سپێده به‌ره‌وه عه‌لوه‌که به‌ڕێکه‌وتم ، به‌مه‌به‌ستی به‌چنگ که‌وتنی ترێ یه‌کی جوان ، به‌نیازی ئه‌وه‌ی ترێ نه‌زانێت ده‌کرێت به‌شه‌راب ،به‌چپه له‌ناخی خۆمدا ده‌مگوت خودا بیکردایه فه‌لاحێک به‌رسقێکی جوان ده‌رکه‌وێت ، خوای من وتۆ کردی ترێی شارباژێڕم ده‌ست که‌وت ، له‌وه‌گه‌ڕێ که نرخی ترێ له‌چاو پارساڵ هه‌رئه‌م کاتانه 500 دیناری زیاد کردوه ، له‌وه‌ش گه‌رێ که من هێنده‌ی له‌خه‌می جوانی ترێ که‌دابووم له‌خه‌می نرخ گرانی دانه‌بوم ئه‌وه‌ش وازلێبێنن که‌به‌ده‌م گه‌ڕان بۆ ترێی ڕه‌شی پڕ ئاو قاچم خزاو زه‌ره‌ری سندوقێک هه‌نجیرو که‌وتنی خۆمم لێکه‌وت چیرۆکه‌که ئالێره‌وه ده‌ست پێده‌کات ، ترێ کێشرا وخاوه‌ن ترێ به‌و مه‌رجه پێی فرۆشتم که‌ئه‌م ترێ یه نه‌کرێت به‌شه‌راب ، هه‌رچه‌ند ویستم قه‌ناعه‌تی پێبکه‌م که بکرێت به‌شه‌راب یان نه‌کرێت به‌شه‌راب تازه ئه‌م وه‌ک به‌رپرسیاریه‌تی یه‌کی ئاینی له‌سه‌رشانی ئه‌ونه‌ماوه ، من خۆم له‌ترێم شاردۆته‌وه که به‌نیازم جوانی ئه‌و له‌شه‌ربێکدا بنه‌خشێنم ، ئینجا ده‌بێت له‌خاوه‌ن ترێکه‌شی بشارمه‌وه که ئه‌م ترێ یه بۆ شه‌رابه ، ده‌ی نه‌خێر درۆم کرد وگوتم بۆ سرکه‌یه ، ته‌ماشایه‌کی کردم هه‌ردوکمان له‌وه‌گه‌یشتین که من درۆ ده‌که‌م ، به‌ڵام دیار بوو ئه‌و به‌م درۆیه‌ی من قایل بوو که ترێ باخی ئه‌و تاوانێکی گه‌وره‌ی لێناکه‌وێته‌وه ، ئاخر ئه‌و گوتی من له‌سه‌دا ده‌ی ئه‌م رسقه ده‌که‌م به‌زه‌کات !؟ ئێ خۆناشکرێت ئه‌م به‌گاورێکی بفرۆشێت زه‌کاته‌که‌ی لێقبوڵ نه‌کرێت ، به‌ڵام خۆ هێشتا مه‌علوم نی یه هه‌رئه‌م ترێ یه ده‌بێت به‌شه‌راب یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بێته‌وه به‌سرکه ، له‌گه‌ڵ خۆمدا بیرم له‌بێده‌سه‌ڵاتی من وکاکی فه‌لاح بوو له‌ئاست ترێ ، که‌هێشتا ئه‌وبڕیاری نه‌داوه ببێت به‌شه‌راب یان به‌سرکه ئێمه گیرفانی بۆ ده‌دورینه‌وه ،شه‌ڕی حه‌ڵال وحه‌رامی پێده‌فرۆشین ، له‌وتێپه‌ڕێم پێیان وتم بڕۆ پیکابێک بێنه له‌وبه‌ر باباری بکات ، منیش که‌چومه ئه‌وبه‌ر له‌مه‌عبه‌ینی ئه‌وه‌ی پیکابێک بێنم وماتۆڕێکی سێ تایه‌یی به‌کرێ بگرم ماتۆڕه‌سێتایه‌که‌م گرت که‌هه‌ردووکی به‌هه‌مان نرخ بۆم ده‌گوێزنه‌وه ، به‌ڵام من له‌خه‌یاڵ پڵاوی خۆمدا گوتم هیچ نه‌بێت پیکابه‌که که‌سێکی لێهه‌ڵده‌که‌وێت باری بۆ بگوازێته‌وه به‌ڵام ئه‌م ماتۆڕ سواره ڕه‌نگه من تاقه‌چانسی بم بۆ ئه‌مڕۆی پێش جه‌ژن .
کاکه‌گیان باشیت .!؟ سه‌رچاو مامۆستا گیان
ترێم هه‌یه بۆ بارکردن ؟
به‌سه‌رچاو به 15000 هه‌زاره ؟!
ئه‌ی که‌متر نابێت !؟
باوه‌ڕت بێت 14950 هه‌زار نابێت !
باشه به‌مرجێک خۆت باری بکه‌یت وخۆت دایگریت من ده‌ستی لێناده‌م .!؟
بێ خه‌م به مامۆستا .
هه‌ڵبه‌ت، یه‌که‌م جار لای من وابوو نازناوی مامۆستا له‌کراس وپانتۆڵه‌که‌مه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ئه‌گین من رۆژێ له‌ڕۆژان مامۆستا نه‌بووم . لێگه‌ڕێن له‌بارکردنی ترێ که‌دا ئینجا هه‌ستم کرد که ده‌ستێکی گۆجه‌وکار ناکات … ئێجگار په‌شیمان بومه‌وه له‌وقسه‌یه‌ی که‌کردم ، به‌ڵام ئاخر ئه‌وه‌نده رۆژانه به من ده‌وترێت ئاگادربه ، وریابه هه‌ڵتنه‌خڵه‌تێنن ئێره ئه‌وروپا نی یه ، ئێره کوردستانه ،تۆ خه‌ڵکی ناناسیت !؟ ئێره زۆر خراپ بوه … یه‌که‌م کاریگه‌ری خراپی ئه‌م تێڕوانینه به‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستیه‌کی تایبه‌ت ساغ بویه‌وه ، ده‌ستم دایه سندوقه ترێکه له‌گه‌ڵیدا باری بکه‌م . به‌ئه‌سپای پالێکی پێوه‌نام ، نه‌یهێشت گوتی من وتۆ رێکه‌وتوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی خۆم باری بکه‌م وخۆم دایگرم !؟ چی بکه‌م خودایه ، تازه من به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕ به‌خۆبون وه‌ک ئه‌وه‌ی که خاوه‌ن مه‌سله‌حه‌تێکی زۆرکۆن بم له‌عه‌لوه‌که قسه‌م کردوه ، ناتوانم له‌وه‌په‌شیمان ببمه‌وه که بڵێم من نه‌مزانیوه که تۆ ده‌ستێکت کار ناکات ، ئه‌ومه‌رجه‌ی که‌منیش به‌سه‌رقوتی تۆدا ده‌یسه‌پێنم مه‌رجێکی زۆر نابه‌جێ یه ، وتۆ ئاماده‌بویت وێڕای ئه‌م مه‌رجه‌سه‌خته له‌پێناو په‌یداکردنی رۆژانه‌ی ئه‌مڕۆی پێش جه‌ژن قبوڵی بکه‌یت !؟ خۆتازه ناتوانم پێی بڵێم که‌مرۆڤی وه‌ک تۆ له‌وڵاتان خزمه‌ت ده‌کرێن وئه‌رکی منه که‌هێشتا هێزی بازوم له‌ده‌ست نه‌داوه به‌شێک له‌داهاته‌که‌م بۆ دابینکردنی بژێوی تۆ به‌مه‌رجی حوکمه‌ت پێم دابین ده‌کرێت، له‌خه‌یاڵی خۆمدا گوتم لێی گه‌ڕێن با ئه‌وعیزه‌ت نه‌فس وجوانی یه تێکنه‌شکێنم وسه‌قه‌تی نه‌که‌م ، له‌داگرتندا ، ئه‌وئازاره ویژدانی یه به‌وه‌ساڕێژ ده‌که‌مه‌وه که یارمه‌تی بده‌م له‌گه‌ڵی داگرم . خۆ من له‌بنه‌چه‌دا بۆیه چوم بۆلای ئه‌وبۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وخێر بکات ئیتر ئه‌م ته‌ئنیب زه‌میره‌م له‌چی!؟
ترێ گه‌یشته جێ وکاتی داگرتنی هات ده‌ستم دایه سندوقه‌که و له‌گه‌ڵ داگرم ده‌ستی گرتم ونه‌یهێشت ده‌ست بده‌مه ترێ که گوتی یه‌وه مامۆستا من وتۆ رێکه‌وتوین که خۆم باری بکه‌م وخۆم دایبگرم …
ئه‌ی خوایه چی بکه‌م چه‌ند سندوقێک مابوو ، پرسیاری کرد وتی ئه‌م ترێیه‌ت بۆچی یه !؟ پرسیاره قورسه‌که ، ده‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م کاکه‌یه‌ش گوتم بۆ سرکه‌مه ، سه‌رێکی به‌رزکرده‌وه وتی به‌خوا هه‌رزانیم له‌به‌قاڵ نه‌ده‌چویت ، که‌پێم گوتی 15000 هه‌زار معامه‌له‌ت نه‌کرد به‌قاڵ معامه‌له زۆر ده‌که‌ن . تومه‌ز نازناوی مامۆستا له‌وێوه سه‌رجاوه‌ی گرتوه که‌زانیویه‌تی من به‌قاڵ نیم ، زانیوشیه‌تی من سرکه دروستکه‌ر نیم !؟
تێبینی : ناونیشانی بابەت ترێ بیزانیایه ده‌کرێت به‌شه‌راب !؟ هی
عه‌لی پێنجوێنی هاوڕێ و شاعیر له‌ئاست نازو مه‌کری ترێ ده‌ڵێت :
ترێ بیزانیایه شه‌رابی لێ دروست ده‌کرێت ،
نه‌ک هه‌رشه‌ڕی جوانی پێده‌فرۆشتین .
نازی دونیاشی ده‌کرد به‌سه‌رمانا. …
سلێمانی .کوردستان
