سلێمانی پایتەختی ئۆسکار بەخشین !؟

سلێمانی پایتەختی ئۆسکار بەخشین !؟
ئەکتەرەکانی ھۆلیود تەنھا لەکاتی بەخشینی خەڵاتی ئۆسکار ،جەنگی دژ بەیەک رادەگڕن ، چەپڵە بۆ یەکدی لێدەدەن ، پیرۆزبای لەیەک دەکەن . ھەرئەوەندە خەڵات بەخشین تەواو بوو دەگەڕێنەوە سەر ھەمان ریتمی پێشوو قبوڵ نەکردنی یەکدی تەڵاقدانی یەکدی ، رەخنەگرتن لە پۆشاکی یەکدی، لە ئەدائی یەکتری لە فیلمدا…جاسیاسی کوردوەک ئەکتەری ھۆلیودی لێھاتوە،تەنھا لە رۆژانی دابەشکردنی دزینی سەروەت وسامانی ئەم میللەتە کۆک و تەبان تەنھا لەسەر برسی کردن و ستەم لێکردن لە میللەت تەبابوون
ئەمرۆخولێکی تری گڤتوگۆ لە نێوان پارتی وحیزبەکان دەستپێدەکات ، کت و مت وەک ئەوە وایە بڵێت ئەمرۆ بەخشینی خەڵاتی ئۆسکار دابەش دەکرێت . فەرشی سور رادەخرێتەوە ، مێدیای ھەموو کورد ئامادە دەبێت ئیتر راگەیاندنی دژ بەیەک رادەگیرێت ، مەسئول بازەکان ، ھەروەک رۆژنامە نوسە پەپاڕازییەکان کەمێک بێ کار دەبن . ئەکتەرەکان بە قات و بۆینباغی کەشخە دێن بۆ ھۆڵی ئاھەنگەکە ، ھەموویان دەم بەخەندەو روخسار گەشدەبن،تاتەواو بوونی گڤتگۆکان کەس مۆن و مرچ نابێت ، کەس یەکتری تەخوین ناکات ، وەلحاسڵ ئەکتەرەکان پێش ئەوەی بچن بۆ ھۆڵی کۆبونەوەکان ، لێدوانێک دەدات ، کەدێتەدەرەوەش لێدوانێکی تر دەدات . ئەکتەری ھۆلیودیش وایە پێش ئەوەی بچێتە ئاھەنگی خەڵات بەخشینەکە شتێک دەڵێت و کە دێتە دەرەوە بەدەست بەتاڵی شتێکی تر دەڵێت .
دواجارشەڕەکە لەھۆلیود بەھۆی کاری نمایشەوە لەسەر براوەی یەکەمە ؟! شەڕەکەی ئەمانیش ، ھەر بەھۆی نمایشەورکابەریان ھەر لەسەر یەکەمی یە بەڵام یەکەمی لەدزین ،لەگێلکردنی میلەت، لەدرۆکردن … بژی ئۆسکار ، بژی کورد.

ھەر بەجدی مەنزەری سلێمانی زۆر لەبارە بۆ بەخشینی خەڵات و گفتگۆ ئەوە نی یە بەوشاخەوە سلێمانی یەکت لێ دیارە .
تێبینی : باسی ھۆڵی ئاھەنگێڕانی ئۆسکار دەکەم ، کە ئامادەیە بۆ سازانی حەفلەکانتان

 

وێنەی بابەت :شاخی گۆیژە نەخشێنراو بەپیتەکانی سلێمانی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *