من ناوم !؟

تۆ دیقەت لە ناوی سیانی کوردی بدە کە چۆن شوناس وناوی خێزان ، ئیسمی شوھرەکەی (پاش ناو، نەسەب)بەناوی(ئاوای)( دێ وشارەدێکەیەتی) ؟!
باوترینیان : قەرەداغی ، ماوەتی ، ژاژڵەیی ، کۆیی، گۆمەشینی ، خانەقینی ، گەرمیانی ،قەڵادزێی،تاڵەبانی، بارزانی،سماقوڵی،قەرەگۆلی ، گۆپتەپەیی،تەقتەقی ،خەلەکانی، رەواندزی،ھەریری، زاخۆلی، دھۆکی، بەرزنجی، دەربەندی،عەربەتی،جوندیانی، کەلاری، شیواشۆکی، ئیمینکی،پێنجوێنی، ھەڵەبجەیی، چەمچەماڵی،.سیوەیلی، واژەیی، سەنگاوی …
یەعنی ئێمە نوبەلاو ، بارۆن وشتی وامان نەبوە ، ئەوی کەھەبوە شوێن بۆتەشوناس نەک کیان و پیشە. پابەندیەتی مرۆڤەکان ، نەسەب وئەلقابیان بۆشوێنی لێھاتنیانە”جوگرافیایلۆکاڵی” ؟! ئەمە جێگەی باسە کەس باسی ناکات .کەس بەئیھانەی وەرنەگرێت ئەمە دیاردەیە ، لێیەوە کۆمەڵگا کە دەناسیت .
تێبینی : ئەم دیاردەیە لەدوای راپەڕین زیاتر گەشەی کردوە، من لەبیرمە جاران ئیسمی شوھرە زیاتر پیشە بوو خەڵک بەپیشەکەی ناوبانگی دەردەکرد وەک : عەلاف، حەلاق،چەرچی،سەوزەفرۆش،ئاشەوان، بازرگان،سەراف، زەڕنگەر، کارەباچی ،کۆنەفرۆشی، ئاسنگەر، دارتاش،خومچی، پینەچی، قەساب …

 

هەلاو … من ناوم

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *