ئەدهەم بە درهەمەوە !؟

ئەدهەم barzany
لەیەکەمین کاردانەوەی پارتی بۆ ڕێکەوتنەکەی یەکێتی وگۆڕان یەکێک لەهەرەکەسایەتی یە کاریگەریەکانی بنەماڵەی بارزانی ناردە سلێمانی . بەپێچەوانەی ئەوڕایەی کەپێ وایە هاتنی ئەدەهەم بارزانی بۆسلێمانی هیچی لێ سەوز نابێت و بێ بەرهەم دەبێت و لەهەگبەکەیدا جگە لەبەڵێنی سواو شتێکی ئەوتۆی دی پێ نی یە بۆ سلێمانی ، من پێم وایە ئەدهەم بارزانی بەقاسەی پر لەدرهرمی پارتی هاتۆتە سلێمانی ، ئەولەیەکەمین دەرکەوتنی داوەک بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەسلێمانی ئەوە ناشارێتەوە کە ئەرکی یەکەمی بەهێزکردنی پارتی دەبێت ئەو بەقەولی خۆی هاتوە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی پارتی لەسلێمانی !؟ بۆ هێزێکی کۆنەخوازای وەک پارتی گەڕاندنەوەی شکۆی پارتی لەسلێمانی بەهێزکردنی پێگەی پارتی لەسلێمانی تەنها بە بەخشینی درهەم دەبێت .
ئەوڕاشکاوانە ئەوەشی گوت کە ئیدی دەرگامان لەپشتە ، یەکەم کار لەناوبارەگای سەرکردایەتی کەکردویەتی لابردنی پرسگە بووە ، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە کێ ناڕازی یە ، کێ گلەی هەیە لەخەڵکی سلێمانی دیوەخانی ماڵی بارزانی کراوەیە بۆی !؟ کێ موجەی نی یە ماڵی بارزانی موچەی دەداتێ ، کێ مافی خوراوە مافی بەزیادەوە بۆ دەگەڕێنرێتەوە ، کێ پەراوێز خراوە ، بەسەردەکرێتەوە. من هەمیشە گوتومە کێشە وقەیرانی سیاسی پارتی لەوەدایە کەخەڵکی سلێمانی لەگەڵ دانی یە !؟ پرسیارەکە ئەوەیە بەهاتنی ئەدهەم بەدرهەمەوە بۆ سلێمانی دەتوانێت ئەو تێڕوانینە بگۆرێت …!؟
بەکوردی وبەکورتی ئەوهاتوە بەپارەی دزراوی میلەت خەڵک بکڕێت لەسلێمانی ، لەبەرامبەردا تۆ چیت پێ یە نەهێڵیت خەڵک خۆی بفرۆشێت !؟

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *