له‌نێوان ” کاترین ” و ” لاکیشمیبای “
له‌بیره‌وه‌ری هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابڕدوو دروست ساڵی 1987 ئه‌و کات ئێراق له شه‌ڕێکی خوێناوی دابوو له‌گه‌ڵ ئێران . هاوسات جه‌لاده‌کانی سه‌دام له‌پاش کیمیابارانی هه‌ڵبجه ده‌ستیان کردبوو به ڕوخاندنی گوند و سوتاندنی شاره‌دێکان ، ئه‌نفالکردنی منداڵ ، ژن ، پیر و په‌که‌وته‌کان ، ڕاونان و کوشتنی گه‌نج و مێردمنداڵی کورد تا ده‌هات ڕوو له‌هه‌ڵکشان بوو ، له‌پڕ بێ هۆشداری دانی پیش وه‌خت ته‌له‌ڤزیۆنی ئێراق که‌تاقه که‌ناڵی مێدیای بینراوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جیلی ئێمه بوو جگه له‌په‌خشکردنی وێنه قێزوه‌ن و نامرۆییه‌کانی جه‌نگ ” صور من المعرکة ” و سه‌رکه‌وتنه درۆکانی قادسیه‌ی سه‌دام که‌وته په‌خشکردنی درامای ئه‌مریکی And The Beast Beauty که دواتر به ” الحسنا‌ء و الوحش” ناوبانگی ده‌رکرد . ئاخر سه‌یر بوو چۆن له‌وکاته‌دا به‌بیر ئه‌قڵی به‌عسی داپڵۆسێنه‌ر ومیدیاکارانیان هاتوه درامایه‌کی ئه‌مریکی تاڕاده‌یک ڕۆمانسی په‌خش بکه‌ن که ته‌واو له‌دژی ره‌فتارو کرده‌وی ده‌وڵه‌تداریان بێت . کاترین و ڤینسنت له‌ناوخه‌ڵکدا گه‌لێک به‌ناوبانگ بون تاوای لێهات له نیوانی 1988- 1989 له‌سلێمانی و هه‌ولێر پۆسته‌ر و وێنه‌ی ئه‌و دوو کاره‌کته‌ره ” کاترین و ڤینسنت” زۆر فرۆشترین وێنه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه بێت ، ڕه‌نگبێت زێده‌ڕه‌وی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم به‌هه‌ند وێنه‌ی سه‌دام وێنه‌ی ئه‌وانیش له‌ماڵاندا هه‌بووبێت .
Brauty And The Beast له نواندنی لیندا هامڵتۆن که ڕۆڵی ” کاترین” ی ده‌بینی و ڕۆن پێرلمان که رۆڵی ” ڤینسنت” ی ده‌بینی ڕوداوه‌کانی له شاری نییۆرکی ئه‌مریکا بوو پێشه‌کی دراماکه گه‌لێ مانابه‌خش بوو که گوزارشتی له ناوه‌ڕۆکی دراماکه ده‌کرد به کاترین ده‌ستی پێده‌کرد ئه‌و ده‌یگوت :
ئه‌وله‌شوێنێکی نهێنیه‌وه‌دێت…دورله‌ڕێـــــــــگاوبانه‌کانی شار
خۆی شاردۆته‌وه‌له‌ڕێبواران،له‌نامۆکان..پاکه‌له‌رک وئازاردان
منی برده‌ئه‌وێندره‌ێ………….بۆئه‌وه‌ی ژیانم ڕزگاربـــکات
ئێستاش بۆهه‌رکوێیه‌ک ده‌چم له‌گه‌ڵمدایه‌به‌ڕۆح وبه‌گیــان
چۆنکه ئه‌وه‌ی که‌له‌به‌ینماندایه‌په‌یمانێکه‌به‌هێزترله‌هاوڕێیه‌تی
،به‌هێزترله‌خۆشه‌ویستی ..هه‌رچه‌نده‌ناشتوانین به‌یه‌که‌وه‌بین
به‌ڵام هه‌رگیزله‌یه‌ک جیانابینه‌وه…جیانابینه‌وه
کاترین بۆ ڤنسنت له‌درامای شاجوان ودێوه‌که
ئه‌مه‌جیهانیه‌تی له‌وساته‌ی که‌ئه‌وم تیــــــــــــــــــــــادی
دڵی جۆش دام ،به‌جوانی و ،گه‌رمی ،وئازایه‌تییه‌که‌ی
له‌وساته‌وه‌خته‌وه‌بۆم ده‌رکه‌وت ،ئێستاش له‌جاران زیاتر
ژیانم ده‌گۆڕێت …ژیانم ده‌گۆڕێت …
.ڤنسنت بۆکاترین
ڤینسنت که له‌به‌رگی مرۆڤ وروخساری شێردایه له تونێله نه‌زانرا‌و و نه‌بینراوه‌کانی ژێر نییۆرک ده‌ژیا ، ئه‌وتونێلانه‌ی که‌به ده‌رگای ئاسنی هاوشێوه‌ی ده‌گاری زیندانه‌کان تنراوه ، که هیچ کام له مرۆڤه‌کانی سه‌رزه‌مین ناتوانن ئه‌و شوێنه نهێنی یه‌ی بدۆزنه‌وه که ڤینسنت و خێزان وهاوڕێکانی ده‌ژین ، ته‌نانه‌ت که‌سیان ئاگایان له‌هه‌بونی شوێنیکی له‌وشێوه‌یه نی یه !؟
کاترین : به‌هۆی کاره‌که‌ی ڕوبه‌ڕوی گه‌لێک روداوی نه‌خوازراو و چاوه‌روان نه‌کراو ده‌بێت . هه‌میشه له‌لایه‌ن پیاوخراپ و گه‌نده‌کاران ڕێگه‌ی پێده‌گیرێت ، ڤینست به‌پیشه‌ی هه‌موو کاتێکی هێزێکی تایبه‌ت هه‌ستی ده‌جوڵێنێت که کاترین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره و پێش هه‌مو که‌سێک ده‌گاته سه‌ری و له‌چه‌پک وزیانی خراپه‌کاران ڕزگاری ده‌کات . ئه‌وهێزه شاردراوه‌یه به‌هێزی خۆشه‌ویستی گوزارشت ده‌کرا .
ئه‌و هزره‌ی که له‌پشتی ئه‌ودرامایه ده‌وه‌ستێت جیاکردنی ئه‌و دوو جیهانه‌یه ، جیهانێکی شه‌ڕانگێز وئه‌وی دی خێر به‌خش ، ئه‌و ده‌یه‌وه‌ێت له‌ڕێگه‌ی روخسارێکی شه‌ڕانگێزه‌وه جیهانێکی پاک وبێ گه‌ردمان پێ‌نیشان بدات دواتریش له ڕێگه‌ی روخسارێکی قه‌شه‌نگه‌وه وێنه‌ی جیهانێکی بێ به‌زه‌یی وپڕ له‌ئاشوب پێ نیشان بدات . کاترین که‌نوێنه‌رایه‌تی خۆشه‌ویستی و کارچاکی ده‌کات ، ڤینسنت ده‌بێته پاڵه‌وان وهێز به‌ده‌ستی کاترین بۆ په‌خشکردنی کارچاکی ، له ” الحسنا‌ء و الوحش ” دا ڕێگه نادرێت هیچ مرۆڤێکی نامۆی سه‌رزه‌وه‌ی سنور‌و نه‌خشه ڕێگای ژیانی ژێر زه‌مینی شاره‌زابێت جگه له‌کاترین که هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و پێوه‌رانه‌یه که دانیشتوی ژێر زه‌ویه‌که هه‌ڵگرین ، گرنگی یه‌کی تری ئه‌م درامایه له‌وه‌دابوو که ئه‌گه‌ر روخساری پاڵه‌وانه‌که که ” ڤنسنت” ه روخسارێکی ئاسایی یان له‌راده‌به‌ده‌ر قۆز بوایه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی دراما تورکییه‌کاندا به‌دی ده‌که‌یه‌ن ئه‌و مانایه‌ی نه‌ده‌به‌خشی به‌کرۆک و تێگه‌ی خۆشه‌ویستی که ناکرێت له‌روخساردا بێت به‌ڵکو په‌یوه‌ندیه‌کی ڕۆحی یه له‌نێوان دوو هزرو و دوو دڵدا .
من ئێستاش له‌مه‌به‌سته بارگاوییه‌کانی به‌عس تێناگه‌م که هه‌یان بوه له په‌خشکردنی ئه‌و درامایه ، له‌سه‌رده‌مێکدا که شه‌ڕو کوشتار وکاولکاری سه‌راپای ژیان وگوزه‌رانی ئێراقی ته‌نی بوو ، زۆر جار هه‌وڵده‌ده‌م که جارێکی تر روداوه‌کانی ئه‌و درامایه بێنمه‌وه به‌رچاوی خۆم له‌زۆربه‌یاندا هێنده‌ی به‌زیانی ئه‌و رژێمه ته‌واو ده‌بوو هێنده به‌قازانجی ته‌واو نه‌ده‌بوو ئه‌و ژێر تونێلانه ئه‌و نهێنی خه‌بات کردنه هێنده له‌خه‌باتی نهێنی ئه‌وکاتی پێشمه‌رگه ده‌چوو له‌هیچی تر نه‌ده‌چوو خودی “ڤینسنت ” له ئاست ئازایه‌تی یه‌که‌ی داکۆکی کردن له خێر وبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌پیاوان ئه‌وه‌نده‌ی ئیلهام به‌خشی ئه‌فسانه‌یه‌کی وه‌ک مامه‌ڕیشه‌و قاره‌مانیه‌تی یه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت ئه‌ونده به قازانجی جه‌لاده‌کانی به‌عس کۆتای نایه‌ت ، ئیدی به‌عسییه‌کان چه‌ندێک ئێمه‌شیان خافل گیرکردبێت دواجار هۆشیاریان کردوین !؟
ـ له‌ئه‌مڕۆشدا له‌چله‌ی عه‌مرمدا که “شاژنی جانسی” ده‌بینم ، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ره بۆته ئامرازێک بۆ باڵگرتن و هه‌ڵفراندنی رۆح. ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی تێکه‌ڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ وروژاندێکی ده‌رونی سه‌رسوڕێنه‌ر بۆته درامای ئه‌م جیله . سه‌رباری ئه‌وه‌ی که خودی لاکیشمیبای جۆرێکی تر له‌که‌سیه‌تی مێینه‌ی ده‌ستڕۆیشتو ، باوه‌ڕبه‌خۆ بوو له‌ناوکوردا چه‌که‌ره‌پێده‌کات ، جگه له تێکۆشان و ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ستی ی ژنێک له‌پاش له‌سه‌رژیان نه‌مانی پادشا ” گانگاداڕاوا ” و خه‌باتی له‌دژی داگیرکه‌ران چه‌ندێک مه‌به‌ستداربوبێت بخزێنرێته فه‌رهه‌نگی ژیرمه‌ندی و فه‌رمانڕه‌وای کوردستان ، هێنده‌ش هۆشیاری ده‌دات به‌مێینه‌ی کورد که ئه‌گه‌ر بوار بڕه‌خسێت سه‌دان وهه‌زاران لاکشمیبای له‌م کوردستانه دروست ده‌بێت . ڕوداوه‌کانی شاژنی جانسی زۆر له هه‌وڵی ئیستای حیزبێک ده‌چێت که‌ده‌یه‌وێت تاقه ژنه ده‌ستڕۆیشتوه‌که‌ی بکاته جێنشینی پادشا ئه‌و زۆربه‌ی ئه‌و که‌ره‌سته و ئامرازه‌کارپیکراوانه‌ی که‌له‌دراماکه‌دا به‌کارهاتون له‌خزمه‌تی ئه‌وپرۆسه‌یه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه .که دواجار ژنێک ده‌بێته جیگره‌وه‌ی پادشا … بڕوانه هه‌ر له خانه‌دانه‌ی خێزانه‌که‌ی و تا بۆ هه‌بوی دروستکردنی سوپای ژنان و موکاشه‌فه‌کردنی پلانه‌کانی دژ به‌کۆشک و فه‌رمانڕه‌وای پادشا تاده‌گاته پاڵپشتی و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی جانسی بۆ بڕیاره‌کانی خانمی شاژن ، شه‌رعیه‌تی جه‌نگاوه‌ر بون له رۆژه‌سه‌خته‌کاندا ئاماژه‌ن بۆ هه‌وڵی رۆڵبینینی هه‌مان ژن له‌سه‌رده‌مێکی تر‌و له شوێنێکی تردا . شوێنه‌که له‌ئێستادا کوردستانه ، لێره‌دا پرسیاری هه‌ره‌گه‌وره‌ی من له‌م درامایه ئه‌وه‌یه ئایا چاره‌نوسی لاکشمیبای و داستانی هیندویستیی تاچه‌ند له‌وخانمه‌دا به‌دی ده‌کرێت که‌ئه‌مڕۆ هه‌وڵی زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌ره‌خسێنرێت !؟ چاره‌نوسی لاکیشمیبای وجێ ده‌ست له بون به‌پشکۆی ڕاپه‌ڕین و دواتر ڕزگارکردنی هیند تاچه‌ند له‌کاره‌کته‌ری سیاسی ئه‌مه‌ی لای خۆمان ڕه‌نگده‌داته‌وه !؟ پرسیارێکه داهاتوی نزیک که‌فیله به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی .
ـ ماوه بڵێن ئه‌وه‌ی ” مێ” یه‌تی کاترین و لاکیشمیبای جیا ده‌کاته‌وه ئه‌و دو وێنه جیاوازه‌یه که یه‌کێکیان له‌هۆلیوده‌وه سه‌رده‌رده‌هێنێت وئه‌وه‌ی تریان له بۆلیوده‌وه سه‌رده‌رده‌کات، ئه‌وه‌ی هۆلیود هه‌میشه وێنه‌ی ژنێکی جوانی سۆز وروژێنه‌ری کارگێڕه که هه‌میشه پێویستی به نێرینه‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌جوانیه‌تی بکات ، ئه‌وه‌ی بۆلیودیش وێنه‌ی جه‌نگاوه‌رێکی خاکی خۆشه‌ویست له‌ناوخه‌ڵکی ئیلهام به‌خش نه‌ک ته‌نها بۆ ژنان بگره بۆ پیاوانش که له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مان پارێزگاری لێ بکه‌ن ئه‌و ده‌بێته ڕزگارکه‌ری هه‌موو هیند . له ئیستادا له‌نمونه‌ی خانمانی هۆلیود زۆرگه‌لێک به‌به‌رده‌ماندا رۆژانه گوزه‌رده‌کات . که‌متر ژنی کورد له‌وێنه‌ی بۆلیود تیدا ده‌رکه‌توه. ئه‌م درامایه هه‌رچی یه‌ک وهه‌رچۆنێک بێت مه‌رامه‌کانی له‌په‌خشکردنی له‌مکاته‌دا . لانی که‌م له‌داهاتودا ڕۆڵێک ده‌گێڕێت له هوشیارکردنی مێ ینه‌ی کورد .
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
2013.08.23
ئه‌م وتاره له رۆژی 2013.08.27 ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوبۆته‌وه ڕێکه‌وتی سێشه‌ممه لاپه‌ره 17 کولتور
ئه‌وه‌ی جیگه‌ی تێبینییه ڕۆژێک به‌رله ده‌ستپێکی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان 2013.09.21 بڵاوبۆته‌وه. بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌یه‌کێک له گۆرانیه‌کانیدا ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌کانی خاتولاکیشمیبای کردبوه یه‌کێک له‌وبه‌ندانه‌ی که‌له‌گۆرانییه‌کاندا ده‌وترا . ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره که له به‌شیکی گۆرانییه‌که هاتبوو ” ئای له‌وعه‌زابه کێشای خاتولاکیشمیبای”