کامپنەکە گڕی لێدەبارێت !؟

کامپنەکە گڕی لێدەبارێت !؟
شەڕی نێوان میلانیا ومۆنیکا .

من زۆر لەسەر ناوخۆی ئەمریکا نازانم ، ڕەنگە قورسیش بێت لەئێستاوە تا نۆڤێمبەر پێشبینی ئەوەبکەیت کەکام لەو دووکاندیدە ( هێلاری کلنتۆن ، دۆناڵد ترامپ ) دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا !؟ بەتایبەت کە ئەم دووکاندیدە لەپێشخۆکانیان ناچن، تەنانەت ناوەندەکانی ڕاپرسی ئەمریکای نەیانتوانیوە کێبڕکێکە بۆ دیموکراتەکان ، یان بۆ کۆمارەکان یەکلابکەنەوە ، بەپێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی پێشتر لانی کەم هاوسەنگی هێز لەنێوان ئەودووڕکابەرە مێژووی یە تاڕادەیەک دیار بوو .
هەردوکیان خاوەنی کۆمەلێک تایبەتمەندی و خاڵی بەهێزن کەئەستەمە بەسانایی یەکێک بەسەرئەوەی تردا بازبدات . هەردوکیشیان خاوەن خالێکی بێهێزن کە ڕەنگە ناڕاستەوخۆ کار لەسەردەنگدەری ئەمریکای بکات.
ـ خاڵی بەهێزی هێلاری کلنتۆن لەوەدایە ، کەیەکەمین کاندیدی ژنە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا ، دیموکراتەکان دەیانەوێت بەهۆی ژنایەتی کلنتۆنەوە جارێکی تر بچنەوەکۆشکی سپی .
ئەوان جارێک توانیان بەهۆی مۆدێلی ئۆبامای موسوڵمان ورەش پێست بۆ هەشت ساڵ لەکۆشکی سپی بمێنەوە ، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بەهۆی ( ژنیەتی ) کیلنتۆن دەتوانن لەوێ بمێننەوە!؟  بەتایبەت وەک نۆرمێک لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەساودەستی دەسەڵات لەنێوان کۆمارەکان ودیموکراتەکان بەنۆرە بوە ، ئایا دیموکراتەکان دەیانەوێت ئەونەریتە تێکبشکێنن !؟

ـ خاڵی بەهێزی ترامپ لەوەدایە کە جیاواز لەهەموو کاندیدە کۆماریەکانی پێش خۆی مامەڵەدەکات ، تەنانەت ئەوتوانیویەتی مۆدێلێکی جیاواز لەوەی کەکۆماریەکان پێشکەشیان کردوە بهێنێتەئاراوە ، ئەونوێنەرایەتی لیبرالیزمی نوێ دەکات کە ئابوری ، سیاسەت و مێدیا پێکەوەگرێ دەدات ، تەنانەت هەندێک لەئەمریکای یەکان پێیان وایە ترامپ ئاراستەی سێهەم ە تائەندازەیەکیش لە کۆماری یەکانیش جیاوازە . ترامپ هیوای ئەوئەمریکایانەیە کە باوەڕیان بەوەهیە کە لەسەردەستی ترامپ ئەمریکا دەبێتەوەبەزلهێزەکەی جاران کە حیسابی بۆ بکرێت و لەهەیبەتی ئەمریکا کەم نەکرێتەوە .
ـ بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕووتی هاوژینی ترامپ (میلانیا) ، کێبڕکێکە دەباتە قۆناغێکی تر و دیموکراتەکان نایانەوێت هیچ جۆرە چانسێک بۆ بردنەوە لەدەست بدەن ، وهەموو جۆرە کارتێک ی فشار بۆ بێهێزکردنی ترامپ بەکاربهێنن لێرەشەوە کامپینی ترامپ دەبێت بیر لەوەڵامێک بکاتەوە بۆ کلینتۆن ، ئایا ئەوەوەڵامە بۆ کلینتۆن ( مۆنیکالوینسکی ) دەبێت !؟
ـ پێدەچێت خاڵی لاوازی هەردووکیان هاوسەرەکانیان بێت و هەردولا لەئایندە قوڵتر لەوەی کەئێستا هەیە کار لەسەرئەوکارتەبکەن بۆ کەمکردنەوەی هەواداران. بەمانایەکی تر شەڕەکە دەبێتە شەڕی( میلانیا و مۆنیکا)
#

 

وێنەی بابەت ترامپ وکلینتۆن .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *