بۆ ولەیەم یۆحەناو حەسیب قەرەداغی

 

مامۆستا ولیەم یۆحەنا و حەسیب قەرەداغی یاداتن بەخێر .
زەنگێ لەئاسمان لێدرا
ناوەڕاستی نەوەدەکان مامۆستا حەسیب قەرەداغی بۆ یەکەمین جار لەمێژوی کڵێسای سلێمانی لەسەرداوای مامۆستا ولیەم یۆحەنا ئەم تێکستەی بۆ جەژنی لەدیاک بوونی مەسیح نوسیوە ،کەدواتر بەسروودی “زەنگێک لەئاسمان” ناوبانگی دەرکرد . لەراستیشدا ئەوتێکستە شارەزایەکی تەواوودەستڕۆیشتوی حەسیب قەراغی پێوەدیارە هەردەڵێی کەسێکی باوەڕداری مەسیحی نوسیویەتی ،چونکە توانیویەتی زۆربەی پیرۆزی وشکۆمەندی مەسیح بەپێی گێڕانەوەی ئینجیل لەوتێکستە جێبکاتەوە مامۆستا ولیەم یادی بەخێر کە هەرخۆشی کاری ئاوازو دابەشکردنەکەی کردبوو ، دەستنوسەکەی بردبوو بۆ لای خۆشنوس بۆ ئەوەی بتوانین لەکۆڕاڵی کڵێسا پرۆڤەی لەسەربکەین ، من کەئەندامی ئەوکۆڕاڵە بووم ناخۆشترین دەنگی ناو هاورێکان بووم ،هەمیشە دەنگێکی نەشازوبێ مانام هەبوو ،لەپاڵ دەنگ ناخۆشیکەم ئەرکێکی تریان پێسپاردبووم لەکڵێسا ،ئەرکەکەش بریتبوو لەوەی کە لەگەڵ ئیشارەتی مامۆستا ولیەم دووسەرەمەنجەڵ هەبوو دەبوو بەهەمووهێزی خۆم بیدەم لەیەک . ئەو دووسەرەمەنجەڵە ئامێرێکی مۆسیقی یە ناوی (سیمباڵس) ە
ئێستاش ئەورۆژەم بیرناچێت یەکەم رۆژی پرۆڤەی جەژن بوو مامۆستا ولیەم هاتە لام وتی تازەلەمۆسیقا و دەنگ خۆشی من دەستم لەتۆ شتوە بەڵکا لەکوردیەکەدا تۆزێک باشبیت ،ئەم تێکستە بخوێنەرەوە ،منیش کەخوێندمەوە سەرکەشانە دوووشەم بۆدەستکاری کرد لەجیاتی خوانی کردم بە (لەسەرخوانی) وە لەجیاتی وشەی سەرشانی کردم بە ( دەفەی سەرشانی)دوای ئەم دەستکاری یە دووسێجار پێکەوە خوێندمانەوە ، دیاربوو لەگەڵ ئاوازدانانەکەی ئەوباشتر ئەهاتەوە سەیرێکی کردم ووتی ئاوا باشترە ، تۆ ئیتر هەربۆخۆت خەریکی کوردی بە ،خۆ تازە لەمۆسیقاو دەنگ خۆشی هیچت پێ ناکرێت .
یادتان بەخێر .

کوردستان .سلێمانی

٢٠١٦/٩/٤

شیعری سرودی مەسیح پەڕەی یەکەم
شیعری سرودی مەسیح پەڕەی دووەم

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *