خوایە وەتەن ئاوا کەیت ؟!

 

خوایە وەتەن ئاواکەیت
هەشت مانگ زیاترە موچەی هاوڵاتی ئاسایی بڕیوە ، کەچی هی کادیرەکانی خۆی نەک هەر نەیبڕیوە زیادی کردوە .بڵاویشی کردۆتەوە لەناوخەڵکا ئەگەر حەزت لێیەتی شتێکت بۆ وەردەگرم ، بەس بەکەس مەڵێ ؟!

خەتای ئەوخەڵکە نی یە کە دەنگ ناکات ، ئەوە ئیشی نوخبەی سیاسی بوو ئەوەی بۆ بکات ، ئاخر خۆ لەهەموو دونیا هەر وابوە نوخبەیەک هەیە داواکانی خەڵک دەکاتە کارنامەی خۆی ، نەک هەموو گەل بهێنرێتە سەرشەقام و بکرێن بە دروعی بەشەری …. کێشەی ئێمە لەوەدایە ئەو نوخبەیەمان نی یە پێشڕەوی بکات ؟!
باشترین ئەندام پەرلەمانت کەدێتە سەر بڕینی موچەی خانە نشینیەکەی ئیدی سەری خۆی حیز دەکات و نقەی لێ نایەت .
چاپوکترین نوسەرو رۆشنبیرت ،ئەگەر هەتا ئێستا ئەرزەی بۆ نەکرابێگ بەخانوو، ئەگەر هەتا ئێستا موچەی بۆ نەبڕابێت ، کەدێتە سەرئەوەی هەرەشەی لێبکەن ئیدی موقابەلەی تەلەفیزۆنی و دەرکەوتن نەما ، فشی دەکاتەوەو دەڵێت ئێمە دەبێت بڕوامان بەبریاری حەکیمانەی سەرکردەکان بێت .
ئیستا لەوە تێدەگەن خەڵک بۆچی حەزی دەکرد منداڵەکانی ببێت بە دکتۆر ، چونکە حوکمەتیش نەبێت ئەم لەکەرتی تایبەت بژێوی خۆی پەیدا دەکات . کەدێتە سەر قارەمانی و ئازایەتی لە پێشمەرگایەتی دا کەس لەخۆی بەئازاتر نازانێت ، کەدێتە سەرئەوەی داکۆکی لە بژێوی خەڵک بکات ، ئەچێت داوای چاککردنی بژێوی خۆی دەکات . کە شەڕ بوو لەسەر ئەوەی لیستی کام حیزبی سیاسی هەڵبژاردنی مامۆستایان بباتەوە ، بۆئەوە بوو یەکێتی مامۆستایان لەجیاتی ئەوەی ببێت بە سەندیکایەک بۆ داکۆکی لە مامۆستا ، ببێتە ئامرازێک بۆ پاڵپشتی لەهەوڵەکانی حوکمەت بۆ هەژارکردنی مامۆستا .
جا هەموو مانگی رەمەزانێک سەرەتاکەی خەڵک بەهۆی برسیەتی یەوە کەمێک حەماسی ئەبێت ، کەئەگاتە ناورراستی رەمەزان ، بەقەولی رۆژوگران پشتی رەمەزان ئەشکێت . دەسەڵاتیش لەتەمەعاشێک لەسەرەتای رەمەزان دەبەخشێتەوە ، کە چوە ناوەراست وخەڵک لەگەڵ برسیەتی رۆژوراهات ئیدی بیری ئەچێتەوە ئەم دەسەڵاتە ۲۵ ساڵە دزی لێدەکات ، و دەگەڕێنەوە سەر عەینی مەوال .
ئەو مێدیاو نوخبەیەی لەماوەی رابردوودا تێفکرینی خۆی لەدژی مەلایەکی سەلەفی خستبوە گەڕ ، بەنیوەی ئەوە داوای گەڕاندنەوەی موچەی خەڵکی بکردایە ، ئیستا ئەم دەسەڵاتە بۆگەنە لەڕووی نەدەهات ، لەکۆبونەوەی داخراوی خۆی بە پێکەنینەوە بڵێت ، شەڵا زوتر موچەی ئەم خەڵکەمان بکردایە بە نیوە؟!
کەس نەڵێت ئەم میلەتە هەرئەوە هەڵئەگرێت و ئەوە قابیلیەتی ، بەڵکو بڵێن ئەم میلەتە ئۆجاخی کوێرە .

خەڵک کەمێک حەماسی بوە تەنها پەلەپیتکەیەکی ئەوێ ؟!

2016.06.07

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *