رۆژ گوڵ ، گوڵە بەرۆژ ئەوگولەی لەگەڵ رۆژدا هەڵدەکات وبەئاراستەی رۆژ روو لەدونیا دەکات ، دەرمانی گەنجانی وبەرێکردنی شەوانی وڵاتەکەی منە . باوەڕناکەم میللەت هەبیت بەئەندازەی ئێمە حەزی بەگوڵەبەرۆژەخواردن بێت … ئاخر ئێمە میلەتێکین عەشقێکی سەیرمان بۆ گوڵەبەرۆژەخواردن هەیە ، بەجۆرێک هەست دەکەیت ئێمە لەرابردودا بونەوررێکی مەلداربین ، ئەگینا بۆ هێندە عاشقی گوڵەبەرۆژەخواردنین .