په‌ناهه‌نده‌کانی کورد،له‌دانیمارک ..
هیچمان نه‌ماوه‌تاوه‌کوبۆی بگه‌ڕنه‌وه،ئه‌وه‌ی به‌زینوویش له‌وێ ماوه‌ته‌وه بۆنی مردوی لێدێت
که‌چوینه‌وه هه‌ستمان ئه‌کرد ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌یه‌وێت پاشقـولمان لێ بگرێت و نه‌یه‌وێــت ڕاستییه‌کان له‌بــه‌رده‌م دانیمارکی یه‌کان بدرکێــنرێت. پێــچ و په‌نای زۆریــان له‌گه‌ڵ ئه‌کردین . ئێمه له‌وه ئه‌ترساین که دانیمارک درۆمان له‌گه‌ڵدا بکات و نه‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆدانیمارک، چونکه ئێمه‌به شێوه‌یه‌کی نایاسای له‌فرۆکه‌خانه‌یه‌کی نه‌ناسراوسواری ته‌یاره‌بوین هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی سه‌فه‌رمان پێ نه‌بوو…. هه‌رباش بوو نه‌فرۆشرایـنــه‌وه.
دۆسێ و کێشه‌ی په‌نابه‌رانی ئێراقی له‌ئه‌وروپا به‌گشتی و په‌نابه‌رانی کورد له‌دانیمارک به‌تایبه‌ت دۆسێیه‌کی ئاڵۆز‌و به‌یه‌کداچوه،بۆ شیکردنه‌وه‌ی ته‌لیسمه‌کانی ئه‌م مه‌له‌فه ده‌بوایه ڕاسته‌وخۆو له‌نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌له‌فه تێهه‌ڵبچین تابتوانین وێنه‌یکی ڕاسته‌قینه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌کی ڕاست ودروست بۆچاره‌نوسی په‌نابه‌ران له‌دانیمارک بخه‌ینه‌ڕوو …په‌نابه‌ره کورده‌کانی دانیمارک و هاوشانی زۆرێکی ترله وڵاتانی ئه‌وروپا له‌بارێکی ده‌روونی زۆر شپرزه‌و ئاڵۆزدا ده‌ژین ،هه‌موو ساتێکیان به‌ساڵێک به‌سه‌رداتێده‌په‌ڕێت.نائومێدی وتارمای ڕه‌ش ڕه‌گه‌زی یه‌که‌می ئه‌م ڕاپۆرته‌یه‌که به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌هه‌ڵسوکه‌وت وقسه‌ی په‌نابه‌ره‌کان به‌دی ده‌کرا، چاوه‌ڕوانی یه‌کی بێ هوده‌و بێ ئه‌نجامیش هێمایه‌کی تری چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤی سته‌م لێکراوه وخێرله‌خۆنه‌دیوی کورده، که به‌چه‌ندین شیوازی نامرۆیی ودوور له‌به‌ندو بنه‌ماکانی جارنامه‌ی مافی مرۆڤ،له‌وڵاتێک که پێ ده‌وترێت دانیمارک زه‌لیل ئه‌کرێت وکه‌رامه‌تی ده‌شکێنرێت،وئه‌چه‌وسێنرێت وناهه‌قی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت له‌م به‌دواداچونه‌ماندا کۆمه‌ڵێک زانیاری ده‌خه‌ینه ڕوو که‌تیایدا ڕه‌نگه بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا ڕاشکاوانه دیوی ئه‌ودیوی ڕوداوه‌کان ومامه‌ڵه‌ی خراپی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ورپا له‌گه‌ڵ مه‌له‌فی په‌نابه‌ران نیشان ئه‌دات، ئه‌م ڕاپۆرته جگه له‌وه‌ی باس له‌واقێعێکی تاڵ ده‌کات ڕووه‌که‌ی تری به‌هه‌شتی خوازراویشمان پێ نیشان ئه‌دات، ئه‌و رووه‌ی که‌هه‌رده‌م له‌میدییای کوردی ڕووه بریقه‌دارو دیموکراس وماف خوازه‌که‌ی پێ ده‌گات وهیچ کاتێک هیچ کام له‌ئۆرگان و میدیاکانی کوردی هه‌وڵیان نه‌داوه یاخود نه‌یان ویستوه به‌دوای گوزه‌ران و چاره‌نوسی مرۆڤی په‌ناهه‌نده‌ی بێ مۆله‌ت(بێ ئیقامه)بگه‌ڕێت ئه‌و په‌ناهه‌نده‌یه‌ی که‌زۆرێکی له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ک وکاریگری یه‌کی بارخراپی کوردستان ڕووی کردۆته ئه‌وروپا.. به‌داخه‌وه که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئێمه ته‌نها به‌دوای هه‌واڵ وسه‌دای ئاهه‌نگی شای وهه‌ڵپه‌رکێی کوردی له‌ئه‌وروپا گه‌ڕاون…ئه‌مه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێنیته‌وه جۆرێکی تره له‌گه‌ڕان وپشکنین، گه‌رانه به‌دوای نهێنییه‌کانی ژیانی په‌نابه‌ران له‌ئه‌ورپا به‌گشتی ودانیمارک به‌تایبه‌تی.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕینرێته‌وه کوردستان ! به‌ئاره‌زوو یان به‌زۆره ملێ هه‌ڵوێستت چۆن ده‌بێت ؟!
* ئاسۆ:خه‌ڵکی سلێمانی باری خێزانی سه‌ڵت ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی 7 حه‌وت ساڵ سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری گه‌رانه‌وه‌ی به‌زۆر بۆکوردستان گوتی (من ئه‌گه‌ر به‌زۆر بگه‌ڕینرێمه‌وه کوردستان دڵنیام که‌توشی چه‌ندین به‌دبه‌ختی ونه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بم من تازه لێره ڕاهاتووم به‌م ژیانه‌ی ئێره خۆش که‌یفم ئه‌شمه‌وێت هه‌ر له‌م غه‌ریبایه‌تی یه‌سه‌ر بنێمه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان سه‌پاندنی مه‌رگێکی تره،حوکمه‌تی هه‌رێم هیچمان بۆناکات چاره‌نوسی ئێمه‌وه‌ک چاره‌نوسی ئه‌و گه‌نجانه ده‌بێت که‌له‌وێ ژیانیکی نا ئاسوده ده‌بن به‌ڕێوه).
* کاروان: خه‌ڵکی ئاکرێ باری خێزانی سه‌ڵت ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی 6 شه‌ش ساڵ گوتی:من چه‌ند هه‌نگاوێکی باشم ناوه بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زعه، ته‌نها کێشه‌ی من( ئیقامه‌یه ) که به‌ڕاستی ئه‌م شته نیگه‌ران و دڵته‌نگم ده‌کات، حکومه‌تی دانیمارکی به‌چه‌ندین شێوازی ناشرین هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بێزارکردنی داوین به‌ڵام ئێمه‌هه‌تائێستا له‌ئاستیاندا خۆراگر بووین ،دانیمارک هه‌رجاره و به‌شێوازێک زه‌ختمان له‌سه‌رده‌کات جارێک به‌بڕینی ئه‌و پاره که‌مه‌ی که ده‌مانده‌نێ بۆ بژێوه‌ی جارێکی تربه‌دانی بۆکس فود له‌جیاتی پاره ،به‌م دوایانه‌ش ،کۆسپ خستنه‌سه‌رمان که‌به‌ئاره‌زووی خۆمان له‌ناو که‌مپا هاتوچۆ نه‌که‌ین ،ئه‌م که‌مپه هه‌مووی به کامێرای چاودێری ته‌نراوه نا‌توانیت ئازادانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت.
* مه‌هدی خه‌ڵکی شاری سلێمانی ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی 9 ساڵ من یه‌کێکم له‌وکه‌سانه‌ی که‌هه‌تا ئه‌مڕۆ وره‌م به‌رنه‌داوه ،هه‌میشه شه‌وان که‌ده‌خه‌وم به‌و خه‌یاڵه سه‌رئه‌نێمه‌وه که‌سبه‌ینێ له‌ده‌رگای ژوره‌که‌م ده‌رێت وپێم ده‌وترێت مژدانه‌مان به‌رێ حکومه‌ت ڕازی بوو(ئیقامه‌تان )بداتێ.
* مامۆستا(ع) مامۆستای زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی 6 ساڵ :پێش دوو ساڵ چۆم به پۆلیسم گوت ده‌مانه‌وێت خۆم وخێزانه‌که‌م بگه‌ڕێنه‌وه کوردستان و ڕازیم ئیمزا له‌سه‌ربڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به ئاره‌زوانه بکه‌م ،به‌ڵام دواجار له‌پاش مشتومڕێکی زۆر له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌م گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی که گه‌ڕانه‌وه بۆکوردستان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ، بۆیه هه‌ر زوو چومه‌وه بۆلای پۆلیس وپاشگه‌زبونه‌وه‌ی خۆمان ده‌ڕبڕی له‌و بڕیاره‌ی که‌دابوومان ،هۆی په‌شیمان بونه‌که‌مان زیاتر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که‌باوه‌ڕ ناکه‌ین جارێکی تر کوردستان باوه‌شی بۆ ئیمه بکاته‌وه، بۆیه ناچار له دوای گه‌ڵاڵه بوونی ئه‌م قه‌ناعه‌ته،خۆم وخێزانه‌که‌م خۆمان دایه‌ده‌ست چاوه‌ڕاوانی و چاره‌نوسێکی نادیار.
* سیروان خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی 8 ساڵ من هه‌موو که‌س و کارم له‌سویدن که‌هاتمه‌ده‌ره‌وه‌هه‌ربه‌نیازی سوید هاتبووم به‌ڵام له‌سه‌رسنور گیرام ومنیان گه‌ڕانده‌وه ئێره، ئیره‌ش مۆله‌تی مانوه‌مان ناده‌نێ ،چه‌ندین جاریش له‌گه‌ڵ خۆمدا دانیشتوم بیرم لێکردۆته‌وه ویستومه خۆم ڕزای بکه‌م که بگه‌ڕێمه‌وه بۆکوردستان به‌ڵام زاتی ئه‌وه‌ناکه‌م جارێکی تر یاری به‌چاره‌نوسی خۆم بکه‌م هه‌تا ئه‌مڕۆ باوه‌ڕم وایه که مانه‌وه‌م لێره‌له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆکوردستان پی باشتره.
خاچی سوری دانیمارکی
که‌مپه‌کانی نیشته‌جێ بوونی په‌ناهه‌نده‌له‌ژێر چاودێری خاچی سوری دانیمارکی وپۆلیسدایه
* کریستاین یه‌لسن krestyan yalsn کارمه‌ندی خاچی سوری دانیمارکی له‌کامپی ئاڤسترۆپ ،به‌زۆرهاته‌قسه‌کردن ،گوتی له‌سه‌روه‌زعی په‌نابه‌ران له‌کامپه‌که‌مان ئێمه‌بۆمان نییه‌هێج بۆچون و لێدوانێک بۆمیدیا بده‌ین،به‌ڵام من وه‌ک خۆم به‌ده‌ر له‌کارکردنم وه‌ک کارمه‌ندێکی خاچی سوری دانیمارکی خوازیارم ئه‌م شه‌ش سه‌دکه‌سه ئێراقی یه بێ مۆڵه‌ته مۆڵه‌تی په‌نابه‌ری یان پێ بدرێت چونکه ماوه‌یه‌کی زۆره‌چاوه‌ڕوانن،من یه‌کێک ئه‌ناسم له‌یه‌که‌م ڕۆژی کارکردنم له‌م کامپه ئه‌ویش هاتوه بۆ ئێره من واده‌چیت بۆ نۆساڵ له‌م که‌مپه کارده‌که‌م..نۆساڵ چاوه‌ڕوانی بۆ ئیقامه کاتێکی زۆره..!
* مالینایاکوبسن Malena yakobsn : پۆلیسی چاودێری کامپی سانت هۆڵم به‌م شیوه‌یه‌دوا،من فه‌رمانبه‌رێکی میریم ،من ناتوانم هیچ ڕایه‌ک ده‌ڕبڕم کێشه‌ی په‌نابه‌ری ئێراقی کێشه‌یه‌که په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی فه‌رمانڕه‌وا هه‌یه که‌من هیچ ڕۆڵێکی ئه‌وتۆی تیاتیانابینم .
ـ گوتم باشه‌ئه‌ی ڕات چی یه به‌م تابلۆیه‌ی که له‌زۆربه‌ی ڕێره‌وه‌کانی کامپه‌که هه‌ڵوسراوه؟
ـ گوتی کام تابلۆ !؟
ـ گوتم ئه‌وتابلۆیه‌ی که‌سه‌د سێوی سه‌وزی ئاڵ له‌خۆگرتوه و له‌ناوه‌ڕاستیشدا، سێوێکی گه‌نیوبه‌دی ده‌کرێت له‌خواره‌وه‌ش نوسراوه(سێوێکی گه‌نیو ئه‌توانێت سه‌د سێ‌و، وه‌ک خۆی خراپ و گه‌نیو بکات)، پێت وانیه ئه‌مه ده‌ڕبڕینێک بێت بۆئه‌وه‌ی که ئه‌م په‌نابه‌رانه ئه‌و سێوه گه‌نیوه بن که‌ده‌شێت له‌داهاتودا هه‌موو کۆمه‌ڵگای دانیمارکی پێ خراپ بکات ..؟
ـ که‌مێک وه‌ستاو گوتی ده‌زانم ده‌ته‌وێت قسه‌بکه‌م ،به‌ڵام من هه‌رسورم که‌هیچ نه‌ڵێم …ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌و تابلۆیه و هاوشێوه‌کانی گوزارشتێک نی یه بۆدژایه‌تی زیاتر ده‌ڕبڕینێکه بانگه‌شه‌یه‌که بۆئه‌وه‌ی که پێکه‌وه کاربکه‌ین نه‌هێڵین سێوێکی گه‌نیو سێوه‌کانی ترمان بۆ خراپ بکات مه‌رجیش نیه ئه‌و سێوه هه‌ر کورد بێت له‌ناو سێوه دانیمارکیه‌کانیش به سه‌دان سێوی خراپ ده‌بینین.
هه‌ڵوێستی کڵێسا‌ی دانیمارکی
کڵێسا‌ی دانیمارکی وه‌ک ده‌ربرینی ناڕه‌زای و هه‌لوێست نواندن به‌رامبه‌ربه‌سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی چه‌و‌ت و به‌دکاری حکومه‌تی دنیمارکی به‌رامبه‌ربه‌په‌ناهه‌نده‌ی ئێراقی له‌نوێترین هه‌لوێستی خۆیدا له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین خۆپیشاندان و یاداشتی ناره‌زای خۆیان به‌حکومه‌تی دانیمارکی داوه،به‌ڵام وه‌ڵامی حکومه‌تی دانیمارکی له‌سه‌رزاری (پیاکایسکۆ) سه‌رۆکی پارتی گه‌لی دانیمارکی وهاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ پارتی چه‌پی لیبراڵی ده‌سه‌ڵاتگری دانیمارکی له‌وه‌ڵامێکیدا بۆ ئه‌و ناره‌زای ده‌ڕبڕین وخۆپیشاندانانه‌ی پیاوانی ئاینی وکڵێسا له‌مه‌رسیاسه‌تی حوکمه‌ت ده‌رهه‌ق به‌په‌ناهه‌نده به‌م شێوه‌یه دواوه. ( قه‌شه‌و کڵێسا بۆی نیه خۆی له‌مه‌سه‌له و بڕیارێکی سیاسی وه‌ها چاره‌نوس سازی حوکمه‌ت خۆ هه‌ڵقورتێنێت ،باشتر وایه کڵیسا خه‌ریکی نوێژ و عیباده‌تی خۆی بێت و سه‌ری خۆی به‌و کێشانه نه‌ئێشێنێت)..
هه‌وڵه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی یارمه‌تیدانی په‌ناهه‌نده
کۆمه‌ڵه‌ی یارمه‌تی دانی په‌ناهه‌نده ڕێکخراوێکی نا حکومی دانیمارکییه له بواری یارمه‌تی دان و ڕێ نیشاندانی په‌ناهه‌نده‌دا کار ده‌کات. یه‌کێکه له‌و ڕێکخراوه چالاکانه‌ی که به‌چه‌ندین شیواز هه‌وڵی داوه کار بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی حکومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌په‌ناهه‌نده به‌گشتی و ئێراقی وکورد به‌تایبه‌ت بدات، به‌ڵام پێ ده‌چێت هیچی ئه‌م هه‌وڵانه تائێستا سه‌رکه‌وتنیان به‌خۆ نه‌بینیبێت ، تازه‌ترین هه‌وڵیشیان پێشنیار و داواکاری ئه‌م ڕێکخراوه بوو له‌حکومه‌ت که جارێکی تر به‌که‌ێسی په‌ناهه‌نده کورده‌کان بچێته‌وه و چاوی پێ بخشینرێته‌وه‌و شانسی دانی مۆڵه‌تی په‌نابه‌رییان پێ بدرێت ،له‌م باره‌یه‌وه وته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌که‌ڕایگه‌یاند که‌ئه‌وان له‌ماوه‌ی ڕابڕدوودا نامه‌یان بۆ زۆربه‌ی په‌ناهه‌نده‌کان ناردوه بۆ پڕکردنی فۆڕمی ڕازی بوون بۆ چاوپێخشاندن به‌کێسه‌کان وزۆربه‌ی په‌ناهه‌نده‌کان ئه‌م فۆڕمانه‌یان پڕکردۆته‌وه،به‌ڵام هه‌تا ئێستا وه‌ڵامێکی دروستیان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه پێ نه‌گه‌یشته‌وه که‌قایل بن به‌و پێشنیاره‌ی ڕێکخراوی یارمه‌تیدانی په‌ناهه‌نده. و پێ ناچیت هه‌روا به‌ئاسانی ئه‌م پێشنیاره‌یان قبوڵ بکرێت.
بۆچونی به‌ڕیوبه‌ریه‌تی په‌ناهنده‌ی دانیمارکی خێزانێک له‌که‌مپدا
فه‌رمانبه‌ریک له به‌ڕیوبه‌ریه‌تی په‌ناهه‌نده‌ی دانیمارکی که‌نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات له‌مه‌ر سیاسه‌تی به‌ڕیوبه‌ریه‌تی یه‌که‌یان ده‌رهه‌ق به په‌ناهه‌نده‌به‌م شیوه‌یه‌دوا.وگوتی:من تێناگه‌م کورده‌کان بۆچی پاسپۆرتێکی ئێراقی په‌یدا ناکه‌ن وبچنه وڵاتێکی تر من دڵنیایان ده‌که‌م ئه‌م کوردانه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت دانیمارک به‌جێ بهێڵن و ڕوو بکه‌نه وڵاتێکی تری ئه‌ورپا(سوید) بۆنمونه ئێمه په‌نجه‌مۆریان ئاشکرا ناکه‌ین ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌رسنوره‌کان گیران ئه‌وا ده‌بێت ئێمه به‌ناچاری به‌پێ ڕێکه‌وتن نامه‌ی دبلن پێشوازیان لێبکه‌ین،ئاگاداربه به‌هه‌ڵه‌له‌قسه‌کانم تێنه‌گه‌یت پێشوازی کردن مانای مافی دانی په‌نابه‌ریه‌تی ناگه‌ینێت خۆشت ئه‌زانیت ڕێکه‌وتن نامه‌ی دبلن دانیمارک ئیمزای له‌سه‌رکردوه و ناتوانێت لێی پاشگه‌ز بێته‌وه.پاشان ئه‌م ژماره‌یه‌ی که‌ئیستا لای تۆبه600 ئێراقی تۆمارکراوه و له‌وژماره‌یه‌ش وه‌ک خۆت ده‌ڵێت 230 کوردی تیایه‌پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر5000 پێنج هه‌زارکه‌س بوه،ئه‌گه‌ر ڕێمان له‌هاتنیان نه‌گرتایه وهه‌رکه‌سێک بهاتایه‌و بمانگوتایه فه‌رموو مۆله‌تی مانه‌وه ئه‌م ژماره‌یه ئه‌مڕۆ ده‌بوه 30000 سی هه‌زار په‌ناهه‌نده ئه‌مه‌ش له‌توانای وڵاتێکی بچوکی وه‌ک دانیمارکی پینج ملیۆن هاوڵاتی نییه.هیوادارم لێم تێبگه‌یت.ئێمه‌ئه‌زانین زۆری ئه‌وخه‌ڵکه‌ی که له‌کوردستانه‌وه هه‌ڵهاتوه،کێشه‌ی سیاسی نییه،ئه‌م قسه‌یه‌له‌خۆمانه‌ونایکه‌ین دووپارته‌سه‌ره‌کییه‌که‌ی کوردستان (یه‌کێتی وپارتی)له‌ساڵی 2000 وه ڕاپۆرتی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی کوردستان‌مان بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ن ده‌شێت تاک وته‌را له‌ناویاندا کێشه‌ی هه‌بێت ئه‌وانیش به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێرێن ،ئه‌و تاک وته‌رایه‌بۆته قوربانی ئه‌وزۆره‌بێ شوماره، کێشه‌که له‌ده‌ستی ئێمه‌دانی یه،له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دایه،ئێمه چه‌ندنین پێشنیار‌و ئامۆژگاریمان به حکومه‌تی کوردی داوه به‌ڵام ئه‌وان هیچیان لاپه‌سه‌ند نه‌بوو ه،روونترکاریان پێ نه‌کردوه.
به‌رله‌وه‌ی نوسینگه‌که‌ی به‌جێ بهێڵم پێم گوت دوو وێنه‌ی شاری هه‌ولێرو سڵێمانی م له‌سه‌رمێزی ژوره‌که‌ت به‌دی کرد ،له‌ڕاستی له‌لایه‌ک دڵخۆشکه‌رو له‌لایه‌ک جێگه‌ی پرسیار،ئه‌توانم پرسیاربکه‌م ئه‌م دوو وێنه‌یه‌چی ده‌گه‌ێنێت؟ خۆشه‌وستی شاره‌کانی کوردستانه‌یان شتی تر!
ـ وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه له‌ڕاستیدا ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ونه‌خشه‌ی کوردستانیش که‌به‌گه‌وره‌ی له‌دۆڵابه‌کاندا هه‌ڵگیراوه نیشاندانێکی تره به‌په‌نابه‌ری کورد که ئێوه وڵاتێکتان هه‌یه گه‌لێ جوان وقه‌شه‌نگه،به‌رله‌وه‌ی تۆ هیچمان پێ بڵێت ئێمه زۆر له‌باره‌یه‌وه ده‌زانین ..!
ـ مه‌به‌ستت له‌شت زانین ،به‌ستنه‌وه‌ی ڕیاگکانی درۆکردنه؟
ـ نه‌خێر به‌ئاگاهێنانه‌وه‌یه،ئێمه‌له‌دانیمارک به‌پێی یاسا کار ده‌که‌ین یاسا پێمان ده‌ڵیت که‌بۆمان نی یه‌که‌س بترسینین ،یاخود به‌درۆی بخه‌ینه‌وه به‌ڵام بۆمان هه‌یه به‌ئاگای بهێنینه‌وه.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان وکێشه‌ی په‌ناهنده‌ی ئێراقی
له‌ڕیگه‌ی ڕاپۆرتی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان که‌جاران تاساڵی 1999له‌لایه‌ن حکومه‌تی دانیمارکی پشتی پێ ده‌به‌سترا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی په‌نابه‌ران ودانی مۆڵه‌ت یان ڕه‌تکرنه‌وه‌ی داواکاری مۆڵه‌تنامه‌ی مانه‌وه(ئیقامه)،به‌م دوای یه هیچی ئه‌م ڕاپۆرتانه کار له‌هه‌ڵوێستی ره‌قی حکومه‌ت ناکات ،له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر جاران بارودۆخی ئێراق به‌گشتی و کوردستان به‌ئارام وه‌سف کردبێت ئه‌مرۆ ئه‌و ڕاپۆرتانه،زۆریان باس له‌بارودۆخێکی نائارم ده‌که‌ن له‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندیک له‌ڕاپۆرته‌کان ڕاسپارده‌ی ئه‌وه ده‌کات هیچ وڵاتێک که‌ئیمزای له‌سه‌رڕیکه‌وتن نامه‌ی جنیف کردبێت نابێت په‌نابه‌ری ئیراقی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی بگره له‌نزیکترین ده‌رفه‌تدا ده‌بێت مافی مانه‌وه‌وپه‌نابه‌ری مرۆیی یان پێ بدات.که‌چی له‌جێ ئه‌وه‌ی دانیمارک کار به‌وڕاسپاراده نێو ده‌وڵه‌تی یه‌بکات ،به‌پێچه‌وانه‌وه،هه‌لوێستیکی تر بۆ بۆچون و ڕاپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان هه‌یه دواین هه‌ڵوێستی حکومه‌ت له‌مه‌رئه‌وهه‌موو ڕاپۆرتانه له‌سه‌رزاری (پیاکایاسکۆ) pjyakayasko سه‌رۆکی پارتی گه‌لی دانیمارک به‌م شیوه‌یه‌بوه..
به‌ڕای ئێمه، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ی په‌نابه‌رانی ئێراقی له‌م سات و ئانه‌دا ئه‌وه‌یه که دانیمارک وئه‌وروپا سه‌رجه‌م په‌نابه‌ره ئێراقیه‌کان بنێرێته‌وه ناوچه‌یه‌کی ئارام (کوردستان )بۆنمونه، له‌وێ حکومه‌تی دانیمارکی ،به‌هاوکاری ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئۆردوگایان بۆ بکاته‌وه‌و چاودێری یان بکات،و له‌ژێر به‌یداخی خاچی سوری دانیمارکی ژیانیان بپارێزێت.
هه‌مووپه‌نابه‌رێک 200 دۆلاری هه‌یه..؟!
بڕی ئه‌وپاره‌یه‌ی که‌ده‌درێت به‌په‌نابه‌ر624 کڕۆنی دانیمارکی یه‌که‌دووهه‌فته‌جارێک پێێان ده‌درێت کۆی گشتی ئه‌و یارمه‌تیدانه ده‌کاته200 دۆلاری ئه‌مریکی ،ئه‌م بره پاره‌یه‌ش بۆهه‌موو په‌ناهه‌نده‌یه‌ک نییه،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌بڕیاری ده‌رکردناین دراوه(بڕیاری جێهێشتنی یه‌کجاره‌کی دانیمارک) هێندێکیان له‌جیاتی پارهbox fod بۆکس فود وه‌رده‌گرن ،که ئه‌مه‌ش واده‌کات باری گوزه‌رانی په‌ناهه‌نده‌هێنده‌ی ترگران بێت،به‌تایبه‌ت بۆئه‌وانه‌ی که‌چه‌ند ساڵێکه چاوه‌ڕوانن خۆ ئه‌گه‌ر په‌ناهه‌نده جگه‌رکێش بێت ئه‌وا ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شی 20 ڕۆژی جگه‌ره‌کێشان ده‌کات،ئه‌ی باشه‌چۆن ده‌ژین ؟ له‌پاش گه‌ڕان وپشکنین بۆمان ده‌رکه‌وت که‌په‌نابه‌رانی کورد‌و ئێراقی ومیله‌ته‌کانی تریش سه‌رجه‌میان له‌دانیمارک (کاری ره‌ش) واته کارکردن به‌بێ مۆڵه‌تی یاسایی ده‌که‌ن وبڕی پاره‌ی ده‌سکه‌وتو له‌ئه‌نجامی کارکردنی نایاسایی نزیکه‌ی 1500 ـ2000 دۆلاره له‌مانگێکدا.ئه‌م ده‌سکه‌وته ئه‌گه‌ر نه‌بوایه ئه‌و ژماره که‌مه‌ی که‌ماوه‌ش نه‌ده‌ما.زۆربه‌ی په‌نابه‌ره بێ مۆڵه‌ته‌کان له‌چێشتخانه‌کانی (پیتزا)و(فڕنی سه‌موون)کار ده‌که‌ن کرێی کرێکاری ڕه‌ش وه‌ک خۆیان باسی ده‌که‌ن له‌پایته‌ختی دانیمارک کۆبنهاگن له‌چاو شاره‌کانی تر زیاتره.
که‌مکردنه‌وه‌ی که‌مپه‌کان.
له‌ساڵی2000وه‌دانیمارک،له‌به‌رنامه‌یه‌کی درێژ خایه‌ندا هه‌وڵی که‌م کردنه‌وه‌ی ئۆردوگاکانی( که‌مپ ) ی پێشاوازی کردن له په‌ناهه‌نده داوه، تاراده‌یه‌کی زۆریش له‌و هه‌وڵ و پلانه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا جاران نزیکه‌ی چل 40 ئۆردوگای په‌نابه‌ر له‌دانیمارک به‌درێژای وڵاتدابه‌دی ئه‌کرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و ژماره‌یه که‌م کراوه‌ته‌وه بۆ ته‌نها 6 ئۆردوگا که ئه‌وانیش که‌مپی(سانت هۆڵم ،ئاڤسترۆپ ،فاسن ،یه‌لین ،کونگ لیدنین،گریبسکۆڤ)هه‌موو که‌مپێک نزیکه‌ی 600 تا 700 که‌س له‌خۆده‌گرێت ، په‌نابه‌ران بۆ وه‌رگرتنی پیتاک ده‌بێت دوو هه‌فته جارێک له‌نوسینگه‌ی پۆلیسی که‌مپ ( ئاماده‌بوونی خۆیان نیشان بده‌ن) که‌ئه‌مان هێشتا له‌وڵاتن ودانیمارکیان به‌جێ نه‌هێشتوه،ئه‌مڕۆ له‌ناو په‌نابه‌راندا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که گوایه حکومه‌ت بڕیاری داوه له‌هه‌فته‌یکدا هه‌موو په‌نابه‌رێک ده‌بێت دووتاسێ جار(ئاماده‌بوون) ئیمزابکات ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دانیمارک دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆری خستۆته دڵی په‌نابه‌رانه‌وه وپێیان وایه ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ستپێکی جه‌وله‌یه‌کی تره بۆخراپتر بوونی بارودۆخی مانه‌وه‌یان له‌دانیمارک. کاتی چاوه‌ڕوانی بێ وه‌ڵام یه‌کیک بوو له‌و خاڵه گرنگ وره‌گه‌زه سه‌رکیانه‌ی که‌بوه‌هۆی که‌م بونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران و داخستنی (که‌مپه‌کان) له‌دانیمارکدا، زۆربه‌ی ئه‌وپه‌نابه‌رانه ڕوویان کرده وڵاتانی (نه‌رویج، به‌ریتانیا ، ئه‌ڵمانیا ) یان ئه‌و وڵاته‌ی که‌پێشتر لێوه‌ی هاتبوون نمونه‌ی په‌نابه‌ره کورده‌کانی هۆڵه‌ندا.هه‌روه‌ها دانیمارک له‌ساڵی 2003 وه له‌گه‌ڵ که‌وتنی سه‌دام زیاتر له 1800 په‌نابه‌ری کوردی به ئاره‌زووی خۆی گه‌ڕاندۆته‌وه کوردستان ،زۆربه‌ی ئه‌و گه‌ڕاوانه له‌و که‌سانه بوون که خێزانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵیکی زۆر به‌جێهێشت بوو ، دواجار نه‌یانتوانی له‌وه‌زیاتر چاوه‌ڕێ نادیاربن.
ده‌سه‌لاتی کوردی له‌پشتی په‌رده‌وه موزایه‌ده‌ی به‌سه‌ر چاره‌نوسی په‌نابه‌رانی کورد له دانیمارک کردوه.؟
ئه‌وپاسه‌ی که‌په‌نابه‌ران ده‌گوێزێته‌وه.
ئه‌وکاته‌ی که‌هه‌موو میدیای کوردی سه‌رقاڵی لێکدانه‌وه‌ی باشه‌و خراپه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی (بیکه‌رهامڵتۆن) بوون دانیمارک به‌ڕیکه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی خه‌ریکی تاوتۆکردن و ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت بوون بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی کوردستان و ئه‌گه‌ری گه‌راندنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ کوردستان.
حکومه‌تی دانیمارکی به‌هاوکاری وبه‌ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان،(له‌شێوه‌ی کارێکی مافیایدا) له‌کۆتای مانگی جانیوه‌ری ئه‌م ساڵدا11 که‌س له‌و په‌نابه‌ره کورده بێ مۆڵه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای حکومی ولێژنه‌یه‌ک پسپۆڕ و شاره‌زا له‌بواری مامه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ مه‌له‌فی په‌نابه‌رانی ئێراقی بۆماوه‌ی 15 ڕۆژ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی سه‌ردانی کوردستانیان کردوه، پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه دانیمارک …ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی دانیمارکی به‌یاوه‌ری 11 که‌س له‌وپه‌نابه‌ربێ مۆڵه‌تو بێ پاسپۆرته بۆئه‌وه بوه ڕاپۆرتێک ئاماده‌که‌ن له‌سه‌رپرسیاری ئه‌وه‌ی داخۆئه‌گه‌رئه‌م په‌نابه‌رانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه کوردستان ده‌توانن جارێکی ترله‌کوردستان، به ئاسوده‌ی وبه‌ئارامی بژین یاخود ناتوانن ،ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی سه‌رنجه، میدیای کوردی به‌هیچ شیوه‌یه‌ک ئاگاداری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌نهێنی ئه‌م وه‌فده نه‌بوه، له‌کاتێکدا له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی وه‌فده‌که بۆدانیمارک هه‌موو میدیای دانیمارکی باسی له ئامانج و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی کوردستان ئه‌که‌ن ئه‌و یانزه که‌سه زۆر به‌یان خه‌ڵکی شاری سلیمانی و هه‌ولێر بوون به‌شێکی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌ئوتێل (زه‌یتونه‌ی) شاری هه‌ولێر میوانداری کراون،له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی شاندی دانیمارکی به‌یاوه‌ری په‌نابه‌ره‌کورده‌کان بۆکوردستان چاویان به‌چه‌ندین به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداری کوردی که‌وتوه، له‌ناویاندا (سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان) عه‌دنان موفتی و وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم ئیداره‌ی هه‌ولێر،سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌گفتوگۆکانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و یازده‌که‌سه‌و وه‌فده‌که گوتویه‌تی (که‌س ئه‌مانه‌ی به‌زۆرنه‌ناردۆته ئه‌وروپا ئه‌مانه هه‌مووی به‌ئاره‌زووی خۆی ڕۆیشتوه، ئیستاش ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو ده‌که‌ن بابه‌خێربێن سه‌رچاو…) هه‌روه‌ها ڕووی ده‌می کردۆته ئه‌ویازده که‌سه‌و گوتویه‌تی (ئێوه‌خۆتان ڕۆیشتون که‌دێنه‌وه‌ش که‌یفی خۆتانه)
که‌ریم سنجاری به‌وه‌فده‌که‌ی ڕاگه‌یاندوه،که‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌بڕیاری گه‌رانه‌وه‌ی به‌زۆری ئه‌م په‌نابه‌رانه فڕۆکه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازیان لێ ناکات ،وناهێڵێت فرۆکه‌که بنیشێته‌وه،به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا به‌وه‌رگێری تایبه‌تی وه‌فدی ناوبراو گوتوه،ئه‌مه‌وێت چه‌ندقسه‌یه‌ک بکه‌م به‌ڵام وه‌ری مه‌گێڕه بۆدانیمارکیه‌کان( من ئامۆژگاریان ده‌که‌م بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان) ناوبراو که‌هێشتا قسه‌کانی ته‌واو نه‌کرد بوو سه‌رۆکی وه‌فدی دانیمارکی پرسیاری له‌وه‌رگێڕه‌که کردوه که‌چی گوتوه وه‌رگێره‌که گوتویه‌تی هیچی نه‌گوت قسه‌کانی درێژه‌پێدا..؟!ئه‌م چه‌ندوته‌یه‌ی وه‌زیری ناوخۆ بۆته‌جێی پرسیار و سه‌رنج له‌لای دانیمارکیه‌کان وبه‌دوای شیکردنه‌وه‌یدان.به‌تایبه‌ت دانیمارک دێکۆمێنتێکی ده‌سکه‌وتوه له‌سه‌ر ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌کی نهێنی مۆرکراو له‌نێوان حکومه‌تی به‌ریتانی وحکومه‌تی هه‌رێم که له‌ساڵی 2005 دامۆرکراوه تیایدا ڕازی بوونی حکومه‌تی هه‌رێم نیشان ئه‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌کان به‌زۆر بۆکوردستان له‌ڕێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر. شایه‌نی باسه دانیمارک پێشتر له چه‌ندین هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ڕیگه‌ی تورکیاـ “ئیبراهیم خه‌لیل” شکستی خواردوه.
له‌کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م ڕاپۆرته زۆر داوام له‌و یازده که‌سه کرد لێدوانێک له‌و باره‌یه‌وه بدات تا دواتر به‌زه‌حمه‌تیه‌کی زۆره و به‌هه‌زار فه‌لاکه‌ت یه‌کێکیانم هاته‌قسه که‌ناوی ( ڕ ) ولێره ناوی خۆی گۆڕیوه بۆسامی وخه‌ڵکی کۆیه‌یه .به‌ر له‌وه‌ی سامیمان ده‌ست بکه‌وێت هاوڕێکانی سامی به‌ده‌م گه‌ڕان به‌دوای ژماره ته‌له‌فونیدا گوتیان سامی له‌دوای ئه‌وه‌ی که گه‌راوه‌ته‌وه له‌کوردستان زۆڕ گۆڕاوه سه‌دو هه‌شتاده‌رجه فه‌رقی کردوه وه‌ک ئه‌وان باسیان کرد گوتیان ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی که‌سامییان ناسیوه‌که‌سیکی خواناسی نوێژکه‌ری موسوڵمان بوه‌که‌چی له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌کوردستان ئه‌مانه‌ی هیچی نه‌ماوه و هه‌مووی گۆڕاوه ئیستا نه‌ڕێش نه‌نوێژ نه‌عیباده‌ت جارجاریش له‌گه‌ڵماندا فێر بوه دێت بۆدیسکۆ.
سامی مان ده‌سکه‌وه‌ت پێده‌چو هێنده ئاره‌زووی قسه‌کردنی نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وسه‌ردانه هێنده نه‌بێت به‌ده‌نگێکی پڕ له‌حه‌ماسی قورگ وشک بوو گوتی:من پێشتر له‌چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ که‌ناڵی 2ی دانیمارکیدا ڕامگه‌یاندوه ئیستاش بۆ ئێوه‌ی دوپات ده‌که‌مه‌وه، که چوومه کوردستان و ئه‌و وه‌زعه‌م بینی به‌یه‌کجاری بڕیارم دا نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆکوردستان من به‌م سه‌فه‌ره بۆم ده‌رکه‌وت هیچم له‌کوردستان نه‌ماوه تابۆی بگه‌ڕێمه‌وه، ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه له‌وێش به‌زیندووی بۆن مردوی لێدێت.
ـ لیژنه‌ی ناوبراو له‌ئه‌نجامی ئه‌وسه‌ردانه‌ی بۆکوردستان کۆمه‌ڵێک،سه‌رنج و ڕاسپارده‌ی خستۆته به‌رده‌م لیژنه‌ی تایبه‌ت به بارودۆخی په‌ناهه‌نده له‌په‌رله‌مانی دانیمارکی وه‌ک به‌رچاوڕونیه‌ک بۆهه‌ربڕیارێک که‌له‌ئاینده‌دا بۆسه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌درێت له‌یه‌کێک له‌خاڵه گرنگه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوه،ئارامی کوردستان به‌ته‌نهابه‌س نی یه‌بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م په‌ناهه‌ندانه، چه‌ندین هۆوفاکته‌ری ترهه‌ن وامان لێده‌کات که بڵێن گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه به‌زۆر کارێکی خڕاپه، و پێویستی به بیرکردنێکی قوڵتر هه‌یه.
ـ هه‌روه‌ها له‌خاڵێکی تردا هاتوه : ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌نابه‌رانه بگه‌رێنه‌وه ده‌بێت له‌سفره‌وه ده‌ست پێبکه‌ن هیچ پێداویستیه‌کی سه‌رتای و ژێر خانێکیان نیه بۆ هه‌ڵکردن وپێکه‌وه ژیان له‌و کۆمه‌ڵگایه، ئه‌مان خۆیان به میوان ئه‌زانن نه‌ک به‌خاوه‌ن ماڵ بۆیه ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێنرێنه‌وه ئه‌بێت یه‌که‌م شت که‌بیری لێبکرێته‌وه دۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌تی گونجاوه بۆچۆنیه‌تی تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه به‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌ست ئه‌که‌ن نامۆن تیایدا.
ـ له‌سه‌رزاری په‌نابه‌ره‌کانی تریش په‌ندێکی کوردی هه‌میشه گوتراو دوپاتده‌که‌نه‌وه ئێمه‌ئه‌وبونه‌وه‌رانه‌ین که‌کورد وه‌ته‌نی له‌هه‌ردوو جه‌ژنه‌که بووین..!؟. که‌چوینه‌وه‌هه‌ستمان ئه‌کردده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌یه‌وێت پاشقولمان لێ بگرێت ونه‌یه‌وێت ڕاستییه‌کان له‌به‌رده‌م دانیمارکییه‌کان بدرکێنرێت.پێچوپه‌نای زۆریان له‌گه‌ڵ ئه‌کردین.ئێمه له‌وه ئه‌ترساین دانیمارک درۆمان له‌گه‌ڵدا بکات و نه‌مانگه‌ڕێنێته‌وه، چونکه ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی نایاسای له فرۆکه‌خانه‌یه‌کی نه‌ناسراو سواری ته‌یاره بووین هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی سه‌فه‌رمان پێ نه‌بوو. هه‌رباش بوو نه‌فرۆشراینه‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندی دار.
ـ ناونیشانی بابه‌ت . ئه‌وان چاوه‌ڕێی ناماقوڵ تر نین ! ئه‌وان پێشبینی خراپتر ده‌که‌ن گوته‌ی( شا‌رلوت دیلۆ ) له کتێبی مێژوویه‌کی ژیا‌و بۆنه‌وه‌کانتانی بگێرنه‌وه لاپه‌ر . 48
ـ دانیمارک له‌ساڵی 1992 دا دوو کوردی گه‌ڕاندۆته‌وه کوردستان ،یه‌کێکیان به‌هۆی دوژمنایه‌تیه‌وه له‌کوردستان کوژراوه، ئه‌وه‌ی تریان پاش ماوه‌یه‌ک هاتۆته ده‌روه ئه‌مجاره ڕووی کردۆته هۆڵه‌ندا ئیستا له‌هۆله‌ندایه‌و په‌نابه‌ری سیاسی یه‌له‌و وڵاته
ـ که‌مپه‌کانی دانیمارک به‌شیکیان پێشتر سه‌ربازگه‌ی سه‌ربازی بوون دواتر کراون به‌ئۆردوگا،له‌کاتی زۆربوونی ژماری په‌نابه‌ران ،بێ گوێدانه پره‌نسیپی پێکه‌وه‌ژیان وپێکه‌وه گونجان په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌مه‌کی له‌ژوره‌کاندا تێکه‌ڵ ده‌کرێن،زۆرجار ڕوو ده‌دات ئه‌فغانی وفارس وعه‌ره‌ب وکوردێک له‌ژورێکدا پێکه‌وه‌بژین. تاقه‌پاساوبۆئه‌م جۆره‌تێکه‌ڵاوکردنه نه‌بوونی جێگایه.
ـ وه‌رزی به‌هار وه‌رزی قه‌ره‌باڵغی ده‌رکه‌وتنی په‌نابه‌رانه له‌دانیمارک، هه‌ر په‌نابه‌رێک به‌بێ ناسنامه‌ی ناساندن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بگیرێت ،پۆلیس بۆی هه‌یه بۆماوه‌ی چل ڕۆژ له‌زینداندا بیهێڵێته‌وه پاشان ته‌سلیم به کامپی په‌ناهه‌نده‌ی بکات.
ـ دانیمارک له‌ساڵی 2000 دابڕیاری دانی مۆله‌تی په‌نابه‌ری به300 کورددا به‌ڵام ئه‌م بڕیاره ئه‌وانه‌ی نه‌گرته‌وه که‌له‌دوای مانگی سێپتێمبه‌ری 1998 ڕویانکردۆته ئه‌وڵاته.به بیانوی ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتن نامه‌ی واشنتۆن ی لایه‌نه‌به‌شه‌رهاتوه‌کان له‌وبه‌رواره‌به‌دواوه‌ئیمزاکراوه
ـ که‌مپه‌کانی دانیمارک له‌سه‌ربنچینه‌ی (فارگۆنه‌کانی ) زه‌مانی هیتله‌ر دوور له‌تێکه‌ڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی وژیانی ئاسایی بونیادنراون، ئه‌م په‌راوێزکردنه و نه‌هێشتنی تێکه‌ڵ بوونی خه‌ڵکی که‌مپ وپه‌ناهه‌نده به‌خه‌ڵکی دانیمارکی،شێوازێکی تری به‌دکاری سیاسه‌تی حکومه‌تی دانیمارکی نیشان ئه‌دات. ده‌رهه‌ق به‌په‌ناهه‌نده هه‌رکه‌مپێک له‌وکامپانه‌لانی که‌م 50 کیلۆمه‌تر له‌شاری گه‌وره دوره‌و 15 کیلۆمه‌تریش له نزیکترین بازار و سوپه‌رمارکێتی بچوک.
ـ له‌ساڵی 2003 دابۆماوه‌ی یه‌ک ساڵ حکومه‌تی دانیمارکی بۆ هه‌ر په‌نابه‌رێکی کورد که بیویستایه به‌ئاره‌زووی خۆی بگه‌ڕیته‌وه بڕی 3000 سێ هه‌زاردۆلاری ده‌داێ وه‌ک یارمه‌تیدانێک بۆ ده‌ستپێکردن به‌ژیانه‌وه له‌کوردستان.دواتر ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌بڕیاری په‌رله‌مان ڕاگیرا.
ـ ڕۆژی پێنج شه‌مموان له‌سه‌ری دووهه‌فته‌دا کامپه‌کان پر ده‌بێت له‌په‌نابه‌ر، ڕۆژانی ئاسایی که‌مپه‌کان جمجوڵیکی که‌م وژماره‌یه‌کی که‌م له‌په‌نابه‌ری تایبه‌دی ده‌کریت به‌دوای ئیمزاکردن خۆ ناونوسکردن (غیابات) له‌ڕۆژی پێنج شه‌موان که‌س نازانێت ئه‌وپه‌نابه‌رانه بۆکوێ ده‌چن
ـ له‌وشه‌ش که‌مپه ی که‌ئیستاماون 1که‌مپێک تایبه‌ته‌به ئه‌وانه‌ی خوارته‌مه‌ن هه‌ژده‌ساڵن له‌گه‌ڵ 1که‌مپێک بۆئه‌وانه‌ی که‌باری ده‌رونیان شێواوه.
پرسیارێک هه‌یه بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه، ئه‌م یازده‌که‌سه چۆن بێ مۆڵه‌ت و پاسپۆرت چونه کوردستان و هاتنه‌وه.ئه‌م کاره له‌نه‌ریتی هیچ وڵاتێکی دیموکرات خواز به‌دی ناکرێت به‌نهێنی کارێک بکه‌یت له‌کار وڕێکه‌وتنی دووی مافیا بچێت.
شوێنی بلاوکراو :
گۆڤاری لڤین ژماره 52 ده‌رچوی 15ی مای 2007 دا بڵاوبۆته‌وه لاپه‌ره ( 42ـ 44)
ماڵپه‌ڕی کڵاورۆژنه 22 ی مای 2007
ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان 24 ی مای 2007
ماڵپه‌ڕی بۆ پێشه‌وه 23 ی مای 2007