بۆیادی کاک اسلام !؟
ئەزانم هەمووتان ئیسلام ن!؟
جارانی دورله‌ئێستا ته‌له‌فونی ماڵ که پێیان ده‌گوت (ئه‌رزی) تاقه‌هۆی په‌یوه‌ندی ده‌نگیی نێوان خه‌ڵک بوو، له‌هه‌ندێک شوێنیش ته‌له‌فونی ماڵ ده‌بوه ته‌له‌فونی گه‌ڕه‌ک ، جارجاره دراوسێکانت له‌وه‌ختی نانی نیوه‌ڕۆ ته‌له‌فونێکیان بۆ ده‌هات تۆش تازه سفره‌ت راخستوه ، دەبوایە بچیت بانگی بکەیت تەلەفونی بۆهاتوە له‌وێوه هه‌موو گه‌ڕه‌ک ده‌یزانی نیوه‌ڕۆ چیتان لێناوه ، سه‌رتان نه‌ێشێنم ئێمه یەکیک بووین لەوماڵە کەمانەی کەته‌له‌فوه‌نمان هه‌بوو .…
جارێکیان کاک ئیسلام که‌هه‌م هاوڕێ وهه‌م پێکه‌وه‌کارمان ده‌کرد به‌دوای مندا ده‌گه‌ڕا، منی ده‌ست نه‌که‌وتبوو ، ته‌له‌فونێکی کرد بوو بۆ ماڵه‌وه له‌ماڵیش نه‌بووم له‌کۆتا قسه‌کانی له‌گه‌ڵ دایکم ، لێی پرسی بوو ئه‌گه‌ر هاتوه بلێم کێ ته‌له‌فونی کردوه ؟، ئه‌ویش گوتبووی بڵێ ئیسلام ته‌له‌فونی کردوه .

دایکیشم پێی گوتبوو کوڕم ئه‌زانم هه‌مووتان ئیسلامن ، به‌ڵام ناوت چی یه !؟
ئه‌ویش وتبوی دایه‌گیان ئیسلام …
جا دایکم ئه‌مه‌ی به‌لاسه‌یر بوو هاتمه ماڵه‌وه وتی ئیسلامێک ته‌له‌فونی کردوه وتویه‌تی زۆر ئیشم پێیه‌تی به‌س ناوی خۆی نه‌وت !؟ منیش وتم دایه خۆ ره‌فیقه‌کانم هه‌مویان ئه‌ناسی چۆن ناوی خۆی نه‌وت …ئه‌ویش وتی جابۆ له‌خۆی ناپرسیت … منیش که‌مێک پێکه‌نیم وتم جا من له‌کێ بپرسم که‌ئه‌وناوی خۆی نه‌وتبێت . ئه‌وه‌ی که‌به‌خه‌یاڵیشما نه‌ێت کاک اسلام بادینی بوو ،دواجار چومه سکرتاریه‌ت کاک اسلام ئه‌م ئاگاداری یه‌ی بۆ جیهێشتبوم ، ئینجا تێگه‌یشتم ئه‌وه‌کاک اسلام ه‌نه‌ک که‌سێکی موسوڵمان …
.
.
ڕۆژباش سلێمانی
سلێمانی /کوردستان
٢٠١٦.٩.٤