تڕۆ وتەرفیع !؟

 

tro tarfye

تڕۆ وتەرفیع !؟
لەشاخ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە بیویستایە کەسێک تڕۆ بکات ، پلەی بەرزدەکردەوە ، بۆ نمونە ئامر هێز کەزۆر لەناوخەڵکدا بوایە ولەناوپێشمەرگە خۆشەویست بوایە ، دەکرا بەئەندامی مەکتەبی عەسکەری ، هەرچەندە ئەندام مەکتەبی عەسکەری لەهەیکەلەی ڕێکخراوەیی پلەکەی بەرزتربوو بەڵام لەئەرزی واقیع ی ئەوکات ، جەنگاوەر وئامر هێز خاوەن دەسەڵات ونفوز بوون ، ئەندامی مەکتەبی عەسکەری تەنها دیکۆر بوو . ئەم مۆدێلە دواتریش لەشار کاری پێدەکرا ، زۆر جار دەبیسترا لەپڕ کەسێک پۆستە سیاسیەکەی بۆ نمونە بەرپرسی مەڵبەند … لێدەسەنرایەوە و بۆتەکاربەدەست لە حوکمەت ، جا بەوزیر یان بەبەڕێوبەر…

گۆڕان لەئێستادا کەبەهەمان میکانیزم وئەقڵیەتی جارانی یەکێتی دەبرێت بەڕێوە لە جێبەجێکردنی مۆدێلی ” تڕۆ تەرفیع ” ی یەکێتی هەڵسوراوەکانی بۆ پۆستەکان دیاری دەکات . هەرئەوەندەش هەستبکرێت پێگەی جەماوەری بۆخۆت ئەجنیتەوە ، بە تەرفیع کردنێک تڕۆ دەکرێت . هەڵسوڕاوی نارێکخراو هەیە خەون بەوەدەبینێت لەناوگۆڕاندا قسەی ببیسترێت، کار بەهەندێک لەبیرۆکەکانی چاکسازی بکرێت کەچی برادەرانی کۆنی مەکتەب سیاسی کاندیدی دەکەن بۆ وەزارەتی کۆچ وکۆچ بەرانی ئێراق … یان کابرا بەرپرسی ژورە لەپڕ کاندید دەکرێت بۆ ڕاوێژکار بەڕێوبەری گشتی هەرلێی ئاسانتر نی یە .
ئەوان بەتەنها بەوەناوەستن کە لەدەرەوەی بازنە داخراوەکەی خۆیان خەڵک کاندید بکەن بگرە لەناو گردبونەوە تەکەتولەکی خۆشیان دا خەڵکییان ” تڕۆ تەرفیع ” کردوە . نمونەشمان
هێشتا گۆڕان نەچوبوە حوکمەت بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مستەفای سەید قادر کاندید بوو بۆ وەزارەتی ناوخۆ هەرمستەفای سەید قادر کاندید بوو ، بۆ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە هەرمستەفای سەید قادر کاندید بوو ، توموز دوای دەرکەوت ئەم ” جۆکەرە” کەبۆ هەموو شوێنێک دەخوات وعەرەبییش نازانێت هی ئەوەنی یە کەسێکی بەتوانایە لەیەک کاتدا بۆ سێ پۆستی هەستیاری حوکمەت بشێت وکەسی تر نەبێت ڕکابەری بکات ، بەڵکو دورخستنەوەیەتی لە بەرپرسیاریەتی ژوری کارگێری وئابوری بزوتنەوەی گۆڕان . ئاخر وەزیری پێشمەرگە بیت یان نەبیت چی یە !؟ لەچاو ئەونفوز ودەسەڵاتەی کە لەژوری کارگێڕی وئابوری هەتە .

ئیتر بۆ پێشەوە بەرەو گۆڕانی ڕیشەیی …
‪#‎kamaranpary‬

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *