نامەیەک بۆ تاقانەکەی گۆڕان لەحوکمەتدا .

فرەنسا٤

نامەیەک بۆ تاقانەکەی گۆڕان لەحوکمەتدا .

نوێنەرەکەی حوکمەت لەپاریس ، گۆڕانت لێدیارە!؟

بەرێزتان کە نوێنەری حوکمەتی هەرێمن لەفەرەنسا لەسەرپشکی گۆڕان ئەم نامەیەتان پێشکەشە.

پێدەجێت لەودورەوڵاتە بەئاگایت کە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم وەزیرەکانی گۆڕان ی لەناوەوەی کوردستان ناردەماڵەوە ، هەرلەناوەوەی کوردستان ڕێگری لەسەرۆک پەرلەمان کرد کە بچێتەوە هەولێر تاقە پۆست وکەس کەپارتی دەستی لێنەداوە نوێنەری حوکمەتی هەرێم ەلەپاریس کە پشکی گۆڕان ە . ئەویش بەرێزت بەناونوێنەرایەتی دەکەیت .

هێندەی منیش بەئاگابم خواهەڵناگرێ پارتی هەتائێستا هیچ ڕەفتارێکی ناشیاولەگەڵ نوێنەرەکەی گۆڕان نەکردوە ، تەنانەتە لەوپەڕی بارگرژی وبەیەکداچونی پێشهاتەکان پارتی نوێنەرەکەی گۆڕانی دڵنیا کردەوە کەئەودەتوانێت وەک نوێنەر بەردەوام بێت لەکارەکانی ، دەریشکەوت نوێنەرەکەی گۆڕان تەنها وەک قەرەقۆزێک ەو هیچی تر ، بۆپارتی دیموکراتی کوردستان گرنگ نی یە موچەی مانگانە بۆ نوێنەرێکی حوکمەت کەلەبنەڕەتدا لەسەرپشکی گۆڕانە خەرج بکات ، هێندەی بەلایەوەگرنگە رویەکی تری دەمامکاوی ئەم دەسەڵاتە بەپاریسییەکان نیشاندبدات .

پاریس بەپیشەی هەمووکاتێکی کوردەکانی بەسەرکردۆتەوە  ئەمساڵ بەئامادەبونی خاتو” ئان هیدالگۆ” پارێزگاری پاریس ولەهۆڵی بۆنەکانی پارێزگا نەورۆز بەسەرکرا نەورۆزی ئەمساڵی پاریس جودا لەساڵانی ڕابڕدوو بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی خێزان وبنەماڵەی بارزانی بەرێکرا ، لەوێدا شەرمنانە بەکراڤاتێکی شینەوە نوێنەرەکەی گۆڕان جارجارەدەردەکەوت ، وەک ئەوەی منەتباربێت هەتائێستا کەس پێی نەگوتوە بچۆرە ماڵەوە . یان بەقەولی جەعفەرئیمنکی بائیجازەیەک وەرگریتن .

سەیوان بارزانی بەناوی حوکمەتی هەرێم پەیام وسڵاوی سەرۆکی حوکمەتی کوردستان وگەلی کورد گەیاندە فەرەنسییەکان . جەنەڕال سیروان بارزانی بەناوی هێزی پێشمەرگە سوپاسی پشتیوانی فەرەنسابۆکورد کردو درعی هێزەکانی زێرەڤانی پێشکەش بەپاریسییەکان کرد …

 

جا ئەزیزی کاکە بەڕێزتان نوێنەری چی بون لەوێ !؟ هیوادارم خۆت وگۆڕان لەوەزیاتر عەیب بارنەکەیت  ،خۆت ساغ بکەرەوە کەئایا تۆ گۆڕان خوازی  یان کوڕی باش ، چونکە لەبەینی ئەودووانەدا گاپێکی گەورەهەیە. هەرتەنها بۆ بیرخستنەوەت .

یەکێک لەکۆبونەوەکانی حیزبی بەعسی گۆڕ بەگۆڕ سەدام حسێن کەهاتەسەرئەوەی وەلائی کادیارنی حیزبەکەی تاقیبکاتەوە داوای لێکردبون کە ئارەزومەندانە هەڵیبژێرن کە گیانفیدای حیزب وقادسیەبن یان تەنها حیزبی بن ،یەکێک لە وزۆرانەی کە ئامادەنەبوو خۆی بەخت بکات هاوزیندانی سەدام خۆی بوو هەموشی هەفتەیک بوو سەدام حسێن ئیمزای لەسەر بڕیاری بەبەڕێوبەرکردنی دابوو … سەدام بیری نەچوبوە کە ئەم برادەرە چ ماڵێکە پێێ گوت وەلڵا دەزانم کەحیزب شتێکی سانەوەی یە لای تۆ هەرلەوسەدەمەشدا کەزیندان کرابویت بەڵام بڵێم چی . جانەبێتەقسە ڕووی دەمم لەتۆ نەبێت بەڵکولەکردارت بێت کەناوی تۆیان هێنایەکایەوە  گوتیان بەڕێزت کەسێکی باشیت ، من پرسیارێکم کرد گوتم ئێمە وەک  بزوتنەوەی گۆڕان گۆڕانخواز دەنێرین یان کوڕی باش دەنێرین بۆنوێنەرایەتی فەرەنسا .ئەوکات کەس وەڵامی نەدامەوە ، هەموو قسەکان باسی کوڕ باشی تۆیان دەکرد نەک گۆڕانخوازیت هیوادارم خۆت بەدەست لەکارکێشانەوەت وەڵامم بدەیتەوە . یان لانی کەم تۆش بچۆرەماڵەوە دانیشە حاڵت حاڵی وەزیرەکانی گۆڕان و سەرۆک پەرلەمانەکەی .

لەگەڵ ڕێز وخۆشەویستیم

کامەران ئیسحاق پەری

2016.03.25

 

  • فرەنسا١
  • فرنسا٤
  • فرەنسا٤
  • وێنەکانی نەورۆزی ٢٠١٦ پاریس

 

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *