خەونی ڤلادیمیر و سەلاحەدین !؟

  • salahadyn
  • سەلاحەدین وپۆتین

 

خەونی ڤلادیمیر و سەلاحەدین !؟
ئای ئەم دوو وێنە وڕووداوە چەند لەیەکدی دەچن !؟
ئەمیان پیاوە بەهێزەکەی ڕوسیایە ڤلادمیر پۆتین ، لەگەڵ دیمیتری میدڤیدیڤ. ئەویشیان سەلاحەدین بەهائەدینە پیاوە بەهێزەکەی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ محەمەد فەرەج .
هەردووکیان واز دەهێنن لەسەرۆکایەتی بۆئەوەی بگەڕێنەوە ، هەردوکیان دروشمی ئەوەیان هەڵگرتوە کە قبوڵی ناکەین ئەمیان یەکگرتوو ، ئەویان ڕوسیا بەبێ هێزی بێتە بەرچاو .
سەلاحەدین بەهادین :
لەساڵی ١٩٥٢ لەدایک بوە لەكۆنگرەی یەكەمی حزبەكەیەوە لەساڵی ١٩٩٤ تا كۆنگرەی پێنجەم ئەمینداری گشتی بووەلەكۆنگرەی شەشەمدا خۆی كاندید نەكردەوە ، لەکۆنگرەی حەوتەمدا لە ساڵی ٢٠١٦ بە ئەمینداری گشتی هەڵبژێرایەوە .
ڤلادیمیر پۆتین :
لەساڵی ١٩٥٠ لەدایک بووە، لەساڵی ٢٠٠٠ تاساڵی ٢٠٠٨ سەرۆکی ڕوسیا بووە ، لەساڵی ٢٠١٢ بەبەدەستهێنانی لە%٦٤ دەنگەکان هەتا ئەمڕۆ سەرۆکی روسیایە .

ـ هەردوکیان لەسەرتای پەنجاکانی سەدەی رابردوو لەدایک دەبن ، ئەمیان لەتەوێڵە ، لەخێزانێکی ئاینی کوڕەکەیان ناودەنێن سەڵاحەدین ، ئەویان لەلینین گراد، لەخێزانێکی کۆمەنیستی کوڕەکەیان ناودەنێن ڤلادییمیر !؟
ـ هەردوکیان لەهەشتاکانی سەدەی رابردوو کاریاری سیاسی یان دروست دەبێت ئەمیان لەساڵی ١٩٨٢ دەچێتە ئێران ووڵاتانی کەنداو وکەس نازانێت خەریکی چی بوە ، ئەویان لەساڵی ١٩٨٤ پەیوەدنی دەکات بە KGB و کەس نازانێت خەریکی چی بووە!؟
ـ ساڵی 2012 ساڵێکی تایبەتە لەژیانی بەهادین وپۆتین یەکەمیان واز لەپۆستی ئەمینداری دەهێنێت ، دوهەمیان دەگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی ودەبێتەوە بەسەرۆکی روسیا .
ـ هەردوکیان تەنها بۆ چوارساڵ توانیان دیموکراتی بن !؟ تەنها بۆ چوارساڵ تونیان بەرگەی زۆربۆهێنانەکانی خەونی قەیسەریەتی وخەلافەت بگرن.
ـ هەردوکیان بەدانانی خەڵکی لاواز لەجێگەکەیان پێویستی مێژووی گەڕانەوەی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی خوڵقاند !؟
ـ هەردوکیان بەنزیکەی %٦٠ دەنگەکان دەبنەوە بەسەرۆک و ئەمیندار.
ـ ئەمیان خەون بە بوون بەقەیسەری روسیا دەبینێت ،لەپاش ڤلادمیر لینین . ئەویشیان خەون بەخەلیفەی موسوڵمانان دەبینێت لەپاش سەلاحەدین ئەیوبی .
ـ خاڵی جیاوزای لەنێوان ئەم دوو وێنەیە ئەوەیە ئەمیان موبارەکەی ئەرسەدۆکسیەتی مەسیحی روسی وئەویان موبارەکەی موسوڵمانی سونە وەرگرتوە !؟

‪#‎kamaranpary‬

2016.05.30

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *