۆتۆ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کت پێ نی یه؟ئه‌وه بسه‌لمێنێت که‌تۆڕۆژنامه‌نووسی …!؟
ـ گوتم ڕاست ئه‌که‌یت ،به‌ڵام من به‌زمانی کوردی کاره‌که‌م ده‌که‌م .
ـ گوتی تێگه‌یشتم..! به‌ڵام نابێت وێنه‌کان وێنه‌ی که‌سی بێت (پریڤات) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆله‌سویدا نه‌ناسراویت ، مه‌به‌ست له‌نه‌ناسراو(له‌ڕۆژنامه‌یه‌کی سویدی کارناکه‌یت )ومۆڵه‌تت پێ نه‌دراوه.من ئه‌مه‌بۆخۆتی ده‌ڵێم تاتوشی کێشه‌نه‌بیت.
ـ گوتم ڕاست ئه‌که‌یت ..؟!هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌وێنه‌گرتنه‌که‌دائه‌وخاڵه‌ڕه‌چاوبکه‌م له‌هه‌قه‌تیشدا هۆی ئه‌وه‌ی که من باجم پێ نییه هی ئه‌وه‌یه که کاری ڕۆژنامه‌نوسی ئازاد له‌وڵاتی من هێشتا نه‌بۆته پیشه،به‌هه‌رحاڵ سوپاست ده‌که‌م که‌ڕێگه‌ت پێدام وێنه‌بگرم.دڵنایشت ده‌که‌مه‌وه‌که‌وێنه‌ی که‌سی ناگرم .
هه‌ڵوێستی حکومه‌ت له‌ئاست هه‌بوونی ئه‌م جۆره‌بازاڕانه..؟
ناوه‌به‌ناوه حکومه‌تی سویدی هه‌ڵمه‌تێک بۆداخستنوهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌وله‌به‌ریه‌کترازانی ئه‌م بازاڕانه که به‌ئه‌کشون ناسراون راده‌گێنێت هه‌تائێستاش ئه‌کشونه‌کان چه‌ند جارێک ڕووبه ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستن بونه‌ته‌وه،به‌ڵام هه‌رجاره‌و به‌هۆی فشاری خه‌ڵک و کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا له‌دژی بڕیاری داخستن پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی ئه‌م بازاڕانه بۆ واده‌یه‌کی نه‌زانراو دواخراوه،به‌ڕای حکومه‌تی سویدی زیاتر له‌هۆیه‌ک هه‌یه بۆنه‌هێشتنی ئه‌م شوێنانه هه‌رله‌تێکدانی سیمای شارستانیه‌تی شارنشینی وڵاتێکی وه‌ک سوید تاده‌گاته ته‌وه‌ری ژینگه‌پیسی،وڵاتێکی ژینگه‌پارێز ،وله‌ولاشه‌وه‌زیان گه‌یاندن به ژێرخان‌و ئابوری ده‌وڵه‌تێکی ئابوری به‌هێز.ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌کاڵای قاچاخ وشتومه‌کی گومرگ نه‌کراو و که‌لوپه‌لی دزراویش له‌م جۆره بازاڕانه زۆر مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌کرێت وهه‌میشه‌له‌م بازاڕانه‌وه سکاڵای سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی هاوڵاتیان به‌ده‌ست پۆلیس ده‌گات وزۆربه‌ی کات کاری قاچاخ چیه‌تی وفرۆشتنی کاڵای قه‌ده‌غه‌کراویشی تیابه‌دی ده‌کرێت.
دووائه‌نجام :
له‌هه‌بوون و هێشتنه‌وه‌ی یان داخستن وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌بازاڕانه‌که(به‌حه‌فته‌بازار) ناسراون کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دووڕاو دوو دژه‌به‌ره دابه‌ش ده‌کات ،به‌ره‌یه‌کیان پێ وایه‌ئه‌م بازاڕانه سیمای شارستانیه‌تی پێ گه‌یشتوی وڵاتانی خۆرئاوا تێک ده‌دات و مرۆڤی خۆرئاوای ده‌گڕێنێته‌وه سه‌رده‌می نه‌زانی وتاریکی.
به‌ره‌که‌ی تریان پێی وایه‌هه‌بوونی ئه‌م جۆره‌بازاڕانه‌له‌ڕووی ده‌روون ناسیه‌وه‌گرنگی خۆی هه‌یه،له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ بونه‌وه‌رێکه هه‌میشه له‌کڕینی یان به‌ده‌سکه‌وتنی کاڵاو که‌لوپه‌له‌کان خوازیاره به‌هه‌رزانترین نرخ ئه‌وکاڵایه‌ی به‌ده‌ست بکه‌وێت،وه‌یاخود ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌هه‌رزانیش ده‌ستی نه‌که‌وێت سه‌ودای بکات وهه‌وڵی نرخ شکاندنی بکات ،ئه‌م شێوازه له‌مامه‌ڵکه‌ردن له‌گه‌ڵ کاڵاوکڕیار له‌بازاڕه سویدیه‌کان به‌دی ناکریت جا که تۆ بێیت ئه‌م خولیا سروشتیه‌ی لێ بسه‌نیته‌وه یاخود هه‌وڵی زه‌وتکردنی بده‌یت .ئه‌ومرۆڤه‌تۆشی تێکشکانی که‌سیه‌تی و شپرزه‌ی ده‌روونی ده‌که‌یت هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینین که‌زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان،له‌بازاره‌سویدیه‌کاندا که‌متربه‌رچاوده‌که‌ون و زۆر شت ناکڕن له‌جێ ئه‌وه په‌ناده‌به‌ن بۆئه‌م بازاڕانه.له‌کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته چه‌ند شتیکی سه‌یرم بۆئاشکرابوو، له‌وانه زۆرێک له‌و کاڵایا‌نه‌ی که‌له‌وبازاڕه‌دا ده‌فرۆشرێت،به‌هامادییه‌که‌ی ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت ئه‌وا هاوشیوه‌ی نرخی بازاره سویدیه‌کانه،که‌چی خه‌ڵک هه‌رله‌م بازاڕانه ده‌یانکڕێت هۆکه‌شی به‌رای من ته‌نها بۆده‌سکه‌وتی مادیی ناگه‌ڕیته‌وه بگره‌چه‌مکی سه‌واو نرخ شکاندن بۆته‌به‌شێک له‌کتوری کۆمه‌ڵه ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوییه‌کان ناتوانن له‌پڕ وازله‌و نه‌ریت وخولیایه بێنن .بۆیه‌ڕاسته ئه‌گه‌ربێژین قه‌ڕه‌باڵغی وپاڵه‌په‌ستۆو بۆنی ئه‌م بازاڕنه به‌جۆرێکی سه‌یر شادی ده‌خاته‌ده‌رونی مرۆڤه‌کانه‌وه.
سه‌رنج * ماوه‌ی پێویست بۆته‌واوکردنی ئه‌م به‌دواداچونه8 هه‌شت هه‌فته‌بووه.وله‌به‌رواری 3.3 2007 داته‌واوبوه به‌دواداچونی کامه‌ران ئیسحاق په‌ری تایبه‌ت به‌ئاسۆ ـ سوید
شوێنی بڵاوکراو :
رۆژنامه‌ی ئاسۆ به‌دووبه‌ش به‌شی یه‌که‌م له‌ژماره 394 له 26 ی مارسی 2007 لاپه‌ڕه6 ڕێپۆرتاژ له‌ژێر ناونیشانی ( ئه‌کشون زبڵخانه‌ی ئه‌وروپییه‌کان وبازاڕی گه‌رمی کورده‌کان )
به‌شی دووه‌م له ژماره 396 له 28 ی مارسی 2007 لاپه‌ڕه 6 راپۆرت له‌ژێر ناونیشانی ( کاتێک که‌نیستیمان خۆی له‌هه‌راجخانه‌یه‌کدا ده‌بینێته‌وه)
ماڵپه‌ڕه‌ی ده‌نگه‌کان ژامره 296 له 29 ی مارسی 2007
ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست له 1ی ئه‌پریلی 2007
جۆری بابه‌ت به‌دواداجون
بۆ بینینی بابەتەکە بە PDF کلیک لێرە بکە کاتێک نیشتیمان خۆی لەهەراجخانەیەکدا دەبینێتەوە