پرسەنامەی مەسعودبارزانی بۆ عیزەت دوری کەهاوکاتە لەگەڵ خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی ڕابەری بزوتنەوەی رزگاری خوازی کوردستان
مەسعود بارزانی لەبەرواری ١٦.٤.١٩٩٢ بەهۆی کۆچی دوای دایکی عیزەت ئیبراهیم دوری ، پرسەوسەرخۆشی خۆی ئاراستەکردوە ، ئەم پرسەنامەیە لەکاتێکدا ئاراستەکراوە کەتەنها هەفتەیەک بەر لەپەسەندکردنی یاسای ژمارەیەکی (١) بۆ ساڵی ١٩٩٢ یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان /عێراق دوتار لەپاش نزیکەی مانگێک ههلبژاردنهكانى پهرلهمان و رابهرى گشتى بزووتنهوهى رزگاریخوازى كوردستان لهرێگاى دهنگدانى گشتى ونهێنى و راستهوخۆ له 19\5\1992 بهبهشدارى نزیكهى یهك ملیۆن دهنگدهر كهنوێنهرایهتى زیاتر لهسێ ملیۆنونیو هاوڵاتیان دهكرد ئهنجامدرا نێردراوە.
شایەنی وتنە مەسعود بارزانی یەکێک بوە لەوچوارکاندیدەی کەخۆی بۆ پۆستی رابەڕی گشتی بزوتنەوەی رزگاری خوازی کوردستان خۆ کاندید کردوە
دەقی پرسە نامەکەی مەسعود بارزانی کە بەزمانی عەرەبی نێردراوە بەوەرگێڕاوی بۆ زمانی کوردی
جەنابی برای بەخشندەومامۆستا عیزەت ئیبراهیم ی بەرێز
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
بەخەم وبەژارەوە هەواڵی کۆچی دوای دایکی بەڕێزتانم پێ گەیشت ، بەم بۆنە ئازار بەخشە گەرمترین پرسەی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم وبەشداری خەمتانین .
لەخودای گەورەداواکارم خوالیخۆشبوولەرەحمەتی خۆی بێ بەشی نەکات و لەبەهەشتی بەرینی خۆی جێی بکاتەوە ، وسەبر وسەلوانتان بداتێ
انالله وانا الیه راجعون
ئیمزا
براتان
مەسعود بارزانی ١٩٩٢.٤.١٦
تێبینی : بەهامشێک نوسراوە لەلەرێگەی ئیستیخباراتەوە وەڵامی نامەکەی دەدرێتەوە .
دواتر لەوەڵامی عیزەت ئیبراهیم بەکیتابی رەسمی بۆ مەسعود بارزانی هاتوە
السید مسعود بارزانی المحترم
نشکرکم مواساتکم التی کانت لها الآثر الطیب فی نفوسنا .
سائلین المولی عز وجل ان یشملناجمیعا برحمته ویجنبکم من کل مکروه
ئیمزا
عیزت ابراهیم
نائب رئیس مجلس قیادة الثورة