بڕۆ بۆ لای خودا وپێی بڵێ چاوێکم دەربهێنێت !؟

مێتافۆڕ

لەمیتافۆڕی مەسیحی دا دەگێڕنەوە کەسێک هەبوە زۆر دەستهیشک وهەژار بوە ، هەموو ڕۆژێک دەچێت بۆ کلێسا لەخوای خۆی دەپاڕێتەوە وپێی دەڵێت ئەی خودا تۆ کەباوکی هەمومانی بۆچی منت وابەمسکین و هەژار هێشتۆتەوەخەڵکی تریشت پڕماڵ وسامان کردوە ، گوزەرانی هەمووخەڵک لەمن باشترە ! ئەوەی ئەرزی هەیە ئەوەی ماڵیان هەیە ئەوانەی کیسەیان پڕ لەدەرهەمە ، لەخواردن وخواردنەوەبێ بەش نین ، تەنها منم دەرگای خێروخۆشی بەڕودا داخراوە و بەهەژاری جێهێشتوە؟! ، فریشتەی خودا گوێ لەپاڕانەوەی عەبدی خۆی دەبێت ودەچێت بۆلای خودا پێی دەڵێت ئەم پیاوەڕاست دەکات بۆچی یارمەتی نادەیت ودەرگای بەڕوودا ناکەیتەوە ، خودا بەپێشنیاری فریشتەکەی قایل دەبێت بەفریشتەکەی دەڵێتت زۆر باشە من یارمەتی دەدەم بەڵام بڕۆ پێی بڵێ خودا بڕیاری داوە لەونەهامەتی وهەژاری یە ڕزگارت بکات و پاڕانەوە و نزاکانت بەخودا گەیشتون بەڵام هەرشتێک بەتۆی بدات لەبەرامبەر دا دوانیش دەدات بەدراوسێ کەت ، ئەگەر دوو مانگا بدات بەتۆ ئەوا چوار دەدات بەدراوسێ کەت ، هەرچی یەک دانەیەک بۆخۆت داوابکەیت ، دووان دەدات بەدراوسێکەت .
فریشتیە خودا گەڕایەوە بۆ لای پیاوەکە وپێی گوت : خودا رازی یە بەوەی کەیارمەتیت بدات ، ئەی پیاو داواکەت لەلایەن خودا گوێی لێگیرا … بەڵام دەبێت بزانیت هەرچیەک بۆخۆت داوابکەیت خودا بەدوو هەند پاداشتی دراوسێکەشت دەکات ، ئەگەر دوو مانگا بدات بەتۆ چوار دەدات بەدراوسێکەت ، ئەگەر دەرهەمێک بکاتە بەشت دوان دەکات بەبەشی دراوسێکەت ، جا تۆش ئازادی بڕیاری خۆت بدە . کابرای هەژارو دەستکورت بەفریشتەکەی گوت کاتم بدەرێ بابیری لێبکەمەوە !؟ چەند ڕۆژێ دوای ئەوە فریشتەی خودا گەڕایەوە لای هەمان پیاو بۆ ئەوەی بزانێت بڕیاری چی داوە … فریشتەکە لێی پرسی هیچت خستەخەیاڵەوە بۆ ئەوەی خودا بۆتی جێبەجێ بکات !؟
کابرا وتی بەڵی بڕۆرەوە بۆلای خوداو پێی بڵێ عەبدی مسکێنی خۆت دەڵێت چاوێکم دەربهێنێ !؟ فریشتەکە بەسەرسوڕمانبەوە پرسی بۆچی داوادەکەیت خودا چاوێکت دەربهێنێت ، بۆ دەتەوێت لەونیعمەتە خۆت بێ بەش بکەیت !؟ کابرا وتی بۆ ئەوەی خودا بەڵێنەکەی خۆی بەجێ بهێنێت و هەردوو چاوی دراوسێکەم دەربهێنێت !؟

ڕێکەوتنی یەکێتی وگۆڕانیش لەبەشێکیدا گوزارشت لەومێتافۆڕە مەسیحی یەدەکات ، کاتێک کەهاتەسەرئەوەی داوابکەین چی بکرێت ، چاوێکی خۆمان کوێر کرد . لەهەقەتدا هەمان میتۆد لەویستێکی چەق بەستوو وداواکردنی ڕازی بوون بەرێکەوتن لەگەڵ یەکێتی بەدی دەکەین.
ئێمە بەرێکەوتن لەگەڵ یەکێتی چاوێکی خۆمان دەرهێناوە بەئومیدی ئەوەی هەردووچاوی نەیارەکەمان دەربهێنرێت !؟ ئێمە بەئیمزاکردنی ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئێستا بەتاک چاو لەگۆڕەپانی سیاسی دا بەڕێ دەکەین ، نەیارەکانمان ، خەون کوژەکانمان بەهەردوو چاوی ساغی خۆیان ململانێمان لەگەڵ دەکەن و هەتائێستاش چاوی کەس دەرنەهێنراوە .
وان غدآ لناظره قريب .
خۆشەویستیم قبوڵ بفەرمون .
‪#‎kamaranpary‬

 
2016.05.26

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *