مه‌ی نۆشی کۆمان ده‌کاته‌وه . هه‌روه‌ها ئاسیا سێڵیش ؟!
مه‌ی بوێرمان ده‌کات خه‌ون ببینین ، هه‌روه‌ها کۆره‌کیش !؟
تومه‌ز ئاسیا سێل منه‌تی کۆکردنه‌وه‌مان ، دروشمی کۆکردنه‌وه‌ی له مه‌ی وه‌رگرتوه(ئاسیا سێڵ کۆمان ده‌کاته‌وه) ، ئه‌ی
ئه‌وه نی یه گوایه کورد وعه‌ره‌ب شیعه‌و سونه، مه‌سیحی وئیسلام ئاسیا سێڵ به‌کاردێنێت ، ئه‌و ئاسیا سێڵ ه که خێزان ، برا ، دوور ونزیک کۆده‌کاته‌وه .
ئێستا بۆم ده‌رکه‌وت مەیخانەو کۆڕی مەی نۆشی و خواردنه‌وه‌ش ئه‌وکاره ده‌کات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدالەوباوەڕەدام هیچ باڕو نادی یه‌ک خاوه‌نه‌که‌ی منه‌ت ناکات به‌سه‌ر خه‌ڵک بڵێت نادیه‌که‌ی من ، باڕه‌که‌ی من کۆتانده‌کاته‌وه ، چونکه باڕ و نادی ئیشی ئه‌وه‌یه ، که‌خه‌ڵک سه‌رخۆش بکات ، شه‌به‌که‌ی ئیتیساڵاتیش ئیشی ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندیه‌کان بسازێنێت ، ئێتر بۆ منه‌ت بێت له‌سه‌ر مان که ئاسیا سێل کۆمان بکاته‌وه
له‌هه‌ردوو حاڵه‌تیشدا تۆ پاره ده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌بکه‌یت به‌ته‌له‌فون وه مه‌شرووب بخۆیت له نادی
هێشتا نادی باشتر کۆمان ده‌کاته‌وه ، تۆ مه‌سه‌له‌ن مه‌منوع بێت له‌ماڵه‌وه بخۆیته‌وه چی ئه‌کیت !؟ حه‌زیشت له‌خواردنه‌وه‌یه ، هه‌ر ده‌بێت بچیت بۆ نادی ، یان ئه‌گه‌ر خه‌فه‌تێکی زۆرت هه‌بێت و بته‌وێت به‌مه‌شرووب خواردن بیرت بچێته‌وه ، چار چی یه ؟! به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر مه‌منوع بێت به‌شه‌و قسه له‌گه‌ڵ یار بکه‌یت به ته‌له‌فوون ، له‌پاکه‌تێکی شقارته نامه‌یه‌کی دڵداری و ئه‌شواقی خۆت فڕێ ده‌دیته سه‌ربان یان حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌یه‌وه، زۆر زۆر بیرشت کرد بیئێمێک قه‌رز ده‌که‌یت و گۆرانی بیرت ده‌که‌م ده‌خه‌یته سه‌ری و دوو سێ‌جار به کۆڵانه‌که‌یان دێیت و ده‌چیت …. به‌ڵام که مه‌شروب قه‌ده‌غه‌بووله ماڵ بخورێته‌وه،ته‌نها شوێن که ده‌توانێت کۆمانبکاته‌وه نادی یه .
که‌واته مه‌ینۆشی کۆمان ده‌کاته‌وه ، ئاسیا سیل تجمعنا سوه .بیرۆکه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ئێمه شه‌و به‌سه‌رخۆشی له نادی بۆ هاتوه.
تێبینی ئه‌م شته شمولی هه‌ولێریان ناکات ، چونکه ئه‌وان به‌هۆی به‌کارهێنانیان بۆ کۆڕه‌ک هه‌موویان بوێر بوون و خه‌ون ئه‌بینن، تومه‌ز نازانن ئه‌وه‌ی که بوێرت ده‌کات خه‌ون ببینیت مه‌شروبه نه‌ک کۆره‌ک ، به‌ڵام چونکه شه‌وله‌نادی بوون ئیتر گوتیان کۆره‌ک بوێر به خه‌ون ببینه ؟!
به‌ویژدانتان راست بڵێن له نێوان ئه‌وه‌ی ئاسیا کۆتبکاته‌وه یان مه‌ی نۆشی ، له نێوان ئه‌وه‌ی کۆڕه‌ک خه‌ونت پێ ببینێت یان سه‌رخۆشی کامیان هه‌ڵده‌بژێریت .!؟