تەسلیم بونەوە

تەسلیم بونەوە

لەفەرهەنگ وئەدەبیاتی پێشمەرگەی دێرین زاراوەی تەسلیم بونەوەت گوێ لێ دەبێت ؟!کەئاماژەیەکە بۆ جیاکاری لەنێوان ئەوپێشمەرگانەی بێ دابران پێشمەرگایەتیان کردوە لەگەڵ ئەوانەی کە تسلیم بونەتەوە بە رژێمی بەعس . بەدەر لەوتەسلیم بونانەی کە پەیوەندی بە بارگرانی وزۆربۆهێنانەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی دەبنە هۆ بۆ تەسلیم بونەوە ،لەپاڵیدا
زۆرێکی ئەم تەسلیمبونانە بەفەرمانی سەکردایەتی شۆرش بوە ، بەڵام ئەم فەرمان پێکردنە زارەکی بوە ، واتە نەکراوە بەنوسراو ، هەروەک زۆرێکی تر لە کارەکانی شۆرش بەفەرمانی زارەکی جێبەجێکراوە ، هەندێکی کوشتنەکانیش فەرمانی زارەکی بوون نەک بەنوسراو.
ئەوکەسەی کەتەسلیم بۆتەوە بەجاش وخۆفرۆش لەقەڵەم دراورن، دواتر دەرکەوتوە کە خۆفرۆش نەبون بەڵکو بریاری سەرو خۆیان جێبەجێکردوە .؟!
سەرکردایەتی ئەوکاتی شۆرش ، ئەو جۆرەخەڵکەی بەمەبەستی دروستکردنی کەناڵی پەیوەندی تەسلیم دەکردنەوە ، هەڵبەت مەبەستم کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ جاشەکان و هەندێک جاریش راستەوخۆ لەگەڵ رژێمی بەعس . ئەگەر بەوردیش بروانین تەسلیم بونەوەکان لەوکاتەهەستیارانەبوە کە هەموو کەناڵەکانی پەیوەندی بە دوژمن دەپچرێن و سەرجەم دەرگانەبینراوەکان دێنە داخستن .
لەدوای راپەرین نەریتی تەسلیم بونەوەدەقاودەق بێ هیچ گۆرانکاریەک لەباشوری کوردستان کاری پێ دەکرێت ،بەڵام ئەم جارە لەسەرئاستی ناوخۆی حیزبە نەیارو دانپێکەوەنەکوڵیوەکانە … هەربۆیە لەکاتە هەستیارەکانی گرژی وئاڵۆزی نێوان حیزبەکان، دەبینین خەڵکێک پێشتر یەکێتی بوون دەبێت بەگۆڕان ، گۆڕانن دەبن بەپارتی ، پارتین دەبن بەسۆسیالیست… ، لەڕاستیدا ئەم خەڵکە کە تەسلیم دەبنەوە هەندێکیان بەفەرمانی تاکەکەسی ، زۆربەی کات بێ هەبوونی کەسی سێهەم و شایەت تەسلیم دەبنەوە دواجار کاری سەرەکیان بوون بەکەناڵی پەیوەندی یە لەنێوان حیزبەکان ، یان لەخراپترین حاڵەتدا دەبن بە سیخوڕ؟!
ماوەیەک کە نێوانی یەکێتی وگۆڕان زۆر خراپ بوو خەڵکێکی زۆری یەکێتی بوون بەگۆڕان .کەبوون بەگۆڕان لەناوگۆڕاندا رێزێکی زۆریان لێگیرا.
ماوریەکیش خەڵکیکی زۆری گۆڕان گەڕانەوە ماڵە گەورەکەی یەکێتی ، بەهەمان شێوە لەوێش رێزلێگیران
ئەم ئێستاش وەرزی بوون بەپارتی گۆڕانەکانە، کەئەویش بەرێزەوە باوەشی بۆ کردونەتەوە؟!
جا ئەگەر بەوردی سەرنج بدەن ، ئەم ماوەیە خەڵکێکی زۆر لە گۆڕان بونەتە پارتی جا پرسیارەکە ئەوەیە ئەوخەڵکە لەپڕ کە دەبن بە پارتی و لەناو پارتی رێز لێدەگیرێن ، کەناڵی پەیوەندی نێوان گۆڕان وپارتین ، کلیلی کردنەوەه دەرگا داخراوەکانن کە بەڕووی یەکدا دایانخستوە یان ئەوەتا جاسوسن بەسەر یەکتری؟!
تێبینی :تەسلیم بونەوەکان لەسەرئاستی بەرزی پلەی حیزبی دەکرێت ؟! هەردوو لا بەوئاڵوگۆڕکردنە قایلن . پرۆسەکە بە دیوێکی دا لە دیل بەدیل دەچێت ، بەدیوێکیش لە کرین و فرۆشتنی یاریزانی فتبۆڵ دەچێت .

خۆشەویستیم قبوڵ بفەرموون .

2016.06.09

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *