دەقی پرۆژەی یەکگرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان.

 

یەکێتی وگۆڕان

فەرموون لەگەڵ دەقی پرۆژەی رێکەوتنی یەکگرتنەوەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ،و بزوتنەوەی گۆڕان .
تێبینی :مافی وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی بەهیچ جۆرێک پارێزراو نی یە کام ئەندامی جڤاتی گۆڕان و سەرکردایەتی یەکێتی لای نی یە ئەتوانێت لێرەوە وەری بگرێت ؟!
دەقی پڕۆژەکە:

بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوو ھێزی کاریگەرن لە گۆڕەپانی سیاسی لە کوردستان، جۆری پەیوەندی و دوورو نزیکی ئەم دوو ھیزە لە یەکتری کاریگەری لەسەر شێوازی حوکمڕانی و پرۆسەی سیاسی لە کوردستانی عێراق دروست دەکات، ھەر بۆۆیە ھاوھەڵوێستی ئەم دوو لایەنەیە، لەسەر ھەر مەسەلەیەکی چارەنوسساز زەمانەتی ئەم مەسەلەیە دەبێت لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و دابین کردنی دواڕۆژێکی گەش بۆ نەوەکانی داھاتوو. بزووتنەوەی گۆڕان ڕێکخستن و گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کووردستان بە قازانجی خەڵکی کوردستان دەزانێت.
بە ڕای ئێمە ڕێکەوتنی سیایس ھەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەری کێشە ئاڵۆزەکانی کوردستان. ڕادەی کاریگەری ڕێکەوتنی سیاسی نێوان گۆڕان و یەکێتیش لەسەر ھەموو مەسەلەکان بە شیواز و ئاستی ئەو ڕێکەوتنە بەستراوەتەوە.دەکرێ ئەم ڕێکەوتنە دۆستاایەتی و ھەماھەنگی یاخود دروست کردنی بەرەیەک بێت کە ھەردوولامان کۆبکاتەوە تا ئاستی یەکگرتن.
بنەماکانی ڕێکەوتن: ئەمانەی خوارەوە ئەو بنەمایانەن کە پێمان وایە دەکرێ ببنە بنچینەیەکی باش بۆ کارکردنی ھاوبەش:
١- ڕیکەوتنی دەباشانی ساڵی ٢٠١٢، کە لە کۆبوونەوەی ھەردوولاو بەڕێزان مام جەلال و کاک نەوشیروان کراو سیستەمی پەرلەمانی تێدا پەسەند کرا
٢- پڕۆژە پێنج قۆڵییەکەی گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم و گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و بۆ سیستەمی پەرلەمانی.
٣- پابەند بوونی ھەردوولا لەسەر نووسینەویە دەستورێکی پێشکەوتوو و مەدەنی سەردەمیانە، کە سیستەمی پەرلەمانی و دیموکراسی و سەروەری یاساو جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دەستاو دەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات و لامەرکەزیەتی ئیداری و زامنکردنی مافی پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان بچەسپێنێ.
٤- پرۆژەکانی چاکسازی ئابوری ھەردولا بۆ بنیادنانی ئابورییەکی سەربەخۆو جێگیرکردنی بازاڕی ئازادو ھێنانەکایەی شەفافیەتی دارایی بەتایبەتی لە بواری بەرھەمھێنان و فرۆشتن و گێڕانەوەی داھاتی نەوت و گازو بەنیشتیمانیکردنی پرسی نەوت و گاز.
٥- داڕشتنەوەی دەسەڵاتەکانی ھەرێم لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن.
٦- خاڵە ھاوبەشەکانی ناو پڕۆژە سیاسییەکانی ھەردولا بۆ چاکسازی.
٧- گێڕانەوەی شەرعییەت بۆ دامەزراوە شەرعییەکانی کوردستان.

میکانیزمەکانی کارکردن: ئەمانەی خوارەوە چەند میکانیزمیکن، کە دەکرێ بۆ دەستپێکردن و بەرەو پێشبردنی ڕێکەوتنەکە لەسەر ئاستە جیاکاندا پەیڕەو بکرێت:
١- پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان: پێویستە فراکسیۆنەکانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان، ھاوکاری و ھەماھەنگی یەکتر بکەن، لەسەر پرسە نیشتیمانیی و گرنگەکان و ئەگەر بارودۆخەکە لەبار بێت دەکرێت فراکسیۆنەکانمان لەژێر چەترێک کۆبکرێنەوە یان یەک بگرنەوە.
ھاوکاری و ھەماھەنگی لەسەر پرسی؛ آ- دەستوور ، سەرۆکایەتی ھەرێم و سیستەمی سیاسی، بوجەو نەوت و چاکسازی.
ب- ڕێکخستنەوەو بە دامەزراوەیی کردنی پەیوەندی لەگەڵ بەغدادو ھێز و دەوڵەتە ئقلیمی و جیھانییەکان لەسەر بنەمای نیشتیمانی و نەتەوایەتیەکان.
٢- حکومەتی خۆجێی لە پارێزگاکانی ھەرێم و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیان:
ڕ- کاری ھاوبەشی و ھەماھەنگی بۆ سەقامگیری و ئەمن و ئاسایش لە ڕێی دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و …ھتد.
ب- پڕکردنەوەی ھەموو پۆستە کارگێڕییەکان بەپێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن.
ج- پێداگری ھەردوولا بۆ کاری ھاوبەش بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی لامەرکەزی لە ھەرێمی کوردستان و گێڕانەوەی ھەندێ لەو دەسەڵاتانەی براونەتە مەرکەز و ڕێگرن لە بەردەم ئاوەدان کردنەوەو دابینکردنی خزمەتگووزاری بۆ ھاوڵاتیانی ئەو ناوچانە.

٣- ڕێکخستن و ئۆرگانە حیزبییەکان: پەروەردە کردن و ھاندانی ئەندام و لایەنگرانی ھەردوولا لە ھەموو ئاستەکان بە گیانی ھاوخەباتی و کاری بە یەکەوەیی و یەک ھەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتیمانییەکان و ھەڵبژاردنی سەندیکاو ڕێکخراوە پیشەیی و مەدەنییەکان.
٤- ڕاگەیاندن: کارکردن لەسەر درووستکردنی ھەڵوێستی ھاوبەش و ڕای گشتی لەسەر پرسە گرنگ و چارەنوسسازەکان کە ڕەھەندی نیشتیمانیان ھەیە.
٥- لەسەر ئاستی کوردستان: پشتیوانیکردن لە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان لە بەشەکانی تری کوردستان بۆ بەدەستھێنانی مافە نەتەوایەتییەکانیان و جەختکردنەوە لەسەر چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی ڕەوای کورد لە ھەموو پارچەکانی کوردستان.
2016.03.30
‪#‎kamaranpary‬

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *