کاریگەرى دەسەڵات لە دیاریکردنى رۆڵى ژندا

کاریگەرى دەسەڵات لە دیاریکردنى رۆڵى ژندا
بۆ ئەوەى خانەو رۆڵى ژن لە کۆمەڵگەیەکى دیاریکراو دەستنیشان بکەین پێویستە ئاماژە بە جۆرى ئەو دەسەڵاتە بدەین کە فەرمانڕەوایى کۆمەڵگە بە گشتىء ژن بە تایبەتى دەکات. خانەى ژن لە هەبوونى دەسەڵاتیى نوێخوازو دیموکراسى پەیڕەو مەدەنى هاوشێوەى فەرمانڕەوایى زۆرێک لە وڵاتانى خۆرئاواو یەکێتى ئەوروپا مافى پارێزراوە، تیایداش هاووڵاتییەکە خانەو رۆڵى بە چەند پلەیەک لە پیاو بەرزترە، بە مانایەکى تر ژن لەم جۆرە کۆمەڵگەیەدا لەسەر ئاستى کۆمەلڕ رێزى تەواوو مافى تەواوى پآ بەخشراوە. لەسەر ئاستى دەوڵەتیش بە هاووڵاتییەکى تەواو هەموو مافەکانى یەکسانى لەگەلڕ پیاودا بۆ دەستەبەرکراوە.
ژنیش.. لە کۆمەڵگەیەکى ئیشتراکیدا هاوەشێوەى وڵاتانى وەک چینء کوباو روسیاش دەبێتە هێزى کارگەرو هێزێکى شۆڕشگێڕ، مافەکانیشى لە چوارچێوەى ئایدیا ئیشتراکییەکاندا بۆ دەستەبەرکراوە.
بەڵام ژن لە کۆمەڵگەیەکى ئیسلامیدا لە سایەى یاساو تەشریعاتى ئیسلامى هاوشێوەى ژنى ئێَرانى،، عەرەبى.. خانەى لە چاو پیاوادا بە پلەى دووەم ناسراوە، مافەکانیشى لە چوارچێوەى تەشریعاتء یاساى پشت بەستوو بە شەریعەت (فقە) ئیسلامییەکان بۆ دەستەبەرکراوە. هەر ئەم ژنە لە سایەى هەبوونى ئەم دەستەڵاتە، رۆڵى پەخشکردنى ئاینء دابء نەریتە کۆمەڵایەتییەکانیشى پآ سپێراوە، زۆرێکیش لە موحافیزەکانء توندڕەوەکان پێیانوایە کە باسکردنى ژنء مافء بۆ هەبوو نەبووى ژن لە قورئانى پیرۆزدا گەورترین مافە بە ژن بەخشراوە. ئەگرچى ئەو ماف بەخشینە ژن بە کەم بزانێت. هەڵبەتە ئێمە لێرەدا دەمانەوێت ئەوە رابگەیەنین کە باسکردنى ژن لە ئاینى پیرۆزى ئیسلام ئەوە ناگەیەنێت کە ژن تەواوى مافەکانى بۆ هاتبێتە ئاراوە، بگرە پێویستە بە راشکاوى دان بەوەدا بنێین کە ژن وێڕاى هاتنە باسیدا تەواوى مافى وەرنەگرتووە، بە پێوانەى ژن لە کۆمەڵگەیەکى پیشکەوتوخوازى هاوشێوەى خۆرئاوا.
سەیرکردنى ژن وەک بوونەوەرێکى کەم توانا یان کەمئەندام بۆ خۆى چەوساندنەوەیەکى ناڕاستەوخۆیە بۆ مافەکانى.
بۆیە جێگەى خۆیەتى ئەمڕۆکە ژن لە سایەى ئەو دەسەڵاتە هەڵوێستەیەک بکاتء ئەو رایە بەرپەرچ بداتەوە کە ژن بە کەمئەندام یان کەم توانا دەزانێت.
لێرەشدا بەر لەوەى بچینە سەر ژن لە سایەى دەسەڵاتى کوردیدا، دوو نمونەو ئەزموون دەخەینەڕوو:
ئەزمونێکى تورکى “ژن لە سایەى ئەزموونء فەرمانڕەوایى کەمال ئەتاتورکدا، زۆرى بۆ دەستەبەرکرا. لە چوارچێوەى بەرنامە چاکسازییەکانى ئەو دەسەڵاتەش گۆڕینى بەشێک لە قاڵبء پێکهاتەى کۆمەڵایەتى کۆمەڵگەى تورکى بوو. لە قاڵبء دەستوورێکى ئاینیى مەحافیزکارو کەم بەخشراو بە ژن. رووەو قاڵبء دەستوورێکى مەدەنى زۆر بەخشى بە ژن.
سەرەتاى ئەم هەوڵانەش بەوە دەستى پێکرد کە ژن پێویستە مافەکانى یەکسان بێت لەگەلڕ پیاودا، لەسەر هەردوو ئاستى (کۆمەلڕء یاسا) بهێنرێتەدى.
کەمال ئەتاتورک سەرەتاى هەڵمەتەکەى بەوە دەست پێکرد کە لە قورئانى پیرۆزدا هیچ دەقێکى ئاینى ئەوتۆ بەدى ناکرێت کە ژن بە کەمتر لە پیاو بزانێت ئەمەشى کردە بناغە، بۆ دەستەبەرکردنەى مافى یەکسانى لەگەلڕ پیاودا.
هەربۆیە تورکیا لە ساڵى 1926دا بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونى یاساى مەدەنى سویسرى خۆى کردە خاوەن یاسایەکى مەدەنى.
یەکێک لە بەندە هەرە گرنگەکانى کە ئاماژەى بە یەکسانى ژنء پیاو دەدا ئەوەبوو (کە رێگە نەدات بە پیاو زیاتر لە یەک ژن بهنێنێت) ئەم هەنگاوەش لە راستیدا جگە لەوەى رەتکردنەوەیەکى توندى بۆ چەمکى فرەژنى هێنایە کایەوە، لە پاڵیدا ئازادى زیاترو مافى یەکسانى زیاترى بەخشییە ژن لە کۆمەڵگەى تورکى.
شایەنى تێبینییە ئەم ئەزموونەى یاسا مەدەنییە لە تورکیا زۆر سەرکەوتوو نەبوو. بە بەڵگەى ئەوەى کە حکومەتى تورکى ناچار بە چەند ساڵێک پاش کارکردن بەو یاسایە، ناو لە زیاتر لە 700 هەزار مندالڕ بنێت کە بەهۆى ژنهینانى دووەم یان سێیەم هاتوونەتەبوون. ئەمەش ءئەو راستییەمان پێدەگەیەنێت کە هەڵپە یان ملنانى بآ بەرنامە بۆ گۆڕینى بەشێک یان هەموو دەستوورى ژیانى کۆمەڵگە بآ گوێدانە سەرجەم لایەنە بەشداربووەکان لەو گۆڕینە کاێکى هەڵەیە، بۆیە ئەمڕۆ ژنى کوردى پێویستە وریا بێت، هۆشیار بێت لە داخوازییەکانى لە دەسەڵاتى کوردى، بۆ نموونە ئەگەر هەمان یاسا بخرێتەوەگەڕ لە کوردستاندا، بآ گوێدانە هەندێک تایبەتمەندى وەک ژینگە، ئاستى هۆشیارى، باوەڕ، دابء نەریتە چەقگرتووەکانء بآ هەوڵدان بۆ کارکردن بە ئاڕاستەى ئەو گۆڕانە مەحاڵە بتوانین یەکسانى بۆ ژن دەستەبەربکەین، هەر لە چوارچێوەى ئەم باسەشماندا دەکرێت ژن سەرەتاى ئەم گۆڕانە بەوە دەستپێبکات کە مافەکانى لە کاتى روودانى تەڵاق یان لەپێش روودانى تەڵاق لەگەلڕ پیاودا گۆڕانى بەسەردابێت.
وەک ئەوەى کە ژن بۆى هەبێت داواى تەڵاق بکات یان داواى جیابوونەوە بکاتء بۆ زیاتر رێگرتن لە دیاردەى فرەژنى دەکرێت ئەو پرسەگروگانەى کە لە ژن دەکرێت سەبارەت بە رەزامەندى لە هێنانى ژنى دووەم ببێتە پرسێکى راستەقینەو بوارى زیاتر ببەخشێت بە ژن کە راى خۆى بدات لەسەر هێنانى پیاوەکەى بۆ ژنێکى تر.
ئەمانەش کاتێک دێنەدى کە ئەگەر سوود لە ئەزموونیکى میسرى وەربگرین.. هاتنى جەمال عەبدولناسر لە پاش شۆڕشى تەمموز لە ساڵى 1952 بۆ سەر تەختى حوکمى میسرى، ژنان پێیان وابوو کە گۆڕانى زیاتر دروست دەبێتء مافى زیاتریشیان بۆ دەستەبەر دەکرێت.
ئەم بۆچوونەش سەچاوەکەى لە مێژووى خەباتى ناسرەوە سەرى هەڵدابوو، بەڵام ناسر بە پێچەوانەى ئەتاتورکء ئەزموونەکەى پەلەى نەکرد لە مەسەلەى ژنان، چونکە ئەو پێى وابوو کە هەر هەنگاوێک رووەو چاکترکردنى خانەى ژن لە کۆمەڵگەى میسردا بنرێت، پێویستە لە ژنەوە دەستپێبکات، ئەمەش بە نەهێشتنى نەخوێندەوارى لە ناو ژناندا، بوونى بەهێزى کارو بەشداریکردنى داهاتى ژن لە بژێوى خێزانء کۆمەڵگەو بەشداریکردنى ژنء هاتنە مەیدانى جیاجیا، مافەکانى بۆ دەهێنێتەدى.
هەرچۆنێک بن ئەو دوو ئەزموونە، رەنگە زیاتر لە باسکردنیاندا بۆ ناوخۆى ئەوکۆمەڵگەیانە بشێت، خاڵى هاوبەش تیایدا رەنگە ئەوەبێت کە هەردوو کۆمەڵگەکە لە پالڕ کۆمەڵگەى کوردیدا لە بنچینەدا کۆمەڵگەیەکى ئیسلام باوەڕە، لە باسکردنى خانەى ژنى کورد لە سایەى دەسەڵاتى کوردى پێویستە ئەوەمان لەیاد نەچێت کە باس لە ژنێکى کوردى ئیسلام باوەڕ دەکەین.

ژن لە دەسەڵاتى کوردىء ئەزموونى دوانزە ساڵ:
دەکرێت بڵێین ژنى کورد بە درێژایى مێژووى خەباتیدا لە پێناو رێزلێگرتنیدا لە سایەى ئەم دوانزە ساڵەى فەرمانڕەوایى کوریدا رێزلێگیراوبووە، تا ئەو ئاستەى لە زۆرێک لە بۆنەکاندا سەرکردایەتىء دەسەڵاتى کوردى لە خودى ژن زیاتر خەمخۆرى مەسەلەى ژنان بووە.
جا ئەم خەمخواردنەى راستگۆبێتء ویسترابێت خەمى ژنى پێبخورێت، یان خەمخۆرییەک بووبێت لە پێناو پەردەپۆشىء جوانکارى بەرگى دەرکەوتنى دەسەڵاتى کوردىء هەر بۆچوونێک بووبێت دەسەڵاتى کوردى گوێبیستى ژنان بووە بۆ داخوازییەکانیان وە لە هەمان کاتدا لە گفتوگۆى هێنانەدى مافى یەکسانیى بووە لەگەلڕ پیاودا.
لە هەبوونى ئەم دۆخە بۆ ژنان پێویستە ژنان هەوڵەکانى، هەلەکانى، گوتارەکانى، داخوازییەکانىء ریزەکانى یەکگرتووو یەکبخات بۆ دەستەبەرکردنى مافى زیاترو ئازادى زیاتر، لەم پێناوەشدا پێویستە شۆڕشى نوێخوازى ژنان لە کوردستاندا لە چۆنیەتى مامەڵەکردنء فۆرمەلەکردنى خەمخۆرى دەسەڵاتى کوردى هۆشیار بێت تا بتوانێت خۆى بگەیەنێتە ئاست ژنێکى نوێخوازو پێشکەوتوو.

کارکردن بۆ هاتنەدى یاسایەکى مەدەنى نوێخواز:
رەنگە نووسینەوە یان دەرکردنى یاسایەکى مەدەنى کارێکى هێندە گران نەبێت، هێندەى کە جێبەجێکردنىء کارپێکردنى گرانە، بەتایبەت لە کۆمەڵگەیەک کە هێشتا پێکهاتەکەى پێکهاتەیەکى (خێڵایەتى، عەشائرى) پێوە دیارە، ئەمە جگە لەوەى خۆشى لە بنچینەدا کۆمەڵگەیەکى ئیسلام باوەڕە، بۆ ئەمەشیان ژنان بە گشتىء رێکخراوەکانى ژنان بە تایبەتى پێویستە هەڵمەتء تواناکانیان یەکبخەن بۆ باسکردنى یاسایەکى مەدەنى تیایدا هەموو جۆرە چەوساندنەوەیەک بۆ ژن یان بە کەمزانینى ژن تیادا رەتبکرێتەوە.
سەرەتاى ئەو هەڵمەتەش دەکرێت بەوە دەست پێبکات کە مەسەلەى یاسایەکى مەدەنى بکاتە مەسەلەیەکى گشتىء لە دەرەوەى چوارچێوەى ژناندا باسى لێوەبکرێتء بازنەى باسلێکردنەکە فراوانبکرێتء هەموو چینء توێژەکانى کۆمەلڕ بگرێتەوە. ئەمەش هەمووى لە رێگەى ئەنجامدانى (راپرسییەکى گشتى) لە کوردستاندا یەکلایى دەبێتە.
خۆ ئەگەر راپرسییەکە بە قازانجى بەرنامەو یاساکە کۆتایى نەهات ئەوا پێویستە ژنان لەوە بگەن کە مەسەلەى هێنانەکایەى یاسایەکى مەدەنى بۆ کۆمەڵگەى کوردى کارێکى نەگونجاوە، لەسەر ژنانە کە کار بۆ گونجاندنى بکەن ئەمەش بەوە دەبێت کە ژنان زیاتر لە مەیدانەکانى گفتوگۆو لێدوانء توێژیەوەوە لەسەر مافء یەکسانییەکانى دەربکەون، هاوکات لەگەڵیدا لە هەردوو مەیدانى (خوێندن – کارکردن) دەرکەوتووتربێت، تاوەکە لە سایەى هەلى هەڵڕەخساوى ئێستا بۆ ژنان لە سایەى حوکمڕانى کوردیماندا مافی زیاترو یەکسانى تەواو لەگەلڕ پیاودا دەستەبەر بکەن.

دواســەرنج:
لە کۆتایى ئەم گوتارەدا پێموایە کە مەسەلەى خەباتى ژنانء بزاڤى نوێخوازییان پێویستى بەنوێکردنەوەو پێداچوونەوە هەیە، چونکە:
• لە کاتێکدا کە هەموو لایەکمان بەوپەڕى حەماسەوە جەخت لەسەر داکۆکىء دەستەبەرکردنى مافى یەکسانى بۆ ژنان دەکەین، بەڵام هێشتا ژنء مەسەلەکەى نەبووەتە هێزى گەورە، هێزیک بەو مانایەى کە بتوانێت پارێزگارى لەخواستء مافەکانى بکات.
• سەربەستى، ئازادى، کۆمەڵایەتى، ئابوورى، باوەڕ نەک تەنها بۆ ژن بگرە بۆ تەواوى پێکهاتەى کۆمەلڕ دەستەبەر نەکراوەو کار بۆ دستەبەرکردنى دەکرێت.
• زۆر جار دەبینین پیاوان دەستپێشخەربوون لەو ورووژاندنى بابەتى ژنان لە زۆرێک لە بۆنەوە دیالۆگەکاندا، هەلى رەخساندنى بوارى زیاتر بۆ ژنء هاتنەپێشەوەى ژن لە بۆنەو دیالۆگەکان خاوە.
• هێشتا کۆمەڵگەى کوردى نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەى کە لە چەمکى پێکەوەژیانى ژنء پیاو وەک دوو هاووڵاتى هاومان، هاوەکار، یەکسان بکات
• ژنان لە ناو خۆیاندا پەرتەوازەن یەکگرتوو یان گرتنەبەرى رێگەى ئاسانء گونجاو نین بۆ هێنانەدى مەفەکانى یەکسانییان یان لە تەرحکردنى شێوەى داخوازییەکانیان.
• رێکخراوەکانى ژنان هێشتا لە چوارچێوەى نوێبوونەوەکانى حزب، خێڵ دەجوڵینەوە.
• دواتر زۆرمان لە زمانى ژن

شوێنی بڵاوکردنەوە : ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ  ژمارە ٣٠٠٩سێشەممە ساڵی دوانزەهەم ڕێکەوتی 2003.03.11 لاپەڕە ٩ “ژنان”

دانیمارک

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *