گەزینی پەنجەی پەشیمانی !؟ گەزینی پەنجەی پەشیمانی !؟ وێنەو کۆمێنت : لە میدیای کوردیدا گاپێکی گەورە و غەدرێکی گەورەکراوە لەوێنە. وێنە لای ئێمە کەمترین ڕۆڵی لەڕۆژنامەگەری کوردی دەگێڕێت، بەشێکی ئەوکەم نرخاندنە لە نەبونی شرۆڤە بۆ وێنە سەرچاوەی گرتوە ، جا ئەو شرۆڤەیە، قسەلەسەرکردنە، تەنز ئامیزبێت یان خۆگونجاندن بێت لەگەڵ ناوەڕۆکی بابەتێکی نوسراو . بەدەگمەن دەبینیت گۆڤارێک یان رۆژنامەیەک ئەم وێنەیە بکاتە ناونیشان وناوەڕۆکی بابەتێک . لای من گوزارشت لە گەزینی پەنجەی پەشیمانی دەکات . ساتی پێکەنینی گاڵتە ئامێزو گازندەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پەنجەگەزینی سەید عومەر عەلی ، ئەوەمان پێدەلێت کە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئۆباڵی هەموو ئەو بڕیارە ناتەندروستانەی کە لەماوەی حەزی چون ناودەسەڵات لەلایەن کۆنە مەکتەب سیاسی یەکان دراوە . دواجار هەر گەزینی پەنجەی پەشیمانی وشکاندنی کاڵەک بەئەژنۆی لێ دەکەوێتەوە .