ئیرھابی فیکری

 
دوێنێ لەگەڵ ھاوژینەکەم چوین بۆ بازار بەنیازی کڕینی “ساردکەرەوە” ، ئەمەی کەھەمانە گوایە کۆن بوە دەنگی ماتۆڕەکەی جاڕسکەرە ، تەمەڵە وباش خواردنەکان سارد ناکاتەوە ، کارەبا زۆر رادەکێشیت … دوای گڤتوگۆیەکی بێ ئاکام … ئامەنت و بالله  چوم سەیر دەکەم “ساردکەرەوەی” وا ھاتوەھەرئەقڵ پێشبینی ناکات ، لەزیرەکی لەکەشخەیی، لەجوانی … کارمەندی کۆگاکەکە بەرەوڕومان ھات ، بەگەرمی پێشوازی لێکردین ، ئاخر بەگەرمی پێشوازیکردن  بەشێکە لەهونەری فرۆشتن لەم وڵاتانەدا لەسەرخۆ بەئەسپایی گوتی پێویستیتان بەیارمەتی ھەیە ؟!
بەڵێ “ساردکەرەوەمان” دەوێت . کارێکی زۆر باش دەکەن خەڵکێکی زۆرچەند ساڵ جارێک ساردکەرەوەی ماڵەکانیان دەگۆڕن … ئەم دەربڕینە لەخزمەت ئەرگومێنتی خانمی یەکەمی ماڵ بوو کەواتە هەرئێمە نین دەمانەوێت ساردکەرەوەکانمان بگۆڕین !؟
حەزتان بە ساردکەرەوەی سماڕت (زیرەک) ھەیە !؟ منیش وام زانی رائەبوێرێ ، پێم گوت ئێمە ھاتوین ساردکەرەوەبکڕین نەک تەلەفۆنی ئایفۆن …
بەڕێز تێگەیشتم کەساردکەرەوەتان ئەوێت ، بەڵام پرسیارەکەی من ئەوەبوە ئەگەر خانمی بەڕێز حەزبە ساردکەرەوەی زیرەک بکات ؟! نرخەکەی زۆر گران نی یە ؟! بەقیستی ٢٤ مانگیش دەبێت . منیش ھەستم کردکە ھەڵەبم، ئەم هەڵچونەشم لە نەزانی منەوە سەری هەڵدابێت نەک کەم ڕەوشتی فرۆشیاری کۆگاکە … ئەبێت شتێک داھاتبێت ناوی ساردکەرەوەی زیرەک بێت ! دانم بەخۆم گرت تا چوینە لای بەشی ساردکەرەوەوبەفرگرەکان ، فەرموون بەڕێزان لەگەڵ نەوەی نوێی ساردکەرەوە کە بەساردکەرەوەی سەردەم ناوی دەرکردوە، لەوبەینەدا منی کۆنخواز پەراوێز خست و سەیرێکی مەدامی کردو گووتی :
خانمەکەم بەم ئامێرە ئیتر دەتوانیت بەھۆی کامێراو سەنسۆر لە کڕینی پێداویستی یەکانت ھیچ لە بیر نەچێت . تەنھا بەدابەزاندنی ئەپلیکێشنی {ساردکەرەوەکەم } ئیترلە شوێنی شۆپینەکەتەوە دەزانیت ماڵەکەت چی پێویستە ؟! شتی زێدەش ناکڕیت و خراپ ببن !؟ ئەمەو زۆرێکی تریش ، بۆ نمونە ئەگەر لەبیرت چوو دەرگا داخەیت بە تەلەفون پێت دەڵێت دەرگای ساردکەرەوەکەت کراوەتەوە …
 
باشە تو ئێمانتان ، تو ھەرچی پیرۆزە لەلاتان ئەمە ئیرھابی فیکری نەبێت ئەی چی ئیرھابە !؟
ئاخر جاران “ساردکەرەوە” خۆی ھەیبەتێکی گەورەی ھەبوە ؟!تەنانەت هەیبەتەکەی هاوشانی پیاوی ماڵ بوو ، لەماڵی ئێمە بۆ نمونە یەکێک لەشانازی و خانەیانی ماڵمان ھەبوونی ساردکەرەوەو تەلەفونی ماڵ بوو ، پیاوی ماڵ بیتوانیایە ساردکەرەوە، جڵ سۆر ، بەفرگربۆ ماڵ دابین بکات کارێکی گەورەبوو … وەلێ ئێستانەک ھەر ساردکەرەوەھەیبەتی نەماوە بگرە “ساردکەرەوە” ھاتوە ھەموو ئەوئیشانە دەکات کە جاران من دەمکرد !؟ و لەسەرکردنیشی دەنگم بەرزدەکردەوە ، توڕەدەبووم .ئەورۆژانەی کە مەدام ئەچوە بازاڕ بۆشت کڕین سێ تەلەفون ئەکرا بزانە سەلاجەکە ئەمەی تیاماوە ؟ فڵان شت کەم نی یە ؟! … ئەمە تێرۆری ھزر نەبێت !؟ ئەی چی ئیرھابی فیکرە !؟ بەئەسپای هاتمە ئەولاوە هەستم کرد پێویستە کەمێک خۆم ڕابپسکێنم … ئاخر قورسە بۆ کەسێکی کورتبینی وەک من کە سەروەختێک هەبوونی “ساردکەرەوە” لەماڵ سەروەری یەکی گەورەبوو لەوەتێبگات سەردەمی سەروەری”ساردکەرەوەو هەبوونی لەماڵ بەسەرچوو … گوتم بەراست ئێمە پێویستیمان بەسەلاجە ھەبوو تا هی سمارت بکڕین !؟
کەمێک وەستا زانی کیبریائی من بە گۆڕینی کۆنەکە دەشکێت ، ئێستێکی کردو بڕیارمان دا بسازێین و ماوەی ” ساردکەرەوەکۆنەکەمان  لەماڵەکەمان دا درێژ بکەینەوە ، تاکاتی وەستانی خۆرسکی خۆی باس لەگۆڕینی نەکەین .
تێبینی ئەم بابتە تەنزئامێزە لەسەروبەندی لیدوانی بارزانی نوسراوە کە دەلیت خەڵکی سلێمانی ئیرهابی فیکری کراوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *