کاتێک کەقوڕقوشمەکەیان لەسەری یوسف محەمەد تواندەوە !؟

کاتێک کەقوڕقوشمەکەیان لەسەری یوسف محەمەد تواندەوە !؟

هەرچەندە پارتی داوای کردبوولەگۆڕان کە ئیدی یوسف محەمەد نەگەڕێتەوە هەولێر بەڵام بەبریارێکی سیاسی پێشوەختی بزوتنەوەی گۆڕان ، داوا لەیوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرا کە بگەڕیتەوە هەولێر ، لەگەڕانەوەیدا لەبەرواری 12 ی ئۆکتۆبەری 2015لەبازگەی پردێ لەلایەن هێزێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رێگڕی لەچونەژورەوەی بۆ هەولێر لێکرا. دواتر لێرەولەوێ خەڵکێک هەبوو پێی وابوو دەبو سەرۆکی پەرلەمان ڕوبەڕوی ئەوهێزە ببێتەوە یان لانی کەم لەبازگەکە خێوەتێک هەڵبدات و بازگەی پردێ چۆڵ نەکات . بەڵام ئەو بەراوێژ لەگەڵ سەرکردایەتی دەست ڕۆیشتوی کۆنە مەکتەب سیاسی ناو گۆڕان بڕیاری دا بگەڕێتەوە سلێمانی …سەرلەبەری ئەم چونەی سەرۆکی پەرلەمان لە پرۆسەی تواندنەوەی قورقشم دەچێت .
لەکوردەواریدا نەریتێکی باو هەیە هەرکەسێک ترسێکی لەدڵدا هەبێت قورقوشمی بەسەردا دەتوێنن ولەقاپێکی فافۆن بەکەمێک ئاو پاش ئەوەی کە قورقوشمەکەی بەسەردا دەکرێت چزەیەکی دەکات ولەئاوەکەدا فۆرمێک وەردەگرێت ، زیاتر روخساری خەڵکی تێدا بەدی دەکەن و گوایە ئەوترسەی لەناخدا نامێنێت ودەردەچێت …
پێ دەچێت بزوتنەوەی گۆڕان دەیوسیت یوسف محەمەد بە لەسەرکردنی قورقوشمەکە لەوەدڵنیا بێت کەئایا ئەو روخسارەی لەئەنجامی توانەوەی قورقوشمەکە دەردەچێت مەسعود بارزانی یە !؟ لەگەرانەوەیدا یەکەمین ئاماژەی قورقوشم تواندنەوەکە بەسەری یوسف محەمەد دەرکەوت کاتێک کە هیچ بەرپرسێکی باڵای گۆڕان ئەوانەی کەهانیان دابوو سەری خۆی بخاتە بەردەم چزەی قورقوشمەکە ئامادەنەبوو لە پێشوازی یوسف محەمەد دا بێت ، تەنانەت هەندێک لەوکۆنە مەکتەب سیاسیانە بەترسنۆک ناویان دەهێنا … ئاخر هێشتا قورقوشمەکە سارد نەبوبوو لە ناو ئاوەکە تابزانن وێنەی مەسعود بارزانی تێدا دەردەکەوێت یان نا !؟
کێشەی سەرۆکی پەرلەمان لەپاش ئەوەی کە قورقوشمەکەی بەسەردا جزێنرا و دەرکەوت ئیدی ئەوزاتە ترسی لەمەسعود بارزانی نەماوە ، بڕیاری دەستبەرداربونی یوسف محەمد درا . بەئاستێک ئیدی هەندێکی ئەومەکتەب سیاسی یە کۆنانە ئامادە بوون سازش لەسەرشەرعیەتی یوسف محەمەد وەک سەرۆکی پەرلەمان بکەن ، چونکە بۆ ئەوان یوسف محەمەد لەتاقیکردنەوە سەختەکە دەرچوو وئیتر کاتی سوتاندنی هاتوە !؟
هەربۆیەش لەئاماژەی دووهەمدا لەکاتی ئیمزاکردنی رێکەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی وگۆڕان سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ریزی چوارەمی بەرکەوت . و ریزی یەکەم لەنیوان خۆیاندا وەک برا بەش کرد.
لەهەموو ئەمانە گەڕێ لەدواهەمین قۆناغی چزاندنی قورقوشمەکە لەگەڵ ساردبونەوەی لەناو ئاودا و لەکۆبەندی سلێمانی ئیتر بەتەواوی ترسی یوسف محەمەد لە مەسعود بارزانی لەناخا دەرچواند کاتێک راستەوخۆ مەسعود بارزانی بەنەخوێنەوار ناوهێنا .
لەئێستاشدا لێرەو لەوێ بەچپە باس دەکرێت ئەگەر ئاسای کردنەوەی بارودۆخەکە لەگەڵ پارتی بەدەستبەرداربون بێت لە یوسف محەمەد ئەوا هەندێک لەوسەرکردانە بەومەرجە قایلن بەپاساوی ئەوەی کەناکرێت بەرژەوەندی گشتی بکرێتە قوربانی یوسف محەمەد و خەڵکەکە حەوسەڵەی ئەو سزادانەی پارتی نەماوە ، هەموو ئەوشتانەش کەڕووی داوە لەئەستۆی یوسف محەمەد دا دەکەن ، وبەقەولی ئەوان یوسف محەمەد بێ پرس وگەڕانەوە بۆ ئەوکۆنانە بڕیاری سەرڕۆیی داوە.

بەڵام بابێنە سەر ئازایەتی وچاپوکی وەزیری پێشمەرگە ، ئەو وەزارەتەی کە تەنها سەد مەترێک لەماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حوکمەت دورە ، بپرسین بۆچی کاتێک کەبۆ ماڵی نێچیرڤان بارزانی بانگکراو لە گەزۆی تۆفیقی حەڵواچی یەکەی وەزیری دارای دەرخوارد داو دواتریش بەئۆتۆبیلی ئاخر مۆدێل بەرەوەسلێمانی بەڕێکرا بۆ قوڕقوشمەکەی بەسەردا نەچزێنرا … بائەویش کەوەزیری پێشمەرگەیە وە پێشتریش کە لەناو یەکێتی دا بوە جێگری فەرماندەی هێزی گشتی پێشمەرگەبوە ، وەزیری ناوخۆش بوە بەئەندازەی یوسف محەمەد بارەکە هەڵگرێ !؟ بۆچی جەنابی وەزیر بەوهەموو ئازایەتی یەوە کەباس دەکرێت لەشەڕدا کە چەند کەسێکی قارەمان وشەڕکەرە فەوجێکی لەناوهەولێردا نەجوڵاند لەدژی پارتی !؟ یان لانی کەم لولەی دۆشکەکانی سەربانی وەزارەتەکەی خۆی ئاراستەی ماڵەکەی نێچیر نەکرد !؟ خۆمەگەر خۆیان وەتەنی بەرپەرچدانەوەی هێز بەهێز ناکرێت !؟ ، سەرۆکی پەرلەمانێکی بێ هێز کە بەهەموو دەستەی پاسەوانەکانی ناکاتە ٣٠ کەس چی لەگەڵ هێزێکی تۆکمەو پتەوەی بازگەی پردێ پێ دەکرێ . پاشان ئەوەکەی ئیشی سەرۆکی پەرلەمانە موقاقەوەمە کردن ، سەرۆکی پەرلەماکاری پەرلەمانە
لانی کەم وەزیری پێشمەرگە ئەیتوانی بایکۆتی چونە لای نێچیرڤان بارزانی بکات ، وەک ئەو یەک دوو وەزیرەی تر کەقبوڵیان نەکرد بە گەزۆی سلێمانی دەمیان شیرین بکرێت رەوانەی سلێمانی بکرێنەوە . ئاخر ،من لەوەتێناگەم کاتێک کەنێچیرڤان بارزانی بەوەزیری پێشمەرگە رادەگەێنێت ،دەزانم ئەم شتەی کەبەئێوەی دەڵێم زۆر بێ مانایەو لەقوتوی هیچ عەتارێک دانی یە بەوشێوەیە وەزیر دەربکرێت بەڵام لەدەسەڵاتی مند دا نەبوو … بۆچی وەزیری پێشمەرگەش وەڵامی نەدایوە و پێی بڵێت لەدونیای سیاسەتدا ئەوەزۆر مانادارە کەوەزیری بەرگری لە دەسەڵات هەڵگەڕێتەوە ئینقیلاب بەسەرحوکمەت ودەسەڵاتەکە بکات . تۆش هەڵی بژێرە لەبەری میللەت دایت یان لەبەرەی دژ !؟
بۆیە ئازیزان لای من هێشتا یوسف محەمەد بەهەموو ئەوهەڵانەی کەنەی کردوەو دەخرێنە پاڵی لە وەزیری پێشمەرگەی پڕ لەهەڵەو بێ هەڵوێست پێ قبوڵ ترە . چونکە ئەو هێشتی قورقوشمەکەی بەسەردا بتوێننەوە بەڵام ئەمیان تازە بەتازە لە پایزی عەمریدا لە چونە بەردەم قورقوشمەکە دەترسێت و داوای شرینی دەکات . 
٢٠١٦.٧.١٣ سوید. یۆتۆبۆری
#kamaranpary

 
وێنەی بابەت : کۆبونەوەی بارزانی ویوسف محەمەد

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *