بەنەستەلە گەورەکراوە !؟

نەستەلە

هەفتەی ڕابردوو هەواڵێکم خوێندەوە گوایە لە زانکۆیەکی ئەمریکای توێژینەوەیەک کراوە تیدا دەرکەوتوە ئەومیللەتانەی کە هاوڵاتی یەکانی نەستەلە خۆرن،  نۆبڵیشیان زۆر تێدا هەڵکەوتوە ( واتە براوەی خەڵاتی نۆبڵن ) بۆ ساتێک هەستم کرد هەواڵێکی گاڵتەجاڕی دەخوێنمەوە ئاخر نەستەلەخواردن ونۆبڵ چ پەیوەندی یەکی بەیەکتری یەوە هەیە !؟ … لێتان ناشارمەوە  بڵاوبونەوەی ئەم جۆرە توێژینەوانە  زۆرجارگومانواین و نازانرێت چەندێک ئەم هەواڵانە زانستین یان بازرگانین !؟ بەڵام خۆ ئەگەر بەدیوێکی تردا بیری لێبکەینەوە … بۆ نا خۆ سەدساڵی ڕابڕدوو زانست لەگەڵ ئەوەنەبوو کە  مێ ینە هاوشێوەی نێرینە ئۆرگازمی ( Orgazm  )هەبێت ، بەڵام دواتر لەسەدەی بیست دا دەرکەوت مێ ینەش هاوشێوەی نێرینە ئۆرگازمی هەیە !؟ بەگەیشتنی بە ئۆرگازم کەتەنها خۆی لەبیست چرکەدا دەبینێتەوە مێشک لەیەک کاتدا زۆرترین خانەکانی خۆی ئەکتیڤ دەکات وگەیشتنیان بەئۆرگازام کاردانەوەی ئەرێنی لەسەر هەڵسوکەوتیان دەبێت … خۆ دەکرێت ئەگەر ئەمڕۆش باوەڕمان بەوەنەبێت کە نەستەلەخواردن کاریگەری ئەرێنی لەسەرخانەکانی مێشک جێدەهێڵێت دواجار دەربکەوێت هەڵەبوین و نەستەلەخواردن راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ  بەشدرا دەبێت لە دروستکردنی میشکێکی تەندروست کە ئەگەر بوارو کاتی گونجاو تەندروستی بۆ هەڵکەوێت ئەگەری داهێنانیشی لێ بوەشێتەوە .!؟

بەڵام ئێوە لەوەگەڕێن ئەومیللەتانەی کە نەستەلە دەخۆن چ جۆرە میللەتێکیان لێ دەردەچێت …  وەرن باپێکەوە بیر لە زۆر گۆشت خۆری خۆمان بکەینەوە !؟ باشە ئەی زۆر گۆشت خۆری چ جۆرە مرۆڤێک بەرهەم دەهێنێت !؟ تۆ بڵێت بەشێک لەدەبەنگی و کاڵفای ئێمە سەرچاوەکەی زۆری گۆشتخواردنمان بێت !؟  یان تۆ قەت بیرت لە ئارەزوی شەرانگێزی ناخمان ، یەکتر قبوڵ نەکردنمان ، هەموو ئەونەریت وکردارانەی کە بەنەریتی وکرداری ئاژەڵی کێوی دەچێت هۆکارەکەی زۆر گۆشتخواردمان بێت .!؟  

من بیری لێدەکەمەوە ئەگەر نەستەلەخواردن هێندەکاریگەربێت لەسەرهەڵسوکەوتی مرۆڤ ئایا ناکرێت بەسەرکردەو حاکم و وەزیر وگزیر و ، سەرۆک حیزب وخێڵ وعەشرەت و مەلای مزگەوت  بڵێن لەجیاتی تاقێک نانی چەوری گۆشتی ئاژەڵ ، نەستەلەبخوات ، بەڵکو لەبریارەکانیان ، لەفەتواکان ، لەسولح و بەریەکەوتنەکاندا داهێنانێک ، بڕیارێکی  دروستبدەن و ئەم میللەتە ئیسراحەت بکات …ئاخر کاتێک کەزۆر گۆشتخۆری مرۆڤی شەرانگێزو وچاوی پڕ لەخوێن بەرهەم بهێنێت ، ناکرێت زۆر گۆشت خواردنمان بگۆڕین بە نەستەلەخواردن .!؟ ئەگەر نەستەلەخواردن داهێنانی لێ بکەوێتەوە !؟

بەخوا منیش سەیرم لەبیرم چوو … کە دەکرێت نەستەلە خواردن بکەیەن بەنەریت ، بەڵام یەک ئیشکالی گەورە دێتە ڕێگەمان ئەویش ئەوەیە ئەم سەرکردانە ، ئەم دەسەڵات بەدەستانە لەپاش نەستەلەخواردن وبەجێهێنانی کاریگەری ولە ئەگەر ی نەرم ونیانی نواندن یان دەرکەوتن  لەفۆڕمێکی بەخشندەبۆ میللەتەکەیان دەترسن چونکە پێیان وایە خەڵک لێیان قبوڵ ناکات واز لەگۆشت خواردن بێنن … خەڵک دەیانداتە بەرتوانج وپێیان دەڵێت ئەمەچی یە ئەڵێ ی (بەنەستەلە گەورەکراون ) بۆ ئاوا ناسک بنەتەوە . بۆیە ئەوان بڕیاریان داوە لەجیاتی نەستەلە گۆشت بخۆن خانەکانی مێشک بەپڕۆتین تێر بکەن ، خوێنی بۆ بنێرن نەک تێکەڵیەک لەشرینی وتاڵی نەستەلە

خۆشەویستیم قبوڵ بفەرمون

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *