به‌دواداچوانی : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
له‌کاتێکدا که کوردستان پاشماوه‌ی لێژیاوی مرۆڤی دروستکه‌ری چه‌رخه‌جیاوازه‌کانی مێژووه ،به‌شێکیشه له پێشخانی چه‌ند شارستانیه‌تیه‌ک که به سه‌ره‌تایترین شارستانیه‌تی سه‌رزه‌مین ده‌ژمێرێت که ئاشنای مه‌ی بوه، وه‌لێ مه‌ی نۆشی ومه‌ی فرۆشی ، کۆڕی مه‌یخۆران. له‌فه‌رهه‌نگ و کولتوری کوردی‌دا ، له‌ڕوانگه‌ی دین و ده‌وڵه‌تدا. ئه‌و لایه‌نه‌ی لێبترازێت که بانگهێشتی بۆ کاردانه‌وه خراپه‌کانی مه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌کات ، ئیدی نه‌بۆته باسێک بۆ لێکدانه‌وه و به‌دواداچون . مه‌ی فرۆشی سه‌رباری ئه‌وه‌ی گرێدراوی ژیان و مێژوی مرۆڤایه‌تی یه ، مه‌ی نۆشییش پابه‌ندییه‌کی ئاڵوگۆرکراوی ژیان و هۆشی مرۆڤ ده‌گرێته‌خۆ. له‌ناو کوردا ڕه‌نگ بێت هه‌تا ئێستا له‌مه‌ڕ مه‌ی که‌مترین بابه‌تی نوسین وشرۆڤه به‌رچاوبکه‌وێت ، به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌که‌وێت توێژه‌ر و نوسه‌ری کورد سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌بێت خۆی بدات له‌قه‌ره‌ی بابه‌تی نوسین و گه‌ڕان به‌دوای مێژوه‌که‌ی ، یان هێزو توانای خۆی بخاته گه‌ڕ و سه‌رقاڵی چونه ناو بنجوبناوانی جو‌مگه‌و به‌یه‌کداچونی بابه‌ته‌که بێت .
به‌شی یه‌که‌م
ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی که‌ڕێژه‌یه‌کی دیاری کراو له (کحولی ئیثانۆل C2H5OH) یان تێدا به‌دی ده‌کرێت به‌خواردنه‌وه‌ی کحولی شوناس ده‌کرێن. پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی خوارده‌مه‌نی یه کحولی یه‌کان ، ئیثانۆله هه‌ر شله‌مه‌نییه‌کیش ڕێژه‌ی زیاتر %50 له‌ئیثانۆڵ به‌خۆیه‌وه ببینیت به‌سانای ده‌سوتێت . نهێنی خراپ نه‌بونی و توانای پاشه‌که‌وتکردنی مه‌ی هه‌بونی کحولی ئیثانۆله که به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت بۆ چه‌ند ساڵێک هه‌ڵبگیرێت بێ ئه‌وه‌ی تام و بۆنی تێکبچێت یانه‌کێ بۆگه‌ن بکات . هه‌رچه‌نده وشه‌ی alcohol پزیشک وکیمیای (1) Paracelsus پاراسیلۆس دایهێناوه، به‌ڵام پێده‌چێت زاراوه‌که شوناسێکی عه‌ره‌بی هه‌بێت و له‌وشه‌ی ( کحل ) ی عه‌ره‌بی یه‌وه ڕه‌واجی وه‌رگرتبێت . له‌و باره‌یه‌شه‌وه چه‌ندین سه‌رچاوه باس له‌وه‌ده‌که‌ن که پرۆسه‌ی ( دڵۆپاندن ) که له‌بنه‌ڕه‌تدا پرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی له‌یه‌کدی پێکهاته کیمیاویه‌کان به‌پێی ئاستی هه‌ڵچونیان پرۆسه‌یه‌ک بێت عه‌ره‌به‌کان له‌یه‌که‌مه‌کانی ئه‌وگه‌لانه بن که دۆزیویانه‌ته‌وه ، جابری کوڕی حه‌یان که‌زانایه‌کی کیمیایی یه له‌سه‌رده‌می هارون ره‌شید ی خه‌لیفه کارا بوه ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی دیوه له‌داهێنانی ئامێری ( دڵۆپاندن ) که‌دواجار ئه‌و ئامێره له‌مێژوی “مه‌ی کردندا” به‌یه‌کێک له ئامێره گرنگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی خوارد‌نه کحولی یه‌کان هه‌ژمارده‌کرێت .
سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م هێنان :
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی به‌رهه‌م هێنانی مه‌ی به‌گشتی له به‌روبومی دانه‌وێڵه : گه‌نم ، جۆ ، گه‌نمه‌شامی ، برنج . له به‌روبومی میوه : ترێ ، سێ‌و ، خورما ، هه‌ڵوژه ، هه‌روه‌ها هه‌نگوین ،شه‌کر ، په‌تاته و هه‌نجیریش پێکدێت .
مه‌ی به دو میتۆد دێته به‌رهه‌م :
یه‌که‌میان کلاسیک: به‌ڕێگه‌ی هه‌وێنکردن ” تخمر” که (بیره وشه‌راب ) به‌م ڕێگه‌یه ده‌گیرێته‌وه .
دوهه‌میان: به‌ڕێگه‌ی دڵۆپاندن ” تقطیر ” کۆنترینیان ده‌کرێت ( ئاره‌ق) بێت ناسراوترینیشیان ویسکی ، ڤۆدگا ، جن ، ته‌کیلا، براندی ، کۆنیاک ، شوتشو، ماوتای، ئاراکا، سوجو، به‌کاردی یه.
تایبه‌تمه‌ندیه‌تی و ئاشنابونی مرۆڤایه‌تی به‌جۆره‌کانی مه‌ی به‌گشتی به‌نده به ژینگه‌و جوگرافیای له‌بار بۆ به‌رهه‌مهێنانی کشتوکاڵی ، بۆ نمونه (ڤۆدگا) که‌جۆرێکه له‌جۆره‌کانی مه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌که‌ی له‌وڵاتانی زستان ساردی که‌م دانه‌وێڵه‌ی وه‌ک سلۆڤاکیاو ڕوسیا‌و وڵاتانی باکوری ئه‌ورپا په‌تاته‌بوه ، له‌وڵاتێکی وه‌ک سوید که رێژه‌یه‌کی زۆری له‌به‌رهه‌می کشتوکاڵی په‌تاته هه‌بوه تا نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردو ڤۆدگای له په‌تاته دروستکردوه ، هه‌روه‌ها زۆرترین ئه‌ومه‌ی که له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست و ئاسیا‌و باکوری ئه‌فه‌ریقا له‌جۆری ( شه‌راب و بیره) دێته به‌رهه‌م سه‌رچاوه‌که‌ی ( ترێ ، خورما) یه . له قورئاندا که‌دێته سه‌رباسی سودو زیانی مه‌ی ، به‌روبومی ترێ وخورما به‌نمونه دێنێته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌کرێت ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌کی به‌رهه‌م هێنانی مه‌ی له‌سنوری باڵاده‌ستی ئیسلامدا که ترێ و خورما بوه.. بڕوانه (2) وَ مِن ثَمَرَتِ النَّخِيلِ وَ الأَعْنَبِ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سكراً وَ رِزْقاً حَسناًإِنَّ فى ذَلِك لاَيَةً لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ .
دواتر که ئامێری ( دڵۆپاندن) په‌یدا ده‌بێت پیشه‌وه‌رانی مه‌ی دروستکردن به‌داهێنان وشۆرشیکی پیشه‌سازی مه‌زنی ده‌زانن له‌چۆنه‌تی و کاریگه‌ری ئه‌وداهێنانه له بازاڕی به‌رهه‌مهێنانی مه‌ی له‌وێشه‌وه ئۆزۆ یان ڕاکی به گرێکلاند و تورکیا و کۆماری مه‌که‌دۆنیا و ویسکی که گرێدراوه به سکۆتله‌نداو ئایرلاندا ، شامپانیا وبارندی و کۆنیاک ، به فه‌ره‌نسا ، ته‌کیلاش به مه‌کسیک و ئه‌مریکای لاتین ، دێنه ناو فه‌رهه‌نگی جۆر ناسی مه‌ی یه‌کان.
مه‌ستبون و باوه‌ڕبه‌خۆبون
پێده‌چێت مه‌ی نۆشی پێویستیه‌ک بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی مێژوی هۆشداری مرۆڤ له‌دایک ببێ ، هاوشانی هه‌وڵی مرۆڤ بۆ گرێدانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کترناسین هه‌ڵبکات ، یانه‌کێ لانی که‌م ئه‌و که‌ره‌سته‌یه بێت که به‌هۆیه‌وه مرۆڤ باوه‌ڕی به‌خۆ زیاد ده‌کات و ئه‌و چه‌که‌ش بێت که شه‌رمی پێده‌شکێنرێت. به‌ڵام له‌کولتوری کوردی‌دا که‌مترین باس له‌سه‌رئه‌م لایه‌نه‌کراوه هه‌میشه “مه‌ی نۆشی ومه‌ی فرۆشی” گرێدراوی دیارده‌ی به‌د مه‌ستبون و کێشه ئامیزه‌کانی کۆمه‌ڵگا بووه له‌کاتێکدا :
مه‌ستبوون خۆی له‌خۆیدا له‌رووه زانستی یه‌که‌یه‌وه جۆرێکه له‌حاڵه‌تی له‌ده‌ستدانی به‌شێک یان هه‌موو له هۆش . له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی‌دا له دیارکردنی پێناسه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌ن وئاڵۆزی نێوان مه‌ی ومه‌یخۆر هه‌رمرۆڤیک له‌ژێر کاریگه‌ری کحولدا بوبێت به ( سه‌رخۆش، به‌دمه‌ست ، که‌له‌گه‌رم ، خه‌یاڵ ) پێناسکراوه له‌کاتێکدا ده‌کرێت له‌ده‌ستدانی هۆشیاری ته‌نها به‌هۆی مه‌ی خواردنه‌وه نه‌بێت به‌ڵکو ئه‌شێت به‌هۆی خه‌واڵوبونی پێش خه‌و ، پێش مردن ، خواردنی هه‌ندێک ده‌رمان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار ، ماده هۆشبه‌ره‌کان ، له‌هۆشخستنی نه‌خۆش به‌رله‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ری پزیشکی ڕوبدات ، ئه‌وه‌ی که ده‌کرێت به‌هۆی زێده‌ڕه‌وی له خواردنی ( مه‌ی ) بێته ئاراوه حاڵه‌تێکه له رووه زانستیه‌که‌یه‌وه پێی ده‌وترێت ( سه‌رئێشه‌ی دوای مه‌ی) که به‌ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن Hangover ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کاڵ بونه‌وه‌ی کاریگه‌ری کحول له‌سه‌رجه‌سته دێته ئاراوه ، له نیشانه‌کانی ( سکچون ، ڕشانه‌وه، تونیه‌تی، سه‌رئێشه‌و ، هێڵنج ، تێکچون وبێتاقه‌تی به‌ده‌نگ و روناکی به‌رز ) له‌ڕۆژی پاش خواردنه‌وه‌ی مه‌ی هه‌ست به‌م دیارده‌یانه ده‌کرێت.
ـ ڕوانینمان بۆ تاریکی مه‌یخانه‌کان ئه‌گه‌ر پێشتر لامان بێ هۆ بوبێت ئه‌وا له‌ڕاستیدا هۆکارێکه بۆ ئارام بونی ناخی مه‌ی خۆر ، لێره‌وه پێویستی روناکی کز بۆ ئاسوده‌یی مه‌ی خۆر وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره ده‌داته‌وه که بۆچی مه‌یخانه‌کان له‌هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م دونیایه‌دا بن تاریک و که‌م روناکن .
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ی :
ده‌کرێت بڵێن مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی مه‌ی نۆشی و مه‌ی فرۆشی له‌گه‌ڵ ته‌قه‌لاو هه‌وڵی مرۆڤ بۆ هێنانه‌دی ئاره‌زو و ویستی مرۆڤ بۆ ئاسوده بوون هاوته‌ریب بێت، ئه‌وه‌ی که‌ڕه‌وایه‌تیش ده‌دات به‌م تێڕامانه ئه‌و ویسته چه‌ق گرتوه‌ی مرۆڤه که به‌درێژایی مێژوو سه‌رباری به‌دناوکردن وڕێگیرییه‌کان هێشتا مرۆڤ ئاره‌زوی بۆ مه‌ی نۆشی تادێت پێداگرترو نه‌گۆڕ و به‌رده‌وامه .
له‌سه‌ده‌کانی به‌رله‌دروستبوونی مێژو مه‌ی له‌لایه‌ن گه‌لانی دونیا وه‌ک به‌شێک له‌خواردنی ڕۆژانه، یاخود بۆچاره‌سه‌ری پزیشکی به‌کارهێنراوه له‌نوێترین دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسیدا ده‌رکه‌وتوه که‌چینی یه‌کان به‌رله 9000 ساڵ له‌باکوری ئه‌و وڵاته‌دا ( مه‌ی ) یان له ناو کوپه و گۆزه‌ڵه‌ی تایبه‌ت گلداوه‌ته‌وه ، ئه‌م مێژووه به‌پێی ئه‌رکۆلۆژه‌کان نزیکه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی به‌رهه‌مهێنانی ( بیره ، شه‌راب) ی به‌رهه‌مهات و له ترێ وخورما و دانه‌وێڵه له زۆنی میزۆپتامیا .
ـ له‌مێتۆلۆژیای سۆمه‌ریه‌کاندا چه‌ندین لاوژه‌و تابلۆ و خشته‌ی هونه‌ری نیشانی ده‌دات که‌چۆن مێزۆپۆتامیه‌کان وڵاتی گه‌لانی سۆمه‌ر و ئاشوری ئه‌که‌دی یه‌کان له‌رێگه‌ی به‌کارهێنانی جامی تایبه‌ت مه‌ی ده‌خۆنه‌وه ، وه چۆن مه‌ی بۆته نه‌ریت له‌ژیانیان، له‌به‌ندو ڕێسای شه‌ریعه‌ته‌کانیاندا ڕێنمای و یاسای تایبه‌تی خۆی هه‌بوه له‌م باره‌یه‌وه بڕوانه ( 3) (لاوژه‌ی لو‌گلباندا و لاوژه‌ی لوگالبانداو مه‌لی ئانزود) تێدا مه‌ی به‌تایبه‌ت (بیره) خواردن ته‌نانه‌ت شێوازی تێهه‌ڵگرتنیشی تێدا باسکراوه ، له‌به‌شێکیدا هاتوه( ئه‌گه‌رله‌لای کوپه‌ی بیره‌که‌وه ڕابوه‌ستێ خۆشی ئه‌هێنێ ، ئه‌گه‌ر له‌لای گۆزه‌ی بیره‌که‌وه دابنیشێت شادی ئه‌هێنێت ….) ئه‌مه‌ش کۆنترین باسکردنی بیره‌یه له‌ژیان وگوزه‌رانی میتۆلۆژیای سۆمه‌ری .به‌دوای ئه‌مه لاوژه‌ی *گلگامێش دێت که‌به‌یه‌کێک له‌هه‌ره‌کۆنترین لاوژه نوسراوه‌کانی مرۆڤایه‌تی هه‌ژمار ده‌کرێت ، له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌ک خشته‌و ستونه‌کانی باسی مه‌ی ده‌کات له‌وانه :
*ئه‌نکیدو ! نانه‌که بخۆ ئه‌مه مایه‌ی ژیانه.
باده به‌هێزه‌که بخۆره‌وه‌و ئه‌مه نه‌ریتی وڵاته .
ئا لێره‌دا درک به‌وه ده‌که‌ین که چۆن مه‌ی نۆشی له وسه‌رده‌مه‌دا هاوشانی خواردن به‌یه‌ک ئاڕاسته مایه‌ی ژیان ونه‌ریتی وڵات پێکدێنن. له‌وه‌ش زیاتر هه‌رله‌گلگامێشدا له خشتی ده‌هه‌مدا دیالۆگێکی دورودرێژ له‌نیوانی ( مه‌یخانه‌وان ، وگلگامێشدا ) روده‌دات که‌تێدا ئه‌وه‌به‌دی ده‌که‌یت که گلگامێش له پێناوی ئه‌وه‌ی کۆستی له‌ده‌ستدانی ئه‌نکیدو لێبڕه‌وێته‌وه په‌نا ده‌باته مه‌ی خواردن ومه‌یخانه ، هه‌رله‌وێش مه‌یخانه‌وان ده‌بێته کاره‌کته‌رێکی گرنگ له‌جوڵاندنی هه‌ستی گلگامێش له دانپێنان به‌و خه‌فه‌ته‌ی که‌هه‌یه‌تی به‌له‌ده‌ستدانی ئه‌نکیدۆ .
ئه‌وه‌ی که‌جێگه‌ی سه‌رنجه له لاوژه‌ی گلگامێشدا زۆر ڕوون نی یه مه‌یخانه‌وان ره‌گه‌زی مێ یه یان نێره . به‌ڵام دواتر که‌دێنه سه‌ر *شه‌ریعه‌تی حامورابی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که پیشه‌ی مه‌ی گێری و مه‌ی فرۆشی له‌و سه‌رده‌مه‌دا و له‌کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوی سۆمه‌ریدا پیشه‌ی مێ ینه بوه . لێره‌دا له‌به‌رگرنگی ئه‌ومادانه‌ی که‌په‌یوه‌ستن به مه‌ی وه له‌شه‌ریعه‌تی حامورابیدا هاتوه ده‌یانوسینه‌وه .
ماده‌ی 108
ئه‌گه‌ر ژنه مه‌یفرۆشه‌که له‌نرخی مه‌ی دا دانه‌وێڵه‌ی وه‌رگرت له‌باتی پاره به‌کێشی قورس به‌وه‌ش نرخی مه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دانه‌وێڵه‌دا دابه‌زاند. ئه‌بێ ئه‌م فێڵه‌ی مه‌ی فرۆشه‌که بسه‌لمێنرێنن ، ئه‌وسا بیهاوێژنه ناو روباره‌وه.
ماده‌ی 109
ئه‌گه‌ر تاوانباران له‌ماڵی ژنه مه‌ی فرۆشه‌که کۆبوبونه‌وه و ده‌سگیری نه‌کردن و نه‌یدانه ده‌ست کۆشک ئه‌م ژنه مه‌یفرۆشه ده‌کوژرێت.
ماده‌ی 110
ئه‌گه‌ر کاهینه‌ی نادیتیۆم و ئینتیۆم له‌دێڕه‌که‌دا نیشته‌جێ نه‌بێت ، مه‌یخانه‌یه‌کی کرده‌وه یان چوه ناو مه‌یخانه‌یه‌که‌وه بۆ خواردنه‌وه‌ی شه‌راب یا بیره ئه‌بێ ئه‌وژنه بسوتێنن
ماده‌ی 111
ئه‌گه‌ر ژنه مه‌یفرۆشه‌که شه‌رابی بیخمی به‌قه‌رز دا ئه‌بێ له‌کاتی به‌رهه‌مهه‌ڵگرتندا په‌نجا ( ئۆقه) دانه‌وێڵه وه‌ربگرێته‌وه .
ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت : ئاماده‌یی مه‌ی له‌ناو کۆمه‌ڵگای سۆمه‌ریدا هێنده‌به‌هێز بوه که حامورابی ناچارده‌کات له‌شه‌ریعه‌ته‌که‌یدا ماده‌ی بۆداڕێژێت. له‌وه‌ش زیاتر ئه‌م مادانه‌ی که باس له په‌یوه‌ندی مه‌ی فۆش ومه‌ی نۆش ده‌کات بۆخۆی ڕه‌وینی ئه‌و گومانه‌یه که‌داخۆ مه‌ی فرۆشی له‌وچه‌رده‌یه‌دا پیشه‌ی مێ بوه‌یان نێر . له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌پێی شه‌ریعه‌تی حامورابی (کاهینه که پله‌یه‌کی ئاینی ژنانی ناوپه‌رستگاکان بوه) مه‌ی نۆشی ومه‌یفرۆشی لێ قه‌ده‌غه‌ده‌کات . دواتریش له‌هه‌گبه‌ی به‌ربڵاوبونه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی وجو‌لکه ئه‌م جۆره قه‌ده‌غه‌کردنه له‌ڕابه‌رانی ئاینی به‌دی ده‌که‌ین. ئه‌وه‌ی که‌گرنگه له باسکردنی سزاداندا ، له‌کاتی لادان سوتاندن و فڕێدانه ناوڕوباره‌که‌ی لێده‌رچیت ، له‌باسکردنی جۆر‌و شیوازی قه‌ره‌بروکردنه‌کاندا دانه‌وێڵه دێته ناو فه‌هه‌نگی قه‌ره‌بروکردن ، ئه‌مه‌ش په‌یه‌وه‌ستبونی مه‌ی به خۆراکی مرۆڤ ده‌رده‌خات .
ـ له‌میتۆلۆژییای یۆنانی ، له‌سروته ئاینییه‌کانی ئیغریقی کۆندا له‌سروته‌کانی خۆشبه‌ختیدا مه‌ی بۆ خودای ( شه‌راب) ( دیونیسۆس) که به ( باخۆس) یش ناوی دێت خوراوه‌ته‌وه ، خودای ( مه‌ی ) سروتی مه‌ستبونی تایبه‌تی له‌پرستگادا بۆڕێکده‌خرا ، هه‌روک چۆن به‌پێی میتۆلۆژیای یۆنانای خودای ( مه‌ی) کاربه‌دستی هه‌بووه که به( جنۆکه‌کانی جه‌نگه‌ڵ) ناسراون ساڵانه له ئه‌سینا دوجار که‌رنه‌ڤاڵی بۆ رێکخراوه . ئه‌و که‌رنه‌ڤاڵه ناوی ( دیونیسیا) بووه. یۆنانییه‌کان و ڕۆمانییه‌کان مه‌یان له‌گه‌ڵ خواردنی به‌یانیان و له بۆنه گشتییه‌کاندا به‌کارهێناوه ، به‌ڵام هه‌ردوکیان (مه‌ی) یان به‌شێوه‌ی کاڵکراو تێکه‌ڵ به‌ئاو به‌کارهێناوه که‌ڕه‌نگ بێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی کحوله‌که‌ی بوبێت ، نه‌ریتی خواردنه‌وه‌ی ( ئۆزۆ، راکی ) تێکه‌ڵ به‌ئاو هه‌تا ئه‌مڕۆشمان له عێراق ، گرێکلاند، مه‌که‌دۆنیا، تورکیا ، سوریا، ولبنان به‌دی ده‌که‌ین ئه‌ویش.
. چه‌رخی ناوه‌راست له‌خۆرئاوادا ( شه‌راب) به وجۆره له مه‌ی ناوبانگی ده‌رکردبوو که‌هی چینه ده‌وڵه‌مه‌ندو ئوروستکراتی یه‌کان بێ . له‌سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌مدا کاتێک که‌ئه‌وروپای یه‌کان ده‌گه‌نه ئه‌مریکاو به‌تایبه‌ت له نزیک ( ئیمراتۆریه‌تی ئازتیک ) که ئه‌مرۆ به‌مه‌کسیک ناسراوه ، بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که دانیشتوانه‌که‌ی جۆرێک له‌مه‌ی خۆماڵی له‌بۆنه ئاینی یه‌کانیاندا ده‌خۆنه‌وه. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ته‌مه‌نیان له‌سه‌روحه‌فتا ساڵ بووه به‌خۆڕای وبێ هیچ به‌ربه‌ستێک دراوه پێیان . ئه‌وجۆره به” ته‌کیلا” ناسراوه ، ته‌کیلا گرێدراوی ناوی گوندێکی مه‌کسیکی که به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و جۆره یه له مه‌ی .
به‌کارهێنانی مه‌ی وه‌ک چاره‌سه‌ری پزیشکی و ئامرازێک بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن :
له‌نوسراوه سۆمه‌ری وفیرعه‌ونیه‌کانداکه 2100 له‌پێش مه‌سیح هه‌بوون تێدا مه‌ی وه‌ک به‌کارهێنانێکی پزیشکی ئاماژه‌ی پێدراوه .پێده‌چێت گرێدانی رۆحی مرۆڤ به مه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی له‌به‌کارهێنانه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ بێت بۆ مه‌ی (4) به‌پێی سفری ئه‌مسالیش له‌ته‌وراتدا هاتوه ده‌ڵێت ” أعطوا مسكراً لهالك وخمراً لمري النفس .يشرب وينسى فقره . پاولۆس : که به دامه‌زرێنه‌ری پایه‌ی کڵیسا داده‌نرێت به‌پێی نامه‌یه‌کی بۆ ثیماثیۆس ئامۆژگاری ده‌کات که به‌مه‌به‌ستی چاکبونه‌وه‌ی ته‌نها به‌وه‌نه‌وستێت ئاو بخواته‌وه به‌ڵکو پێویسته جار جار که‌مێک شه‌راب بخواته‌وه (5) بروانه نامه‌ی پۆلس بۆ ثیماثیۆس ( لاتقتصر بعد الیوم علی شرب الما‌ء بل اشرب قلیلآ من الخمر من اجل معدتک وماینتابک من امراض) له‌باسکردنی مه‌ی وه‌ک چاره‌سه‌رکردنی برین له ئینجیلی لۆقا هاتوه (6) ( السامری الصالح ضمد جراحاته وصب علیهما زیتآ وخمرآ ) تێدا نیشانی ده‌دات که چۆن خمر هاوشانی ڕۆن ڕۆڵی گێڕاوه له ساڕێژکرنه‌وه‌ی بریندا .
سه‌رده‌می گه‌ریده‌ی و ڤایکنگ و کۆلۆنیاکردنی گه‌لان ، مه‌ی تاقه سه‌رچاوه‌و ڕزگارکه‌ری که‌شتیوانه‌کانی ده‌ریا بوه ، چونکه مه‌ی خواردنه‌وه بۆته هۆی هێشتنه‌وه‌ی زۆرترین رێژه‌ی ئاوی پێویست له‌جه‌سته‌ی که‌شتیوانه‌کان. له‌ئه‌مڕۆشدا له‌زۆربه‌ی مۆزه‌خانه‌کاندا شوێنه‌واری ئه‌و کوپه و به‌رمیله دروستکراوانه له‌داری به‌ڕوو ماوه که بیره و شه‌رابی تێا هه‌ڵگیراوه و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر ژیانی که‌شتیوانه‌کان بوه .
به‌مه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی که خوارد‌نه کحولی یه‌کان وه‌ک به‌جێهێنانی سروتێکی ئاینی وسونبولی به‌کارهاتوه وه‌ک ئه‌وه به‌کارهێنانه‌ی که‌له‌لایه‌ن ڕۆمان و ئیغریقییه‌کان وسۆمه‌ریکان به‌دی ده‌کرێت ، ئه‌مه جگه له شوێنه‌واری هێمنکه‌ره‌وه که له‌پاش مه‌یخواردن مرۆڤ چێژی لێدیوه . هه‌ندێک له نوسراوه ئاینییه‌کانی لای ئیغریق و ڕۆمان باس له‌وه‌ده‌که‌ن که مه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌هێزبونی سێکس و بزواندنی شه‌هوه‌تی مۆرۆڤه‌کانه .هێندێکیش مه‌ی نۆشی به‌دیارده‌ی نێربازی گرێداوه . له‌ئێستاشدا توێژینه‌وه‌کان له‌مه‌ڕ مه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌درێت که مه‌ی خواردن ی رۆژانه به‌تایبه‌ت له پاش ته‌مه‌نی 30 ساڵی به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م مرۆڤ له توش بوون به‌نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و گیرانی بۆری خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ر دورده‌خاته‌وه ، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانه‌ی که به‌هیچ کلوجێک کحول ناخۆن ، چ جای وه‌رزشێک ئه‌نجام بده‌ن ته‌ندروستیان له‌بارتره که توشی نه‌خۆشی یه‌کانی دڵ و مێشک . شه‌کره ، زه‌هایمه‌ر بن . تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌ش باس له‌وه ده‌کات ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ته‌مه‌نیان له55 وه‌یه وه‌ڕۆژانه 1 بۆ 3 په‌رداخ کحول ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ری توش بونیان به‌نه‌خۆشی dementia خڵه‌فاندن که‌مبێته‌وه ، هه‌روه‌ک چۆن زانست ده‌ریخستوه که مه‌ی کۆلسترۆلی زیان به‌خش که‌م ده‌کاته‌وه کۆلسترۆلی سود به‌خش له‌خوێندا زیاد ده‌کات . وه‌ک نۆڕم واڕۆیشتوه که زۆرێک له پیاوانی ئاینی مه‌سیحی له‌چاو خه‌ڵکی ئاسای ته‌مه‌ن درێژترن ، له‌ناو مه‌سیحی یه‌کاندا ته‌نز ئامیز ئه‌و ته‌ندروست باشی وته‌مه‌ن درێژی یه ده‌گه‌ڕیننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کاهین به‌تایبه‌ت وپیاوی ئاینی مه‌سیحی هه‌موو رۆژێک له‌ژێر ناوی به‌جێهێنانی ئیراده‌ی خودا و په‌رداخێک شه‌راب ده‌خواته‌وه ، سێکسیش ئه‌نجام نادات …. ئیتر بۆچی ته‌مه‌ن درێژ نه‌بێت و ته‌ندروست باش نه‌بێت. له‌به‌رامبه‌ردا له‌باسکردنی هه‌ندێک له‌خه‌لیفه‌کانی ئیسلام به‌تایبه‌ت خه‌لیفه‌کانی عه‌باسی و عوسمانلی ، نێوه‌ندی ته‌مه‌ن لایان 55 ساڵ تێپه‌ڕ ناکات ، هه‌ندێک لای وایه زێده‌ڕه‌وی له مه‌ی خواردن و سێکس بازی هۆکارێکی سه‌ره‌کی مه‌رگی پێشکاتی سوڵتانه‌کان بوبێت.
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌ی به‌شی یه‌که‌م :
1ـ (1) Paracelsus پاراسیلسۆس ( فیلیپس) زانای کیمیای و پزیشک له‌سویسرا له 1493 له‌دایک بوه له ساڵی 1541 له نه‌مسا کۆچی دوای کردوه .
2 ـ (2) قورئان سوره‌تی نحل ئایه‌تی ژماره 67
3 ـ (3) بڕوانه کتێبی به‌ده‌م ڕێگاوه گوڵ‌چنین نه‌وشیروان مسته‌فا (لاوژه‌ی لو‌گلباندا) ( 371-393 ) له‌شوێنێکی شاخ که لو‌گلباندا ئاماده‌ی کردبو .سفره راخرا ، خواردنه‌وه‌کانی تر‌ی کرد … بیره‌ی خه‌ست ، خواردنه‌وه‌ی کحولی ، بیره‌ی رون شه‌رابی تام خۆش ، ئاوی ساردی وه‌ک شه‌راب هه‌مووی ڕشته سه‌رته‌ختایه‌که … . کتێبی یه‌که‌م لاپه‌ڕه 88
هه‌روه‌ها له‌لاپه‌ڕه 90 هه‌مان کتێب له لاوژه‌ی لوگلبانداو مه‌لی ئانزود لاپه‌ڕه 90 ( 1- 27) هاتوه کوپه‌ی ترشاندنی له‌لاجیوه‌ردی سه‌وز و جامی بیره‌که‌ی له‌زیوو زێڕی پاڵاوته‌یه ، ئه‌گه‌رله‌لای کوپه‌ی ) بیره‌که‌وه ڕابوه‌ستێ خۆشی ئه‌هێنێ ئه‌گه‌ر له‌لای گۆزه‌ی بیره‌که‌وه دابنیشێت شادی ئه‌هێنێت …..
*ئه‌نکیدو
بڕوانه هه‌مان کتێب لاپه‌ڕه 118 خشته‌ی دووه‌م ستونی سێهه‌م
بروانه هه‌مان کتێب لاپه‌ڕه 142 خشته‌ی ده‌هه‌م
بڕوانه هه‌مان کتێب * شه‌ریعه‌تی حاومورابی لاپه‌ره 193ـ 204 شه‌ریعه‌تی حامورابی 1750-1792 ی پێش زاینی ئه‌م کۆمه‌ڵه قانونه‌ی حامورابی به‌خه‌تی مێخی به‌هه‌ڵکۆڵین له‌سه‌رکێلی به‌ردی ڕه‌ش نوسراوه نزیکه‌ی 280 مادی ماوه‌ته‌وه .
4 ـ (4) بڕوانه کتێبی پیرۆز ( العهد القدیم ) سفر الأمثال الإصحاح 31 : 6-7
5 ـ (5) نامه‌ی پۆلس بۆ تیماتیۆس ئیسحاح ی 5 ئایه‌تی 23 له ئینجیل دا.
6 ـ (6) ینجیلی لۆقا ئیسحاحی 10 ئایه‌تی 34 له کتێبی العهد الجدید .
به‌شی دوه‌م
مه‌ی و باوه‌ڕی ئاینی :
ئه‌وه‌ی که‌جیگه‌ی تێرامانه له‌باسکردنی ته‌شریعات و تێروانینی سێ ئاینه ئاسمانیه‌که بۆ مه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و جوگرافیایه‌ی ئه‌و سێ ئاینه تێدا له‌دایک ده‌بێت وبریاری وه‌رچه‌رخێنه‌ریان له‌باره‌ی مه‌ی داوه . هه‌مان مه‌نزڵگه‌ی له‌دایکبونی مه‌ی کردنیش له‌خۆده‌گرێت. شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا، وشارستانیه‌تی فیرعه‌ونه‌کان ، تاده‌گاته لای سه‌فه‌ویه‌کان ، وساسانیه‌کان ، گه‌لانی ئه‌نادۆڵ ، پاشماوه‌ی ئه‌و پێگه جوگرافی و میژویانه‌ن که‌تێدا 3500 ساڵ به‌رله‌دایکبونی مه‌سیح ( مه‌ی) ی تێدا دروستکراوه.
مه‌ی لای هیندۆسه‌کان : به‌پێی نوسراوه هیندۆسی یه‌کۆنه‌کان ئه‌وه‌به‌دی ده‌که‌ین که شه‌رحێکی داوه سه‌باره‌ت به‌سودو زیانه‌کانی به‌کارهینانی مه‌ی هه‌روه‌ها کاردانه‌وه و نه‌خۆشییه‌کانی به‌دمه‌ستی و ئالوده‌بوون به‌مه‌ی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لانی چین وهیند که له%95 ئه‌م باوه‌ڕه پێکده‌هێنن ، به‌دریژای مێژو به‌رده‌وام بوون له دروستکردنی مه‌ی وه‌به‌شێک له‌به‌ده‌ستهاتی کشتوکاڵییان خستۆته خزمه‌ت مه‌ی دروستکردنه‌وه هه‌رچی لای بوزییه‌کانیشه که له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌م وشه‌شه‌می پێش زاینی له هیندی پتر له‌یه‌ک ملیار مرۆڤ و چوارسه‌دزمان و پتر له‌سێ ملیۆن خوداوه‌ند به‌قوڵی جێی خۆی ده‌کاته‌وه باوه‌ڕپێکه‌ران و شوێنکه‌وتوانی بوزییه‌ت و زۆرێکی سیخه‌کان هه‌تا ئه‌مڕۆژگاره‌مان مه‌ی ناخۆنه‌وه.
له‌جوله‌که‌دا : شه‌ره‌یعه‌تی یه‌هودی که‌دانه‌ره‌که‌ی ( مو‌سا) ی پیغه‌مبه‌ره له‌گرنگترین سفری لاوین و ته‌ثنییه که یه‌کێکیان بۆ خانه‌خوێ و ئه‌وی دی بۆ گه‌ل هاتوه باسێکی تێدا به‌دی ناکه‌یت که‌ڕێگری بکات له مه‌ی خواردنه‌وه به‌ڵام ئه‌م ره‌های یه له‌مه‌ی خواردنه‌وه ئه‌وانه ناگرێته‌وه که‌نزریان بۆ خودا کردوه له‌ماوه‌ی نزره‌که‌یاندا مه‌ی بخۆنه‌وه ،وه‌لێ له سفری الآمثال دا هاتوه (1) ( لیس للملوک ان یشربو خمرآ ولا للعظماء المسکر ) هاوکات مرۆڤی ئیمانداری جوله‌که له‌کاتی رۆژوگرتندا ناشێت مه‌ی بخواته‌وه . جگه له‌م دو رێگیری یه ، ئاینی جولکه مه‌ی تێدا قه‌ده‌غه‌نه‌کراوه .به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین ئایه‌ت له ته‌وراتدا که کتێبی پیرۆزی شوێنکه‌وتوانی جوله‌که‌یه تێدا مه‌یخواردن له بۆنه سیما‌و به‌جێهێنانه ئاینی یه‌کانی جوله‌که به‌دی ده‌کرێت له‌وانه له سفری ( سامۆئێل ، سرود ، اخبار الیوم الآول ) وَقَسَمَ عَلَى كُلِّ آلِ إِسْرَائِيلَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ، عَلَى كُلِّ إِنْسَانٍ، رَغِيفَ خُبْزٍ وَكَأْسَ خَمْرٍ وَقُرْصَ زَبِيبٍ. ) له سفری سرودی سروده‌کان هاتوه (1: 2 ليقبلني بقبلات فمه لان حبك اطيب من الخمر) دواتر پڕبایخترینی ئه‌وبۆنانه‌ش که پێی ده‌وترێت بۆنه‌ی (شابات) که بۆنه‌یه‌کی ئاینی جوله‌که‌یه هه‌موو مێردمنداڵیک که‌ده‌گاته 13 ساڵ ئه‌وبۆنه‌یه‌ی بۆڕێکده‌خه‌ن وله‌میوانداری یه‌که‌دا شیرینی و شه‌راب ده‌خورێته‌وه و کار به ئایه‌تی سفری النشید ده‌که‌ن که ده‌ڵێت ( کلو ایها الآصحاب . اشربو و اسکرو ایها الآحباب ) لێره‌دا مه‌ی و باوه‌ڕی جوله‌که ناکرێت تێپه‌ڕینین بێ باسکردنی “فسح” که‌یه‌کێکه له هه‌ره‌بۆنه گرنگه‌کان لای جو باوه‌ڕه‌کان بۆ ماوی 7 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له ناوه‌راستی مانگی ئه‌پریل دایه که‌تێیدا به‌نی ئیسرائیل میسری فه‌رعه‌ونیه‌کانیان به سه‌رۆکایه‌تی مو‌سا جێهێشت له‌وێدا پێی گوتن ئه‌م رۆژه‌تان له‌بیر بێت . له‌و سروتانه‌ی که تێدایه له شه‌وی ( هسدیر) مه‌ی ئاماده‌گی هه‌یه چوار په‌رداخ شه‌رابی ترێی سور ده‌خورێته‌وه له‌وجه‌ژنه‌دا و پاشان سرودی (2) *ئه‌مرۆ چۆن جیاوازه له‌دوێنی) ده‌وترێته‌وه . پێویسته بڵێن جه‌ژنی فسح به‌ته‌نها بۆ نه‌یه‌کی ئاینی نییه به‌ڵکو دنیادێیه‌کی نیشتیمانی یه ، چونکه جولکه به‌پێی ته‌ورات له‌بنه‌ڕه‌تدا کۆیله‌ی فیرعه‌ونه‌کان بون ، دواتر به‌پێشڕه‌وی مو‌سا یاخی ده‌بن له فیرعه‌ونه‌کان و بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ له سینا ژیان و دواتر چونه ئه‌رزی کینان، ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌ی جولکه بۆیه‌که‌مین جار له‌ژێر به‌یداخی مو‌سا له‌مێژویاندا تۆمارکراوه وله‌وێشه‌وه ئیدی ئه‌مڕۆ چۆن جیاوازه له‌دوێنێ له‌ناوفه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌تداری وئاینی جوله‌که ده‌چه‌سپێت.
له‌مه‌سیحیه‌تدا : مه‌ی له‌ئاینی مه‌سیحیدا گرێدراوی باوه‌ڕه‌که‌یه‌تی به‌ئاستێک که‌هه‌رکات باس له( یه‌سوع ) بکه‌ین ده‌بێت باسی ( شه‌راب ) بکه‌ین . (3)یه‌که‌م موعجیزه‌ی مه‌سیح به‌پێی ئینجیلی پیرۆز که‌کتێبی باوه‌ڕپێکه‌رانی مه‌سیحی یه “یه‌سوع” له ئاهه‌نگی قانای جه‌لیل ئاو بۆ شه‌راب هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێت ، و باس له‌جۆرباشی ئه‌وشه‌رابه ده‌که‌ن که مه‌سیح له‌وئاهه‌نگه‌دا به‌پێی ئینجیل دروستی کردوه .
ـ مه‌سیح له ( العشاء الاخیر) دا جامی پر له‌شه‌راب به‌رزده‌کاته‌وه وبه‌خوێنی خۆی ده‌شوبهێنێت له‌مباره‌یه‌وه هه‌رچوار نوسه‌ره‌که‌ی ئینجیل کۆکن له‌سه‌ر روداوه‌کانی دواهه‌مین شه‌وی مه‌سیح له‌گه‌ڵ ڕیبواره‌کانی که‌ده‌ڵێت (اخذ يسوع خبزاو بارك وكسر وأعطاهم وقال خذوا كلوا هذا هو جسدي. ثم اخذ الكأس وشكر وأعطاهم فشربوا منها كلهم. وقال له‌م هذا هو دمي الذي للعهد الجديد الذي يسفك من اجل كثيرين. الحق أقول لكم أني لا اشرب بعد من نتاج الكرمة إلى ذلك اليوم حينما اشربه جديداً في ملكوت الله. ثم سبحوا وخرجوا إلى جبل الزيتون.” ئه‌م ئاوێته‌بونه ئه‌مڕۆ له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی کڵیسای کاثۆلیکی به‌ته‌واوه‌تی له به‌جێهێنانی سروتی نوێژی مه‌سیحی ره‌نگی داوه‌ته‌وه و به‌یه‌کێک له بنه‌ماکانی کامڵ بوونی نوێژ داده‌نرێت. له‌به‌رامبه‌ردا کڵێسا‌کان به‌توندی هۆشداری رابه‌رانی کڵێسا ده‌که‌ن که پێویسته له‌گه‌یاندنی په‌یامی ( مه‌سیح ) داخه‌ڵکانێک بن نمونه‌ی بن و ناشێت به‌دمه‌ست بن . کڵیسای ئه‌رسه‌دۆکسی ، قوڵتر له‌کڵیسای کاثۆلیکی ڕێگره له‌به‌رده‌م خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینی و ڕابه‌ره‌کانی، ئه‌مه‌ش به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لای نوسراوه کۆنه‌کانی ” عهد القدیم ” و ڕاوێژی پۆلس که‌تێدا هاتوه ( ویجب ان یکون الشمامسة کذالک من اهل الوقار ، لامخادعین ، ولامدمیني الخمر ولاطامعین بالمکسب الخسیس). هه‌ندێک له‌کڵیسا ڕادیکاڵی یه پرۆتستانتی یه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا خواردنه‌وه‌ی مه‌ی حه‌رام کردوه . به‌مانایه‌کی تر داوای دورکه‌وتنه‌وه‌ی لێده‌کات .
به‌م دوایانه‌شدا له‌هه‌ڵبژاردنی ڕابه‌ری مه‌سیحی یه کاثۆلیکییه‌کاندا که به پاپا ناسراوه ،له‌هه‌ڵبژاردنی پاپا داله‌ساڵی 1996 دا کۆمه‌ڵێک گۆرانکاری هێنایه کایه‌وه بۆ ناو ( مه‌جمه‌عی داخراو) که تێدا پتر له180 کاردیناڵی جیهان پێکدێت تێدا بڕیار درا به‌درێژای ماوه‌ی مانه‌وه له‌هۆڵه داخراوه‌که‌ی ڤاتیکان تا کۆتای هاتن و راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی پاپا کاردیناڵه‌کان، له‌گه‌ڵ داخستنی ده‌رگای مه‌جمه‌ع ته‌نها ( ئاو ، نان و شه‌ڕاب ) یان بۆ هه‌یه بخۆنه‌وه . له‌هه‌ندێک له‌کۆمه‌ڵگا مه‌سیحییه‌کاندا له جه‌ژنی زیندوبونه‌وه‌ی مه‌سیحی وه‌ک نه‌ریتێک بۆ پیرۆزکردنی ئه‌وجه‌ژنه له‌پاش ته‌واوبونی نوێژی کڵیسا پیاوان که به‌ماڵاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ پیرۆزبای شیرینی وپێکێکی بچوکی شه‌رابیان ده‌گێرا. ئه‌م نه‌ریته له کوردستان تا ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکان هه‌بوه ، له‌ئێستادا ئه‌و نه‌ریته له‌جه‌ژندا کار پێناکرێت.
له ئیسلام دا :
به‌پێی ئاینی ئیسلام ( مه‌ی ) له‌شوێنکه‌وتوانی ئه‌و باوه‌ڕه قه‌ده‌غه‌کراوه ، ته‌نانه‌ت به‌پێی فیقهی ئیسلامی کلاسیک به دایکی خه‌باسات ناوبراوه، له‌م باره‌یه‌وه ئه‌گه‌ر گونجاوبێت وشه‌ی قه‌ده‌غه‌کردن تائاستی حه‌رامکردن له‌ئاینی ئیسلامدا به‌کار بێنین ئه‌واده‌کرێت بڵێن ئه‌ونیشتیمانه‌ی که‌تێدا ئیسلام له‌دایک ده‌بێت نیشتیمانێکه مه‌ی خۆر‌و مه‌ی فرۆشی هه‌بوه… مه‌ی نۆشی ومه‌ی گێری ومه‌یخانه بابه‌ت و دیارده‌یه‌کی هاورده نه‌بوه له‌ئه‌نجامی به‌رفراوانی باڵاده‌ستی فه‌رمانڕه‌وای ئیسلام هاتبێته ناوه‌وه به‌ڵکو هه‌ڵقوڵاوی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری کۆمه‌ڵگاکه‌ی بوه . ناچار ئیسلام موسایه‌ری ئه‌م دیارده‌یه‌ی کردوه . تاگه‌یاندویه‌تی ئاستی به‌ڵین پێدان به‌وه‌ی که مرۆڤی موسڵمان له‌پاداشتی دورکه‌وتنه‌وه له‌خراپه‌کارییه‌کانی دونیا له دونیای پاش مردن شه‌رابێکی پێبدات که پاک وبێخه‌وش بێت . ڕێگری له‌مه‌ی له‌ئیسلامدا له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات که له‌سوره‌تی به‌قه‌ره دا ئایه‌تی 219 هاتوه ده‌ڵێت ( یسآلونک عن الخمر و المیسر قل فیهما اثم کبیر و منافع واثمهما اکبر من نفعهما ) ئه‌م وه‌عز دانه که له‌قورئان هاتوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی رایده‌گه‌ێنێت که مه‌یخواردن سودیشی هه‌یه ، به‌ڵام به‌پێی قورئان زیان سود به اثم ێکی گه‌وره خه‌مڵینراوه . دواتر به‌پێێ ئه‌وئایه‌ته‌ی که له‌سوره‌تی نیسا‌ء هاتوه تێدا خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و سه‌رخۆشی له‌کاتی جێبه‌جێکردنی نوێژدا قه‌ده‌غه‌ده‌کات، 43النِّسَاء : لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاة وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ . له‌پاش ئه‌مه‌ش ئیدی به‌قۆناغێ حه‌رامکردنی ته‌واو داده‌نرێت که تێدا ده‌ڵێت له المائدة (:”يا أيها الذين آمنوا إنما الخمر والميسر والأنصاب والأزلام رجس من عمل الشيطان فاجتنبوه”[36] ) هه‌رچه‌نده وشه‌ی “فاجتنبوه” مه‌به‌ستی دورکه‌وتنه‌وه‌یه لێی به‌ڵام بیرمه‌ند و زانای ئیسلامی لایان وایه که دورکه‌تنه‌وه له حه‌رامکردن له‌شه‌ریعه‌تدا قورستره. هه‌روه‌ها زانایانی ئیسلامی له‌ته‌شریعاتدا کار به میتۆدی ( الناسخ والمنسوخ ) ده‌که‌ن به‌مه‌ش دواهه‌مین ڕێنمای و ئایه‌ت کارپێده‌کرێت وپێش خۆی ئه‌گه‌ر له‌ئاستی تحریم یان ئینکارکردن به‌هه‌ند دواهه‌مین نه‌بێت کاری پێناکرێت.
ئه‌وه‌ی که ده‌بیته سه‌بوری بۆ که‌سێکی ئیسلام باوه‌ڕ خۆی له مه‌ی خواردن به‌دوربگرێت له‌وبه‌ڵینه‌وه دیت که‌ده‌درێت به‌مرۆڤی موسڵمان (4) له‌سوره‌تی ئینسان له‌قورئاندا باس له شه‌رابی پاک ده‌کات (شراب طهورا) . ئه‌وشه‌رابه‌ی که‌خودا به‌ڵێنی به مرۆڤی موسڵمان داوه که له‌پاش مردنی مرۆڤ له‌یوم الحساب دا له‌پاداشتی چاکه ده‌یدات به باوه‌ڕپێکه‌رانی .
ـ به‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی ئیسلام ( محه‌مه‌د) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وسه‌حابه‌کانی ئاشنابون به تام وجۆره‌کانی له‌م باره‌یه‌وه به‌پێی روایه‌تی مسلم ابودواد ده‌ڵیت محه‌مد پێغه‌مبه‌ری ئیسلام گوتویه‌تی ( کل مسکر خمر ، وکل خمر حرام ) به‌پێی عومه‌ری کوری خه‌تاب شه‌راب ئاماده‌یه بۆ دروست بوون له پێنج سه‌رچاوه ئه‌وانیش ( الزبیب، التمر، القمح ، والشعیر او ، العسل )،هه‌روه‌ها ( ان‌س ابن مالک) باس له هه‌بونی جۆرێک له‌شه‌راب ده‌کات که پێکهاته‌که‌ی له‌چوار جۆر خورما بوه .به‌ڵام به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌م شه‌راب خوارد‌نه نا که‌گه‌یشتۆته حاڵه‌تی ته‌خمر ( ئه‌وه‌ی که‌پێی ده‌وترێت نبیذ) له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر بڕوانینه یه‌کێک له‌دڵخوازترین خواردنه‌وه که هه‌تائه‌مڕۆشمان موسڵمانان له شکاندنی ڕۆژویاندا ده‌یخۆنه‌وه ( نبیذ) ه ئاوی ترێ ڕونتر ئه‌وه‌ی له‌کورده‌واریدا پێی ده‌وترێت( شه‌ربه‌تی مێوژ) که‌سه‌رچاوی سه‌رکی دروستکردنی شه‌رابی سوره. به‌بروای من ئاماده‌گی خواردنه‌وه‌یه‌کی سور له‌سه‌رسفره‌ی نانخواردنه‌کانمان هه‌روا له‌خۆڕای نه‌بوه جا ئه‌وخوارنه‌وه‌ی شه‌رابی سوربێت یان ترشیاتی سور یان شه‌ربه‌تی سور . گرنگ ئه‌وه‌یه سورێک بێت نزیکمان بکاته‌وه له‌سه‌رده‌می شه‌راب نۆشی کۆن.
جێێ ئاماژه‌یه که زۆرێک له‌ڕۆژوگرانی موسڵمان له کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کاندا له مانگی ره‌مه‌زاندا، له‌سه‌ر هه‌مان نۆرمی جو باوه‌ڕ له‌کات و ساتی رۆژوگرتندا له‌مه‌ی خواردن دائه‌ێڕین ، هێندێکی خۆگرتن له مه‌ی خواردنه‌وه تا پاش رۆژو شکاندن بڕ ده‌کات و دواتر مه‌ی ده‌خۆنه‌وه.
ـ وێڕای هه‌بوونی ئه‌م هه‌موو ڕێگری و به‌رته‌سکردنه بۆ مه‌ی له ئاینی ئیسلامدا که‌چی هێشتا داخوازی مرۆڤه‌کان بۆ مه‌ی له‌وڵاتانی زۆرینه نشینی ئیسلام( سوریا، میسر ، ئێراق ، تورکیا، مالیزیا، ئه‌رده‌ن ، مه‌غریب ، تونس، جه‌زائیر، پاکستان ) به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی که‌مینه ئیسلام که‌متر نیه‌و بگره هێندێکی ئه‌وڵاتانه له‌پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ن که مه‌ی تێدا به فه‌رمی دێته به‌رهه‌م و کڕین وفرۆشتنی پێ ده‌کرێت .( سعودیه ، وڵاتانی که‌نداو ، ئێران ، ئه‌نده‌نوسیا) ش له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ن که مه‌یفرۆشی ومه‌ی نۆشی تێایاندا به‌فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یه. ئیماراتی عه‌ره‌بی کاری به ته‌وه‌جهی ( طحاوی) کردوه به‌پێی ئه‌وه‌ی که له ( اختلاف الفقهاء) دا هاتوه ( اجمعوا انه لیس للآمام من‌ع اهل الذمة من شرب الخمر) واته ئیمام بۆی نییه رێگری له غیره موسڵمان بکه‌ن له‌مه‌ی خواردن .. هه‌ربۆیه‌ش ئیمارات رێگه‌ده‌دات به‌هاوڵاتیانی غه‌یره موسڵمان کڕین وفرۆشتن به مه‌ی بکه‌ن ، سه‌رده‌مانێک له‌ئێراقیشدا کار به‌م ته‌وه‌جه فیقهی یه ده‌کرا ، مۆڵه‌تی ڕێگه‌دان به‌کڕین وفرۆشتنی مه‌ی له ئێراق ی نوێ‌دا، له‌سه‌رده‌می به‌عسدا مۆڵه‌تی مه‌ی فۆشی به‌تاک وکۆ ده‌درا به‌وکه‌مایه‌تیانه‌ی که‌هه‌ن له‌ئێراقدا ، له‌نێویشیاندا مه‌سیحی و ئێزیدی پشکی شێریان به‌رده‌که‌وت ، هه‌ربۆیه‌ش زۆرکات شوناسی کاری مه‌سیحییه‌کان به‌شیوه‌یه‌کی ڕاسته‌خۆ به مه‌ی فرۆشی گرێدراوه، هه‌ر له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌بو کۆگاکانی مه‌ی له‌شوێنی نوێژی موسڵمانان ( مزگه‌وت ، ته‌کێ و حوجره‌کان) لانی که‌م چه‌ند سه‌د مه‌ترێک دوربێت. له‌به‌رامبه‌ردا میسر یه‌کێک بوه له‌و وڵاتانه‌ی که هانی هاوڵاتیانی داوه که ( بیره‌ی خۆماڵی بخۆن) میسری کۆن له په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابڕدوو کاتێک که بازاڕگه‌رمی بۆ بیره‌ی میسریان کردوه ، باس له‌وه‌کراوه که به‌خواردنه‌وه‌ت بۆ بیره‌ی میسری داهاتی ئابوری میسر باشتر ده‌که‌یت . ئه‌مه جگه له به‌ناوبانگترین بانگهێشت که له‌وسه‌رده‌مه‌دا ناسراو بو بریتی بو له ( بیره ستیلا رفیق لکم في اسعد اوقاتکم) . له پاش ڕوخانی فه‌رمانڕه‌وای حوسنی موباره‌ک پیشه‌سازی مه‌ی له‌میسر دوچاری ته‌نگه‌ژه و به‌ره‌نگاربونه‌وه هاتوه ، عه‌بدولمنعم ئه‌بولفتوح که‌یه‌کێک بوو له‌پاڵێوراوانی سه‌رۆکایه‌تی میسر له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی به‌بون به‌سه‌رۆکی ئایا کارگه‌کانی مه‌ی دروستکردن له‌میسر داده‌خات ؟ به‌به‌ڵی وه‌ڵام ده‌داته‌وه ، له‌کاتێکدا به‌ئاگایه که داهاتی بودجه‌ی %8 ی میسر له سه‌پاندنی باجی سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی مه‌ی به‌ده‌ست ده‌که‌وێت.
……………………………………………..
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌ی به‌شی دوه‌م :
1 ـ ( 1) العهد القدیم سفر الامثال اصحاح 31 .4ـ 56
2 ـ ( 2 ) العهد القدیم سفر الخروج أصحاح 13، 3-10 العهد القدیم سفر صموئيل الأول 3/10
3 ـ ( 3) بڕوانه ئینجیلی یۆحه‌نا ( 2/1-11) كان في قانا الجليلِ عُرسٌ وكانت فيه أُمُّ يسوع. فدُعيَ يسوعُ أيضاً وتلاميذُهُ إلى العُرس. ونَفِدَت الخَمر. فقالت ليسوعَ أُمُّهُ : ” لم يبقَ عندَهم خمر”. فقالَ لها يسوع : ” ما لي ولكِ أيَّتُها المرأة ؟ لم تَأْتِ ساعَتي بعد”. فقالت أُمُّهُ لِلْخَدَم: ” إِفعَلوا ما يأمُرُكُم به “. وكان هناك سِتُّ أجاجينَ من حَجَر لقضاءِ الطهارةِ عندَ اليهود، تَسَعُ كُلُّ واحدةٍ منها مِقدارَ مِكيالَيْنِ أو ثلاثة. فقالَ له‌م يسوع: ” املأُوا الأجاجينَ ما‌ء “. فمَلأُوها حتّى طَفَحَت. فقالَ له‌م : ” اغرفِوا الآنَ وناوِلوا وكيلَ المائدة “. فناوَلوه. فذاقَ وَكيلُ المائدةِ الماءَ الذي صارَ خمراً، وكانَ لا يَدري مِن أينَ أَتَتْ، غيرَ أنَّ الخَدَمَ الذينَ غَرَفُوا الماءَ كانوا يَدرونَ، فدعا وكيلُ المائدةِ العروسَ وقالَ لـهُ : ” جرَت عادةُ الناس أن يُقَرِّبوا الخَمرَةَ الجيّدَةَ أولاً، فإذا أخَذَ منهُمُ الشَّراب قرَّبوا ما كان دونَها في الجودَة. أمّا أنت فأخَّرتَ الخمرَةَ الجيِّدَةَ إلى الآن “.)
4 ـ (4) سوره‌تی ئینسان که‌تێدا باس له‌وه‌ده‌کات خودا له‌پاداشتی چاکه‌ی ئه‌ودنیا چ جۆره شه‌رابێکی بێگه‌ردیان پێ نۆش ده‌کات : عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُنْدُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ ۖ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِنْ فِضَّةٍ وَسَقَاهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا ﴿٢١﴾
به‌شی سێهه‌م
بیره . شه‌راب . عاره‌ق ناو و مێژو
بیره : به یه‌کێک له کۆنترین جۆری ( مه‌ی ) داده‌نرێت که مرۆڤایه‌تی پێی ئاشنا بوه ، سه‌ره‌تای دروستکردنی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ به‌لانی که‌م بۆ 7000 حه‌وت هه‌زار سال له‌مه‌وبه‌ر تاقیگه کیماوییه‌کانی شوێنه‌وارناسی چه‌ند گۆزه‌ڵه‌یه‌کی دۆزراو له‌که‌لاوه ژێرگڵ که‌وتوه‌کان ئه‌وه‌مان پێ‌نیشان ده‌ده‌ن که له‌وشوێنه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌وترێت زنجیره چیاکانی زاگرۆس و به‌شێک له‌مێزۆپۆتامیا به‌کاربه‌رو هه‌ڵگری یه‌که‌می ( بیره ) بوبێت ، میزۆپۆتامیا وڵاتی به‌رهه‌مهێنانی بیره بوه کۆنترین و یه‌که‌مین تابلۆی قوڕی سۆمه‌ری وێنه‌ی ژیانی گه‌ل نیشان ده‌دات که‌له‌چی و چۆن مه‌ی خواردۆته‌وه هه‌روه‌ک سۆمه‌ریه‌کان کۆنترین کۆنسێپت وشیوازی بیره دروستکردن که‌تێدا چۆن بیره له جۆ له‌ڕێگه‌ی هه‌وێنکردنی نان دروستکراوه بۆ ده‌گێڕێته‌وه . به‌پێی مێتۆلۆژیای سۆمه‌ری خوداوه‌ندێک هه‌بوه به‌رپرس بوه له هه‌ڵگه‌ڕانی جۆ به بیره ئه‌و خودایه ناوی ( سیریه‌س) بوه.
له‌چه‌رخه‌کانی ناوه‌راستی خۆرئاوادا (بیره) خواردن له‌لایه‌ن هه‌مو ئه‌ندامانی خێزانه‌وه خوراوه‌ته‌وه پیاوان به‌ڕێژی کحولی به‌هێز و ژنان و نه‌وجه‌وانان به‌رێژی کحولی که‌متر .
بیره وه‌ک ڕزگارکه‌ر : له‌چه‌رخه‌کۆنه‌کانی ناوه‌راستدا ئه‌ورپادا وا باس له بیره ده‌کرێت که یه‌کێک بوه له‌و ئامرازانه‌ی که ئه‌ورپای له‌قڕان ڕزگار کردووه ، به‌تایبه‌ت له نه‌خۆشی یه‌کانی کۆلیرا که له‌ئاودا به‌دی ده‌کرا و بیره به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌کار ده‌هێنرا بۆ له‌ناوبردنی کۆلێرا.دواتریش له‌شۆرشی پیشه‌سازی خۆرئاوادا بیره له‌دروستکردنێکی ناوخۆی خێزانی که‌م به‌رهه‌م بۆ به‌رهه‌مهێنانێکی پیشه‌سازی گه‌وره پێده‌نێت .
ڕیژه‌ی کحولی بیره له %3 ده‌ستپێده‌کات بۆ %30 به‌پێی ئاره‌زومه‌ندی و دڵخوازی بۆ بخۆره‌کانی رێژه‌ی کحوله‌که‌ی له‌کاتی به‌رهه‌م هێناندا کۆنترۆڵ ده‌کرێت ، له‌ئه‌مرۆدا زۆرترین و باوترین داخوازی له‌سه‌ررێژه‌ی کحولی بیره له %4 بۆ % 6 ه .
بیره سه‌رچاوه‌ی سه‌رکه‌ی که‌ی ئاوه . میزۆپۆتامییه‌کان ، چینه‌کان ، فه‌رعه‌ونییه‌کان وزۆرینه‌ی ئه‌وگه‌لانه‌ی که توانیویانه هه‌تا ئه‌مڕۆ بیره به‌رهه‌م بهێنن به‌هۆی نزیکیان بوه له سه‌رچاوه‌ی گه‌یشتن به‌ئاوی سازگار. تام و پاکی ئاو جۆر باشی نایابی بیره دیاری ده‌کات . فه‌رعه‌ونه‌کان له‌ناوقه‌بره‌کانیاندا بیره له‌کوپه‌ڵه‌ی گه‌وره داناوه ، به‌وئومیده‌ی که‌فیرعه‌ون ده‌گه‌ڕیته‌وه‌سه‌رژیان تونیه‌تی به بیره بشکێنێت. به‌مه‌ش بیره له‌هه‌موو شارستانیه‌تیه‌کاندا به‌قوڵی جێگه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی (1) Beer: Global Industry Guide هاتوه له‌ساڵی 2010 بازاڕی بیره پتر له 168,453.4 ملیۆن لیتر بیره به‌رهه‌م هاتوه که به‌مه‌ش به‌ڕیژه‌ی %1.3 زیادی کردوه تێدا داهاته‌که‌ی به نزیکه‌ی $494,777 million ده‌خه‌مڵێةڕێت. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تاساڵی 2015 بازاڕی بیره فرۆشی له‌جیهاندا به‌ڕیژه‌ی %5،8 هه‌ڵبکشێت ئه‌م رێژه‌یه‌ش وا ده‌کات که له‌پۆلینکردنی دڵخوازترین ( خواردنه‌وه) لای مرۆڤ بیره له‌خانه‌ی سێهه‌م بێت له‌پاش”چا” که له‌خانه‌ی دوهه‌مدایه. و” ئاو” که‌له‌خانه‌ی یه‌که‌مدایه . ئه‌وه‌ی که پێویسته له‌مه‌ڕ بازرگانی بیره‌و چا بوترێت ئه‌وه‌یه که جولکه خاوه‌نی ناوبانگترین و پڕفرۆش‌ترین جۆره‌کانی بیره‌ن له‌ئه‌مڕۆدا، ئیسلامیش خاوه‌نی به‌تامترین و جۆرباشترین جۆری چان له‌جیهاندا. هه‌ردوکیشیان پشکه‌کانیان له‌بۆرسه‌کانی جیهاندا پێکه‌وه کار ده‌کات ،که‌سیش گله‌ی له‌تێکه‌ڵبونی پاره‌ی بیره‌و چا نی یه !؟
ناوی بیره : من وای بۆ ئه‌چم ناوی بیره گرێدراوی ناوی شاری ( بیره‌ی) ده‌سته‌خوشکی رامه‌لڵابێت ، که که‌پێشتر شارێکی که‌نعانی بوه مێژوی دروستکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 3500 ساڵ به‌رله‌هاتنی مه‌سیح و به‌یه‌کێک له‌شاره پیرۆزه‌کانی جوله‌که ده‌ژمێردرێت . هه‌رچه‌نده هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌تۆم به‌رده‌ست نی یه که ئه‌م بۆچونه‌م پشت راستبکاته‌وه ، به‌ڵام هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی زۆری کانیاو ئاوی زۆر له‌وشاره که سه‌رچاوه‌ی سه‌رکی به‌رهه‌مهێنانیه‌تی پێده‌چێت بیره ناوه‌که‌ی له‌و شاره وه‌رگرتبێت یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه شاره‌که ناوه‌که‌ی له بیره وه‌رگرتبێت . ئه‌گه‌ر به ئه‌رکۆلۆژیای جوله‌که‌شدا گوزه‌ربکه‌ین ده‌بینین به‌شێک له خشڵ وخاشاکی به‌جیماوی مێژوی جوله‌که ئه‌وکه‌ره‌ستانه‌ن که تێدا مه‌ی پێدروستکراوه یان تێداهه‌ڵگیراوه .له‌وه‌ش زیاتر بیره شارێکه له نزیک ئورفه‌ی باکوری سوریا ، بیره دێیه‌کی لبنانی یه له ناوچه‌ی ئه‌کارا ، بیره دێیه‌کی جێهێڵراوه له ئیسرائیل سه‌ر به‌شاره‌دێی بیسان ه.
له‌ئه‌مڕۆدا جۆرێک له‌بیره به‌رهه‌مده‌هێنرێت که به‌بیره‌ی ” بێ کحول” ناسراوه ، ئه‌م جۆره له بیره ، به‌خێرای ڕه‌واجی بۆ په‌یدا ده‌بێت له‌و کۆمه‌ڵگاو وڵاتانه‌ی که مه‌ی خواردنی تێدا حه‌رامه ، ئه‌م جۆره له بیره رێژه‌یه‌کی که‌م له‌کحولی ئیثانۆلی تێدا به‌دی ده‌کرێت، رێژه‌که‌ی له‌نێوان%0.02 بۆ %0،05 یه .
شه‌راب :
ئه‌و جۆره‌ی که له‌ترێی سور دروست ده‌کریت ناسراوترینیانه ، جۆره‌کانی شه‌راب به‌پێێ ڕه‌نگی ( سور ، سپی ، ئه‌رخه‌وانی ) جیاده‌کرێته‌وه سپی زیاتر بۆکردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی خوارد‌نه که‌له‌گه‌ڵ خواردنی گۆشتی سپی داده‌نرێت ، به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌رابی سور که له‌گه‌ڵ گۆشتی سپی پێشکه‌ش ناکرێت ) یه‌کێک له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خواردنه‌وه‌ی شه‌راب که به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت جێژ له‌تام وبۆنه‌که‌ی وه‌ربگیرێت نه‌فه‌س دانیه‌تی . پێکی شه‌راب که‌تێده‌کرێت پێویستی به‌کاته تا نه‌فه‌س وه‌رده‌گرێت ، وبه‌که‌ڵکی خواردنه‌وه دێت . به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی جۆره‌کانی تر‌ی مه‌ی ده‌ستبه‌جێ ناخورێته‌وه . (به‌رمیلی له‌ته‌خته‌دروستکراو ) باشترین شوێنه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رابی تێداهه‌ڵبگیرێت. دواتر هه‌ڵگرتنی شه‌راب له جۆری داری ته‌خته کار له‌سه‌ر جۆر وتام باشی شه‌راب ده‌کات، ئه‌وبه‌رمیلانه‌ی که له دار به‌ڕوو دروستکراون و شه‌رابی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت ، دواتر به نایابترین جۆری شه‌راب ناوده‌رده‌کات. سروشتی کوردستان پڕیه‌تی له دار به‌ڕوو بگره له‌ئێستادا به‌شێکی گرنگی سه‌وزی کوردستانیش پێکدێنێت. به‌ڵام نه‌داربه‌ڕوه‌کانی کوردستان به‌رمیلی شه‌رابی لێ دروستده‌کرێت ، نه‌ترێی کوردستان شه‌رابی لێبه‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
به‌پێی به‌ڵگه مێژویه‌کان که‌هه‌تا ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌وه ده‌رده‌خات که نیشتیمانی دروستکردنی شه‌راب له‌نێوانی ( جۆرجیا، ئێران ، ئه‌رمینیا ) دابه‌شبوبێت بێت و لانی که‌م پێش 8000 ساڵ بۆ یه‌که‌مین جار مرۆڤ به‌رهه‌می هێنابێت ، ده‌رکه‌وتنیشی له‌کیشوه‌ری ئه‌وروپادابۆ6500 له‌مه‌وپێش ده‌گه‌ڕێته‌وه. بولگاریاو گرێکلاند سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه‌بن . یه‌که‌مین نیشتیمانی به‌رهه‌م هێنانی شه‌راب به‌هۆی خوڵقانی گۆرانکاری ریشه‌یی تێدا چیدی له‌ئه‌مرۆدا نیشتیمانی دروستکه‌ری شه‌راب نییه .!؟
له‌ئه‌مڕۆدا ئیتاڵیا ، فه‌ره‌نسا ، ئیسپانیا ،ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ، ئه‌رجه‌نتین ، چین ، ئه‌فریقای باشور ، ئوستورالیا ، ئه‌ڵمانیا ، چیلی .. له‌پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه داده‌نرێت که شه‌رابی سوری نایاب به‌رهه‌م ده‌هێنێت وه له‌سه‌رئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامی (2) جه‌زائیر به‌هۆی نایابی جۆری ئه‌و ترێیه‌ی که‌هه‌یه‌تی شه‌رابه‌که‌ی به‌یه‌کێک له‌نایاب ترین جۆره‌کانی شه‌راب داده‌نرێت . له‌ڕیزبه‌ندی 29 هه‌مین وڵاته له‌سه‌رئاستی جیهان له‌به‌رهه‌مهێنانی شه‌راب دا لبنان له‌خانه‌ی 26 مین وڵات ، تونس ومه‌غریب له‌خانه‌ی 38 و39 وڵات له‌سه‌رئاستی جیهان . میسر ساڵانه نزیکه‌ی نیو ملیۆن گاڵۆن شه‌راب به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، ئه‌م رێژه‌یه‌ش نزیکه له‌و ڕێژه‌یه‌ی که وڵاتێکی وه‌ک ئینگلترا شه‌رابی تێدا دێته به‌رهه‌م . یه‌کێک له‌ناسراوترین جۆره‌کانی شه‌راب له میسر ناوی ( عمرالخیام) ه . ئیسرائیل له‌پۆلێنی ولاتانی به‌رهرمهێنای شه‌راب دا 52 هه‌مین وڵاته .
په‌رداخی شه‌راب تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی کراوه‌یه ، هاوشیوه‌ی ئه‌وپه‌رداخه‌یه که کاهینه‌کان له نوێژی کڵێسا به‌کاری ده‌هێنن . ڕه‌نگ بێت ئه‌وئاوه‌ڵای یه له په‌رداخی شه‌رابدا بۆ به‌جیهێنانی سروتی ئاینی مه‌سیحی بێت . ئه‌وپه‌رداخه به‌زمانی عیبری کۆن پێ ده‌وترێت ( کاسا ) له‌وێشه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که وشه‌ی (الکآس) ی عه‌ره‌بی له کاسای کۆنی عیبری وه‌رگیرابێت .
شه‌راب له کولتوری ده‌یره‌کان : ده‌یره‌کان به‌ده‌ر له‌وه‌ی که هه‌ندێکیان مه‌زاری پیاوچاک و قدیسی بوه . ده‌یر شوێنێکه بۆ خوێندن و حه‌وانه‌وه‌ی ڕاهیبه‌کان ، شوێنێکی گرنگیش بوه بۆ به‌رهه‌م هێنانی زه‌یتون و شه‌راب ، دێره‌کانی ئیسرائیل ، ئێراق ، سوریا ،لبنان، فه‌له‌ستین ، تورکیا ، قوبرس ، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا…هتد ، زۆریان له‌شوێنی به‌رز بنیادنراوه‌ن به‌ئاستێک گه‌یشتن پێیان به‌ناو جه‌نگه‌ڵ و شاخه‌سه‌خته‌کان کارێکی زه‌حمه‌ت بوه ، هه‌ندێک لای وایه دروستکردنی ئه‌م دێرانه بۆ به‌رگریکردن بوه له‌باوه‌ره‌که‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی دوژمنکارییان پێنه‌گات ، هێندێکی ترلای وایه ئه‌م ده‌یرانه وه‌ک بابه‌تێکی ته‌سوفی یه زۆرتر بۆ دورکه‌وتنه‌وه‌ی راهیبه‌کانه له‌خراپه‌کاری به‌گوناه بوون له‌ناو خه‌ڵک و خۆته‌رخانکردنی زیاتر بۆ تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه‌و لاهوتی مه‌سیحیه‌ت به‌کاربراون، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه باسێکی تر ، ئه‌وانه‌ی که‌له‌دێره‌کان بون راهیبه‌کان بون ، زۆربه‌شیان کشت‌وکاڵیان ده‌زانی چونکه له‌بنه‌ڕه‌تدا زۆرینه‌ی راهیبه‌کان دێهاتی بون ، قه‌ره‌باڵغی به‌شێکی زۆری ده‌یره‌کان که ژماره‌یه‌کی زۆری له‌راهیب له‌خۆده‌گرت هی ده‌ستکورتی وهه‌ژاری بووه . له‌دێره‌کاندا بۆ خۆژیاندن زۆرێک له به‌روبومی کوشتوکاڵی ده‌هاته به‌رهه‌م ، ئه‌وه‌ی که‌لێی زیاد ده‌بوو به‌شیکی ده‌درا به‌هه‌ژارا و به‌شیکی ده‌فرۆشرا بۆ کڕینی پیداویستی تر که‌پیویست بوله کارگێڕی ده‌یڕه‌کاندا ، که‌م دێر هه‌یه که چوارده‌وره‌که‌ی دارزه‌یتون و ره‌زی ترێ ی نه‌بێت و به‌روبومی ترێکه‌ی سودی لێ نه‌بینرێت بۆ ” گرتنی شه‌راب” شه‌رابێک که له‌ده‌یره‌کان به‌رهه‌م هاتبێت به‌پێێ تێڕوانینه ئاینیه‌که پیرۆزی ئه‌و شه‌رابه‌ی که له‌ترێی دێره‌کان دروست ده‌کرێت زێده‌تره له‌شه‌رابێک که‌له‌بازڕ کڕابێت و پیاوی ئاینی له سوجده‌و نوێژدا بیخواته‌وه چونکه ئه‌م شه‌رابه که له‌دێره‌کان به‌رهه‌مده‌هات که‌سێکی ئیمانداری باوه‌ڕ به‌هێز به‌چه‌مکی مه‌سیحی بوون دروستی کردوه و بۆ باوه‌ڕپێکه‌رانی مه‌سیحی ئه‌م لۆژیکه ده‌بێته به‌رجه‌سته‌بونی هێمابه‌خشی خوێنی مه‌سیح به‌شه‌راب . به‌م پێیه‌ش بێ ئاگاله رابردوو له‌داهاتوشدا ده‌یره‌کان ده‌بنه کارگه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی شه‌راب .
عاره‌ق :
خواردنه‌وه‌یه‌کی کحولی بێ ڕه‌نگه زۆربه‌ی کات پێکهاته‌که‌ی له Pimpine lla anisum له‌ڕووی ڕیزبه‌ندی مێژوی یه‌وه له‌خانه‌ی سێهه‌م له‌پاش شه‌راب و بیره دێت . ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و ته‌کنیکه‌ی که‌پێویسته بۆ به‌رهه‌مهێنانی (عاره‌ق) که دڵۆپاندنه مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ده‌ی پێج و شه‌شه‌می زاینی پێی ئاشنا ده‌بێت . له ئێراق و وڵاتانی کۆنی شام ( سوریا ، لبنان ، فه‌له‌ستین ، ئوردن ) دا به ”عرق” ناسراوه ، که‌پێده‌چیت ئه‌م ناوه په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌بێت به عا‌رق ده‌رهاویشتنی مرۆڤ که هه‌ردوکیان به تکه تکه دێنه بوون. له‌کوردستاندا هاوشانی وڵاتانی تر‌ی وه‌ک تورکیا و یۆنان ، ئه‌لبانیا ، بولگاریا، لبنان، جۆری عاره‌ق له پۆلێنی دڵخوزه‌کاندا یه . له‌ناو مه‌ی خۆر ومه‌ی فۆشه‌کاندا به ( شیری شێر) ناوبانگی ده‌رکردوه شیر : به‌هۆی ڕه‌نگ گۆڕینی عاره‌ق به‌تێکه‌ڵکردنی له‌گه‌ڵ ئاو که ره‌نگێکی شیری پێده‌به‌خشێت ، شێریش وه‌ک هێمای ئازایا‌تی بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌توانای خواردنی ئه‌و جۆره له مه‌ی هه‌یه . پێده‌چێت خواردنه‌وه‌ی زۆری عاره‌ق له‌لایه‌ن عیراقییه‌کانه‌وه په‌یوه‌ندی یه‌کی مێژوی هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێ و داگیرکه‌ری رابردووه ، له‌ئه‌مڕۆدا له‌سه‌رئاستی جیهان ، (2) ئوزۆی یۆنان و ڕاکی تورکی ، دو له‌ناسراوترین جۆری ئاره‌ق ده‌ژمیردرێت . هاوکات نابێت عاره‌قی مه‌سته‌کی مه‌که‌دۆنی و بولگاری له‌هاوکێشه‌ی عاره‌قه باشه‌کان ده‌ربکه‌ین . جێی ئاماژه‌یه له بولگاریا، مه‌که‌دۆنیا، یۆنان پێی ده‌ڵێن ( ئوزو ) که به‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه ئه‌م ناوه له وشه‌ی üzüm ی تورکی که مانای ترێ ده‌گه‌ێنێت وه‌رگیرابێت. ئه‌مه له کاتێکدا که وشه‌ی ڕاکی خۆی له عراقی ، عه‌راقی ، عرق ی وه‌رگیراوه ، تورکی پیتی ع ی نییه ، کاتێک که ده‌خوێنرێته‌وه پیتی ع لابراوه . ئێرانییه‌کان پێی ده‌ڵێن ( عه‌ره‌ق سه‌گی) . رێژه‌ی کحولی ئاره‌ق له %20 ده‌ستپێده‌کات بۆ %55 ، باوترین وپڕفرۆشترین ئاره‌ق ئه‌وانه‌یه که‌ڕێژه‌ی کحوله‌که ی %37،5 ه .به‌ڵام ئیسرائیل ئاره‌قێک به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌ناوی ( راملا) که رێژه‌ی کحوله‌که‌ی %60 هه‌روه‌ها لبنان ئاره‌ق به‌ڕێژه‌ی %55 بۆ %60 به‌رهه‌م ده‌هێنێت ناسراوترینیان عاره‌قی وه‌رده و خه‌یام ه .
ویسکی Whiskey
ویسکی وشه‌یه‌کی ئینگلیزی به‌ره‌چه‌ڵه‌ک ئێرله‌ندی یه واتای ” ئاوی ژیان” ده‌گه‌ێنێت ناوی گرێدراوه به سکۆتله‌ند ، به‌ریتانیا و ئێرله‌ندا .
تا ناوه‌راستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م یاسایه‌کی کاریگه‌ر نابینیرێت بۆ ڕێکخستنی کێشه‌ی دزه‌کردنی کحول بۆ ناو به‌ریتانیا یاخود ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی کڕیارو ده‌وڵه‌ت و فرۆشیار له‌ساڵی 1830 دا ئیدی بۆ به‌رهه‌م هێنان یان بۆفرۆشتنی مه‌ی یاسایه‌ک ده‌رچو تێدا پێویستی به‌مۆڵه‌ت ده‌کرد ، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه ڕێگری له‌وه‌نه‌ده‌گرت که سیدنی سمیث که‌یه‌کێکه له‌پیاوه‌ئاینییه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی به‌ریتانیا بڵێت ( گه‌لی خاوه‌ن سیاده له‌حاڵه‌تێکی وه‌حشگه‌رایدایه) ویسکی له‌وناوچانه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت که‌خاوه‌ن به‌روبومێکی زۆری دانه‌وێڵه‌ن ، جۆری ویسکی به‌پێی جۆری دانه‌وێڵه‌ی به‌کارهاتو ده‌گۆڕیت ، له‌سه‌رئاستی جیهان ویسکی Scotch سکۆتش ی سکۆتله‌ندی به‌ناوبانگترین جۆری داده‌نرێت . ویسکی سکۆتله‌ندی دو جار تکێنراوه ( دڵۆپێندراوه) وه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ هه‌ڵبگیرێت . به‌ڵام ویسکی ئێرله‌ندی سێ جار تکێنراوه وه‌بۆ زیاتر له‌سێ ساڵ هه‌ڵگیراوه . بۆیه هه‌میشه کارگه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی ویسکی له‌سه‌ربه‌رهه‌مه‌کانیان ده‌نوسن که‌ئه‌م ویسکییه چه‌ندساڵه هه‌ڵگیراوه 12 ، 18 ،25 54 ساڵ ….. ویسکی ئێرله‌ندی له‌نیوان ساڵانی 1700ـ1800 به‌ناوباگترین جۆری بوه له به‌ریتانیادا به‌پێی ڕاپۆرتێک که له‌ساڵی 1779 دا نوسراوه ده‌ریده‌خات که له‌ئێرله‌ندا دا پتر له 1200 شوێنی به‌رهه‌مهێنانی ویسکی هه‌بوه له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها 20 دانه‌ی یاسای بووه ئه‌ویدی به‌شێوه‌یه‌کی نایاسای به‌رهه‌م هێنراوه . له 1900 به‌دواوه ویسکی بوه ئه‌وجۆره له‌مه‌ی که‌هه‌موو به‌ریتانیه‌ک ده‌یخوارده‌وه له‌باسی بڵاوبونه‌وه‌ی ویسکی به‌نێو گه‌لانی دونیادا به‌شێکی له‌ڕێگه‌ی کۆلۆنیاکردنی به‌ریتانیا بۆ زۆرێک له جیهان بوه که به‌هۆیه‌وه به‌هه‌موو دونیادا بڵاوبوه . له‌باسکردنی په‌یوه‌ندی مه‌ی و به‌ریتانیای پرۆتستاندا جیگه‌ی خۆیه‌تی به‌ناوبانگترین چاره‌سه‌ر بۆ شه‌رعیه‌تدان بۆ مه‌ی له‌ناو پرۆستانتیه‌دا بهێنینه‌وه که تێدا قه‌شه ماثمار هێناویه‌تی ئه‌وده‌ڵیت : ( مه‌ی له‌خۆیدا به‌خشیه‌کی گه‌وره‌ی خودایه ، که‌پێویسته مرۆڤ سوپاسگوزاری بێت. به‌ڵام خراپ به‌کارهێنانی مه‌ی له‌شه‌یتانه‌وه‌یه ، شه‌راب له‌لای خواوه‌یه به‌ڵام سه‌رخۆش له‌شه‌یتان) .
له‌ئه‌مڕۆدا سێ جۆر ویسکی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ( single، Blended، Malt ) جۆری بلێندید پرفرۆشترین جۆری ویسکی یه له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئێراق و کوردستان .
………………
په‌راوێز وسه‌رچاوه‌ی به‌شی سێهه‌م :
(1) بڕوانه راپۆرتی Beer: Global Industry Guide
(2) به‌پێی ئامارێک که ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامی داوه ده‌ستکه‌وتی وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌رهه‌مهێنانی مه‌ی دا ساڵانه نزیکه‌ی 340 ملیۆن دۆلاره وه پتر له 50 هه‌زارکه‌س له بواری به‌رهه‌مهێنانیداکار ده‌که‌ن ئه‌وو ڵاتانه‌ش ( سوریای، لبنان ، مه‌غریب ، تونس ، میسر ، ئه‌رده‌ن ، جه‌زائیره)
(3) بڕوانه راپۆرتی WHO Global Status Report on Alcohol 2004 ڕیکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵی 2004
(4) 25 ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی2006 مافی به‌کارهێنانی وشه‌ی ئۆزۆ OUZO له‌ناو وڵاتانی ئه‌ورپا درا به یۆنان وقوبروس ، به‌م پێێه‌ش هیچ ولاتێکی ئه‌وراپای بۆ نییه بوناو ولێبڵه ئه‌وجۆره مه‌یه به‌رهه‌م بهێنێت.
به‌شی چواره‌م
عێراق و مه‌ی
عاره‌ق و عێراق ( ئاره‌ق و ئێراق) دو ناوی ته‌واو له‌یه‌کهه‌ڵچو و گرێ‌دراو به‌یه‌کدی . یه‌کێکیان مه‌یه ئه‌وه‌ی تریشیان وڵاتی مه‌یه ، خواردنه‌وی کحول و دروستکردنی ، سیمایه‌کی دیاری پێناسینی شوێنه‌واری شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیای کۆن و ئێراقی نوێیه . له‌وه‌ش زیاتر ده‌کرێت بڵێن له‌باسکردنی تایبه‌تمه‌ندی عاره‌قی ئێراقی له‌وه‌داخۆی ده‌بینێته‌وه که له‌خورما دروستده‌کرێت، به‌پێجه‌وانه‌ی عاره‌قی سوری ، لبنانی و ئوردونی که له‌ترێ دێته به‌رهه‌م. هه‌مان ئه‌وخورمایه‌ی که دواتر له‌ئاینی ئیسلام به‌پیرۆزی ناوی ده‌هێنرێت وده‌بێته سونبولێکی عه‌ره‌بی ئیسلامی .
ده‌سته‌واژه‌ی ” قه‌رابه‌یه‌ک عاره‌ق ” زۆر کات له‌ناو ئێراقی و کورددا بۆزۆر خواردن به‌کارهاتوه ، قه‌رابه له کۆندا زه‌مبیله‌یه‌کی ئاسنی بوه تێدا به‌پێێ ئاره‌زومه‌ندی مه‌ی نۆش بوتڵێ تێدا جێگه بۆته‌وه . له‌ئێستادا ئه‌و جۆره له تیا‌هه‌ڵگرتنی مه‌ی له‌عێراقدا نه‌ماوه.
عه‌ره‌ب له به‌یکداکێشانی په‌رداخه‌کاندا وشه‌ی (علیه مصة) به‌کاردێنێت له‌کۆنتریشدا (چقة خاجیک) به‌کارهێناوه چقه ئه‌وده‌نگه‌یه که له‌ئه‌نجامی به‌ریه‌که‌وتنی په‌رداخی عاره‌قه‌کان په‌یدا ده‌بێت خاجیک کاره‌کته‌رێکی ئه‌رمه‌نی یه له مێژوی شانۆگه‌ری یه‌کۆمیدیه کۆنه‌کانی ئێراق ناوی مه‌ی گێڕیکی ئه‌رمه‌نی بوه . له‌ناو کۆڕی مه‌ی نۆشی عێراقیدا هه‌میشه چه‌ن په‌ندێکی پێشینان هه‌یه که زۆر باون له‌وانه ( اللرآس الي مابي کیف قصه وذبه بالزبل) ( مادام بالنخلة تمر ماجوز من شرب الخمر) عێراق یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که له‌زۆر شوێندا له‌جیاتی وشه‌ی ( المشروبات الکحولیة ) زاراوه‌ی ( المشروبات الروحیة) به‌کارهێناوه یه‌کێکیشه له‌و وڵاتانه‌ی که چه‌ندین کارگه‌ی دروستکردنی مه‌ی هه‌یه بیره و عاره‌ق له‌به‌رهه‌مه سه‌رکییه‌کانی ئه‌و کارگانه بوون ناسراوترینیان بیره‌ی ( شه‌هره‌زاد، فه‌ریده، لوءلوء ) وله‌عاره‌قیشدا ( مه‌سته‌کی ، مسیح ، زه‌حلاوی ، عصریة ، ابونواس)
- خێزانی موسه‌یه‌ح و هاوپشکه‌کانیان به‌رهه‌م هێنه‌ری ئاره‌قی ( مسيح) بوون ، خێزانی حه‌داد وهاوپشکه‌کانیان به‌رهه‌م هێنه‌ری ئاره‌قی (عصریة) بوون . مه‌جید قدوری و هاوپشکه‌کانیشی دامه‌زرێنه‌ری یه‌که‌مین کارگه‌ی بیره بوون له‌ئێراقدا . وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی که له‌ئێراق دروست ده‌بێت ، یه‌کێک له‌کارگه هه‌ره‌به‌ناوبانگه‌کانی خواردنه‌وه دروستکردنی ئاره‌قی ئه‌بونه‌واس ده‌بێت که‌دواتر به‌یه‌کێک له باشترین جۆره‌کانی ئاره‌ق ناو ده‌رده‌کات.
له دووه‌م جه‌نگی جیهانی دا یۆنان که‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی هه‌نارده‌ی ( مه‌سته‌کی) بو له ناردنه‌ده‌روه‌ی ئه‌ومادیه بۆ وڵاتانی وه‌ک عیراق و زۆربه‌ی وڵاتانی تر وه‌ستا ، بۆیه ناچار کارگه‌ی دروستکردنی عاره‌قی عێراقی په‌نای برده ماده‌ی لانسۆن که‌دواتر به‌عاره‌قی زه‌حلاوی ده‌ناسرایه‌وه . به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک لای وایه زه‌حلاوی له شاری زه‌حله‌ی لبنانی وه‌رگیراوه به‌وه‌ش ناسراوه که‌شارێکه عاره‌ق دروست ده‌کات. دواتریش به‌رهه‌م هێنانی عاره‌قی مه‌سته‌کی له‌عێراقدا که‌م بویه‌وه تا حاڵه‌تی نه‌مان .
له‌سه‌رده‌می به‌عسدا عێراق که‌پێشکات کارگه‌ی دروستکردنی ( مه‌ی) هه‌بووه له‌ساڵی 1990 هاوشانی 200 کارگه‌ی حکومی عێراقی له‌کار که‌وتن له‌پاش سه‌پاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری به‌سه‌رئێراقدا ، بازرگانی و به‌رهه‌مهێنانی ( مه‌ی ) به‌هه‌مان شێوه‌ی پیشه‌کانی تر‌ی ئێڕاق دوو چاری قه‌یرانی گه‌وره بوو ، ئێراق وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌سه‌رچاوه و که‌ره‌سته‌ی خاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی مه‌ی به‌ڵام بۆ ئه‌وسه‌رده‌مه دانه‌وێڵه‌و خورما به‌شی خۆراکی ئێراقییه‌کانی نه‌ده‌کرد جا نه‌خوازه مه‌ی پێ دروستبکرێت . له‌راستیشدا دواتر ده‌رکه‌وت که‌به‌ته‌نها که‌می به‌روبومی کشتوکاڵی رێگر نه‌بو له به‌رهه‌م هێنانی مه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌هێشتنی هاورده‌ی که‌ره‌سته‌کانی تر‌ی به‌رهه‌مهێنان زیاتر رێگر بون له‌به‌رهه‌م هێنانی عاره‌ق و بیره ، له‌پێداویستیانه‌ش به‌ده‌ستکه‌وتنی ( شوشه) بۆ پڕکردنه‌وه‌یان بۆخۆی کێشه‌یه‌کی گه‌وره بوو ، کارگه‌کانی دروستکردنی مه‌ی له‌ئێراقدا له‌نێوانی ساڵانی 1992 ـ 1999 له‌هه‌وڵێکیدا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌ی بڕیارێکی ده‌رکرد تێدا شوشه‌کانی له‌هاوڵاتیان ده‌کڕیه‌وه ، ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌کان وای لێهات ئێراق و کوردستان له شوشه‌ی زیاد و بێکه‌ڵک پاک ببێته‌وه و شوشه‌کان چه‌ند باره سودی لێده‌بینرا بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مه‌ی . ئه‌م سود وه‌رگرتنه کوردستانیشی گرته‌وه که‌دواتر دێنه سه‌رباسی .
دواتر له‌ساڵی 1994دا هاو وه‌خت له‌گه‌ڵ درێژه‌کێشی ئابڵوقه‌ی ئابوری له‌سه‌رعێراق به‌بڕیارێکی سه‌دام حسێن که‌خۆی یه‌کێک بوه له بخۆرانی مه‌ی وه به‌درێژه‌پێده‌ری کارگێرینه‌بوخدنه‌سر ناساندبو ( مننبوخد نصر الی صدام حسین ) وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ ڕاکێشان و به‌کارهێنانی سۆزی عه‌ره‌بی ئیسلامی به‌لای خۆیدا ، بریاردرا سه‌رجه‌م گازینۆ و شوێنه‌کانی مه‌ی خواردنه‌وه ، مه‌ی فرۆشیان تێدا قه‌ده‌غه‌بکرێت. به‌ڵام مه‌ی فرۆشی له‌کۆگاکاندا هێشتا به‌رده‌وام بوو . پاش شازده‌ساڵ هه‌مان بڕیار به‌ڕێوبه‌ریه‌تی گه‌شتوگوزاری به‌غداد له‌مانگی مای 2009 دا له‌سنوری ئه‌مانه‌تی به‌غدا کاری پێکرده‌وه پتر له 90 شوێنی مه‌ی فرۆشی به‌بیانوی نایاسای بونیان داخران .
جه‌نگ و مه‌ی :
- به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌له‌به‌رده‌ستدایه له‌مه‌ڕکه‌وتنی شورای بابل به‌ده‌ست فارس ، یه‌کێک هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕینرێته‌وه بۆ سه‌رخۆشی پاسه‌وان وجه‌نگاوه‌ره بابلیه‌کان له‌شه‌وی ئاهه‌نگ گێڕانی سه‌ری ساڵی بابلی ، که‌تێدا فارس هێرشیان بۆبردو بابلیان داگیرکرد .
میژوی نوێی خۆرئاوا که دوو جه‌نگی جیهانی به‌خۆوه دیوه مه‌ی خواردنه‌وه بۆته بابه‌تێکی گرنگی ئه‌و جه‌نگه له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری داری ئه‌وکاتی به‌ریتانیا لوید جۆرج له‌ساڵی 1915 دا ده‌ڵێت ( مه‌ی خواردنه‌وه له که‌شتیوانه جه‌نگییه‌کانی ئه‌ڵمانیا زیانمان زیاتر پیده‌گه‌ێنێت) ، به‌ریتانیا له‌سه‌رده‌می جه‌نگدا گه‌وره‌ترین کێشه که‌ڕوبه‌روی ده‌بوه‌وه دیارده‌ی مه‌ی خواردن بووه له‌لایه‌ن ( ژنان) ژن له‌وسه‌رده‌مه‌دا که‌تاقه سه‌رچاوی لۆجیستی مرۆیی بوه بۆ به‌ریتانیا ڕۆڵیکی کاریگه‌رو ده‌ستی کارێکی گرنگ بوون له‌کێڵگه‌و له گه‌نجینه‌کانی چه‌ک له هه‌رشوێنێک پێویستی بکردایه ئاماده‌گی هه‌بووه زۆرخۆری وئالوده‌بونیان به‌مه‌ی ببوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌کراو له‌سه‌ر چاره‌نوسی به‌ریتانیا و له‌ده‌ستدانی سه‌رکه‌وتن له‌جه‌نگیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیای نازی ئه‌وکات .. له‌باسی مه‌ی وجه‌نگ پێویسته بڵێن (2) له‌نێوانی ساڵی 1914 تا ساڵانی 1933 قه‌ده‌غه‌کردنی گشتی بۆ به‌کارهێنانی مه‌ی زیانبه‌خش له‌هه‌ندێک وڵاتانی ئه‌وروپا به‌دی ده‌که‌ین له‌وانه :
روسیا له‌نیوان ساڵانی ( 1914 ـ 1925)
ئایسلاند له‌نیوان سالانی ( 1915 ـ 1922)
نه‌رویج نێوانی ساڵانی ( 1916ـ 1927)
فنله‌ندا له‌نێوان ساڵانی ( 1919ـ 1932)
وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا نیوان ساڵانی ( 1920ـ 1933)
دانیمارک ئه‌م قه‌ده‌غه‌کردنه تانها 25 ڕۆژی خایاند به‌ڵام هاوکات نرخی مه‌ی به‌رزکرایه‌وه بۆ ڕێژه‌ی %1.000
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئه‌م وڵاتانه ئه‌وه‌به‌دی ده‌که‌ین که ئه‌م وڵاتانه سه‌رجه‌میان له‌باری جه‌نگ دابوون له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا ، بۆ یه ئه‌وماوه‌یه‌ش که‌مه‌ی تێدا قه‌ده‌غه‌کراوه نێوانی سه‌رهه‌ڵدان وکۆتای هاتنی جه‌نگیانه ، سوید یه‌کێک بوه له‌و ولاتانه‌ی که‌به‌شداری جه‌نگی نه‌کردوه له‌ڕیفراندۆمێکیشدا که له‌مانگی ئۆگستی ساڵی 1922 سه‌باره‌ت به‌قه‌ده‌غه‌کردنی مه‌ی ئه‌نجامدراوه له %51 ی به‌نه‌خیر وله%49 به‌به‌ڵێ بۆ قه‌ده‌غه‌کردن ده‌نگی داوه ، به‌مه‌ش سوید و دانیمارک دوو وڵاتی ئه‌سکه‌نده‌ناڤین له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌ی قه‌ده‌غه ناکه‌ن .
به‌بروای من به‌شێک له هۆکاری قه‌ده‌غه‌کردنی مه‌ی خواردنه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆری ئه‌و مه‌یه ی که له‌و جوگارفیایه‌دا خوراوه‌ته‌وه ” ڤۆدگا” که جۆرێکه له‌مه‌ی ناوه‌که‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کێکی سلۆڤاکی هه‌یه واتای ” voda ئاو ” ده‌گه‌ێنێت ڕێژه‌ی کحول له ڤۆدگادا له %35 ده‌ستپێده‌کات بۆ % 55 ساڵی 1405 بۆیه‌که‌مین جار ئه‌و ناوه له پۆڵه‌ندا تۆمارکراوه . روسیا ، پۆله‌ندا، سوید، ئۆکرانیا ، گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م جۆره‌ن که”مه‌ی قورس” واته ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌کحول تێدا به‌دی ده‌کرێت و . نیشتیمانی ڤۆدگا و ڵاتانی سارده.
له‌سه‌ر ئاستی عێراق : له‌پاش جه‌نگی که‌نداو ، سه‌پاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری به‌سه‌ر ئێراقدا ، بازرگانی مه‌ی له‌عێراق تۆشی قه‌یرانی گه‌وره‌بوو کارگه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی مه‌ی له‌عیراق له‌کارکه‌وتن ، گه‌یشتن به‌لیترێک عاره‌ق به‌هه‌ند گه‌یشتن به کیلۆیه‌ک شه‌کر گران بوو، بژێوی خه‌ڵک له‌ئاستێکی زۆرنزمدا بو توانای کڕیار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌ی به‌نرخی هه‌رزان شتێکی زه‌حمه‌ت بوو . ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که‌خولیای کۆکردنه‌وه‌ی مه‌ی بون و جامخانه‌کانیان پڕی بوو له( مه‌ی کۆنی هه‌ڵگیراو) به‌نرخێکی گران فرۆشرا یان خاوه‌نه‌کانیان خۆیان خواردیانه‌وه . لێره‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناغه سه‌رتای یه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی مه‌ی به‌میتۆدی ( ڕه‌بانی دێره‌کان ) هاته ئاراوه به‌جۆرێک که له ده‌ستپێکی و ناوه‌راستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابڕدوو پیره‌کانی دوێنێ هاوشانی گه‌نجه‌کان له‌شاره‌دێکانی وه‌ک ( هودهود، عه‌نکاوه ، به‌عشیقه، شه‌قلاوه ، به‌غدێدی ، ئامێدی ، ئاکرێ ، ئه‌لقۆش، تلکێف ، دیانه ، حه‌ریر به‌ئامراز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی پرۆسه‌ی ( عاره‌ق وشه‌راب ده‌رهێنان ) یان داهێنایه‌وه . عاره‌قی هدهد که پێشوه‌خت ناسراو بوه له‌ئێراق و له‌شاره‌دێی هدهد ی نزیک به‌غدا ده‌هاته به‌رهه‌م و عاره‌قی به‌عشیقه بوون به‌ناسراوترین جۆری عاره‌ق که به( ئاره‌قی فه‌ل ) ده‌ناسرا . زۆرێک له‌خانه‌واده مه‌سیحی یه‌کان که‌پێشکات مه‌یکردن ومه‌ی فرۆشتن پیشه‌یان بووه، خه‌ریکی به‌رهه‌م هێنانی شه‌راب وعاره‌ق ویسکی خۆماڵی بوون ، به‌جۆرێک که هه‌رکه‌سێک له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌نێو کوچ وکۆڵانه‌کانی ئه‌وێ گوزه‌ری بکردایه ، به‌بۆنی عاره‌ق و ویسکی وشه‌راب مه‌ست ده‌بوو. سروتێکی سه‌یریان داهێنابوو ، هه‌موو که‌س به‌وکاره سودمه‌ند بوو ، هیچ موسوڵمانێک له‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌دژی ئه‌و دیارده‌یه نه‌وه‌ستا ره‌نگ بێت ئه‌م له‌دژ نه‌وه‌ستانه به‌هۆی سه‌رقاڵی خه‌ڵکه‌وه بێت به‌شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌کێتی و پارتی و شه‌ری ئێراق و ئه‌مریکا . هیچ جوتیارێکی موسوڵمان لاری نه‌بوو له‌فرۆشتنی به‌روبومه‌که‌ی به‌دراوسێ مه‌سیحی یه‌که‌ی بۆئه‌وه‌ی عاره‌ق ، وسکی و شه‌رابی پێ بگرێته‌وه. به‌بڕوای من دروستکردنی مه‌ی خۆماڵی ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌بوژاندنه‌وه‌ی بارگرانی گوزه‌رانی خه‌ڵک له‌وسه‌رده‌مه‌دا . یه‌کێک له‌دیارده‌ی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌و هه‌گبه‌یه بریتی بوو له‌سود وه‌رگرتن له‌به‌روبومی کشتوکاڵی کوردستان، به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی بژێوی ( شه‌راب فرۆش و شه‌راب گر ) دواتریش سانای وهه‌رزان به‌ده‌ست ڕاگه‌یشتنی مه‌ی خۆر به مه‌ی . هه‌رزانی مه‌ی له‌وسه‌رده‌مه‌دا مانای ئه‌وه‌ناگه‌ێنێت که جۆرێکی باشی مه‌ی به‌رهه‌مهێنرابێت، چونکه ڕێژه‌ی کحولی ئه‌و ئاره‌قه که به‌فه‌ل ده‌ناسرا ناهاوسه‌نگ و زۆر به‌رز بوو ،به‌وکه‌ره‌ستانه‌ی که‌پێی به‌رهه‌م ده‌هێنرا نه‌ده‌کرا هاوسه‌نگی وجۆر باشی ڕابگیرێت ، ئه‌مه جگه له‌داخوازی زۆری بازار له‌سه‌ر مه‌ی خۆماڵی به‌رهه‌م هێنه‌رانی ناچار ده‌کرد که کاتی خه‌مڵین وبه‌رهه‌مهێنان کورتبکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆره‌تین عاره‌ق به‌رهرم بهێنرێت. بۆیه‌ش زۆرجار ئه‌وحاره‌قه به‌عاره‌قی ( که‌له‌بچه ، ته‌یاره) ناوبانگی ده‌رده‌کرد ، که‌له‌بچه بامانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک ئه‌وجۆره ئاره‌قه بخواته‌وه هێنده سه‌رخۆش وبێ ئاگا‌و سه‌ربه‌گۆبه‌ن ده‌بێت خۆشی نازانێت چۆن و که‌ی پۆلیس که‌له‌بچه‌ی کردوه . ته‌یاره‌ش وه‌ک هێمایه‌ک بۆ خێرای مه‌ستبون به‌وجۆره عاره‌قه .
له‌وسه‌رده‌مه‌دا ژینگه‌ی کوردستان به‌تایبه‌ت و ئێراقیش تاراده‌یه‌ک به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌پاشماوه‌ی بوتڵی به‌تاڵی ( مه‌ی ) پاککرایه‌وه ئه‌ویش به پڕکرنه‌وه‌ی چه‌ندجارێکی ئه‌وبوتڵانه‌ی که پێشتر مه‌ی تیدابوه . مێرد منداڵ وپیره ده‌ستگێڕ وعه‌ربانچییه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه ئه‌وانه‌ی که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ ورده‌نان ده‌گه‌ڕان ئه‌وانه‌ی کاری کۆنه‌فرۆشی بژێوی ژیانیان بو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ورده‌نان شتێک نه‌بو له‌ماڵان زیاد بێت ، که‌سیش نه‌بو شڕکه‌وپڕکه‌ی کۆنی لێ ته‌وق بێت پیشه‌که‌یان گۆڕی به کۆکردنه‌وه‌ی ” بوتری به‌تاڵ” ئه‌وان کۆڵان به‌کۆڵانی شاره گه‌وره‌کانی ئێراق و کوردستان به‌ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌کرد بۆ کڕینی بوتڵی به‌تاڵ .
په‌راوێز وسه‌رچاوه‌ی به‌شی چواره‌م :
- له بغدادیات له‌نوسینی سرور میرزا محمود باس له خێزانه یه‌که‌مه‌کانی به‌رهه‌مهێنی ئاره‌ق ده‌کات
- . Alkoholhistoria ستۆکهۆڵم سیستیم بوڵاگت .
- بڕوانه کتێبی الحیات الیومیة في بلاد بابل و اشور نوسینی جۆرج کونتینیو
به‌شی پێنجه‌م
کورد و مه‌ی
له‌ناو کورد دا له ئێستادا کۆڕی گه‌رم و پڕ مه‌عشه‌ری مه‌ی نۆشان له‌نێو ڕه‌گه‌زی نێرینه گوزه‌ر ده‌کات ، له‌ئه‌مڕۆدا مه‌ی نۆشی چه‌ندێک ئارامی ، ئاسوده‌ی و خۆشنۆشی به‌خاوه‌نه‌که‌ی به‌خشیبێت به‌هه‌ندی ئه‌وه‌ش له‌ناوبانگ وپێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی لێ سه‌ندۆته‌وه . ته‌نانه‌ت جار هه‌یه له‌به‌ستنی گر‌ێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ، له‌خوازبێنی هاوڕێی ژیان مه‌ی نۆشی ئه‌بێته پرسیار و تاوانێکی گه‌وره. هه‌تا ئه‌مڕۆمان له‌کوردستان چه‌ندێک مه‌ی ده‌خورێته‌وه به‌ئه‌ندازه‌ی مه‌ی خواردن مه‌ی خۆر به‌ده‌ر له‌حه‌زی بنێشت جوین ناچار بنێشت به‌تامی جۆراو جۆر له‌گه‌ڵ دا ده‌جوێت. هه‌تا ئه‌مڕۆشمان شه‌رمنانه به‌دزیه‌وه له‌ئاهه‌نگه‌کانمان مه‌ی ده‌نۆشین چونکه سحری مه‌ی نۆشی به‌دزی له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی ئاهه‌نگدا له‌وه‌دایه که هه‌تا مه‌ی سه‌رمان گه‌رم نه‌کات ناتوانین ده‌ستبگیرین و هه‌ڵپه‌ڕین که‌یفخۆش بین.
هاو وه‌خت که کۆگاگه‌لێکی زۆر له‌مه‌ی فرۆشی له‌کوردستان به‌دی ده‌کرێت ، به‌ڵام سه‌وداو مامه‌ڵه به مه‌ی هه‌ر ده‌بێت کاڵایه‌کی نهێنی بێت به‌ده‌ست کڕیار وفرۆشیاره‌که‌ی له کیسه‌ی ره‌ش و نادیار له‌نێوانیاندا گوزه‌ر بکات. هه‌تا ئه‌مڕۆشمان مه‌یخانه‌وان ، مه‌یگێڕ ، ومه‌ی نۆش ، مه‌ی فرۆش ته‌نها پیاوه . هه‌تا ئه‌مرۆشمان ماڵه‌کانمان نابێت مه‌ی تێدا بخورێته‌وه ، له‌میوانداریمان له‌سه‌ر خوانی ئازیزانمان مه‌ی که‌متر ده‌رده‌که‌وێت …. هه‌ندێک جاریش له‌ده‌رکه‌وتنی میوانی چاوه‌ڕواننه‌کراو مه‌ی ده‌بێته نهێنی یه‌کی گه‌وره‌ی ماڵه‌کانمان که پێویسته نه‌درکێنرێت و که‌س پێمان نه‌زانێت .
ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه له‌به‌دناوکردنی چه‌مکی مه‌ی نۆشی به‌ته‌نها به‌وه ناوه‌ستێت ، ئه‌وتانێ هونه‌ری کوردیش گۆرانی لێده‌ر بچیت ، که‌ڕه‌نگه په‌یوه‌ندیه‌کی شاراوه وئه‌زه‌لی نێوان مه‌ی و ئاواز‌و گۆرانیدا هه‌بێت . له‌سه‌ر ئاستی هونه‌رکانی تر له‌کوردستان به‌تایبه‌ت له‌هونه‌ری شانۆدا له دراما‌و شانۆگه‌ری کوردی مه‌ی نۆشی و مه‌ی فرۆشی وکۆڕی مه‌یگێڕان وێنه‌یه‌کی هه‌میشه نێگه‌تیڤ به کۆمه‌ڵگا نیشانداوه ، ئه‌میش به‌هه‌مان ڕیتم و له‌ژێر کاریگه‌ری هونه‌ری سینه‌ماو درامای میسری و عه‌ره‌بی مه‌ی گرێدراوی ده‌مه‌قاڵه وشه‌ڕ و ئاژاوه و له‌شفرۆشی بوه وله‌وێشه‌وه ناوبانگی مه‌ی نۆشی و پیشه‌ی مه‌ی فرۆشی پێزڕاندوه…. له‌ئێستادا له‌سه‌رده‌می به‌ده‌ستڕاگه‌یشتنی کورد به ئامرازه‌کانی کۆمنیکه‌یشنی سۆشیال مێدیا ، له‌نێویشیاندا که فه‌یسبوک به‌کارهاتوترینیانه ، به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینین ، که‌سێک وێنه‌یه‌کی خۆی و هاوڕێکانی له‌گه‌ڵ ساته‌کانی پڕ ئاسوده‌یی مه‌ی نۆشیدا له‌واڵه‌که‌ی دابه‌زێنێت ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکمان پێش ئه‌وی په‌رداخه‌کان به‌یکدا بده‌ین ، به‌رله هیوای نۆشگیانی خواستن و به‌رله‌وه‌ی حاڵه‌تی مه‌ستبون هۆشمان داگیربکات وێنه‌یک ده‌مانگرێت ، بێ ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌که‌دا نیشانی بده‌ین ده‌خۆینه‌وه ، وێنه‌یه‌ک بێ ئه‌وه‌ی بوتڵه‌کان دیار بن ، وێنه‌یه‌ک که‌ڕه‌نگ بێت هیچ مانا‌و یادگاریه‌کی له‌خۆنه‌گرێت جگه له‌وه‌ی که مه‌ی کۆیکردوینه‌ته‌وه… که‌چی زۆر سه‌یره هه‌مومان کۆکین له‌سه‌رئه‌وه‌ی مه‌ی له‌یادگاریه‌کانمان بپچڕێنین . ناوه‌راستی شه‌ست و حه‌فتا و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابڕدو هێنده‌ی من به‌ئاگا بم ، وێنه گرتن له‌سه‌رمێزی مه‌ی خواردن دیارده‌یه‌کی زۆر ئاسای و باو بوه ، ته‌نانه‌ت بژێوی ژیانی هه‌ندێک له‌فۆتۆگرافه‌ره ده‌سگێڕه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌وانی مه‌ی خۆران بوه . زۆرێک له‌ئێوه ئه‌گه‌ر ده‌ستان به‌و ێنه‌کۆنه‌کان ڕابگات ، دڵنیام چه‌ند دانه‌یک له‌و وێنانه‌تان به‌رچاو ده‌که‌وێت. له‌ئه‌مڕۆدا ئه‌و وێنانه له ئه‌لبومی بیره‌وه‌ری و یادگاریه‌کانمان که‌متر جێگه‌ی ده‌بێته‌وه.
ـ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باس و لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌م به‌دواداچونه ، پێگه‌ی مه‌ی یه لای سه‌رکرده‌ی سیاسی کورد ، به‌کۆن و نوێانه‌وه ، زانیارییه‌کی دروستی تۆمارکراوی ئه‌وتۆمان له‌به‌رده‌ست دا نییه که تێدا بزانین سیاسی وشۆرشگێره‌کانمان ، قاره‌مان و نه‌به‌رده‌کانمان له‌شاخ مه‌ی خۆر بون ، شۆرش چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌مکی مه‌یخواردن کردوه ، ده‌ستنوسی هیچ کام له‌وانه‌مان لانی یه لانی که‌م باسێکی تێدا بێت چ جۆره مه‌یه‌ک دڵخوازیان بوه! . به‌پێچه‌وانه‌ی مێژوی نوسراوی هه‌ڵسوکه‌وت و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێک له‌سه‌رکرده‌کانی جیهان نیشانی ده‌ده‌ن که‌سه‌رکرده‌کانیان بخۆری چ جۆره مه‌یه‌ک بوون له‌وانه: ناپلیۆن و چێرچل ، شامپانیا دلخوازترین جۆری مه‌ی یان بوه ، سه‌دام حسێن جۆرێک له‌شه‌رابی پورتوگالی که ناوی Mateus Rose یه، قه‌زافی ویسکی جۆنی ۆڵکه‌ر بلاک لێبڵ ، فیدل کاسترۆ ، Scotch wisky جۆره باشه‌کانی، نیکسۆن سه‌رۆک ی ئه‌مریکا ویسکی جاک دانێڵ ، ئۆباما بیره ، خانمی یه‌که‌می ئه‌مریکا شامپانیا . که‌مال ئه‌تاتورک دامه‌زرێنه‌ری کۆماری عه‌لمانی تورکیا نه‌ک هه‌ربه‌ته‌نها بخۆری عاره‌قی تورکی بوه بگره حه‌زی به ( ڕاکی سفره) بوه ڕاکی سفره مێزی عاره‌ق خواردنه‌وه‌یه که تیدا له‌گه‌ڵ هاوڕێ و ڕاوێژکاره‌کانی به‌ده‌م خواردنه‌وه‌ی عاره‌قی تورکی گفتوگۆیان له‌چاره‌نوسازترین بڕیاره‌کانی سبه‌ی ده‌وڵه‌ت داوه . له‌هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک روسیا مه‌ی گرێدراوی ناوی سه‌رکی وڵاته‌که‌یه‌تی نمونه‌ی ڤۆدگای گۆربادچۆڤ که به‌ناوی سه‌رۆکی پێشوی سۆڤێت ناونراوه. له‌سه‌ر ئاستی کوردستان له‌نه‌بونی زانیاری نوسراو له‌سه‌ر جۆری مه‌ی خوراوی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ناچار پشت به میتۆدی پێشبینی ببه‌ستین ، کۆمه‌ڵێک پێشهات وئه‌گه‌ر بخه‌ینه روو تابتوانین جۆری مه‌ی دڵخواز له‌لای سه‌رکرده‌کانمان بزانین . سه‌رده‌می شاخ : ئه‌توانین بڵێن ویسکی ده‌بێته ئه‌وجۆره مه‌ی ی که سه‌رکردایه‌تی کورد به‌خواستی خۆی یان ناچار له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی رادێت و ده‌بێته خواردنه‌وه‌یه‌کی دڵخواز !؟ پرسیاره‌که لێر بۆ عاره‌ق یان بیره و جۆره‌کانی تر‌ی مه‌ی نه‌بێت !؟ به‌ڕای من بۆیه ویسکی چونه‌که ئه‌و جۆره‌یه له مه‌ی که ده‌توانرێت له‌هه‌مو وه‌رز و بارگرانییه‌کانی شاخ بخورێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی بیر‌و . عاره‌ق به‌هۆی سه‌هۆڵ ، بیره‌ش به‌هۆی ساردکه‌ره‌وه ، که‌هه‌ردوکیان ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستکه‌وتنیان له‌شاخ دا که‌متر بوه ، خۆ ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی سانای به‌ده‌ست ڕاگه‌یشتنی سه‌رکردایه‌تی بۆ بیروه عاره‌ق بسه‌لمێنین هێشتا ویسکی جێ به‌هه‌ردوکیان له‌ق ده‌کات چونکه بۆ ئه‌وی بتوانی به بیره مه‌ست بیت لانی که‌م پێویستیت به بیره‌یه‌کی زۆر هه‌یه ، له‌کاتێکدا چه‌ند پێکێکی که‌م له‌ویسکی هه‌مان ئه‌نجام ده‌دات پاشان ئاشکرابونی لای پێشمه‌رگه که سه‌رتیپ و ئامرهێزو رابه‌رسیاسی وسه‌رکردایه‌تی ومه‌کته‌ب سیاسی تا ده‌گاته لای سه‌رۆک وسکرتێر خواردویه‌تیه‌وه به‌بیره و پاشماوه‌ی بوتڵه‌کانی ساناتر ده‌بێت ، پێکی عاره‌ق دروستکردنیش به‌هه‌مان نه‌سقی بیره پێویستی به ئاو سه‌هۆڵ بوه ، پاشان ئه‌گه‌ر به‌ئاشکرا دابنرێت ده‌زانرێت که پێکی عاره‌قه ، ویسکی چه‌ند خاسیه‌تێکی تیدا بوه ،که ڕێگه‌ی بۆخۆی خۆشکردوه ببێته مه‌ی سه‌رکرده‌کان له شاخدا ، ویسکی ده‌توانرێت بێ ئاو بخوریته‌وه ، ره‌نگی ویسکی نزیکه له‌چا ، ئه‌گه‌ر ئاشکراش بێت که په‌رداخێک له‌به‌رده‌م سه‌رکرده‌که‌دایه ئه‌وا ده‌توانرێت بڵیت په‌رداخێک چا ده‌خۆمه‌وه . لیترێک ویسکی به‌شی لانی که‌م چوار شه‌وی خواردنه‌وه‌ی سه‌رکرده ده‌کات هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه عاره‌ق وبیره. ویسکی له‌سه‌رماوه‌رزدا به‌هه‌ندی ڤۆدگا وزوه و گه‌رما به‌خشه به جه‌سته‌ی مرۆڤ . ئێمه هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه ده‌خه‌ینه پێش چاوو… بێ ئاگاین له‌وه‌ی که ئایا پرنسیپێکی دیاری کراو هه‌بوه بۆ خواردن و نه‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له‌شاخدا !؟ بێئاگایمان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت کاتێک سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌کانمان له‌شاخ هاتنه ناو شار جگه له‌چیرۆکی قاره‌مانیه‌تی و ئازایه‌تی شاخ ، هیچ چیرۆکێکی تر‌ی که‌یف خۆشی و مه‌ی نۆشی به‌خه‌باتیان بۆگرێنه‌داین ؟! خۆئه‌گه‌ر مه‌ی خۆری هه‌بوه بۆ شه‌رم کراوه له‌گێرانه‌وه‌ی شه‌وانی مه‌ستبون، بۆ نه‌ویسترا ( مه‌ی خۆری ) له‌شاخ له‌گه‌ڵ داستان وئه‌فسانه‌کان بۆ ئێمه‌ی شارنشین بگێڕنه‌وه…. بۆچی هه‌تائێستاش له‌نوسینی یاده‌وه‌ری هیچ کام له‌سه‌رکرده‌کان باسێکی ( مه‌ی) خۆری له‌شاخدا تیا به‌دی ناکرێت . لێره‌وه پێویسته بپرسین ئایا ئه‌وانه‌ی له‌شاخ بون پێشمه‌رگه‌و شۆرشگێڕێکی عه‌لمانی نه‌ته‌وه‌ی بون ، یان موجاهیدێکی ئسیلامی بوون!؟ . ئه‌و رێگریانه کامانه‌ن له‌به‌رده‌م باسکردنی مه‌یخۆری که به‌هۆیه‌وه ترسی ناو زڕاندنی ناوبانگی پێشمه‌رگه‌و شۆرش که‌س حه‌ز نه‌کات باسی شه‌وانی مه‌ی نۆشی به‌سه‌رهاته‌کانی شاخ بکات !؟ ئایا ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا به مێژوی خوارده‌نه‌وه‌ی ئێستای سه‌رکرده‌کانی بزانێت له پێگه‌ی سیاسی که‌م ده‌بێته‌وه یان لانی که‌م ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌نگی خه‌ڵک !؟ کۆمه‌ڵێک پرسیار که‌هه‌تا ئێستا نه‌مبیستوه هیچ رۆژنامه‌نوسێکی کورد له سه‌رکرده‌ی سیاسی کورد بپرسێت ئه‌ویه جه‌نابی سه‌رۆک به‌ڕێزت مه‌ی ده‌خۆیته‌وه؟ ئه‌گه‌رمه‌ی ده‌خۆیته‌وه چ جۆره مه‌ی دڵخوازته ؟ . پرسیای هه‌ره‌گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌م باسه به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه!؟ پێده‌چێت شه‌رمکردن له‌باسکردنی مه‌ی خۆری له‌شاخ به‌شێکی له‌وبنه‌مایه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت که ناکرێت پیرۆزییه‌کانی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌و به‌رخودانیان ، تێکۆشانیان به‌هۆی باسکردنی مه‌ی خواردن له‌که‌داربکه‌ین و ئه‌وئه‌فسانه‌ی که بۆ شۆرش وپێشمه‌رگه له‌هزری شارنشینه‌کاندا دروستکرا ببێته سه‌راب.
ـ له‌ئاست ئه‌ده‌بی کوردی پێویسته بڵێن ئه‌ده‌بیاتی نوسراوی کوردی به‌تایبه‌ت شێعر به کلاسیک و نوێ یه‌وه له‌باره‌ی مه‌ی و مه‌یخانه و کۆڕی مه‌ی نۆشی له‌په‌راوگه‌ی گه‌وره عارف و شاعیر و ڕۆشنفیکره‌کانی دا ناوی هاتوه، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێک وێنای شیعریدا به‌ڕونی ده‌توانین ئه‌وه هه‌ڵێنجێنین که ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆی مه‌ی خۆر و هامشۆکه‌ری مه‌یخانه نه‌بوبێت مه‌ی کارتێکراوی به‌رهه‌می ژیان و ئه‌زمونی نه‌بوبێت ، نه‌توانێت له‌شعرێکیدا به‌و جۆره وێنای بکات . به‌هیواشم ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵی نوسینی وتوێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردین به‌دواداچونێک بۆ ئاماده‌گی مه‌ی له‌شعری شاعیرانماندا بکه‌ن ، چونکه شیعر له‌ناو کوردا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌کانی تر‌ی ئه‌ده‌بدا ده‌گرێت له‌وسه‌رده‌مه‌دا تاقه ئامرازه که بتوانین به‌هۆیه‌وه له‌روانینی کۆمه‌ڵگا بۆ مه‌ی و مه‌ی خۆری تێبگه‌ین لێره‌دا هه‌ندێکیان به‌نمونه ده‌هێنمه‌وه .
مه‌حوی
له‌مه‌یخانه ، خودا گه‌رئێمه درچین
به‌کێ به‌ین ئیلتیجا بۆ کێ ده‌رچین
سالم به‌حه‌یا بێره حزور‌و و به‌ئه‌ده‌ب سوژده به‌ره
خه‌ڵوه‌تی دولبه‌ره سالم ئێره مه‌یخانه نی یه
قانع
مه‌سیح گه‌ربێته سه‌ر قه‌برم بخوێنێ پێی ده‌ڵێم: لاچۆ
دڵم پێكراوی تیری غه‌مزه‌و په‌یكانی موژگانه
ئه‌گه‌ر تۆ نۆبه‌ره‌ی ماچێكی لێوی خۆت به‌من به‌خشی
مه‌عباد چۆڵ ئه‌كه‌م بیللا، ئه‌چم بۆ كونجی مه‌یخانه
فایه‌ق بێکه‌س شادم له‌غه‌می هیجران مه‌یخانه که مه‌ئوام بێ
مه‌ستم که‌مه‌زه‌ی باده ماچی له‌بی ساوام بێ
هێمن :
مه‌ی حه‌رامه بۆ سه‌هه‌نده وبێ خه‌مان
مه‌ستی بێ خه‌م بۆچی بگرن ئێخه‌مان ؟
ئه‌م شه‌رابه تاڵه ده‌رمانی خه‌مه.
لێی حه‌رام بێ ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌ردی که‌مه
ئه‌م شه‌رابه ئاڵه بۆ بێ ده‌رد نی یه
لێی حه‌رام بێ ئه‌وکه‌سه‌ی ڕه‌نگ زه‌رد نی یه.
زێوه‌ر :
عاره ق نييه له عاله ما
كه لا به رێت له دڵ خه ما
جگه له قه تره عاره قێك
كه له رووت دیته خواره وه
نالی :
بیحەمدیلا دوو چاوی یارم ئۆخەی
بە بێ مەی مەستە، بێ مەی ، مەستە بێ مەی
کوردی:
سه با، يارانى مه جليس گەر هـه‌واڵى من دەپرسن لێت
بڵێ كێشايه مه يخانه دووچاوى بێچووە عەییارێ
ناری :
به غه مزه ى چاوى مه خمورى سياهـى مه ستى مه ى كردين
به ماچى ليوى موسته غنى له ئه نواعى مه زه ى كردين
تا ده گاته:
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناریی بە ئاهی من
به قانونى مه سيحايى به خه نده ى لێوى حه ى كردين
وه‌فایی:
موتريب وه ره ده ستى من و دامانى وه فات بێت
سووتام به مه ستى مه يه وه ده نگى نه وات بێت
ساقى هـه سته له و جامى، ئه له ستى بده ده ستم
به سته ى ده رى گولزاره ئه وى مه ستى سه فات بێت
ـ هه‌ژار له‌فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه بۆرینه وشه‌ی باده‌ی فارسی ، به شه‌راب وه‌رگێڕاوه ، باده‌فرۆشی به‌رامبه‌ر به‌شه‌راب فرۆش داناوه ، باده‌خانه به شه‌راب خانه ناوهێناوه. ڕه‌نگ بێت هه‌ژار له‌به‌ر هه‌بونی وشه‌که له زمانی عه‌ره‌بی و له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌ده‌بیاتی کلاسیکی ” شراب” به‌شیاوتر زانیبێت به‌ڵام له فه‌رهه‌نگ و‌ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا زاراوه‌ی “مه‌ی” به‌رامبه‌ر وشه‌ی کحول به‌کارهاتوه . که من مه‌ی به‌ڕاستتر دائه‌نێم چونکه وشه‌ی مه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌کی زمانی سانسکریتی کۆنه. سانسکریتی که سه‌رچاوه‌ی زمانه هیندۆ ئێرانی و ئه‌وروپای یه‌کانه. که‌بێگومان زمانی کوردیش له‌هه‌مان خێزانی زماندا پۆلێنده‌کرێت. له‌وێدا به “مه‌ی” ده‌وترێت ” مه‌دیا” به‌شه‌راب ده‌ڵێت ” شیراب” له‌ئێستاشدا هه‌ردو وشه‌که له‌زمانی کوردی به‌داتاشراوی به‌کاردێن. لێره‌شه‌وه ده‌کرێت بڵێن مه‌ی نۆشی وشه‌یه‌کی گونجاوه : چونکه له‌ده‌ستپێکی مه‌ی خواردنه‌وه وشه‌ی نۆش به‌کاردێ . به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کورد به‌و نه‌ته‌وه‌یه ناسراوه که زۆر به‌خێرایی مه‌ی ده‌خواته‌وه ، له‌کاتێکدا وا ڕۆیشتوه که ئه‌گه‌ر پێویست بکات هه‌موو کارێک به‌خێرای ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا خواردنه‌وه‌ی کحول ده‌بێت به‌هێواشی و له‌سه‌رخۆ بێت. ئه‌م تێڕوانینه‌م له په‌یوه‌ندی بارگاوی نێوان مه‌ی وڕۆح سه‌رچاوه‌ی گرتوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی گریمانه‌یی له‌نیوان ناخی مرۆڤ و مه‌ی دا هه‌یه ، به‌پێی ئه‌فسانه‌کانی مه‌ی خۆری مه‌رجی جێبونه‌وه‌ی له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ و دواتر ئاوێته بون و به‌رجه‌سته‌بونی له‌گه‌ڵ رۆحی مرۆڤه‌کان له‌سه‌رخۆ خواردنه‌یتی نه‌ک به‌په‌له . دیارده‌ی توانای زۆر خۆری مه‌ی له‌ناو کورد دا ده‌کرێت له‌ئاینده‌دا ببێته یه‌کێک له شوناسه‌کانی ناسینی کورد وه‌گ گه‌لێکی زۆر مه‌ی خۆر له له‌ئێستاو له داهاتوشدا.
هه‌رێمی کوردستان :
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ده‌وڵه‌تدارانی کورد به‌نۆرم و پیشه‌ی پێناسراوی خه‌مساردی و که‌مته‌رخه‌م مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بازرگانی مه‌ی کردوه ، فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم سه‌رباری ئه‌وه‌ی شه‌رمنانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌ی خۆری و مه‌ی فرۆشی کردوه ، ڕێگریش بون له‌ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی مه‌ی خۆر ومه‌ی فرۆش ، که‌مترین هه‌وڵی خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ سودوه‌رگرتن له بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێم به‌هۆی بازرگانی مه‌ی . بازرگانی مه‌ی به‌هه‌مان ده‌ردی ده‌رکردنی نه‌وت و هه‌نارده‌کردنی چوه . زۆرکات داواده‌که‌ین له‌حوکمه‌ت پاره و داهاتی نه‌وت فرۆشی مان بۆ ئاشکرا بکات ، هیچ کات له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا نه‌بوین که داوا له‌حوکمه‌ت بکه‌ین داهاتی مه‌ی مان بۆ ئاشکرا بکات . ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانره‌وا له فۆرمی قاچاخچیه‌تی کردن و بازرگانی ژێر به‌ژێری نه‌وت هه‌مان میکانیزمی له‌گه‌ڵ هه‌نارده و هاورده‌ی مه‌ی به‌کار هێناوه .
بازرگانی و کڕین وفرۆشتنی مه‌ی له‌کوردستاندا یه‌کێکه له‌وبازرگانیانه‌ی که ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا داهاته‌که‌ی بخاته ناو بودجه‌ی هه‌رێم و شه‌فافانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات چه‌ند ساڵێکی که‌می ده‌وێت مه‌ی ببێته یه‌کێک له‌کۆڵه‌که گرنگه‌کانی ژیانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری کوردستان له‌ئه‌مڕۆدا رێژه‌ی فرۆشی مه‌ی به‌پێی جۆره‌کانی له‌یه‌ک رۆژدا له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق به‌م شێوه‌یه
بیره به‌هه‌موو جۆره‌کانی 84000 لیتر نرخی یه‌ک بیره 1250 دینار ده‌ستپێده‌کات
عاره‌ق به‌هه‌موو جۆره‌کانی 25000 لیتر نرخی یه‌ک لیتر عاره‌ق 3500 دینارده‌ستپێده‌کات
ویسکی به‌هه‌موو جۆره‌کانی 6000 لیتر نرخی یه‌ک لیتر ویسکی 10،000 دینار ده‌ستپێده‌کات
ڤۆدگا به‌هه‌موو جۆره‌کانی 3000 لیتر نرخی یه‌ک لیتر ڤۆدگا له 10.000 دینار ده‌ستپێده‌کات
شه‌راب به‌هه‌موو جۆره‌کانی 5000 لیتر نرخی یه‌ک لیتر شه‌راب له 5000 دینار ده‌ستپێده‌کات
به‌م پێیه بیره و عاره‌ق له‌خانه‌ی یه‌که‌می زۆر فرۆشترین جۆری مه‌ی ن له‌کوردستان تائاستێکیش له‌ئێراقدا . ده‌توانرا کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی بۆ بخرێته‌گه‌ڕ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م رێژه زۆره که له مه‌ی ده‌فرۆشرێت وه له‌بنه‌ڕه‌تدا له وڵاتانی تر‌ی وه‌ک تورکیا، ولبنان ، یۆنان، ئوردن.. هتد به‌شی هه‌ره‌زۆری له‌رێگه‌ی خاڵی سنوری ( ئیبراهیم خه‌لیل) هاورده‌ده‌کرێت(1) . به ڕێگه‌دان به دروستکردنی چه‌ند کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنانی مه‌ی که سه‌رچاوه‌که‌ی به‌روبومی دانه‌وێڵه‌و میوه‌یه ده‌توانرێت ئه‌و هاورده‌یه که‌م بکه‌یته‌وه ، له‌هه‌مانکاتدا باج له‌سه‌ر به‌روبومی هاورده زیادبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی بفرۆشرێت. به‌ڵام پێناچیت ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری کوردستان ی به‌لاوه گرنگ بێت ، چونکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌یویستوه ڕێگه له‌هاورده‌کردنی به‌روبومی وه‌ک ( خه‌یار) ی ئێران ی( ته‌ماته‌ی ) سوری بگرێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و دوو به‌روبومه له‌کوردستان جانه‌خوازه داوای لێبکه‌یت ڕێگه به‌هاورده‌کردنی بیره‌ی تورکی و ئاره‌قی یۆنانی لێبکرێت . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که کوردستان گرنگترین خاڵی سه‌رسنوره که‌بازرگانی (2) مه‌ی به‌قاچاخ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌کات. ئێران ئه‌و وڵاته‌ی که رێژه‌ی فرۆشی مه‌ی به‌ئیران به‌پێی جۆر له‌یه‌ک رۆژدا به‌م شیوه‌یه: ویسکی 50 بۆ 60 هه‌زار لیتر . بیره 30 بۆ 40 هه‌زار لیتر. ڤۆدگا 20 بۆ 30 هه‌زار لیتر . شه‌راب 1000 بۆ 5000 لیتر.
که‌مترین جۆری مه‌ی که مه‌ی خۆری ئێران خوازیاری کڕینی بێت ( ئاره‌ق) ه گه‌یشتنی مه‌ی به‌ئێران له‌سنوره‌کانی هه‌رێم ی کوردستان به‌دوو رێگایه ڕیگه‌ی یه‌که‌م به شاردنه‌وه‌ی له بارهه‌ڵگره‌کان . ڕێگه‌ی دووه‌م به وڵاخ ، مه‌ی کڕی ئێرانی حه‌زی به‌و جۆره مه‌یانه هه‌یه که ڕێژه‌یه‌کی به‌رزی کحولی تێدایه ، بۆ نمونه ئه‌وان له‌بیره‌دا حه‌زیان به‌بیره‌ی توبۆرکی سوری تورکی یه . له‌ڤۆدگادا حه‌زیان به‌ڤۆدگای ئه‌بسلوتی سویدی و گۆرباچۆڤی روسیه‌ی ، له‌ویسکیدا شیڤاز ، وبه‌له‌نتاین …..هتد تاوه‌کو به‌ر له‌سه‌پاندنی دواهه‌مین ئابڵوقه‌ی ئه‌مریکی به‌سه‌ر رۆیشتنی نه‌وتی ئێرانی ودابه‌زینی نرخی تومانی ئێرانی له‌بازاڕدا ، بازرگانی ئێرانی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ نرخ نه‌بوه ، به‌ڵام به‌دوای ئه‌و بڕیاره مه‌ی کڕی ئێرانی به‌دوای نرخی هه‌رزان ده‌گه‌ڕێت . هه‌ربۆیه‌ش فرۆشتنی ئه‌و جۆره مه‌یانه‌ی که به ( سپێشڵ ) ناوبانگیان هه‌یه که‌م بۆته‌وه . ئه‌وان له‌ئێستادابه‌پێی بازرگانه‌کانی مه‌ی له‌سه‌ر سنور بۆ یه‌ک لیتر ویسکی 2 بۆ 3 دۆلار ده‌ده‌ن ، بۆ یه‌ک لیتر ڤۆدگا 2 دۆلار ده‌ده‌ن . مه‌ی کڕی ئێرانی ئاره‌زوی کڕینی ئه‌و مه‌ی یه‌که قه‌باره‌ی یه‌ک لیتر بگرێت ، مه‌ی خۆر ومه‌یفرۆشی ئێرانی له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌قاچاخ مه‌ی یان پێده‌گات ناچار ده‌بێت گرنگی به‌و لایه‌نه بده‌ن که 1 لیتر بێت نه‌ک سێچاره‌کی لیتر ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی سه‌رنجه له مامه‌ڵه‌ی نێوان مه‌ی فرۆش ومه‌ی نۆشی ئێرانی گرنگیدان به‌ڕوکه‌شی ده‌ره‌وه‌ی بوتڵی کحوله‌که ، ڕونتر گرنگ نی یه له روی کوالیتیه‌وه چ جۆره مه‌یه‌ک ده‌خوات ئه‌وه‌نده‌ی گرنگه چ جۆره بوتڵێکی جوان ی سه‌رنجڕاکێش ی ده‌ستکه‌وتوه وه تاچه‌ند ئه‌ومه‌یه زوتر ده‌یگه‌ێنێته حاڵه‌تی مه‌ستبون . بازرگانی کورد لێهاتوانه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره داخوازی یه ئێرانیه‌کان هه‌ڵیانکردوه ، هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه به‌شیک له‌بازاڕی کوردی که بوتڵی جوان وسه‌رنجڕاکێشی مه‌ی و جۆری مه‌ی خراپی تێدا ده‌فرۆشرێت ، هی ئه‌و خوازیاری یه زۆره‌یه که ئێرانییه‌کان کردویانه به‌مه‌رجی کڕین له کورده‌کان.
له‌ئه‌مڕۆدا کۆگا گه‌لێکی زۆر له‌مه‌ی فرۆشی له‌کوردستان به‌دی ده‌که‌ین ، ته‌نانه‌ت به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ هه‌ندێک وڵات‌دا رێژه‌که‌ی له‌چاو ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی دوو هه‌ند به‌رامبه‌ره بۆ نمونه له وڵاتی سوید دا که‌رێژه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 9 ملیۆن هاوڵاتی یه ته‌نها 416 کۆگای مه‌یفرۆشی ده‌وڵه‌تی هه‌یه له‌کاتێکدا ته‌نها له‌سلێمانی 214 کۆگای مه‌ی فرۆشی هه‌یه ، له‌وژماره‌یه ته‌نها 17 کۆگا خاوه‌نه‌که‌ی مه‌سیحی یه ، له‌هه‌بونی ئه‌م هه‌مو کۆگای مه‌ی فرۆشی ده‌توانین بڵێن سلێمانی !؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیکترین و له‌بارترین وێستگه‌یه بۆ هاوسێ ئێرانیه‌که‌ی له‌به‌ده‌ستراگه‌یشتنی مه‌ی خۆر به مه‌ی . بۆیه هێزی فرۆشی له‌هه‌بونی ئه‌و هه‌مو کۆگایه‌دا ده‌بینرێت له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی فارسیشدا ناکرێت له‌باسی مه‌ی دا خه‌یام و حافیز تێپه‌ڕینین ، که‌به‌لای منه‌وه خه‌یام شاعیری شکۆدارکردنی مه‌یه ئه‌و توانیویه‌تی مه‌ی بکاته که‌ره‌سته‌و بابه‌تێکی گرنگ له‌شیعره‌کانیدا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه بداته‌وه که پێی وابوه مه‌ی خۆری کاری گه‌نده پیاوه ، خه‌یام له‌چوارینه‌کانیدا توانیوه‌تی سومعه‌ی مه‌ی نۆشی له‌ناو کۆمه‌ڵگا چاک بکاته‌وه، تاراده‌یه‌کیش زویری مرۆڤ له‌مه‌ی ئاشتبکاته‌وه.
خه‌یام :
ئاخ خۆزگه له‌مردنا به مه‌ی شۆراوم
ژێر سێبه‌ری مه‌یخانه‌یه‌کا نێژراوم
کێ رۆژی قیامه‌تی منی دێته‌وه بیر
هیچ بۆم نه‌گه‌ڕێ له‌چۆمی مه‌ی خنکاوم
ئه‌وه‌ی که من مه‌به‌ستمه بیڵێم له‌ناو کوردی زۆر مه‌یخۆردا رۆشنفیکرێک ، سیاسی یه‌ک نوخبه‌یه‌ک هه‌ڵنه‌که‌وتوه بتوانێت ، بابه‌تی مه‌یخواردن شکۆدار بکات و له‌کارێکی گه‌نده‌و عه‌یب وعار له‌تێگه و تێڕوانین و هزری کۆمه‌ڵگا ده‌ریبکات. ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی خۆشکردوه بۆ دروستبونی ململانێیه‌کی نادیار له‌نێوان مه‌ی خۆر و نه‌خۆردا ، هه‌ردولا کار بۆ بێهێزکردنی تێڕوانینی یه‌کدی ده‌که‌ن ، هه‌ردولا ده‌یانه‌وێت له په‌نجا ساڵی داهاتودا زۆرینه‌ی کورد له‌هه‌ڵبژاردنی یه‌کێکیاندا ، بۆ ئه‌ولا مه‌یخانه بکاته مه‌ئوای هێوربونه‌وی ڕۆح ی خۆی بۆ ئه‌ملاش مزگه‌وت وته‌کییه بکاته سه‌بوری ناخی خۆی) .
کام ته‌مه‌ن بۆی هه‌یه مه‌ی بخواته‌وه :
به‌پێی یاسا زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا و ئه‌وروپاش به‌تایبه‌ت فرۆشتنی مه‌ی بۆ ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه ، له‌ئه‌مریکادا له‌خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ ، له‌یاباندا له خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ. له‌کوردستاندا نه‌ک ته‌نها مه‌ی بۆ هه‌موو که‌س و جۆره ته‌مه‌نێک ره‌هایه بگره هه‌ندێک له‌شاگرده‌کانی مه‌ی فۆرشی له‌خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵن . له‌سه‌رئاستی ئێراق (3) به‌پێی ماده‌ی 16 له‌یاسی ( خواردنه‌وه‌ی کحول ) که له‌ساڵی 1931 ده‌رچوه تێدا هاتوه ( نابێت هیچ که‌سێکی مۆڵه‌تداری مه‌ی فرۆشتن به‌هیچ بیانویه‌ک مه‌ی بفرۆشێت به‌که‌سێک که‌نیشانی بدات ته‌مه‌نی له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌یه . به‌ڵام پێناچیت کار به‌م یاسایه هه‌تا ئه‌مڕۆ له‌کوردستان کرابێت .
په‌راوێز وسه‌رچاوه‌ی به‌شی پێنجه‌م :
- ـ گومرگی یه‌ک کارتۆن بیره له‌سه‌رسنوری ئیبراهیم خه‌لیل 1 دۆلاره ، هاوکات شیرینی سه‌رڕێگه‌ی قاچاخی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران پێشووه‌خت به‌پێی ڕێکه‌وتن ده‌بێت له‌کاتی به‌ڕێکردنی دا.
- ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له نویترین ڕاپۆرتی دا له‌پاش ڕاپۆرتی یه‌که‌می که له‌ساڵی 1999 ده‌رچوه له‌دوهه‌میدا که‌له‌ساڵی 2004 دا سێهه‌می له 2010 ده‌ریکردوه کۆمه‌ڵیک زانیاری ده‌دات به‌ده‌سته‌وه له‌سه‌ر WHO Global Status Report on Alcohol بارودۆخی مه‌ی له‌جیهاندا ده‌خاته روو که‌تێدا ئیران وزۆربه‌ی وڵاتانی ئسیلامی به له‌ده‌روه‌ی ئه‌وزۆنه داناوه که مه‌ی تێدا بخورێته‌وه ، له‌کاتێکدا ته‌نها فه‌ره‌نسا له‌خورادنه‌وه‌ی شامپانیادا هه‌ر هاوڵاتیه‌کی فه‌ره‌نسی پتر له 2 لیتر ونیو له‌ساڵێکدا شامپانای ده‌خواته‌وه .
- ماده‌ی 16 له‌یاسای عێراقی لا يجوز لاي شخص مرخص ان يبيع او يسلم اية مشروبات روحية لاي شخص يظهر بان عمره دون الثامنة عشر سوا‌ء كان ذلك لاستهلاك الشخص بنفسه او لاستهلاك شخص اخر او سوا‌ء كان ذلك للاستهلاك داخل المحل المرخّص او خارجه . لقانون المشروبات الروحية رقم 3 لسنة 1931، رقمه 36 صادر بتاريخ 02/04/1972:
سوید
2013-01-24