نەوشیروان مستەفا بەرۆژ ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕانە ،بەشەیشدا سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە!؟

 

 نەوشیروان مستەفا

نەوشیروان مستەفا . لەگەڵ خۆڕهەڵاتندا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانە ، لەخۆرئاوابونیش دا سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە!؟

وێنە وکۆمێنت :
ئەم وێنانە کەلەئاهەنگی رێکەوتنی یەکێتی وگۆڕاندا لە بەرواری ٢٠١٦.٥.١٨ لەشاری جوان گیراون ئەو تێزە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو قسانە پشت ڕاست دەکاتەوە کە بەڕێز نەوشیروان مستەفا .ئەو پیاوەی کەهەندێک جار بە (برای گەورە)ناودەبرێت بەڕۆژ ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانە ، ئێوارانیش سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە!؟
ئاخر جگە لەمام جەلال ونەوشیروان مستەفا رێنەکوتوە هەردووجێگرەکەی ( گەنجەپیاو ، پیرە پیاو) کۆسرەت رەسول وبەرهەم ساڵح یەکێکیان لای راستی بگرن وئەوی دی لای چەپ .
ئەم وێنەیە گوتەیەکی مەسیح ی بەبیر هێنامەوە کاتێک یەعقوب ویۆحەنا کە دوو قوتابی نزیکی عیسا بوون لەدواساتی لەسەرژیان مانی عیسا داوایان لێکرد کە یەکێکیان لای ڕاستی بێت ویەکێکیان لای چەپی دابنیشێت !؟
{ پێیان ووت بهێڵە یەکێکمان لەلای ڕاستت ئەوەی ترمان لەلای چەپت دانیشین ، .عیسا پێی وتن ئێوە نازانن داوای چی دەکن ، دەتوانن لەوجامە بخۆنەوەکەمن لێی دەخۆمەوە!؟، یابەوشێوەیە لەئازار هەڵکێشرێن کە من هەڵدەکێشرێم ؟ئەوجامەی من دەیخۆمەوە لەدوایدا ئێوەش دەیخۆنەوە بەوشێوەیەی من لەئازار هەڵدەکێشرێم ئێوەش هەڵدەکێشرێن ، بەڵام دانیشتن لەلای راست وچەپمەوە من ناتوانم بیدەم تەنها بەوانە نەبێت کە بۆیان دانراوە. مەرقۆس ١٠/٣٧-٤٠ }
جائیتر نازانم لای راست وچەپ گرتن ی نەوشیروان مستەفا قبوڵکردنی لەئازارهەڵکێشانیشی لەگەڵ دایە ، ئەوجامەی کەنەوشیروان مستەفا دەیخواتەوە ئەودوانەی تریش ئامادەن بیخۆنەوە !؟ ئایا جێگرەوەکەی یەکێتی وگۆڕان دەدرێت بەم دووانە یان دەدرێت بەوەی کەبۆی دانراوە .!؟

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *