منداڵەکان بەگاڵتەوە بەردیان دەگرتە بۆقەکان بەڵام بۆقەکان بەڕاستی دەمردن ” کامۆ”

سوتانی گردەکە

منداڵەکان بەگاڵتەوە بەردیان دەگرتە بۆقەکان بەڵام بۆقەکان بەڕاستی دەمردن ” کامۆ”

وێنەی ئەمڕۆی سوتانی گردەکە هۆکارەکەی لەشەڕە گەڕەکی دوو منداڵ دەچێت ، پێدەچێت ئەو دوومنداڵە ئەمیان یەکێتی وئەوی تریان گۆڕان بەهۆی دەمەقاڵەیەکی منداڵانی گەڕەک یەکێکیان لەداخی ئەوەی تر گڕی بەردابێتە گردەکە … منداڵە یەکێتی یەکە منداڵە گۆڕانەکە ئیستیفزاز دەکات وپێی دەڵێت ئەها چۆن هاتنەوە ماڵە گەورەکە ، ئەها پێمان ئەوتن هەردێنەوە تۆ هەر دەتگوت نا … ئیتر ئەم هەرزۆری بۆ هێناو منداڵە گۆڕانەکە لەداخا گڕ بەردەداتە دارەکان وسزای مەرگیان بەسەردا دەسەپێنێت … بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە ئەوهەرگۆڕانیش نی یە ، ئەگەر گۆڕان بوون مانای گەڕانەوەبێت بۆ ناو ماڵە گەورەکە .
یان ئەوەتا بەپیچەوانە بوبێت منداڵە گۆڕانەکە منداڵە یەکێتی یەکە ئیستیفزا دەکات وپێی دەڵێت ئێمە درۆکانتانمان ئاشکرا کرد نۆرەی وەرگرتنەوەی دراوەکانتانە ، لەداخا منداڵە یەکێتی یەکە گڕی بەرداوەتە گردەکە وەک پیشاندانی هێزی خۆی کە ئێوە ناتوانن دراوی دزراو لەئێمە وەربگرنەوە زۆریش قسە بکەیت گردەکەتان بۆ دەسوتێنین … دواجار ئەگەر ئەمان وەک یاری کردنێکیش ویستبێتیان گڕ بدەنە گردەکە خۆ گردەکە سوتا … بۆیە کەمنداڵەکان بەگاڵتەوە بەردیان دەگرتە بۆقەکان ،بۆقەکان بەڕاستی دەمردن ” کامۆ

2016.06.04

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *