دێرین

 دێرین کیمیای سیاسی !؟
 
پێشمەرگە = پێش مەرگ
پاش مەرگ = گەشمردە
پێش+پاش= دێرین
 
شیکاری :
کە جەنگاوەربیت ، یاخی بیت، شۆرشگێڕبیت .پێشمەرگ دەکەویت . لەشەڕدا بەھۆی ئەم پێشکەوتنە. پاش گەشمردەیت بۆ مەرگ شەھید دەبیت .
ئەگەر پێش و پاش لە مەرگ بکەیتەوە . واتە ئەگەر چویت بۆ پێشەوە ، پاشان نەبویت بەشەھید .
دەبیتە
دێرین
دێرین : زاراوەیەکی سیاسی یە  ھەڵگری ماناگەلێکی زۆرە ، لەوانە بەوانە دەوترێت کە :
 
١-کەمترین موچەی خانەنشینی ٦٠٠ ھەزاردینارو زۆرتینیشی نزیکەی ٣ ملیۆن دینارە .
٢- خەڵکانێکن بەسەر کۆمەڵێک حیزبدا دابەشبوون کەمترینیان لەناو حیزبی زەحمەتکێشان و شیوعی یە . زۆرترینیان لەناو یەکێتی وپارتی دان
٣-لانی کەم یەک ئەرزەی وەرگرتوە وفرۆشتویەتی .
٤- لەگەڵ ھەموو سەرەھەڵبژاردنێک بەسەردەکرێنەوە ئیتر ھەڵبژاردن کەوتوە . ھەڵبژاردن ھەیە بە دەمانچەو لاپتۆپ، ھەڵبژاردن ھەیە ھەزار دۆلار تیایشیەتی روتبە چاککردن ؟!
٥- پێویستیت بە یەک دوو وێنەی چەکداربوون و دووشاھێد ھەیە بۆئەوەی دەستپێبکەیت بە موعامەلاتی دێرین بوون .
٦- لەبنەڕەتدا ژمارەیان ھەزارکەس تێناپەڕێت . کەچی زۆرترین بن دیوار لەریزەکانی ئەواندا دەبینرێت .
٧- تیایاندایە لەیەک کاتدا شەھیدە، واریسی شەھید، ودێرین .
٨- ھەتا ئێستا نازانن بۆچی ناونراون دێرین ؟! ھەندێکیان پێیان خۆش نی یە پێیان بڵێیت دێرین حەزدەکات پێی بڵیت «پێشمەرگەی کۆن»
٩- تائێستا جگەلەوبۆنانەی کە پەیوەندی بەباشگوزەرانی خۆیانی تێدابوە لەھیچ بۆنەیەکی نیشتیمانی تر نابینرێن .
١٠- زۆربەیان حەز دەکەن بڵێن ئێمە لەپاڵ ئەوەی کە پێشمەرگە بوین زیندانی سیاسیش بووین .
2019 .01.29

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *