جاشەکانی سامی عەبدولڕەحمان و کاوە ئاسنگەرەکانی عومەری سەید عەلی

جاشەکانی سامی عەبدولرەحمان و کاوە ئاسنگەرەکانی عومەری سەید عەلی

عومەر


کامەران ئیسحاق پەری

لەسەروبەندی ئاگربەستی شەڕی ناوخۆی نێوان یەکێتی نیشتیمانی وپارتی دیموکرات ، لێژنیەک پێکهات بەناوی لێژنەی ئاسایکردنەوە، تەنسیق ، دواتر بەلیژنەی نەشەڕ نەئاشتی ناوبانگی دەرکرد ، ماوەیەک سەردەستەی لێژەنەکە لەیەکێتیدا عومەری سەیدعەلی ولەپارتی داسامی عەبدولرەحمان بوو .
دوای دەیان کۆبونەوە ونیوەڕۆخوان وگیرانەوەی یادگارییەتاڵ وشیرینەکانی سەردەمی شاخ وشەڕ ، بەدەم چاخواردن ونوکتەوپێکەنین،لەسەرخوانی قوربانیانی جەنگ بەدەم باسی قەرەبروکردنەوەی خەرجییەکانی جەنگ  . عومەری سەیدعەلی چەند جارێک داوالەسامی عەبدولرەحمان دەکات ،دیلەکانی یەکێتی وپارتی ئاڵوگۆڕ پێبکەن . ئەتوانم بڵێم چەند جارێک عومەری سەیدعەلی لەسەر ڕاسپاردەی مام جەلال ئەم داوایەی لە سامی کردوە.
سامی عەبدولرەحمان هەموجارێک کە ئەوباسەلەلایەن کاک عومەردەهاتەگۆڕێ ، پێی دەگوت کاک عومەر جارێ کاتی نییە باکەمێکی تر بچینە پێشەوە ، با گفتوگۆکانمان زیاتر چڕ بکەینەوە ، مەوزوعی موهیمترهەیە باسنەکراوە!؟ تا جارێکێیان ئیدی کاک عومەر دەگاتە تینی وبەسامی عەبدولرەحمان دەڵێت کاکە ئیستا ئەم دیلانە بۆ نەگۆڕینەوە یەعنی من تێناگەم ئەم موماتەڵەیە بۆچی !؟ سامی عەبدوڵرەحمان پێی دەڵێت کاک عومەر هەندێک لەدیلەکانی یەکێتی کەلەلای ئێمەن جاشن وئێمە وەک پارتی تێبینیمان هەیە ! عومەری سەیدعەلی خۆی پێناگیرێت وبەسامی دەلێت کاکە ئەوانەی ئێوە هەمویان کاوەی ئاسنگەرن …!؟
ئیستاش هەردەڵێێ سەردەمی شەڕی ناوخۆیە .کۆبونەوەلەسەرکۆبونەوەلەگەڵ پارتی دەکرێت ، بۆ گەڕانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان سەرۆکی پەرلەمان بۆ سەرکارەکانیان ،ئەنجامی هەمووکۆبونەوەکانیش ئیجابی بوون ودواجار نەگەیشتنەڕێکەوتن

خەڵکی ئاسایی لەوتێگەیشتوەکە کۆبونەوەکان پیناچێت هیچ دەرئەنجامێکی هەبوبێت ، پارتی لەگەڕانەوەی وەزیرەکانی گۆران وسەرۆکی پەرلەمان بۆسەرکارەکانی تێبینی هەیە . هەرگۆرانخوازێکیش بجێتەلای عومەری سەیدعەلی لەچارەنوسی سەرۆکی پەرلەمان ووەزیرەکان بپرسێت کە دەگەڕێنەوەناوحوکمەت وپەرلەمان یان ناگەڕێنەوە؟ کاک عومەرپێیان دەڵێت بابزانین برادەرانی پارتی دەڵێن چی !؟ خۆ ئێمە نەمانوتوە بەشداری حوکمەت ناکەین ، ئەوان ئێمەیان دەرکردوە. !؟
بەبڕوای من هەتا ئەمجۆرە چاوەڕوانی یەهەبێت لەپارتی دیموکراتی کوردستان  ، گۆڕان دەستەوەستاو بێت و بڕیارێکی مێژویی نەدات دواجار وەزیروسەرۆک پەرلەمانەکەمان بەئەندازەی قسەوگفتوگۆکانی سەردەمی نەشەڕ نەئاشتی دەبن بەجاش!؟
بۆ ئەوەی ئەوەڕونەدات بەرلەوەی چاوەڕێی ئەوەبین کەپارتی چۆن بیری لێکردۆتەوەپەیوەندییەکانی لەگەڵ گۆڕان ئاسای بکاتەوە ،یان کەی وچۆن گۆڕان لەهاوکێشەوململانێ سیایسییەکان دەربکاتە دەرەوە. گۆڕان وەزیرەکانی خۆی لەحوکمەت بکشێنێتەوە . سەرۆکی پەرلەمان ، پەرلەمانتارانی گۆڕان دەستلەکاربکشێنەوە. لەڕاستیدا دەستگێڕێکی سەرشەقام ، نێرگزفرۆشێکی مێردمنداڵ ملەکوردستان لەوەتێگەیشتوە هیچ مانایەکی تێدانییە موچەی وەزیروسەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران بۆگۆڕان خەرجدەکرێت بەڵام ناهێلرێت لەکارەکانیان بەردەوام بن ، پێم سەیرە هیچ کام لەوەزیرەکانی گۆڕان دەستلەکارناکێشێتەوە ، من ئەپرسم هیچ مانیەک بۆ مانەوەی گۆڕان لەحوکمەتدا ماوە !؟ گۆڕان لەحوکمەتدا بێت چی یە !؟ نەبێت چییە ؟!
ئیستا ئەگەر بکشێنەوە قسەیەکی هەیە بۆ مێژو سبەی رۆژ کەدەریانکردین ئەوقسەیەشمان بۆ نامێنێت . جا کاک عومەردەستم دامێنت بابۆیەکجاریش بێت ئەوانەی ئێمە ببن بەکاوەی ئاسنگەر وئەوانەی ئەوان ببن بەجاش.

 

 

2016.03.08

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *