کاری ڕۆژنامە نووس ئەوەنی یە ئەوەبڵێت کە میدیاکان داوای لێدەکەن ، کاری رۆژنامەنوس وتنی ئەوشتانەیە کە مێدیاکان نایڵێن .
ناویی سیانی : کامەران ئیسحاق سلێمان پەری
لەدایکبووی ١٩٧٥ سلێمانی . سابونکەران ” گەڕەکی گاوران ”
- ساڵی ١٩٩٤ کەئەوکات من خوێندکاری پۆلی پێنجەمی ئامادەیی سلێمانی بووم بەسەرپەرشتی مامۆستا ( ماجد ابراهیم ساحێبقران) کە دواتر هەرئەویش بوە سەرنوسەری گۆڤارەکە گۆڤارێک دەرکرا لەئامادەیی ئەزمەڕ بەناوی گۆڤاری (ئاسۆ ) دەرکرا تەنها دووژمارەی لێ دەرچوو .گۆڤاری ( ئاسۆ) گۆڤارێکی ڕۆشنبیری مانگانە بوو ، دەستەی نوسەرانی قوتابیانی پۆلی پێنجەمی ئامادەیی ئەزمەڕ بوون،لەوگۆڤارەدا لەژمارەی یەکەمی دا من یەکێک لەیاریدەدەرانی سکرتێر ، لەژمارەی دووەم وەک یەکێک لە کارگێڕان ناوڕیزکرابووم ، بەڵام من هیچ بابتێکم لەوگۆڤارەدا بڵاونەبۆتەوە ، کاری من لەوگۆڤارە تەنها کارگێڕی بوو .
- ساڵی ١٩٩٥ بۆ یەکەمین جار لەمێژووی شاری سلێمانی لەژێر ناوی (ڕێگای ڕوناکی ) لیژنەی لاوانی مەڵبەندی ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی مەسیحی لەگەڵ کۆمەڵێک لاودا گۆڤارەکەمان تاقە ژمارەی دەرکرد بەناوی ژمارە سفی ئەزمونی کە لەبەهاری ١٩٩٥ دا بڵاوکرایەوە خاوەنی ئیمتیازەکەی مامۆستا فوئاد ئەسکەندەرعەلەکە و من وک سەرنوسەر کارم تێدا کرد .
- ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ لەزانکۆی سلێمانی گۆڤارێکمان دەرکرد کەدوازدەژمارەی لیدەرجوو بەناوی گۆڤاری ” مرۆڤایەتی ” ئەندامی دەستەی نوسەرانی ئەوگۆڤارەبووم
کامەران ئیسحاق پەری
مەبەست لەهەبونی ماڵپەرێکی کەسی ویستێکی نەرجسی نییە هێندەی کۆکردنەوەی کۆبەرهەمە ، لەڕاستیدا لێتان ناشرمەوە لەژیاندا فێربوم کە خۆم شتەکانم کۆبکەموە چونکە باوەڕ ناکەم بەکەس کۆبکرێتەوە