یەکەم رۆژی جەژنی قوربان
مردوەکان تەنها لەجەژندا ئاسودەن ،چونکە تەنها لەجەژندا زیندووەکان سەردانیان دەکەن .
جەژنتان پیرۆز
دووەم رۆژی جەژنی قوربان
هەژاری لەوڵاتی من ،یان دەتکات بەئیسلامی یەکی توندڕەو یان دەتکات بە کۆمۆنیستێکی چاوبرسی.
سێهەم ڕۆژی جەژنی قوربان
عەرەب چاو دەردەهێنێ!؟
مرۆڤی کورد عەرەب وەک بونەوەرێک لەسەرخاکەکەی پێقبوڵ نی یە ،خەڵکی پێی وایە ئەوەندە گهشتیاری عهرهب زۆر بوە خەریکە چاو دەردەهێنێ،بەڵام هەرهەمان کورد ئەوئاینە پەیڕەودەکات ،باوڕی پێی هەیە،بانگەشەی بۆدەکات، خۆی لهسهررێکخستوه کە عەرەب بۆی هێناوە،ئیسلام ئاینێکه بەزمانی عەربی نوسراوە، وەعەرەبیش فەتحی بۆ کردوە ،جا ئیترئەبێت لە نێوانی کوردبوون و موسوڵمان بوون هەڵیبژێرین ،کوردبوون بەمانا راسیستییەکەی .موسوڵمان بونیش بە جوغزەعەرەبی یەکەی !؟
کەس ئەوەشم پێ نەڵێت کەخودا بۆیەقورئانی بەزمانی عەرەبی دابەزاندوە چونکە عەرەب بێ مێشک بوون ،چونکە ئەواکات منیش مافی خۆمە بپرسم خێرە من دوای بێ ئەقڵ کهوتوم .بەڕاست بیرم چوو ئەوەشتان پێبڵێم عەرەب زۆری ئەم ساڵ لەسلێمانی ،جەژنانەیەکی شیعەبو عهبادی بوو بۆپایتهختی رۆشنبیری ،ساڵانی رابردوو هەرهەمان جەژنانە دەچوە هەولێری پایتهختی گهشتیاری عهرهبی !؟
تێبینی : بوتڵێک ئاوی خواردنهوه بۆ عهرهب زمان لهچاڤی لاند به 2000 دیناره بۆ کوردزمان به 500دیناره ، کهپرێک لهقهشقۆڵی بۆ گهشتیاری کورد به30000ههزار دیناره بۆ گهشتیاری عهرهب به 60000 ههزاره .
چوارەم ،کۆتارۆژی جەژنی قوربان
راچڵەکین لەخەوێکی خۆش
گەشت بۆ دەرەوەی نیشتیمان تەنها یەکەم رۆژو ودوەم رۆژی کەیفشادت دەکات ،چونکە ئیدی باش ئەزانیت لەگەڵ کۆتای هاتنی گەشتەکەت ،لەوخۆشبژی یە دەبێت بەخەبەربێتەوە،دەبێت خۆت بۆبرینی تەزووی کارەباو لێبڕانی ئاو وخەمی موچەهەیەونی یە ئامادەبکەیت.
جەژنیش هەریەکەم رۆژو دووەم رۆژی خۆشە ،چونکە لەگەڵ تەواوبونی جەژن دەزانیت کە ئاگربەست ونێوان خۆشی حیزبەکان،لەبۆدزینی سەرورت وسامان کۆتای پێدێت وشەڕدەست پێدەکاتەوە.تۆباش دەزانیت ئەمان لەچاکەی…خۆیان بوبێت یان پشودانێک بێت بەخۆیان ودارودوستەکەیان ئەم حاگربەستەکاتی یە ڕاگەیاندوە.دەبێت لەسبەی یەوە خۆمان ی بۆئامادەکەین ،تەواو وادەی چواررۆژ کارەبای بەردەوام بەسەرچوو،مێدیاکان بێ بابەتن ،دەبێت حەدەس هەبێت،ئوتێلەکان دەبێت باش بزانن خێری ئەم چواررۆژە تەواو بوو ،مامۆستا دەبێت بزانێت دەرگای دۆزەخ کرایەوە.پشوی هاوین تەواو بوو جەژن تەواو بوو هەستن لەوخەوەخۆشە
تێبینی :
لەسلێمانی بووم ساڵانێک دووربووم لەسروتی جەژن لە کوردستان ، بەڕێکەوت ئەمساڵ لەگەڵ جەژنی قوربان لەوێ بووم ئەم جەند دێڕەم لەچواررۆژی جەژنی قورباندا نووسی ، وەک کاردانەوەیەک بۆ بینینی شتەکان لەگۆشەنیگای خۆمەوە
خۆشەویستم قبوڵ بفەرموون.
رۆژباش سلیمانی
