یەک ڕیزی ناوماڵی کورد !؟

 

یەک ڕیزی ناوماڵی کورد

یەک ڕیزی ناوماڵی کورد !؟

کەباسی یەک ریزی ناوماڵی کورد دەکرێت ، ڕێک لەوەئەچێت لە ئاهەنگی بوک وزاوابیت ، هەڵپەڕکی دامەزرابێت ، یەک دووپێکیش بەدزی یەوە نۆش کرابێت، لەولاوە کاکی گۆرانی بێژ لە کەیفخۆشان داوابکات بەیەک ڕیز شایی بکەن، یەک سەرچۆپی هەبێت … بەڵام هەموو جارێک کە داوادەکات یەک ڕیز هەڵپەڕکئ هەبێت ئەوەندەی تر ڕیزەکان لەیەک جیادەبنەوە و سەرچۆپی نوێ ی لێ دەکەوێتەوە … دوای دووسێ گۆرانی بەدەم خۆیەوە پرتەوبۆڵەیەکی لێدێت وهەلەلە هەلەلەلە دەکێشرێت … دیسانەوە دەڵێت تکایە یەک ریز شایی … هەندێک جار ناوی یەکێکیش وەک سەرچۆپی دەڵێت ، بەڵام شایی دامەزراوە ، دەستەدەستە هەڵپەڕکێ تۆز دەکات ، قوەت نی یە بیکات بەیەک ڕیز ،مەگەر شەڕ نەبێت … لەنیوەی هەڵپەڕکێکەدا کەئیدی کەس بەقسەی کاکی لۆتی ناکات وهەریەکەو چەند کەسێکی بۆ خۆی دروست کردوە سەرچۆپی یەتی وەختێک ئاوڕ دەداتەوە چوارپێنج سەرچۆپی گیراوە … ئیتر کاکام جار جار دەڵێت بژی سەرچۆپی …ماڵی دڵم سەرچۆپی … هەربژی سەرچۆپی … سەرچۆپی گرەکان هەرکەس لای خۆی وایە لەگەڵ ئەویەتی گەرم وگوڕتر هەڵبەزو دابەز دەکەن .
ـ جا چاوەشەکانی سەرتەلەڤیزۆنیش هەرکەهیچیان پێ نامێنێت قسەی لەسەر بکەن داوای یەک ڕیزی ناوماڵی کوردمان لێدەکەن !؟ ئەوان خۆیان باش ئەزانن ناوماڵی کورد وابەسەریەک دا تێک وپێک ئاڵاوە هەتا بڵێت با یەک ڕیز بین ئەوەندەی تر لەیەک دەترازێین ، کاکی چاوەش ئێمە لەئاهەنگی بوک وزاوایەکدا یەک سەرچۆپیمان پێ ڕێک ناخرێت ئیستا تۆ ئەتەوێت بە قسەی باق وبریقی تۆ ناوماڵی کورد یەک بخەین . دوای ئەوە من هەر تێناگەم ئێمە بۆ حەفلە ئەچین یان بۆ سیاسەت !؟
خۆشەویستیم قبوڵ بفەرمون

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *