پرسی ڕوناکبیریی ، ئەرکی ڕۆشنبیر وڕەوشی رۆشنبیری کوردی
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : ئەکرێت پەیوەندی ڕۆشنبیر بەدەسەڵاتەوە فۆرمێکی ئۆپۆزسیۆنی نەبێت ، هاوکات ملکەچ وجێبەجێکەری بڕیارە ناپەسەندەکانیشی نەبێت
دیمانە : ستیڤان شەمزینانی
پ1: گۆشه‌نیگاکان له‌مه‌ڕ رۆڵی رۆشنبیر لێکجودان ، ئاڕاسته‌یه‌ک وا بیر دەکاته‌وە رۆشنبیر بوونه‌وەرێکی خه‌یاڵی دابڕاوە له دنیای دەوروبه‌ر و به‌ته‌نێ کاری به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه ، یه‌کێک له‌و بیرمه‌ندانه‌ی ئه‌م بیرکردنه‌وەی هه‌یه (ژان بیندا) یه ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئاڕاسته‌ی دووەم پێیوایه رۆشنبیر سه‌رباری به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه بەشداریی و هه‌ڵوێستی هه‌یه له هه‌مبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی له دەوروبه‌ریدا هه‌ن ، هزرمه‌ندی ناسراوی ئه‌مەریکی به‌ڕەگەه عه‌رەب (ئێدوارد سه‌عید) به درێژایی یه‌کێک له کتێبه‌کانی ( وێناکانی رۆشنبیر ) هه‌وڵیداوە به‌مجۆرەی سه‌رەوە پێناسه‌ی رۆشنبیر بکات ، به‌ڵام پرسیارەکه‌ی من ئه‌وەیه رۆڵی رۆشنبیر له دەرەوەی بازنه‌کانی نووسین چییه ؟ ئایا رۆشنبیر مافی ئه‌وەی هه‌یه به ناوی جه‌ماوەرەوە قسه بکات و رێنوێنیان بکات یان ئه‌رکی رۆشنبیر جیایه له‌م رۆڵه؟
وه‌ڵام :
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
پێم سه‌یره ،کاتێک که‌دێنه‌سه‌رباسی ئه‌وه‌ی کێ ڕۆشنبیره؟ به‌جۆرێکی ئاراسته‌کراو له‌ده‌وری بازنه‌کانی نیتاج و به‌رهه‌می نوسین جێگه‌ی بۆبکه‌ینه‌وه،وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیر ته‌نها ئه‌وکه‌سه‌بێت که‌ده‌نوسێت به‌مانایه‌کی ڕونتر ئه‌وانی که‌نانوسن ڕۆشنبیرنه‌بن به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌بڕوای من خوێنه‌ر به‌گشتی یان ئه‌وکه‌سه‌ی که‌توانای شیکردنه‌وه‌ی هه‌بێت ،توانای ڕه‌خنه‌گرتنی هه‌بێت ،توانای شت له‌یه‌کجیاکردنی هه‌بێت ،ئاره‌زووی گۆڕانی هه‌بێت له‌خودی نوسه‌ر ڕۆشنبیر تر‌و بیرمه‌ندتره، خۆ که‌نانوسێت مانای ئه‌وه‌نییه، ڕۆشنبیرنییه، یاخود بۆی نییه‌ڕۆڵی ڕۆشنبیربگێڕێت. کێشه‌که له‌وه‌دایه که‌ئێمه ڕۆشنبیرله‌قاڵبی نوسیندا ده‌بیننین،وه‌له‌چوارچێوه‌ی نوسینه‌کانی وێنه‌یه‌ک بۆڕۆشنبیریه‌که‌ی ئه‌تاشین.به‌گشتیش ڕۆڵی ڕۆشنبیر له‌ده‌روه‌ی نوسین ده‌بێت هه‌رهه‌مان ڕۆڵبێت که‌له‌کاتی نوسیندا ده‌یگێڕێت.ڕۆشنبیر بونه‌وه‌رێکی نامۆ نییه، کائین ومه‌خلوقێکی ئه‌زه‌لیش نییه، فریادڕيسێک نییه له‌ئاسمانه‌وه هاتبێته خواره‌وه ڕۆشنبیربه‌رهه‌می ئه‌زموون وکارکردن و خوێندنه له‌بوارێكی تایبه‌تدا. سه‌باره‌ت به‌بڕگه‌ی دووه‌می پرسیاره‌که که‌داخۆ ڕۆشنبیر بۆی هه‌یه واعیز بێت… به‌ڕای من قسه‌کردن به‌ناوی جه‌ماوه‌ر وه‌زیفه‌یه‌کی فه‌رمانڕه‌وای یه زیاتر له‌وه‌ی کارێکی داهێنه‌رانه وگۆڕان خوڵقێنه‌ربێت. کاتێک که‌بۆی هه‌بێت به‌ناوی جه‌ماوه‌رقسه‌بکات وه‌عزبدات ده‌سه‌ڵاتێکی بڕیاردانی پێده‌به‌خشی نه‌ک مه‌هامی ڕۆشنبیر.ئه‌رکی ڕۆشنبیر تیشکخستنه سه‌ر ئه‌وبابه‌تانه‌یه که‌خه‌ڵکانێكی تر یان که‌سانێکی تر له‌توانایاندا نییه په‌نجه بۆ ئه‌وبابه‌ته درێژبکه‌ن ،کارومه‌هام و ڕۆڵگێڕانه‌که‌ش به‌ته‌نها به‌وه ته‌واونابێت که‌کێشه‌کان ده‌ربخه‌یت بڵێت کاری ڕۆشنبیر ته‌نها ئه‌رکی ڕه‌خنه گرتنه ،بگره له‌پاڵ ده‌ستنیشانکردنی دیارده‌یه‌ک ده‌بێت پێشنیار‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤ و چاره‌سه‌ریشی به‌ده‌سته‌وه‌بێت.
ئه‌گه‌رلێم بپرسی کام پزیشک به‌ڕۆشنبیر ده‌زانیت ،له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم ئه‌و پزیشکه به‌ڕۆشنبیر ده‌زانم که‌له‌ئه‌نجامی کارکردن وخوێندنه‌وه‌و توێژینه‌وه بگاته ده‌رئه‌نجامێک که‌به‌کارهێنانی جۆرێک له‌ده‌رمان زیانی له‌سودزیاتره له‌پاڵیشیداده‌رمانێکی تر پێشنیار بکات ئه‌گه‌رپێویستیشی کرد ده‌رمانێک دایبهێنێت که‌ڕه‌نگه سوده‌کانی له‌زیانه‌کانی زیاتربیت، پزیشکی ڕۆشنبیر لای من به‌ته‌نهائه‌و پزیشکه نییه‌که له‌زانکۆ باڵاکانی دونیا خوێندبێتی. جاری واهه‌یه له‌زانکۆخوێندن مانای ڕۆشنبیری ناگه‌ینێت.
پ2: رۆشنبیری ناسراوی عه‌رەب دکتۆر ( عه‌لی حه‌رب ) له‌کتێبی ( رەخنه له رۆشنبیر و وەهمه‌کانی دەسته‌بژێر) دوای شیکارییه‌کی مه‌عریفی چڕ‌و پڕ دەیەوێت پێمان بڵێت چیدی رۆشنبیر ئەو کائینە نییە کە ڕەخنە لە دنیا و شتەکان دەگرێت بەڵکو لەم ساتە وەختە بەدواوە خودی رۆشنبیر لەبەردەم ڕەخنه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌دایه ، ئه‌گه‌ر به‌م پێیه بێت خودی رۆشنبیریش له‌به‌ردەم ئیشکالیه‌تێکی زۆردایه و ئەه بووە نموونه‌ییه نییه که پێشان سکێجی بۆ کێشرابوو ، ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ربارسی رۆشنبیری کورد (جیا له‌وەی گومانمان له هه‌بوونی کائینێک به‌ناوی رۆشنبیری کوردەوە هەیە) به‌ڵام ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وە بکه‌ین ئێمەه کوردیش رۆشنبیری جیدیمان هه‌یه ، دەپرسم ئیشکالیه‌ته ستراکتۆرییه‌کانی ئه‌م رۆشنبیرە چین و چۆن دەتوانین دەست نیشانیان بکه‌ین؟
وه‌ڵام : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
به‌بڕوای من هه‌بوونی گومان یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌وچه‌مکه‌ی که‌باس له‌هه‌بوونی کائینێکی ڕۆشنبیری جدی ده‌کات تاراده‌یه‌ک ده‌ڕبڕینێکی نابه‌جێ ونادروسته،خودی پرسیاره‌که‌به‌گشتی ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌کی زۆرزه‌قی تیابه‌دی ده‌که‌م که‌هه‌ق نییه‌وابێت.هه‌رئه‌م ڕه‌تکردنه‌وه‌یه خودی ئیشکاله‌که‌یه، سڕینه‌وه‌ی پێشه‌کانی خۆت دورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌ناساندنی که‌سیه‌تی رۆشنبیری ڕاسته‌قینه، به‌ڕێزم ئه‌مڕۆکه هیچ عارف وڕوناکبیرێک هیچ فه‌یله‌سوفێک، هیچ مۆسیقاژه‌نێکی ناوبانگ ،هیچ شانۆکارێکی سه‌رکه‌وتو،هیچ تابلۆکێشێکی مۆدێرن نییه له‌دونایدا سودی له‌پێشه‌کانی خۆی نه‌دیبێت سود وه‌رگرتنه‌که له‌وه‌دایه ،که‌به‌هۆی کاری پێشه‌کانی خۆت گه‌شه به‌کاره‌کانی ئێستاوداهاتوت بده‌یت. باشه ئه‌گه‌ر کوردمۆدێلی شعری کلاسیکی نه‌بوایه ئه‌م مۆدێله‌ی ئێستای لێ ده‌بوه‌وه؟،ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نه‌بوایه ؟ئه‌م هه‌موو ڕۆژنامه‌یه‌مان ده‌بوو؟ ئێمه‌ده‌مانه‌وێت چ مۆدێلێک به‌ڕۆشنبیر بزانین؟ پێوه‌ره‌کانی ناساندنی که‌سی ڕۆشنبیر چییه له‌کۆمه‌ڵگادا؟! که‌تاسه‌رده‌مانێک هه‌رله‌م کۆمه‌لگا کوردییه‌ی خۆماندا له‌سایه‌ی که‌م هۆشیاری وکاڵفامی ونه‌خوێنده‌واری مامۆستا‌و مه‌لا به(ئه‌فه‌ندی) نوده‌برا ،ئه‌مڕۆ ته‌نها ئه‌و دوو مرۆڤه حیسابی ڕۆشنبیری بۆناکرێت، بۆیه ئێمه ناتوانین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وه ڕه‌تبکه‌ینه‌وه که کورد ڕۆشنبیری جدی هه‌بووه …. به‌گشتی ئیشکالیه‌تی ستراکتۆره‌کانی ئه‌م ڕۆشنبیره سڕینه‌وه وقبوڵنه‌کردنی پێش و دوای خۆیه‌تی. هه‌رکاتێک ڕۆشنبیری کوردی له‌وخه‌وه خه‌به‌ری بووه‌وه که‌جگه له‌خۆی که‌سی ترڕۆشنبیر وبیرمه‌ند وهۆشیار تر نییه ئه‌وائاسۆکانی به‌رده‌م چه‌مک وپرۆسه‌ی ڕۆشنگه‌رای واڵا ترده‌بێت. ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت تۆئه‌ته‌وێت ڕۆشنبیر چۆن بێت که‌سێکی ساده‌بێت له‌ناو بازاڕه‌کاندا به‌ساده‌یی بگوزه‌رێت ، له‌چایخانه‌کاندا له‌گاڵ عامه‌چابخواته‌وه یان له‌پشتی مێز و کورسیه‌که‌وه دابنیشێت به‌میزاج وه‌عز بدات وبڵێت ئه‌مه‌خراپه ؟! ئه‌مه‌که‌ی من باشه.
پ3: تاوەکو ئێستا وابیر له رۆشنبیر کراوەته‌وە که دەبێت په‌یوەندیی ئه‌و به دەسه‌ڵاته‌وە به فۆرمێکی ئۆپۆزیسیۆنانه بێت ، یان به واتایه‌کی تر رۆشنبیر وەک نه‌یارێکی شێلگیر و سه‌رسه‌ختی دەسه‌ڵات به تایبه‌ت دەسه‌ڵاتی سیاسی بینراوەته‌وە ، من له‌م دەرفه‌ته‌دا دەپرسم دەبێت په‌یوەندیی رۆشنبیر به دەسه‌ڵاته‌وە چۆن بێت؟ ئایا په‌یوەندییه‌کی ئۆپۆزیسیۆنانه بێت یان به فۆرمێکی تر؟
وه‌ڵام : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
ئه‌وه‌ی که‌پێی وابێت په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیر به‌ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له‌فۆرم وبه‌رگێکی نه‌یاروئۆپۆزسیۆن دا بێت بۆچونێکه تارادیه‌ک ئه‌شێت وانه‌بێت ؟! ئه‌کرێت په‌یوه‌ندی رۆشنبیر به‌ده‌سه‌ڵات فۆرمێکی ئۆپۆزسیۆنی نه‌بێت ،هاوکات ملکه‌چ وجێبه‌جێکه‌ری بڕیاره ناپه‌سه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش نه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕيتدا ڕۆلی ڕۆشنبیر(خوڵقاندنی گۆڕانه) داهێنانه (هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه) نه‌ک یاخی و بوون به‌نه‌یار به‌مانا شۆڕشگێریه‌که‌ی .له‌کوردستاندا ئیستاباوی ئه‌وه‌یه که‌ئه‌وه‌ی له‌دژی ده‌سه‌ڵات قسه‌بکات ڕۆشنبیره له‌به‌رامبه‌ریشیدا ئه‌وه‌ی له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا قسه‌باکت گێله‌شێوێن کاڵفامه..(پیاوی ده‌سه‌ڵاته) ،ئه‌مه له‌کاتێکدا که‌هه‌ندێک جارقسه‌که‌ره نه‌یاره‌که له‌لای ده‌سه‌ڵات خۆشه‌ویست تره‌و زیاتر نازی ده‌کێشرێت .خزمه‌تی باشتریش ده‌کرێت جاری واهه‌یه ده‌سه‌ڵات ڕێگه ده‌دات بۆ دزه‌کردنی بیری نوێ ،وده‌سته‌وتاقمێکی نوێ وئه‌م که‌سانه که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا دروستکه‌ری خۆین له‌ناوخه‌ڵکیدا به‌ئۆپزسیۆن وه‌سفیان ده‌کات … به‌گشتی ئه‌گه‌رباس له‌په‌یوه‌ندیه‌کی نێوان ده‌سه‌ڵات وڕۆشنبیربکه‌ین ده‌بێت ته‌واوکه‌ری یه‌کدی بن نه‌ک له‌دژی یه‌ک ، به‌ڵام بۆ ئه‌وپه‌یوه‌ندیه‌ی که‌له‌کوردستاندا له‌نێوان ڕۆشنبیرو ده‌سه‌ڵاتداهه‌یه… په‌یوه‌ندیه‌کی ئاڵۆزه به‌زه‌حمه‌ت بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه که‌جۆری په‌یوه‌ندییه‌که چۆنه ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌به‌شێکی زۆری (که‌سایه‌تی یه‌ڕۆشنبیره‌کان به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاته‌که خۆیه‌تی) ئه‌گه‌ربه‌رهه‌می خۆشی نه‌بێت به‌رهه‌می باروزروفێکه که‌ده‌سه‌ڵات خوڵقاندویه‌تی.
پ4: دەبینین ململانێ و گوتاری نووسین و بڵاوکردنه‌وە له کوردستان له ئاستێکی هێندە نزمدایه که خاڵی بووەته‌وە له هه‌ر داهێنان و خوڵقاندنێکی دیالۆگ ،به ئه‌ندازەیه‌ک نووسین به‌های خۆی له‌دەستداوە وهیچ بایه‌خێکی نه‌ماوە ئەوانەشی دەنووسرێن سه‌رله‌به‌ریان کۆپی و جووینه‌وەن، ئایا ئه‌م کێشه‌یه پابه‌ندە به هه‌ژاریی که‌له‌پووری رۆشنبیریی ئێمه یاخود وابه‌سته‌یه به خودی تاکی نووسه‌رەوە که بێ توانایه له داهێنان و خسته رووی تێز و بیرۆکه‌ی نوێ ؟
وه‌ڵام :
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
به‌بڕوای من به‌های نووسین وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی گشتی به‌هه‌ندێک نووسینی کاڵ وکرچ یان ئاراسته‌کراو له‌له‌یه‌ن ئایدۆلۆژیایه‌کی حیزبی ،یان که‌سانی که‌م توانا له‌ده‌ست ناچێت، سه‌رئه‌نجامیش زه‌مه‌ن که‌فیله به‌له‌یه‌ک جوداکردنی کۆپی له‌ئۆرگیناڵ ، ڕاست له درۆ(سپی له‌ڕه‌ش) ئه‌م کێشه‌یه له‌کۆمه‌ڵیک گۆشه‌نیگاوه‌ئه‌بێت ته‌ماشای بکرێت ،هه‌رله‌وژینگه‌یه که‌نوسه‌ر تیایدا ده‌نوسێت تاده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی که‌نوسه‌رکاره‌کانی تیادا بڵاوده‌کاته‌وه، له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌بێت بزانین کام جۆره نوسینه بازاڕی گه‌رمه .. نوسه‌رانی ئیستای کوردی له‌ژینگه‌یه‌کی گه‌لێ سه‌یردا کارده‌که‌ن شه‌یتانبازی بازاڕی نووسین ومێدیا له‌کوردستان له‌ئاستێکدایه ئه‌گه‌ر وریا نه‌بیت به‌ئاسانی ئه‌که‌ویته داوی کڕین و فرۆشتنه‌وه … من له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ململانێم … له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که‌کاری نوسین وڕۆژنامه‌گه‌ری بگاته ئاستێک له‌ڕووه ئه‌کادیمی یه‌که‌یه‌وه هه‌ست به‌ململانێیه‌کی زانستی بکه‌یت … به‌ڵام دڵنایشم هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ئاسته،بۆ نه‌گه‌یشتوین ؟ ئه‌توانم بڵێم به‌شێکی په‌یوه‌سته‌به‌خودی خوێنه‌ره‌وه … به‌شێکیشی په‌یوه‌ندی به‌جێ چۆڵنه‌کردنی جیلێکی کۆنه بۆ جیلێکی تازه... به‌ڵام هه‌رئه‌م جیله‌تازه‌یه هه‌ندێک جار له‌ژێر سێبه‌رو کاریگه‌ری جیله کۆنه‌که ده‌نوسێت نایه‌وێت گۆڕان بهێنێته ئاراوه، (نایه‌وێت هه‌ڵوێسته‌یه‌کی تربکات)… به‌شێک له نوسه‌رانی ئێمه‌پێیان وایه ئه‌گه‌ر زۆرترین به‌رهه‌م وبابه‌ت بخه‌نه بازاڕه‌وه واته نوسه‌رێکی لێهاتو و به‌توانان، که‌مه‌رج نیه ئه‌وه وابێت …. کاتێک که‌نوسه‌ر بنوسێت وخوێنه‌ری نه‌بێت ئه‌توانم ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای نووسینی کوردی به‌قۆناغێ زویر بوون وتۆراندنی خوێنه‌ر له‌نوسه‌ر وه‌سف بکه‌م. قۆناغی بیزاریه له‌نوسه‌ر ئه‌م قۆناغه درێژه ده‌کێشت … تا ئه‌وکاته‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و کتێبه‌کان ده‌درێنه بێژن و (پوچ له‌ساغ )،ونوسه‌ری ڕاستگۆ له‌درۆزن له‌یه‌ک جیا ده‌کرێته‌وه .
پ5: زمانی نووسین له میدیا و پێگه‌کانی بڵاوکردنه‌وەدا زمانێکی زیاد له‌پێویست توند وزبرە،یان به‌واتایه‌کی تر وشه رۆڵی گولله دەبینێت و میکانیزمێکه بۆ سڕینه‌وەی ئه‌وی تری به‌رامبه‌ر، ئایا مافی ئه‌وەمان نییه بڵێین زمان و گوتاری رۆشنبیریی ئێمه هێشتا له دێوەزمه‌ی دیدێکی شه‌ڕئه‌نگێزانه و کولتووری له‌ناوبردن و تواندنه‌وەی به‌رامبه‌ر رزگاری نه‌بووە؟ ئایا کاتی ئه‌وە نه‌هاتووە فۆرم و ته‌رزێکی بدۆزینه‌وە بۆ نووسین جیا له‌م شێوازە باوەی که لیپاولیپه له رۆحی تۆڵه سه‌ندنه‌وە و تێک‌شکاندن ؟
وه‌ڵام : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
خه‌ڵکانێکی زۆر پێش من قسه‌یان له‌سه‌رزمانی زبر ونه‌رم کردووه،لێره‌دامن نامه‌وێت قسه‌کانی ئه‌وان دوباره بکه‌مه‌وه بگرده‌ده‌مه‌وێت تیشک بخه‌مه‌سه‌رلایه‌نێکی زۆرگرنگ وفه‌رامۆشکراوئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌رکه‌وتوه به‌درێژای ئه‌م پازده ساڵه‌ی ڕابڕدوو (ئه‌گه‌ر ئه‌م پانزه‌ساڵه به‌قۆناغ بناسێنین) ئه‌وه‌ی که‌به‌زمانی زبرده‌نوسێت ئه‌وه‌ی که‌جنێوده‌دات خوێنه‌رو جه‌ماوه‌رێکی باشی هه‌یه،من ئه‌مه بۆهاندان وده‌ست خۆشانه‌ی زمانی زبر‌نه‌هێناوه‌ته ئاراوه، ئه‌مه واقعێکه ناکرێت خۆتی لێ به‌گێلی بده‌یت. پاشان ده‌سه‌ڵات هێندێک جارکه‌به‌م زمان زبری یه‌توشی سه‌غله‌ت ده‌بێت وکه‌ناڵه‌کانی خۆی بۆسه‌رکوتکردن یان کڕێنی زمانه‌زبره‌کان ده‌خاته‌گه‌ر بۆ به‌رپه‌رچادانه‌وه‌ی ئه‌و وروژمه، خۆی له‌خۆیداهاندانێکی تری زمان زبره‌کانه … پاشان کلتوری (ووشه ڕۆڵی گووله ببینێت ) یاخود چه‌مکی (تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه) کلتورێکه حیزبه‌کان کردوویانه به به‌رنامه‌ی کاری خۆیان …. بۆئه‌وه‌ی که‌کاتی ئه‌وه‌هاتبیت ته‌رزێکی نوێ بۆنووسین بدۆزینه‌وه ،به‌بڕوای من هه‌وڵ هه‌یه‌لیره‌وله‌وێ که‌کاربۆشکاندنی ئه‌وڕێچکه‌یه‌ده‌کات که‌له‌ئێستاداکاری له‌سه‌رده‌کرێت ،به‌ڵام له‌زۆریدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه هۆکه‌شی به‌شێکی په‌یوه‌سته به‌خودی خوێنه‌ر هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی قبوڵکردنی ئه‌م ته‌رزه نوێ یه،به‌شێکیشی په‌یوه‌سته به‌نووسه‌ران که‌تاچه‌ند باوه‌ڕیان به‌هێنانه‌کایه‌ی ته‌رزێکی تر هه‌یه.
……………………………………………………………………………………………………………………………………………………..
ناساندنێکی خێرا
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
ـ له‌دایکبووی شاری سلێمانی 1975 گه‌ڕه‌کی سابونه‌که‌ران
ـ خوێندنی سه‌ره‌تای وئاماده‌یی و زانکۆ له‌سلێمانی خوێندووه
ـ بۆیه‌که‌مین جارکه‌ده‌ستی داوه‌ته‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕێگای ڕوناکی بووه، که‌گۆڤارێکی گشتی لاوان بووه له‌ساڵی 1995 مه‌ڵبه‌ندی مه‌سیحی له‌سلێمانی ده‌ریده‌کرد
ـ پتر له‌ده‌ساڵه له‌بواری ڕۆژنامه‌نوسیدا کارده‌کات له‌چه‌ندین ڕۆژنامه‌وگۆڤاری ناوبانگی کوردی جێپه‌نجه‌ی دیاره، له‌وانه،کوردستانی نوێ ،سلێمانی نوێ، ئاسۆ، هه‌واڵ، هاوڵاتی، خاک، لڤین، مرۆڤایه‌تی … هتد، له‌بواری ڕۆژنامه‌ی ئیلکترۆنی له‌ماڵپه‌ره کوردیه‌کانی وه‌ک (ده‌نگه‌کان، کڵاوڕۆژنه، ڕێنساس، نوێنه‌ر، کوردش وێب، پرووشه، ئه‌مڕۆ، بۆپێشه‌وه ، کوردستان ده‌یلی نیوز .. هتد نوسین وکاره‌کانی ده‌ره‌ده‌که‌ون ..
ـ ساڵی 1998 سه‌رده‌سته‌ی دامه‌زراندن وئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری مرۆڤایه‌تی بووه، که‌گۆڤارێکی مانگانه‌ی گشتی بووه، بۆ یه‌که‌مین جار له‌مێژووی نوێ دروستکردنه‌وه‌ی زانکۆله سلێمانی ده‌رده‌چوو12 ژماره‌ی لێده‌رچووه
ـ له‌ساڵی 1999 داکوردستانی به‌جێهێشتوه ماوه‌یه‌ک له‌وڵاتانی ئه‌وروپای (فه‌ره‌نسا.ئیتاڵیا،دانیمارک)ژیاوه ئیستاله‌وڵاتی سوید ده‌ژی،
ـ دووکتێبی چاپکراوی هه‌یه،یه‌که‌میان ڕۆمانێک به‌ناوی (شه‌یتاری) ،چاپی یه‌که‌می له‌سویدکراوه دووه‌میان (توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌مه‌ڕ ته‌وژمی باوه‌ڕی نوێ له‌خۆرئاوادا). که‌هه‌ردووکیان بڕیاره بۆساڵی 2007 له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ وپه‌خشی ئاراس چاپبکرێن
ـ ئیستابه‌رپرسی نوسینگه‌ی گۆڤاری( لڤین) ه له ئه‌وروپاو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕیوه‌بردنی ڕادیۆی هاوپشتی یه. که‌له‌سوید په‌خش ده‌کرێت.
ـ بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئاماده‌و پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت بێت بۆ ڕادیۆیه‌کی ناوبانگی کوردی .
ـ هه‌نوکه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یک له‌ڕوناکبیر و شاره‌زا سه‌رقاڵی پێکهێنانی کۆمپانیایه‌کی هاوبه‌شی په‌خش وڕاگه‌یاندنه له‌ئه‌ورپاوه کاره‌کانی بکات.
ئەم دیمانەیە لەدووشوێن بڵاوکراوەتەوە :
یەکەم : گۆڤاری (بیاڤ) ژمارە ٢٥ پایزی ٢٠٠٧
دووەم : کوردستان نێت لەبەرواری 2007.11.11
کوردستان نێت : ڕۆژنامەیەکی ئەلیکترۆنی ڕۆژانەی گشتی سەربەخۆی کوردی یە .