یه‌کێتی و لیستی سه‌ربه‌خۆ !؟
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
یه‌کێک له‌و فۆبیا گه‌ورانه‌ی که‌توشی هێزێکی سیاسی وه‌ک یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هاتوه . له‌پاش شکست هێنانی له‌یه‌کلایکردنه‌وه‌ی هاوکێشه سیاسییه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا .به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پارتی له‌پاش شه‌ڕی ناوخۆ ، پاشانیش له‌ده‌رئه‌نجامه خراپه‌کانی ئه‌وشه‌ڕه به گه‌یاندنی یه‌کێتی به‌قبوڵکردنی ئه‌مری واقیع و مۆرکردنی رێکه‌وتنامه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتی دروستکردنی لیستی سه‌ربه‌خۆیه بۆ هه‌ڵبژاردن ، له‌و ڕوانگه‌یه‌ی که له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ، نه به‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموکراسی وه‌ک ئه‌وه‌ی که له‌ساڵی 1992 دا ڕویدا ، نه‌به‌ڕێگه‌ی شه‌ڕ وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ئایاری ساڵی 1994 به‌دواوه ڕویدا ده‌کرێت له‌پارتی نه‌یاری دوێنێ و هاوپه‌یمانی دوای قۆناغی نه‌شه‌ڕ نه‌ئاشتی به‌چنگ بکه‌وێت.
ئه‌م دیده له‌پاش ساڵی 1998 به‌دواوه هه‌میشه له‌هزری کادیر و هه‌ندێک له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی کار بۆ چه‌سپاندنی ده‌کرێت . کار بۆ قبوڵکردنی ئه‌مری واقیع ده‌کرێت ( که‌یه‌کێتی مه‌حکومه به هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتی ) بێ ئه‌وه‌ی هیچ کات بیر له‌ڕێگای سێهه‌م بکرێته‌وه ، هه‌رکاتێکێش ده‌نگێک له‌ناوخۆی یه‌کێتی باس له‌زیان و دژی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که‌له‌گه‌ڵ پارتی به‌رزبوبێته‌وه له‌لایه‌ن کادیر و ئه‌ندامانی یه‌کێتی ، به‌په‌له وه‌ک جێبه‌جێکردنی خاڵێک له‌به‌نده‌کانی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی به‌کپ کردنی ئه‌وده‌نه‌گه کۆتای هاتوه .
که‌وتنی سه‌دام له‌ساڵی 2003 دا له‌ده‌رکه‌وتن و به‌ریه‌که‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه نوێکاندا ، هێنده‌ی ترکارکردن به‌تێز و چه‌مکی ڕێکه‌وتن نامه‌ی ستراتیژی قاڵ بویه‌وه . له‌به‌رامبه‌ر به‌چنگ که‌وتنی پشکی زۆرتر له ده‌وڵه‌تی ئێراقی پاش سه‌دام و به‌تایبه‌ت پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێراق بۆ یه‌کێتی ، و دابه‌شکردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و سامانی کوردستان به‌سه‌ر ئه‌ودوو هێزه‌دا هێنده‌ی تر کار به په‌خشکردنی بیری سوده‌کانی رێکه‌وتنامه‌ی ستراتیژی کرا . ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه‌ی که زۆرێک له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی پێی وایه ته‌نها رێکه‌وتنێک بێت له‌نێوانی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود . نه‌وه‌ک له‌نیوان دوو هێزی به‌شه‌ڕهاتوی ئاشت بوو .
ـ پێده‌چێت غیابی مامجه‌لال له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعی ململانێ و پێشهاته گۆراوه‌کانی ده‌وڵه‌تداری کوردی ، گوڕ‌و تینێکی تری به‌خشیبێته ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌پێی وایه ده‌کرێت یه‌کێتی به‌جیا و به‌لیستێکی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداربێت !؟ . ئه‌وده‌نگه‌ی که‌پێی وایه ئه‌م کاره کارێکی مه‌حاڵ نییه و بگره ده‌کرێت جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی پێ ئاشت بکرێته‌وه و لانی که‌م ڕیژه‌ی کورسیه‌کانیان وه‌ک ئیستا ده‌بێت له‌په‌رله‌ماندا یه‌کێتیه‌کان به‌شێکی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌یان بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رچاوه‌که‌ی له‌جه‌ساره‌تی دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌ده‌ستهێنانی 25 کورسی په‌رله‌مان سه‌رچاوه‌ی گرتوه . ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه‌ی که‌له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنیدا له گۆره‌پانی ململانێی سیاسی کوردی ئه‌وئه‌نجامه به‌ده‌ستبهێنێت ، چ جای هێزێکی به‌گوته‌ی خۆیان وه‌ک یه‌کێتی !؟ له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وهێزه کۆنسرڤاتیڤه‌ی که له‌ناو یه‌کێتی دا خۆی قایم کردوه پێی وایه هه‌ر ده‌رچونێک له‌ڕێکه‌وتنامه‌ی ستراتیژی مانای مه‌رگی یه‌کێتی له‌م قۆناغه ده‌گێنێت ، یه‌کێتی به‌جیا لیست کردن ده‌گه‌ڕینێته‌وه بۆ سیناریۆی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابڕدوو ، هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵات وداهات و به‌رژه‌وه‌ندیانه له‌ده‌ست ده‌دات که به‌ئاشتی له‌گه‌ڵ پارتی به‌چنگی که‌وتوه .
پرسیاره گرنگه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌کێتی به لیستی جیا دابه‌زێت!؟ :
ـ لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستنه‌هێنانی ئه‌نجامی باش ئه‌بێته ئه‌وزه‌نگه‌یه که یه‌کێتی پێ به‌خه‌به‌ردێنێته‌وه که چی دی ئه‌وهێزه ڕه‌گ داکوتراوه نییه له گۆڕه‌پانی ململانێی سیاسی له‌کوردستاندا. و پێویسته ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ببێته کار وبه‌رنامه‌ی داهاتوی ئه‌و حیزبه‌ی ئه‌مڕۆ له‌دوێنێی نزیکتره له‌له‌یه‌کترازان و به‌گژیه‌کداچون .
ـ ئه‌بێته فشار له‌سه‌ر پارتی که ناکرێت چی تر ناو و بێده‌نگی یه‌کێتی به‌کاربهێنێت له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا… به‌تایبه‌ت له ئیحراجکردنی یه‌کێتی ناو ڕیکخستن و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی به‌قبوڵکردنی هه‌موو بڕیارێکی پارتی له‌و پرسانه‌ی که‌ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانی له‌خۆ ده‌گرن . له‌وبڕیارانه‌ی که یه‌کێتی وه‌ک هێزێکی پاشکۆ پێده‌رده‌که‌وێت.
ـ له‌هه‌بونی لیستی جیاوازدا موبه‌ریرێک به‌چنگ یه‌کێتی ده‌که‌وێت که بون به‌حیزبی جه‌ماوه‌ر ته‌نها له‌دروشمدا خۆی نابینێته‌وه و له‌واقیعی حاڵیش‌دا ده‌گڕێته‌وه بۆ ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌ی . ئه‌گه‌ر ویستی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بێت که به‌لیستی جودا له‌هه‌ڵبژاردندا به‌شداربێت ئه‌وا ده‌بێت وه‌ک عورفێکی سیاسی هێزی دیومکرات رێز له ویستی ئه‌و جه‌ماوه‌رب گیرێت وشکست وسه‌رکه‌وتنه‌که‌شی به‌سه‌رهه‌موو لایه‌کدا دابه‌ش بێت .
ـ ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها یان به‌هاوپه‌یمانی له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکرات‌دا بتوانێت نزیک بێته‌وه له نیوه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان ، به ئیتیلاف له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێک بێت پارتی یان ئۆپۆزسیۆن ئه‌توانێت حوکمه‌ت پێکبهێنێت وچی دی پێویستی به‌وه نابێت که چاوه‌ڕێی مه‌لحه‌مه‌تی پارتی بکات سه‌رۆکایه‌تی حوکمه‌ت و په‌رله‌مانی پێ بدات . ته‌نانه‌ت بۆی هه‌یه کاندیدی هه‌بێت بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم !
ـ به‌شداریکردن به‌لیستی جیاواز . له‌ئه‌گه‌ری ده‌رنه‌چون له‌هه‌ڵبژاردندا به‌وئه‌نجامه‌ی که یه‌کێتی له‌غروری سیاسی‌دا ڕه‌نگه زه‌بری پێ بکه‌وێت ، هێشتا له‌ڕوی هێنانه‌دی مۆدێلێکی تری نوێی بون به‌ئۆپۆزسیون بۆ مێژوی خۆی وداهاتوی حیزبه‌کی تۆمار ده‌کات . ئه‌ومۆدێله سروشتیه‌ی که پێویسته له کارنامه وئه‌جیندای حیزبی کوردی‌دا بونی هه‌بێت و له‌واقیعی حاڵ‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت ، مۆدێلی بون ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ئۆپۆزسیۆن .
زیانه‌کانی دابه‌زین به‌لیستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی !؟
ـ ئاستی جه‌ماوه‌ریه‌تیه‌کی هێنده‌ی تر داده‌روخێنێت و دور نییه ئه‌و ده‌نگه کپکراوه‌ی که‌به‌درێژای ماوه‌ی ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی ناڕازی یه ، وه‌ک کاردانه‌وه‌یک ئه‌گه‌ر بوون به‌حیزبێکی تریش هه‌ڵنه‌بژێرێت ئه‌وا ده‌نگ نه‌دات به‌یه‌کێتی و ده‌نگ به‌لایه‌نێکی تر بدات له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی که به‌بروای من بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌کێک ده‌بێت له‌و هێزه سیاسیانه‌ی که‌زۆرترین ده‌نگی تۆراو له‌یه‌کێتی بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌کات .
ـ هێنده‌ی تر چاره‌نوس وداهاتوی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان گرێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ کات به‌ده‌سته‌وه مابێت بۆ ده‌رچون له‌و به‌رپرسیاریه‌تی و کارکردن به‌مێتودی له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌راکه‌تی هاوبه‌شمان هه‌یه ناچارم هه‌ڵه‌کانیشت بۆ داپۆشم ! . ئه‌وا به‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش نامێنێت و هێنده‌ی تر یه‌کێتی ده‌کات به‌حیزبێک ناچار له‌ترسی زۆربونی ناڕه‌زاییه‌کان هه‌موو کات هاوپه‌یمانی پارتی پێ قبوڵ بێت به‌هه‌موو خراپه‌کاریه‌کانیشییه‌وه. دواتریش ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی قبوڵبێت .
ـ به‌شداری کردن به‌لیستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی دا دیسانه‌وه ئه‌وڕاستییه ده‌سه‌لمینێت که چی دی یه‌کێتی به‌ته‌نها له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی دا ناتوانێت کار بکات و سه‌رباری ئه‌وه‌ی که له‌ڕیزبه‌ندی حیزبه‌کاندا جێگه‌ی ئێستای له‌ده‌ستده‌دات . ئه‌و راستیه‌ش ده‌سه‌لمێنێت که یه‌کێتی به‌شداره له هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که‌به‌سه‌ر تاکی کوردا داێت .
له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 1033 ده‌رچوی رۆژی دوشه‌ممه ڕیکه‌وتی 15 ی ئه‌پریلی 2013 بڵاوکراوه‌ته‌وه .
2013.04.11
سوید