ئێمە نەفرەت لێکراوین 

ئێمە نەفرەت لێکراوین  
برادەرێکم کە ھەم نوسەرێکی باش و ھەم خوێنەرێکی باشیشە لەم رۆژانە، تەلەفونی کردو کەمێک بێ تاقەت بوو، لێی پرسیم گوتی ئێمەومانان شتی باشیش لە فەیسبوک وسۆسیاڵ مێدیا ئەنوسین ، رەخنەدەگرین ، خۆمان پاکدەکەینەوە …کەچی کەم خەڵک ھەیەلایکمان بکات یان کۆمێنت بنوسێت ، بەشداربێت تۆبڵێیت ھی چی بێت ؟!
ئاخر لەوەئازاربەخشتر نی یە بۆ نوسەر کاتێک کە دەنوسێت وکەس بەلای نوسینەکەی ناچێت ، بەلاشیدابچێت و بیخوێنێتەوەش رانایات ، نازانی لەگەڵیەتی یان لەدژی ؟!
منیش راشکاوانە پێم گوت ھی ئەوەیە ئێمەلەمنداڵدانی حیزب لەدایک بووین !؟ خەڵک تاقەتی دووفاقی و نیفاقی ئێمەی نەماوە ، ناھەقیشیان ناگرم، ئاخر دواجار ئێمە کەزۆربڵێ دەبین یان حیزب ، یان خودا یان رابردوومان . دەممان دادەخات .خەڵکانێک ئەمڕۆ ئەیانبینم ئەنوسن ، نەحیزبیان ھەیە ، نەخوا ، نەرابردوو … بۆیەنوسینەکانیان جێگەی دەستخۆشی یە .!؟
ئەتوانی بڵێت ئێمە نەفرەتلێکراوین .سەردەمی پاڵەوان ، خۆگیفکردن وچاوەشی حیزب بەسەرچوو .ھاوڕێ گیان ئێمە باجی حیزبی بوون دەدەین .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *