کورسی که‌مایه‌تییه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه !؟
په‌رله‌مانی کوردستان که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا پێکهاتووه له 111 کورسی 10 کورسی به که‌مایه‌تییه‌کانی مه‌سیحی و تورکمانیانی کوردستان به‌خشراوه ، لێره‌دا گه‌ره‌کمه کار له‌سه‌ر چه‌مکی ” به‌خشین” بکه‌م .
چمکێکم تۆ ده‌توانیت وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی فه‌رمانڕه‌واله‌ژێر هه‌رپاساوو بیانوییه‌ک دابێت پارچه ئه‌رزێک ، موچه‌یه‌کی خانه‌نشینی ، ڕێزگرتنێک ، کڵێسایه‌ک ، په‌رستگایه‌یک … بۆ که‌مایه‌تی بکه‌یته دیاری به‌ڵام به‌خشینه‌وه‌ی ده کورسی په‌رله‌مان بۆیان وهاوکات چه‌وساندنه‌وه‌یان له ده‌ستوردا ئه‌مه‌یان ناچێته قاڵبی به‌دیموکراتی زانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی ئه‌وه‌نده‌ی زیاتر ده‌چێته خانه‌ی که‌منرخاندنی تێگه‌ی هاوڵاتی بوون ..
ئیمرۆکه له وڵاتانی ئه‌وروپا دا که‌ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له په‌ناهه‌نده‌و میله‌تانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێدا به‌دی ده‌کرێت ، و ڕه‌نگ بێت کورد له‌پێشینه‌ی ئه‌وکه‌مایه‌تییانه بێت که له‌ئه‌وروپادا نیشته‌جێن ، نه‌بیستراوه نه‌دیتراوه که په‌رله‌مانه‌کانیان ، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانه‌که‌ی ئه‌وروپاش… کورده‌کانی ، عه‌ره‌به‌کانی ، تورکه‌کانی ، جوله‌که‌کانی یان که‌مایه‌تییه‌کانی تر له‌ژێر ناو وبه‌یداخی کوردبوون ، عه‌ره‌بی بوون ، تورکی بوون ، جوله‌که‌ی بوون به‌لیستی جیاواز کاندیدی په‌رله‌مان بن ، ئه‌وان له‌چوارچێوه‌ی کار وئایدۆلۆژیای پارته ئه‌ورپاییه‌کان ده‌توانن خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ په‌رله‌مان …. هیچ کاتێکیش ئه‌م بۆ هه‌بوون و نه‌بوونه ، به‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی ماف ، نادیموکراتی ، نایه‌کسانی له کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ته‌فسیر نه‌کراوه …. چمکێکم پێشکات ده‌ستور وقانونێک هه‌بووه ئه‌م به‌شداریکردنه‌ی ” هاوڵاتییان” ڕێکخستووه ، نه‌ک میزاجی سه‌رکردایه‌تیه‌ک به‌پێی خواستی هه‌نوکه‌ی که‌هه‌رده‌م له‌گؤڕاندایه ، جاریک به‌نه‌ته‌وه ، جارێک به که‌مایه‌تی ئاینی ، وجارێک به‌برا ناویان بهێنێت …..
به‌ڵام لای ئێمه به‌ناوی لیستی مه‌سیحی ، تورکمان ، کلدۆ ئاشوری ، .. هتد چه‌ندین ناو قه‌واره‌ی تر ده‌بینرێت که بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و 10 کورسییه له‌پێشبڕکێدان ، هه‌بوونی ئه‌وچه‌ند کورسییه بۆ که‌مایه‌تییه‌کان ، هه‌ڵوێستێکی بارگاوی ده‌سه‌ڵاته‌و چه‌ندین گومان وپرسیارکردنیش له‌خۆ هه‌ڵده‌گرێت ، گرنگترینیان ده‌کرێت له‌وه‌دا هه‌ڵێنجێنین ، که‌ئه‌م که‌مایه‌تیانه ، له زیهنی سه‌رکردایه‌تی وده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردیددا ، هاوڵاتی ده‌ره‌جه دوویان بۆ حساب کراوه ” مواطنین من الدرجة الثانیة ” بۆیه ئه‌مان که‌مایه‌تین با ئه‌م ده کورسییه‌یان له‌په‌رله‌مانه‌که‌ماندا له‌بۆ جیا بکه‌ینه‌وه ، دڵنیام ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ڕوکه‌ش و له‌ڕوخساری مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌مایه‌تییه‌کان ئه‌وه‌ی پێ قبوڵ نییه ” ناوبردنی مه‌سیحی وتورکمان به‌برا ” بۆ به‌که‌م زانی ته‌فسیر بکرێت ، هاوکات کرۆکی جیاکردنه‌وه‌که‌شی ، و ناوبردنیان وه‌ک ” برا ” به‌هاوڵاتی ده‌ره‌جه دوو ده‌خوێنرێته‌وه . … خۆ ئه‌گه‌ر که‌مێک خۆمان له‌و بابه‌ته دوربخه‌ینه‌وه که‌چۆن حسابی ده‌رجه‌دوو کراوه ، و بچینه سه‌ر مه‌سیحییه‌کان ، یان بابڵێن کلدۆ ئاسورییه‌کان ، که‌مه‌ئاینییه‌کان ، که قبوڵیانه جیابکرێنه‌وه ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه ، تاچه‌ند ڕۆحی هاوڵاتیه‌تی وکوردستانی بوونیان تێدا به‌زیندوی ده‌هێڵینه‌وه ، ئینتیما بۆ نیشتیمان له‌کوێدا خۆی ده‌بینێته‌وه … ئه‌وا ده‌بێت وه‌ڵامی گونجاومان بۆ پرسیارگه‌لێک هه‌بێت
گرنگترینیان که‌پێویسته وه‌ڵام بدرێته‌وه ، ئایا هیچ کام له به‌رنامه‌و ئایدۆلۆژیا‌و کاری لیسته کوردستانییه‌کان ، قه‌واره سیاسییه‌کان ، له‌گه‌ڵ ماف و داخوازی که‌مایه‌تییه‌کان یه‌کانگیر نابێت !؟ … ئه‌ی باشه بۆچی کوردێک سریانییه‌ک ، تورکێک ، جوله‌که‌یه‌ک ، ئه‌لبانییه‌ک له‌ئه‌وروپادا ، له‌چوارچێوه‌ی کار و ئایدۆلۆژیای حیزبه‌ئه‌وروپاییه‌کان به‌باڵی ڕاست وچه‌پیه‌وه جێگه‌ی بۆ ده‌بێته‌وه ، ده‌توانێت خۆی بۆ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی حیزب وفه‌رمانڕه‌وای کاندید بکات ، له هه‌ندێکێشدا سه‌ربکه‌وێت به‌ڵام بۆ هاونیشتیمانێکی مه‌سیحی وتورکمان که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا … به‌ر له‌هه‌ر ئینتیمایه‌کی ئاینی یان مه‌زهه‌بی هاوڵاتی کوردستانه به‌دی ناکرێت !؟…. ئایا حیزبه کوردییه‌کان کارنامه‌و ئایدۆلۆژیاکانیان له‌دژی خواسته ستراتیژییه کانیانه ، یاخود ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت له‌ناو حیزبه کوردییه‌کان داخوازی له مافه‌کانیان بکه‌ن ، خۆیان کاندید بکه‌ن … یاخود هیچی ئه‌مانه نییه‌و ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه‌ش مه‌رامێکی تری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستانه ، بۆ به‌کارهینانیان و ئیستیغلاکردنی که‌مایه‌تیه‌کان هاتۆته ئاراوه … وکارکر‌دن به تێزی ئه‌وه‌ی هه‌مووکه‌مایه‌تییه‌ک بۆ پاراستنی خۆی په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌سه‌ڵات وهه‌میشه له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌یه‌وێت بچوکتر نه‌بێته‌وه ، لام وانییه خۆکاندیدکردن له‌چوارچێوه‌ی حیزب و گروپه‌کوردییه‌کان ، مانای تواندنه‌وه‌ی که‌مایه‌تی وسڕینه‌وه‌ی کلتورو فه‌رهه‌نگی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی لێبکه‌وه‌ێته‌وه ، به‌پیچه‌وانه‌وه ، له‌چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌ی حیزب یان لایه‌نێکی کوردستانی ده‌توانیت باشتر کار بۆ به‌جێهێنانی ماف وداخوازییه‌کان بکرێت ، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ت ویه‌کسانی هه‌بێت … ئه‌ی که ناعه‌داله‌تی ونایه‌کسانی له‌ئارادبیت ! بڵێت به ده کورسی بتوانی مه‌جرای تێپه‌ڕاندنی یاسایه‌ک که‌له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تۆ بێت بگۆڕیت ؟ ئایا به ده‌کورسی ده‌توانیت چی له ده‌ستورێک بکه‌یت که هیچ کام له‌و مافانه‌ی که تۆی مه‌سیحی ، تورکمانی به‌مافی ده‌زانیت بۆتی دابین نه‌کراوه !؟ … بێگومان نا‌توانیت … ده‌ی که‌واته ده‌کرێت بڵێن ئه‌و کورسیانه له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ پشتگیری کردن وجوانکاری رووی بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵات هاتونه‌ته دروستکردن نه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف بۆیان…… ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت ئه‌وا ئه‌وده‌کورسییه ده‌بنه پاشکۆیه‌ک ورێژه‌یه‌کی مسۆگه‌ری ده‌سه‌ڵات له‌ناوپه‌رله‌ماندا …. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی من له‌نزیکه‌وه به‌ئاگابم … هه‌تا ئه‌م ساته وه‌خته هیچ کام له‌و لیسته مه‌سیحی وتورکمانانه‌ی که له‌کێبڕکێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و کورسیانه‌ی که‌بۆیان دانراوه ،سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌خۆیان هیچ پاڵێوراوێکیان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نییه ، ده‌نگ دان به مه‌سعود بارزانی وه‌ک پاڵێوراوی لیستی کوردستانی ڕه‌تنه‌کردۆته‌وه وبگره پاڵپشتیشی لێده‌که‌ن ، چو‌نکه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و لیست پاڵێوراوانه له‌بنچینه‌دا دروستکراوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردین …. ئه‌گه‌ر ئه‌ولیست وقه‌واره که‌مایه‌تییانه دروستکراوی ده‌سه‌ڵات نه‌بن ، ئایا بۆچی بۆیان نییه یاخود ڕونتر ئاره‌زومه‌ندی ئه‌وه‌ناکه‌ن که پاڵێوراوێکیان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، ئایا له‌ڕووی قانونییه‌وه هیچ مانعێکی ئاشکرا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ک یان تورکمانێک ببێت به‌سه‌رۆکی هه‌رێم ، ئه‌ومانعه قانونییه ئه‌گه‌ر له‌ئارادانییه ، مانعه سیاسییه‌که‌یه که‌ڕێگه نادات به‌تۆی مه‌سیحی وتورکمان ببیته سه‌رۆکی هه‌رێمێکی زۆرینه موسوڵمان … ئه‌و قسه‌یه ناچه‌سپێنێت که تۆ حسابی هاوڵاتی ده‌ره‌جه دووت بۆکراوه ئه‌مانه هه‌تائه‌مڕۆمان کۆمه‌ڵێک پرسیارن بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه .
له‌وانه‌ش بترازێت ده‌بێت له‌به‌رده‌م ئه‌م گریمانی پێوستی ده‌سه‌ڵات به‌و ده کورسییه ئێستێک بکه‌ین ئه‌گه‌ر لیستی کوردستانی توانی 42 کورسی له‌کۆی 101 کورسی بێنێت ، نزیکترین هاوپه‌یمان بۆ ئه‌وه‌ی حوکمه‌تی پێ پێکبهێنێت کورسی که‌مایه‌تییه‌کان ده‌بێت وبه‌وانیش ده‌بنه 52 کورسی وده‌توانێت حوکمه‌ت پێکبهێنێت … ده‌شێت غروری سیاسی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی وپارتی ئه‌وه‌مان پێبڵێت که ئه‌وان هێزگه‌لێکی وه‌ها چه‌قداگرتوون له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا هه‌رگیز موحتاجی ده‌ستپانکردنه‌وه بۆ ده‌کورسی که‌مایه‌تی نین حوکمه‌تی پێ ته‌شکیلبکه‌ن ،هه‌روایشه لیسته مه‌سیحی وتورکمانه‌کان که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا دروستکراوی خۆتانن به‌حوسن وره‌زای خۆیان داواتان لێده‌که‌ن که ئه‌وان بن به‌هاوپه‌یمانتان نه‌ک حیزب ولایه‌نی تر که ڕه‌نگ بێت خه‌ونه‌کانیان ، به‌رنامه‌ی کاره‌کانیان له‌گه‌ڵ هی ئێوه‌دا هه‌رده‌م وهه‌میشه به‌ریه‌کده‌که‌وێت …
پارتی ویه‌کێتی ناتوانن خۆیان له‌وهه‌قه‌ته بشارنه‌وه که ئه‌و ده‌کورسییه له خوله‌کانی داهاتووی هه‌ڵبژاردندا ،ته‌واوی هاوسه‌نگییه‌کان ده‌گۆرێت و ئه‌وان ده‌بنه بڕیار که کێ حوکمه‌ت بێت جابۆئه‌وه‌ی ئه‌وه ڕوونه‌دات ده‌بێت مه‌سیحییه‌کانی کوردستان له‌و فێڵه گه‌وره‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ئاگا بهێنرێنه‌وه که له‌مێژوی پێکه‌وه ژیانی کولتوری و نیشتیمانییه‌تیان ده‌کرێت … هه‌رگیز ده‌نگ به‌لیست وپاڵێوراوێک نه‌درێت که بۆنی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت ، ئاینده‌ی خراپتر وگوزه‌رانی هه‌ژارتر و کولتورسڕاوتر ده‌بێت ، له‌باشترین حاڵه‌تیشدا با ده‌نگ به‌لیستێکی تربده‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی لیسته مه‌سیحییه دروستکراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات که تائه‌ندازه‌یه‌کی زێتر به‌رنامه‌ی کارکردنه‌که‌ی له‌خزمه‌تی هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندایه .
شوێنی بڵاوکراو : رۆژنامه‌ی رۆژنامه ژماره 313 پێنجشه‌ممه 2009.07.16 لاپه‌ڕه 10 بۆچون
سایتی سبه‌ی 2009.07.09