پارەی قەیسەر بدەن بەقەیسەر ، هی خوداش بدەنەوەبەخودا.” عیسای مەسیح”

qaysar3

پارەی قەیسەر بدەن بەقەیسەر ، هی خوداش بدەنەوەبەخودا.” عیسای مەسیح”

ئەم وێناننە وێنەی جەژنە پیرۆزەو سەردانی بەرپرسی لقی دوی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ لای سەرۆکی کڵێسای هەموو کلدان لەجیهان ، سەرۆکی کڵێسای هەموو ئاشوری یەکانی جیهان وەک دەبینن لەوێنەکاندا هاوکات لەگەڵ فەرشی چنراوی مریەم ویوسف ومەسیح فەرشێکی چنراوی بارزانیش پێشکەش دەکرێت …
کڵێسا بەتایبەت ئەوانەی شوێنکەوتوانی کلدان وئاشوری ین بەوەناسراوان توند تر لە باقی مەزهەبەکانی تر پەیڕەوەی وتەوڕاسپاردەکانی ئینجیل ونێردراوان دەکەن ، کڵێسای کلدانی وئاشوری وەک بەشێک لەکڵێسای ڕۆژهەڵاتی سەر بەڤاتیکان ، لەبەینی ئەوەی دیاریەکەی جەنابی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان وڕەتکردنەوەی پێویستە بگەڕێتەوە بۆ ئەم دوو دەقە کە لەئینجیلی پیرۆزدا هاتوەو ڕێک کت ومت هەردەلێی بۆ ئەمڕۆ نوسراون

بەپێی گێرانەوەی ئینجیل : فەریسی یەکان و هیڕۆدیسییەکان بە فیتی گەورە کاهینەکانی ئۆرشەلیم لەعیسای مەسیح یان پرسی مامۆستا ئایا دروستە باج بدەین بە قەیسەر یان دروست نی یە بیدەین !؟
مەسیح لەوەوڵامدا گوتی بۆچی تاقیم دەکەنەوە دیانرێکم بۆ بهێنن بابیبنم ، هێنایان وپێی فەرمون ئەم وێنەو نوسینە هی کێیە !؟ پێیان گوت هی قەیسەر .عیساش پێی فەرمون پارەی قەیسەر بدەن بەقەیسەر ، هی خوداش بدەنە خودا . ئینجیلی پیرۆز مەرقۆس ١٢
ئەم گوتەیەی مەسیح بەکۆڵەکەی جیاکردنی ئاین لەدەسەڵاتی حوکمڕانی دەزانرێت لە مەسیحیەتدا . جا ئەزیزی کاکە فەرشەکەی  بارزانی بدەنەوە بۆ شوێنکەوتوانی بارزانی مەسیح یش بدەن بەمەسیحییەکان .

هەر بەپێی گێرانەوەی ئینجیل : مەسیح چووە پەرستگا، دەستی بەدەرکردنی کڕیارو فرۆشیاران کرد، پێ ی فەرموون نوسراوە ( ماڵەکەم ماڵی نوێژە) کەچی ئێوە کردوتانە بە ئەشکەوتی دزان . ئینجیلی پیرۆز “لۆقا/١٩
ئەگەر بڕیارە ئیدی کڵێسا تابلۆی بارزانی قبوڵ بکات و لەسوچێکی هۆڵەکانی خۆی هەڵیواسێت ئەوا لەنەریت وڕاسپاردەکانی مەسیح پاشگەزدەبنەوە چونکە مەسیح بەدەستی خۆی چوناوپەرستگا هەمووجۆرەسەداومامەڵەیەکی بازرگانی وکۆڕوکۆبنەوەی سیاسی تێک وپێک دا ، ئەگەر بڕیارە ئەمڕۆ وێنەی بارزانی بەدیاری قبوڵ بکات ئەوا دەبێت سبەی قبوڵی بێت لەماڵەکەی مەسیح دا کۆبونەوەی حیزبیش بکرێت .

ماوە بڵێین ئەم جۆرە دیارییانە خۆ لەدۆڵاب هەڵناگیرێن و دەبێت لەبارەگای کلدانی هەموو جیهان هەڵواسرێن . پرسیارەکە ئەوەیە کڵێسا ئەگەر ئەم دیاریەی هەڵنەواسی ئایا توشی لێپرسینەوە دەبێت لەلایەن پێشکەشکارانی !؟ ئەی ئەگەر هەڵی واسێت توشی لێپرسینەوە دەبێت لەلایەن خوداو مەسیحەکەی .
تێبینی : بارزانی لای پارتی یەکان نەمرە ، مەسیح یش لای مەسیحی یەکان نەمرە .

  • فەرشی چنراوی بارزانی
  • qaysar
  • qaysar3
  • qaysar2

‪#‎kamaranpary‬

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *