ئاسیاسێل کۆماندەکاتەوە ؟!

فاروق مەلا مستەفا

ئاسیاسێل کۆماندەکاتەوە ؟!

کەڵکەڵەی نوسینی بابەتێک لەسەر ئاسیاسێڵ لەوپەیامە حەوت خولەک بەڤیدیۆتۆمارکراوەوە ،چەکەری کردوە کە بەڕێوبەری ڕێگەپێدراوی  کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وخاوەنی %٢٨ی پشکەکانی ئەوکۆمپانیایە لەدوانزەهەمین ساڵیادی لەدایکبونی ئاسیاسێڵ دابەکەناڵەکانی ڕاگەیاندندا پەخشیکرد . هەرلەوپەیامەدا ئاسیاسێڵ  لەڕێگەی بەڕێوبەرە موچە ٥٠٠هەزاردۆلاری مانگانەکەیەوە ، مژدەی دابەزاندنی نرخی پەیوەندییەکانی بۆ نیوەو بۆ پێشمەرگەش بەخۆڕای ڕاگەیاند !؟

سەرلەبەری ئەوپەیامە جیگەی تێڕامان ولەسەروەستانە بەئاستێک جۆرێگ لەبەدگومانی وسەرسوڕمان جێدەهێڵێت

سەرەتا  تێنەگەیشتم دابەزینی نرخی پەیوەندی تەلەفون بۆ هاوڵاتی ،بەخۆڕایکردنی بۆ هێزی پێشمەرگە لەلایەن کۆمپانیایەکی پەیوەندیکردن چ پێویستی بەوەهەیە بە پیشەی سەرۆکەکانی ئەمەریکا لەپشتی مێزی سەرۆکایەتی لەشێوەی وتاری هەفتانەی سەرۆکەکانی ئەمریکا خاوەنی کۆمپانیاکە بیکاتە مژدەیەکی گەورە بۆ هاوڵاتیان !؟ خۆ دواجار ئاسیا سێل کۆمپانیایەو ، ریکلامێک لەوەی کازیم ساهیریش بچوکتر دەیتوانی ئەوکارە بکات .

 

بڵێت ترسی ئاسیا سێل و خاوەنی کۆمپانیاکەبێت لەڕقی چەقبەستوی خەڵکی کەم دەرامەت ،پاکانەیەک بێت لەوناهەقی وگوناهەگەورەیەی کە کۆمپانیای وەک ئاسیا سێڵ ی لێ لەدایک بوە،  یان نەجابەت و مۆراڵی بزنزمانی تایبەتی خاوەنی ئاسیا سێڵە.!؟ بەقات وکراڤاتێکی شیکەوە ویستویەتی هەواڵە خۆشەکە بداتە خەڵکی بێ پارەو بێ موچە؟!

 

یان لەهەقەتدا هیچیان نی یەو خاوەنی ئاسیا سێل ئەم ماوەیە موتابەعەی گەوەرە بزینزمانی ئەمریکا Donald Tramp دەکات وکەمێکیش پێی سەرسام بوبێت، بەخۆی وتبێت بۆ نا ؟ خۆڕەنگە  هەردوکمان بەقەد یەک دەوڵەمەندین ؟! ئەگەر ئەوە مۆدیلێک بێت لەئەمریکا دەوڵەمەند خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکی زلهێزترین وڵاتی دونیا ، ئەگەربڕیریارە ئابوری وسیاسەت دووچەمکی گرێدراوی یەکدی بن ، بالەکوردستانیش زەمینەیەکی هەبێت ؟! دنیا لەگۆڕاندایە …

خاوەنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وفاروق هۆڵدین بە پێێ راپۆرتێکی ئاژانسی بلومبێرگ لەساڵی ٢٠١٣دا سەرمایەی خۆی بە خەمڵێنراوی نزیکەی 2.7 ملیار دۆلارە و بەهای کۆمپانیای ئاسیا سێڵیش 5 ملیار دۆلارە.ئەوبەتەنها خاوەنی ئاسیاسێڵ نییە ، لەپاڵیدا خاوەنی شاری پزیشکی فاروق، هوتێلی شاری جوان … تەنانەت لەهەندێک دەرکەوتنیداسەرباری ئەوەی  سەرئێخەی قاتەکەی یەکەم پیتی بەئاڵتونکراوی خۆیەتی *ف*ویستویەتی وەک براندێک دەرکەوێت ؟! ئەوەش ناشرێتەوە کەهێشتا چەپە وشانازی بەچەپ بونی خۆی دەکات . ئەوەی کەسەیرە هیچ کام لەپڕۆژەکانی گەرەبازرگانی شاری سلێمانی مۆرکی چەپیەتیان تێدابەدی ناکرێت .

 

 

ڕیکلامی ئاسیاسێڵ :

بەپێی خشتەیەک کەلەبەردەستماندایە نرخی یەک چرکە ریکلام کردن لە کەناڵەئاسمانییەکان لە ٢.٥$ بۆ ١٨ $ ه

ڕادیۆ لە ١٠ $ بۆ یەک خەلەک بۆ ٣٠ $

تاوەرکانی ئاسیاسێڵ

داهاتی ئاسیاسێڵ

ئایا فاروقی مەلامستەفا بازرگانێکی سەربەخۆیە !؟

 

دواجار ئەگەر کوردستان سامانەکەی لەلایەن کۆمەڵێک کۆمپانیاوخاوەنەچاوبرسییەکانی بەتاڵان برابێت، هەڵکەوتەیەکی ئاسایشە فریادڕەسێکی وەک ئاسیاسێڵ وخاوەنەکەی لێبکەوێتەوە وپەیامی خۆشگوزەرانی و ڕزگاربون لەدۆزەخ و ئاسودەیی بڵاوبکاتەوە.

 

لێرەوە دەتوانن لەتەنها ٧ خولەکدا پەیامی ئاسیاسێل ببینن :

 

 

 

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *