دەوڵەت دواى شۆڕش
خوێنەرانى رۆژنامەى هاوڵاتىء نوسەران ئاگادار دەکەینەوە کە لەدەسپێکى ساڵى نوێ‌دا گۆڕانکارى دەکەین لە دۆسیەى دەوڵەتدا دەکەینء لەم ژمارە بەدواوە یەکێک لەلاپەڕەکان تەرخان دەکەین بۆ جێکەوتى شۆڕشەکانى بەهارى عەرەبىء هارە چاوەڕواکراوەکانى دیکە لەسەر فۆڕمء ناوەڕۆکى ئەو دەوڵەتەى ئەم بەهارانە بەرجەستەى دەکەن، چونکە بیرمان نەچێت ئەو فۆرمە لەدەوڵەتەکانى دواى بەهارى عەرەبى کاریگەرى دەبێت لەسەر دەوڵەتى کوردستانء فۆڕمەڵەبوونى.
- دەکرێ بڵێین شۆڕشەکانى بەهارى عەرەبى بەر لەدیکتاتۆرەکان شۆڕشء توڕەبوون بوو لەو فۆرمەى لەدەوڵەت کە زیاتر لە نیو سەدەیەیە سەپێنراوە بەسەر خەڵکى ئەم ناوچەیەدا؟ واتە دەشێ بڵێن ئەو هۆشیارییە لەپشت شۆڕشەکانەوە کاردەکات هۆشیاریەکى قوڵترە لەوەى بەتەنها بەکەوتنى دیکتاتۆرەکان کۆتایى پێبێتء لەدامەزراندنء فۆرمەڵەکردنى دەوڵەتێکدا بەردەوامى بەخۆى بدات کەوەک سپینۆزا بەرلە چەند سەدەیەک بەمجۆرە وەسفى دەکات: ئامانجى گەورەى دامەزراندنى دەوڵەت سەروەرى یان ترساندنى خەڵک نییە، بەڵکو ئامانجى گەورەى دەوڵەت ئازادکردنى تاکە لەترسء ئازادکردنء رەخساندنى دۆخێکە تیایدا داهێنان بکەنء خۆیان بدۆزنەوە، نەوەک ونبکرێنء پێشێلبکرێن؟
وه‌ڵام : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : ڕێگه‌م بده‌ن که که‌مێک له‌سه‌ر سپینۆزا ( 1632 .1672) بوه‌ستم چمکێکم له ناو پرسیاره‌که‌تاندا یه‌کیک له‌شاکاره‌کاکانی کارکردنی ئه‌و بۆته نمونه ، سپینۆزا له‌کاتێکدا به‌یه‌کیک له فه‌یله‌سوفه‌کانی ڕۆشنگه‌ری ده‌ژمیردرێرا ،که هێشتا سه‌ره‌باسێک نه‌بووه بۆ ڕۆشنگه‌ری ، یه‌که‌م فه‌یله‌سوف بووه که له‌ئاینه‌کانی ڕوانیوه ، ره‌خنه‌ی لێ‌گرتوون ، تا ئه‌وئاسته‌ی پێی وایه که مه‌رج نییه نوسراه ئاسمانییه‌کان سه‌راپایان له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه هاتبن ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که سپینۆزای جوله‌که پێی وایه ئاینه‌کان جگه له ڕووپۆشێکی ده‌ره‌کی وبڕوایه‌کی ووشک هیچی تر نین . ؟! سپینۆزا ی هۆڵه‌ندی به‌ره‌چه‌له‌ک پورتوگالی ، ده‌کرێت به‌دامه‌زرێنه‌ری ڕێبازێکی نوێی فه‌لسه‌فی بژمێرین که ئه‌ویش رێبازی ( ئه‌ندازه‌خوازییه) له فه‌لسه‌فه‌دا ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی 44 ساڵیدا به‌هه‌ژاری ده‌مرێت ، به‌ڵام له‌پاش خۆی تێگه‌یشتنیکی جیاوازی بۆ چه‌مکی ئازادی هێنایه ئاراوه . لای سپینۆزا ئازادی واته دورکه‌وتنه‌وه له‌جه‌هاله‌ت ، ئه‌و به‌ڕوونی باس له‌وه‌ده‌کات که به‌دواداچوونی عه‌قڵ ئه‌نجامه‌که‌ی سڕینه‌وه‌ی سحرو جادووه به‌رامبه‌ر به‌جیهان ، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و له‌دژی ئه‌وتێزه‌یه که‌پێێ وایه مرۆڤ به‌ئازادی له‌دایک ده‌بێت لای سپینۆزا ( مرۆڤ به‌ئازادی له‌دایک نابێت ، به‌ڵکوده‌توانێت ئازاد بێت ، یان ده‌توانێت ببێته که‌سێکی ئازاد وخۆی خۆ ئازاد بکات ) ئه‌و پێی وایه ئازادی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه ، مرۆڤ ئه‌و کاته ئازاده که‌ده‌توانێت به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی بگات بۆ نواندنی کردار . ئه‌گه‌ر به‌نێو ژیانی سپینۆزابڕۆینه‌وه ده‌بینین که له خیزانێکی جولکه‌ی ئیماندار‌و خوینه‌ر بۆ ته‌ورات ده‌بێته ئه‌ویاخی بوه‌ی که له 1656 له کۆمه‌ڵگای جوله‌که حاشای لێده‌کرێت ، هه‌وڵی کوشتنی ده‌درێت ، هه‌وڵی ئیرتیشای ده‌درێت … به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌یانتوانی له عه‌زیمه‌تی ئه‌و که‌م بکه‌نه‌وه بۆ داهێنانی قوتابخانه‌ی بنه‌مای ژیری ، جالێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی توانیبێتم وه‌ڵامی پرسیاره‌که بده‌مه‌وه ناچاربووم . سپینۆزا وه‌ک خۆی بخوێنمه‌وه > چمکێکم دواتر ئه‌و یه‌که‌مین که‌سه به‌هۆی بیروڕاکانی ، ره‌خنه‌کانی له‌ئاین ، ڕووبه‌ڕوی وونکردن وپێشیلکردن دێت ، تادواجار ناچار رادیکاڵنه ڕه‌خنه له‌کولتوری کۆمه‌ڵگا ده‌گرێت و به‌ناشیاوی ده‌زانێت . ئه‌م هۆشیاربوونه به‌رامبه‌ر به‌ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت هه‌رکاتێک خه‌مڵی له‌هزری تاکه‌کاندا… یاخی بوو ، شۆرشگێر‌و وبیرمه‌ندی گه‌وره‌ی وه‌ک سپینۆزاو جۆن لوک وبه دووسه‌ده‌ش به‌دوای خۆیدا نیتشه‌و کارل پیۆپه‌ر … هتد دینیته ئاراوه .. مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی شۆرش هۆشیاری شۆرشگێڕانیه‌تی . یان لانی که‌م ئه‌ونوخبه‌یه‌ی که هه‌ڵده‌ستێت به‌هاندان ، وڕێکخستن وپاشان گۆڕینی هه‌موو یان به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتی سته‌م .
- ئایا مەزنى شۆڕِشەکانء خۆڕ‌اگرى گەلەکان وانەیەکى ئەزەلى واى بەنوخبەى سیاسى نەداوە کە هەرگیز بیر لەدوبارەکردنەوەى ئاکارء سیستمى پێشوو نەکەنەوەء بەجۆرێکى تەواو جیاواز فەرمانڕەوایى بکەن؟ یان هێشتا کۆمەڵگاکانى ئەم ناوچەیەء نوخبە سیاسییەکەى زۆریان ماوە بۆئەوەى تەندروستانە دەوڵەتدارى بکەن؟
وه‌ڵام : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : من له‌دژی ده‌سته‌واژه‌ی ( وانه‌ی ئه‌زه‌لیم ) به‌بڕوای من ئه‌زه‌لیه‌ت بۆ وانه خۆی له‌فۆڕمی وه‌عزدا ده‌بینێت وه‌ک له کرداری فێربوون ، ئه‌رکی وانه فێرکاری یه ، نه‌ک بوون به‌ئایه‌ت یان ده‌قێکی نه‌گۆڕ که‌قابیلی گۆڕین نه‌یه‌ت ، پاشان ئه‌گه‌ر له بزاف و به‌ناو شۆرش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی خۆمانه‌وه سه‌یری بکه‌ین ، ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی بۆ نمونه که کورد له‌به‌هاری 1991دا کردی له‌دژی سته‌مکاری ، ئه‌وه‌نده دروشمه‌کانی ئه‌و شۆرشه بریقه‌دار بوو ، ئه‌وه‌نده جۆشداده‌ر بوو هێنده سۆزداربوو ، له‌بروای هیچ که‌سێکدا نه‌بوو ، به‌م ڕۆژگاره‌ی بگات ، ڕونتر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێنده‌کرد که به‌دوای خۆیدا له‌یه‌که‌مین ئه‌زمونی داکۆکیکردن له مافی کورده‌کانی باکور شکست بێنێت وله‌وێوه شه‌رعیه‌ت بدات به کوشتن لێیان ، به‌دوای خۆشی‌دا شه‌ری ناوخۆی شاخه‌کان بهێنێته گۆڕه‌پانی شارودێهاته‌کان… هه‌رله‌وێشه‌وه بانگهێشتی سته‌مکار بکرێته‌وه بۆ رزگارکردن له‌پێناو مانه‌وه‌دا ، کێ له‌وباوه‌ڕه‌دا بوو که ڕاپه‌ڕین ببێته هۆی به‌شکردنی وڵات به‌سه‌ر دووبلۆکی سه‌وز و زه‌رد .کاممان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌کرد که شۆرشگێره‌کانی شاخ ، ببنه ماڵوێرانکه‌رو سه‌رخان و ژێرخانی وڵات به‌تاڵان به‌رێت ، لێره‌دا من ناچارم ئه‌وه‌ی که له‌به‌هاری 1991 دا رویدا به‌راپه‌رین وشۆرش ناوبهێنم چمکێکم ده‌سه‌ڵات ی سیاسی کورد زۆر به‌ده‌ستکه‌وته‌کانی ڕاپه‌رین ده‌نازێت ، هه‌رکاتێکیش ویستبێتی هۆشیاری تاک بۆ داخوازییه‌کانی له‌که‌دار بکات به ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و شۆڕشه منه‌تباری کردووه ، به‌بڕوای من ئه‌ونوخبه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌رحوکمه ئه‌وه‌نده ناته‌ندروسته بۆ ئه‌مڕۆو داهاتوی کوردستان تا ئه‌وئاسته‌ی قبوڵیه‌تی خه‌ڵکه خۆڕاگره‌که‌ی ئه‌نفال بکرێت کیماوی به‌سه‌ردا بکرێت ئه‌میش بچێته‌وه بۆ لای سته‌مکاره‌کانی دانوستان بکات ، قبوڵیه‌تی خاکی وڵاته‌که‌ی له‌لایه‌ن وڵاته‌هاوسنوره‌که‌ی تۆپباران بکرێت وئه‌میش له‌ودیو میوان بێت ، ئه‌م راپه‌رینه‌ی ئێمه نوخبه‌که‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌درێژای مێژووی دورستبوونیدا دوو شتی هه‌بووه شه‌ری پێ‌بکات که ئه‌ویش چه‌ک و دانوستاندن بووه . ناکرێت شۆرشه‌که مه‌زن بێت و وانه‌کانیشی ئه‌زه‌لی بن . هه‌موو شۆرشێک له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بێت له‌پاڵ نوخبه سیاسیه‌که ، له‌گه‌ڵ چه‌کبه‌ده‌سته‌کانیدا نوخبه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گریش له سیاسی وسه‌رکرده بێنیته ئاراوه ، هه‌رشۆرشێک نه‌یتوانی ئه‌ونوخبه ڕه‌خنه گره به‌رهه‌م بێنیت ، ناتوانێت مۆدیلێک بێت باشتر له‌پێش خۆی ، به‌جۆرێک له‌ونبوونی ئه‌و نوخبه‌یه ، به‌هامه‌زنه‌کانی شۆرش که له‌بنچینه‌دا له‌سه‌ری بونیدا نراوه متمانه‌یی له‌ده‌ست ده‌دات ودیکاته مۆدێلێک له‌لاسایکردنه‌وه‌و داهینان له شێوازه‌کانی سته‌مکاری . سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا هێشتا کۆمەڵگاکانى ئەم ناوچەیە و نوخبە سیاسییەکەى زۆریان ماوە بۆئەوەى تەندروستانە دەوڵەتدارى بکەن؟ ده‌ڵێم پێویسته کۆمه‌ڵگاو نوخبه‌ی سیاسی پێکه‌وه‌گرێ نه‌ده‌ین ، چمکێکم ئه‌رک ومافی کۆمه‌ڵگا به‌گشتی ونوخبه‌ی سیاسی له ئاست ده‌وڵه‌تداریدا چه‌ندێک به‌یه‌که‌وه گرێدراوو ته‌واوکه‌ری یه‌کدی بن له‌هه‌مانکاتیشدا جیاوازه وده‌بێت هه‌ریه‌که‌یان به‌جودا وه‌ربگرین ، بۆ مێژوو ده‌توانم بڵێم نوخبه‌ی سیاسی له‌کوردستاندا کاتێک که ڕوبه‌ڕوی ئه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕین بووه ، هیچ ستراتیژێک ونه‌خشه‌ڕیگایه‌کی نه‌بووه بۆ ده‌وڵه‌تداری ، هێنده‌ی له‌سه‌ره‌تادا پێی وابووه دێیه‌کی ڕزگارکردووه و له‌هه‌رساتێکدا ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی ئه‌ودییه‌له‌ئارادا بوه ، هێنده له‌وباوه‌ڕه‌دا نه‌بوو شار له‌دوای شاری کوردستان به‌که‌رکوکیشه‌وه بکه‌وێته‌ژێر ده‌ستی . جا نوخبه‌یه‌کی شۆرشگێر ، که‌خۆی له‌حه‌جمی گه‌وره‌ی ئه‌وکاره‌دا نه‌بوبێت که به‌رپرسیاریه‌تی مێژووی خستویه‌تییه ئه‌ستۆی چۆن چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌که‌یت به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست ده‌وڵه‌تداریت بۆ بکات !؟. پاشان ئێمه ئه‌گه‌ر باش بڕوانینه ئه‌ونوخبه‌یه‌ی که له‌شاخ بوون ودواتر وڵاتیان که‌وته ژێرده‌ست ، نوخبه‌یه‌ک بوون عه‌سکه‌ری وه‌ک له‌وه‌ی سیاسی و بیرمه‌ند ، دواتریش له دابه‌شکردنی پۆسته‌کاندا ، هێنده‌ی عه‌سکه‌رییه‌کان له‌ریزی پێشه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وای بوون ئه‌قڵه‌کان ، ئه‌وانه‌ی که پێویسته ڕۆڵی ده‌وڵه‌تداری ببینن ، که‌متر له‌ڕیزی پێشه‌وه بوون . هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ده‌بێت بڵێم گرتنه‌ده‌ستی وڵات له‌لاین عه‌سکه‌ریه‌کانه‌وه جگه له‌وه‌ی که پاداشتێک بوو بۆخزمه‌تی چه‌ند ساڵه‌یان له‌شاخدا ، له‌هه‌مناکاتدا لێدانێکیش بوو له‌دروستبوونی وڵاتێک له‌سه‌ر بنه‌مای ( چه‌مکی هاوڵاتی بوون ) .
- عەدالەتء یەکسانىء دژایەتى گەندەڵىء گێڕانەوەى مافى ماف زەوتکراوان داواکارى سەرەکى شۆڕشگێڕەکان بوو، ئایا ئەم جۆرە لەشۆڕشگێڕء ئەم جۆرە لەخواست ، ناشێت تەوەقووعى ئەوەى لێبکرێت کە مافى چارەى خۆنوسین بۆ نەتەوەى کورد بەڕەوا ببینێ؟ یان لانى کەم دژایەتى راگەیاندنى دەوڵەتى کوردستانى نەکات؟
وه‌لام : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : سه‌رتا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فه‌رمانڕه‌وا له‌کوردستاندا به‌جۆرێک له‌هه‌وڵی به‌رهه‌مهینانی مرۆڤی بێئیراده بووه ، که‌نه‌توانێت بێ گه‌رانه‌وه بۆ لای ئه‌وده‌سه‌ڵاته هیچ داوایه‌کی له‌وشێوه‌یه بخاته ئه‌جێندای داواکارییه ره‌واکانی ، پرسیاری گه‌وره لێره‌دا ئه‌ویه ئایا پرس به‌شه‌قام کراوه بۆ بڕیارێکی له‌وئاسته چاره‌نوسسازییه ، یاخود کار به‌وتێزه‌کراوه که ( شوان ) راعی له‌جیاتی مه‌ڕه‌کان بریارده‌دات به‌کام ڕێگادا بڕۆن بۆ من جێگه‌ی پرسیاره که بۆچی ده‌بێت ئه‌م جۆره له‌خواستی شۆرشگێرانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی چاوه‌ڕیی دان پێنان بێت ، به مافی چاره‌نووسی ، یان دژایه‌تی نه‌کردنی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ، ئه‌م جۆره له له‌ته‌وه‌قوعات زه‌لیل کردنی داواکه خۆیه‌تی ، جۆرێک له سواڵکردنی تێدا ده‌بینم ، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رتاکانی که‌وتنی رژێمی سته‌مکاری سه‌دام له ساڵی 2003 دا زۆرینه‌ی ده‌رگاکان له‌ئاست پێداگرتنی کورد له‌سه‌رخواسته ره‌واکانی ئاوه‌ڵابوون ، که‌چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌ک هه‌رنه‌یتوانی ئه‌و ئاوه‌ڵا بوونه به‌قزانجی خۆی بشکێنێته‌وه بگره هه‌رچی هه‌شیبوو به‌دوای خۆیدا ( له‌ژوره داخراوه‌کانی دانوستاندن ) دا به‌روی پرۆسه‌که داخست . پرسیارێک لێره‌دا زۆرگرنگه بیپرسین ئایا ده‌وڵه‌تی کوردی له ئه‌جیندای ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ی و فۆڕمی سیاسی فه‌رمانڕه‌وایانی کورد بوونی هه‌یه ؟! یان به‌قه‌ولی خۆیان خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه‌و هیچی تر ، ئاخر کاتێک که مافی بوون به‌ده‌وڵه‌ت له‌لای دروشمهه‌ڵگری ( مافی چاره‌ی خۆنوسین ) ده‌بێته خه‌ونێکی شاعیرانه هیچ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ به‌زه‌یی نه‌یاران نامینیت بۆ دژایه‌تی نه‌کردنی ئه‌وخه‌ونه . لێره‌دا به‌گرنگی ده‌زانم نمونه‌ی ( ده‌وڵه‌تی ئاین ) جوله‌که بهێنمه‌وه کاتێک که‌جوله‌که له‌پاش 3000 هه‌زار ساڵ له‌ئاوه‌ریی وپه‌رته‌وازه‌بووندا بڕیاری ده‌وڵه‌ت ده‌دات و له‌ساڵی 1948 داڕایده‌گه‌ێنێت .له جوگرافیایه‌کدا که هه‌مووعه‌رب له‌تده‌کات . ودواتر ده‌بیته ئه‌وهێزه‌ی که‌ده‌توانیت نه‌ک به‌ته‌نها به‌رهه‌ڵستکاری 22 ولاتی عه‌ره‌بی بکات ، بگره‌ده‌ستیش ده‌خاته ناوکاروباری وڵاته‌که‌یان . هه‌ڵبه‌ت نوخبه‌یه‌ک هه‌بووه هێزێکی گه‌وره‌هه‌بووه له‌پشتی ئه‌م دامه‌زراندنه ئه‌وهیزه بریتی بوون له‌بیرمه‌ندانی جوله‌که ، که‌نه‌وه له‌دوای نه‌وه جومگه‌کانی بوون به‌ده‌وڵه‌ت به‌یه‌که‌وه‌گرێ ده‌ده‌ن ، ئایا ئێمه ئه‌و هێزه‌مان هه‌یه ، ئایا ئێمه مقه‌ویماته لۆجیستی ومه‌عریفی ، وئابوری وهۆشیارییه هه‌یه که‌بتوانێت له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌کانیدا بوه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌مانه بۆچی رێگه‌مان داوه ، له‌به‌رزبوونی ده‌نگی ناڕه‌زای ناوخه‌لک وهاوڵاتی ، پێی بڵێن ئه‌زمونه‌که‌مان له‌مه‌ترسی دایه ، تکایه کاتی نییه !.
- وەک روونە لەزۆربەى وڵاتانى راپەڕیودا هێزە ئیسلامیستەکان براوەى هەڵبژادنەکانن، ئایا ئەمە ئایندەی ئەم ولاتانە رووبەڕووى مەترسى دەکاتەوە ، لەو روەوە کە ئەو هێزانە داخراوەء شمولین ، وەک هەندێک رایان وایە؟ یان بەپێچەوانەوە ئەو هێزانە لەبەر ئەوەى خۆیان رووبەڕووى ستەمبونەتەوە لەلایەن سیستمە تاکڕەوەکانەوە، بیر لەدوبارەکردنەوەى کردەى جەلادەکەیان ناکەنەوە؟ یان بەپێچەوانەوە هەمیشە قوربانییەکان دەبنە کۆپى جەلادەکانیان؟
وه‌ڵام کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : به‌رای من سه‌خته پێشوه‌خت بڕیاری پیشوه‌خت به‌سه‌ر ئه‌دائی ئه‌و حیزبانه بدرێت که له‌زۆرینه‌ی وڵاتانای شۆرش سه‌رکه‌وتودا سه‌رکه‌وتنی به‌رچاویان هێناوه ، له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی که ئاینده‌ی ئه‌ووڵاتانه ڕووبه‌روی مه‌ترسی ده‌کاته‌وه یان نا ، ئه‌وا پێده‌چیت لانی که‌م له‌ئیستادا ده‌نگده‌ر وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌ی دابێته‌وه ، ڕه‌نگ بێت ئه‌وه‌ی که ئێمه به‌مه‌ترسی بزانین ، ئه‌وده‌نگده‌ره‌ی که‌به‌هۆی ده‌نگدانه‌که‌یه‌وه وای کردووه حیزبه ئیسلامیییه‌کان ببنه زۆرینه نه‌ک هه‌رمه‌ترسی نییه بگره به‌دیدی ئه‌و فریادره‌سیشه . به‌بروای من ئه‌م هێزه ئیسلامیانه ئه‌گه‌ر بیر له‌وه نه‌که‌نه‌وه به ئاقاری جه‌لاده‌کانیان نه‌ڕۆن ره‌نگ بێت زیاتر هی ئه‌و تونیه‌تییه بێت که ئیسلامی سیاسی له‌ووڵاتانه‌دا ساڵگه‌لێکی زۆره خه‌ون به‌چانسێک ده‌بینێت بۆ ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ست ،ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه که‌شێوازه‌کانی تری خه‌باتی تاقیکردۆته‌وه‌و شتێکی ئه‌وتۆی لێ هه‌ڵنه‌جنیوه وله‌ئیستادا ئاماده نه‌بێت ئه‌وهه‌له مێژووییه ڕه‌خساوه له‌پێناو چه‌سپاندنی ته‌واوی په‌یامه‌کانی ئیسلام موجازه‌فه پێ‌بکات ، ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ش له ئیسلامی سیاسی که ئه‌مڕۆ له‌گۆڕه‌پانی ململانێ سیاسیه‌کاندا به‌دیده‌کرێت ، مۆدێلێکه زۆرێک له بیرمه‌ندان و داکۆکیکه‌رانی ئه‌م مۆدێله نوێیه ڕهانی خۆیان له‌سه‌ر به‌ستوه، مۆدێلێک بێت جوادا له‌وه‌ی که ئیسلامی سیاسی وه‌ک ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست له پاش روخانی عوسمانییه‌کان به‌دریژای ئه‌ومیژووه ، له‌فۆڕم وده‌رکه‌وتنی جیاوازدا پێی ناسراوه به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌وهێزانه به‌هیزی داپڵۆسێنه‌ر لانی که‌م له‌ئیستدا له‌ئاراد نییه ، وکاتی ده‌وێت بۆ سه‌رکه‌وتن یان شکست خواردن له‌وتاقیگه‌یه‌ی که‌ده‌نگده‌ر و ڕۆژائاواش له‌به‌رده‌م شێوازی فه‌رمانڕه‌واییان دایناوه .
- رایەک هەیە جەخت لەوە دەکاتەوە بۆ ریفۆرمى ئاینى بەدەسەڵاتداربوونى ئیسلامییەکان زەرورە، لەدوو روەوە: یەکەم ئەو هێزانە دێنە ناو مێژوەوەء مێژووش تواناى گۆِرینى هەموانى هەیە، دووەم: کۆمەڵگا لەرێگاى بەئۆپۆزیسیۆنبونییەوە رەخنەى جدى رووبەڕووى ئەو هێزانە دەکاتەوەء لەرێگاى رەخنەگرتنیش لەوان ئەو کلتورء دونیابینیەش دەخاتە ژێرپرسیارەوە کە خۆراکء وزەبەخشى ئیسلامییەکانء پشتء پەنایانبووە؟ لێرەوە خەڵکێک راى وایە هەر لەبەر ئەم دوو هۆکارەیە خۆرائاوا گلِۆپى سەوزى بۆ ئیسلامییەکان هەڵکردوە؟
وه‌لام : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری به‌ده‌سه‌ڵاتداربوونی هێزه ئیسلامیییه‌کان له‌م ناوچه‌یه شتێکی نوێ نییه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه ئاینی ئیسلام تێدا له‌دایک بووه ، گه‌شه‌ی کردوه ، باوه‌رپێهێنه‌رانی زۆربووه ده‌وڵه‌ت به‌پێی بنه‌ماشه‌ریعییه‌کانی ئیسلام پێبراوه‌به‌ڕێگا ، شه‌ڕی نه‌یاری پێکراوه …. نوشوست وسه‌رکه‌وتنی له‌میژووی فه‌رمانڕه‌وایدا تۆمارکردووه . له‌به‌رئه‌مانه ناکرێت بڵێن ئیسلامی فه‌رمانره‌وا له‌میژووی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا دیارده‌یه‌کی نوێیه . به‌ڵام ده‌کرێت بڵێن هه‌رجاره‌و به‌فۆڕمێکی جودا ده‌رکه‌توه ئه‌و ئیسلامه‌ی که له‌سه‌رده‌می دوای پیغه‌مبه‌ری ئیسلام دیته ئاروه و فه‌رمانڕه‌واده‌کات جودایه له‌و ئیسلامه‌ی که‌ئه‌مڕۆ له‌پاش خستنی هێزی سته‌م فه‌رمانڕه‌وای ده‌کات . به‌بڕوای من هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وز له‌لایه‌ن خۆرائاوا بۆ جوڵاندنی هێزه ئیسلامییه‌کان و پاشانیش ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ست ، به‌شێکی به هۆی به‌دکاری سته‌مکاران وهێز له‌ده‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌وه ڕێچکه‌ی گرتووه که شۆرشیان تێداسه‌رکه‌وتوو بووه . ڕونتر ڕێگه‌دان به هیزه ئیسلامییه‌کان بۆ ده‌رخستنی هێزی جه‌ماوه‌رییان له‌چوارچێه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیانی به‌شخوراو له‌بنڕه‌تدا له جه‌ماوه‌ریه‌تی ئه‌و هیزه‌ئیسلامیانه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی گرتوه ، چه‌مکی گڵۆپ هه‌ڵکردن له‌لایه‌ن خۆرئاواوه به‌بروای من زیاتر خۆی له ( انقاذ مایکن النقاذه ) خۆی ده‌بینێته‌وه . پاشان ئێمه له‌بیرمان نه‌چێت خۆرئاوا نه‌یده‌توانی له‌وه‌زیاتر پاڵپشتی ئه‌وهێزه‌سته‌مکارانه بیت که ببونه هیزی داپڵۆسێنه‌ر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو میله‌ته‌که‌ی خۆینادا، به‌جۆرێک به‌هۆی لافلێدان به‌وه‌ی که‌خۆرئاوا له‌پاڵپشتی ئه‌وهیزه‌سته‌مکارانه‌دایه ڕۆژ به‌رۆژ هێنده‌ی تر وێنه‌ی ڕۆژئاوایان له‌هزری تاکی نه‌یار به‌ده‌سه‌ڵات ناشرینتر ده‌کرد ، خۆرئاوا له‌پاش ڕوداوه‌کانی یازده‌ی سێبتێمبه‌ر که به‌گرنگترین مونعه‌ته‌فی سیاسی له‌مێژوی ئه‌مریکاو خۆرئاوادێته‌هه‌ژمار له‌هه‌وڵی ئه‌ودایه ، که‌ڕقی جه‌ماوه‌ری ئیسلام له‌سیاسه‌ت و ڕوانینیان بۆ گه‌لانی سته‌ملیکراو که‌سه‌رچاوه‌که‌ی به‌شێکی به‌هۆی سته‌مکارانه‌وه بووه له‌ناوخۆی ئه‌ووڵاتانه‌دا بته‌قێنێته‌وه نه‌ک له‌ناو وڵاته‌خۆرئاواییه‌کاندا روبه‌روی راسته‌وخۆ ببێته‌وه له‌گه‌ڵیاندا .
- ئیسلامیزبوونى دەسەڵات لەوڵاتانى ناوچەکەء دەورەبەر چۆن دەکەوێتەوە لەسەر ئایندەى کوردستان ، بەتایبەت لەو روەوە کە هێزە دەسەڵاتدارەکانى کوردستان زیاتر نەتەوەیىء عەلمانین ؟ ئایا سەرکەوتنى ئەو هێزە ئیسلامییانە نابێتە هۆى بەهێزبوونى پێگەى ئیسلامییەکانى کوردستانیش؟
وه‌ڵام : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری به بروای من ئه‌وه‌ی له‌مه‌قامی ئه‌وه‌ڵدا که واده‌کات پێگه‌ی هێزه ئیسلامییه‌کان له‌کوردستاندا به‌هێز بێت سته‌ماکاری ده‌سه‌ڵاتی کوردی یه له‌کودستاندا ، ڕه‌نگ بێت له‌رووی سۆزداری یه‌وه وزه‌به‌خشبیت به‌هێزه ئیسلامییه‌کان ، به‌ڵام ئه‌ووزه‌به‌خشین و به‌هیزبوونی پێگه‌یه هێنده‌ی له‌سته‌مکاری وخراپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت هێنده له باڵاده‌ستی ئیسلامییه‌کانی ده‌روبه‌ر سه‌رچاوه‌ناگرێت . من پێم سه‌یره ئێمه کاتێک که باس له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان ده‌که‌ین به‌ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ته‌وه‌ی عه‌لمانی ده‌یناسێنین ، له‌کاتێکدا ، گوتاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی گوتارێکه ( ئیسلامی سونه) مه‌زهه‌به‌و له‌سه‌ره‌تایترین برگه‌ی ده‌ستوریدا که‌پیشکه‌شی کردوه تێدا بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلامی کردووه به‌بنه‌مای یه‌که‌می یاسادانان وته‌شریعات ، ئه‌گه‌رده‌سه‌ڵاتێک عه‌لمانی بێت و زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه‌بێت ، چ باکی به‌وه‌هه‌یه ئاینی ئیسلام بکاته بنه‌مای یه‌که‌می یاسادانانه‌که‌ی ، خۆ ئه‌گه‌ر بیانوه‌که‌شی ئه‌وه‌بێت که له% 90 خه‌ڵکی کوردستان ئیسلام ه مانای ئه‌وه‌ناگه‌ێنێت له‌به‌رئه‌وه ده‌نگی داوه به‌تۆ که‌تۆش باوه‌ڕت به ئیسلام هه‌یه بۆ ته‌شریعات ، خۆ ئه‌گه‌روابێت ، له‌به‌ر باوه‌ڕبوونت به‌ئیسلام ده‌نگت پێدراوه ئه‌وا ده‌بێت پێناسی عه‌لمانی بوون له‌م ده‌سه‌ڵاته وه‌رگیرێته‌وه له‌ڕاستیدا هیچ بنه‌مایه‌کی عه‌لمانی بوون له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئه‌مڕۆ فه‌رمانڕه‌واده‌کات تێدا به‌دی ناکه‌م . ئه‌وه ئیسلامییه‌کان نین له‌سه‌رحوکم ، که‌ڕێگه ناده‌ن ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا ، مه‌سیحییه‌کان ، دادوه‌ریان هه‌بێت ، وه‌زیرێکیان له وه‌زاره‌تێکی ئه‌منی یان سه‌ربازیدا نه‌بێت ، ئیسلامییه‌کان نین ئه‌وانه‌ی که خاکی جوتیاری مه‌سیحی داگیر ده‌که‌ن ، ئیسلامییه‌کان نین که که‌مایه‌تییه‌کی وه‌ک مه‌سیحی ده‌که‌ن به‌مه‌قاش وبۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات به‌خراپ وبه‌باش به‌کاریان ده‌هێنن . مه‌لای ئیسلامییه‌کان نه‌بوو ، که‌فه‌توای دا، وڵات وڵاتی ئێمه‌یه‌و باهه‌موو مه‌یفرۆشه‌کان له‌ناوبه‌رین … ئه‌وه‌ی که‌ئه‌مڕۆ له‌سه‌رده‌سه‌لاته ئیسلامییه‌کان نین که ڕێگه ناده‌ن کارخانه‌ی مه‌ی دروستکردن له‌وڵاتێکی پڕ له‌که‌ره‌سه‌ی خامی مه‌ی به‌رهه‌م بێته ئاراوه …. هتد ئه‌م نمونه‌یه به‌هه‌مان شیوه له میسری پێش شۆرش دا به‌دی ده‌کرێت له‌سه‌رده‌می موباره‌کدا قیبتییه‌ک نابینرێت پله‌ی لیوای هه‌بێت . له‌سه‌رده‌می ئه‌نوه‌رساداتدا پاپاشنوده ده‌ستگیرده‌کرێت . به‌هه‌مان تێزی میسر ده‌سه‌ڵات فیتنه ده‌نێته‌وه مه‌سیحی باجی فیتنه‌نانه‌وه‌که‌ده‌دات.
- ئەگەرچى نەنوسراوء ناڕەسمییە بەڵام خۆرئاوا بەجۆرێک لەجۆرەکان کوردستانییەکان بەنزیکتر لەخۆى دەبینێء مامەڵەى لەگەڵدا دەکات، ئایا سەرکەوتنى ئیسلامییەکانى ناوچەکە وا لەخۆرئاوا ناکات گرنگى زیاتر بەکوردء کوردستان بدات؟
وه‌لام : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری . له‌میژووی سیاسه‌تی نوێێ ده‌ره‌کی خۆرئاوادا هه‌میشه گرنگیدانێکی مرۆیی له‌ئاست کوردا به‌دیده‌کرێت ، به‌ڵام ئه‌م گرنگیدانه گرنگیدانێکی تریشی له‌پشته ، چونکه کوردستان له‌ڕوی جیپۆله‌تیکه‌وه گرنگییه‌کی ئێجگارزۆری بۆ خۆرئاواهه‌یه . به‌دریژای 20 ساڵی ڕابردووش کوردستان هه‌میشه بنکه‌یه‌کی گرنگ بووه بۆ خۆرئاوالێیه‌وه توانیویه‌تی به‌شیک له‌ستارتیژو له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌کی خۆی تێدا بچه‌سپێنێت ، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ت پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا له ئاینده‌دا خۆرئاوا گرنگیدانه‌که‌ی به‌لای باڵی ئسلامی سیاسی له‌کوردستاندا ناشکیته‌وه!، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌کانی کوردستان بتوانن له‌ئاست پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری وسیاسی خۆرئاوا له‌ناوچه‌که پابه‌ندبن به به‌ڵێنه‌کانیان ، پاشان له‌یادی نه‌که‌ین به‌شێکی سه‌رکه‌وتنی ئیسلامییه‌کان له‌ناوچه‌که به‌هۆی ڕێگه‌پیدانی خۆرئاوابووه بۆ ئه‌ووڵاانه که‌سه‌ربه‌ستانه تر خۆیان رابگه‌ێنن ،
- دەشێت دەسەڵاتگرتنەدەستى ئیسلامییەکان شوناسێک بداتە دەوڵەت کە دەتوانین ناوى بنیین (دینداربوونى دەوڵەت) ، وەک زانراویشە هەموو دەوڵەتێکى دیندار بەمانا رەسمىء ئایدۆلۆژییەکەى کۆمەڵگایەکى (بێ دین) بەرهەم دەهێنێ ، وەک ئەوەى لەئێران دەیبینین؟ ئەگەر وایە..ئایا ئەمە ئەو حەقیقەتە تۆخناکاتەوە کە چەندێک دیندارى بۆ کۆمەڵگا زەرورە ئەوەندەش بێ دینى بۆ دەوڵەت زەرورە، لێرەشەوە نە ئیسلامییەکان بەو مانایە شوناسى دیندارى دەبەخشنە دەوڵەتء ئەگەر پیشى ببەخشن هەم خۆیان زیان دەکەنء هەمیش کۆمەڵگا ، بەم پێیە ئایا ناشێت ئایندەیەکى گەش بۆ دەوڵەتء دەوڵەتدارى لەم ناوچەیەدا چاوەڕوانیمان بکات؟
وه‌ڵام : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری . له‌کوردستاندا فه‌رمانڕه‌وایانی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون ڕۆڵی دیندارییه‌که بگێرێت ، به‌شێوازێک که هه‌موو ئه‌و ڕۆڵانه ده‌بینێت که دیندار خوازیاریه‌تی ، سیاسی کوردی هیچ کات له‌دژی دینداربوونی ده‌وڵه‌ت نه‌بووه ، بۆ نمونه ڕێگر نه‌بووه له‌دروستکردنی مزگه‌وت ، ڕونتر یاسایه‌کی رێکنه‌خستوه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی مناره‌ی مزگه‌وت . به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا ڕۆڵی ( ده‌وڵه‌تی بێ‌دین) یش ده‌گێرێت . ئه‌م ده‌بڵ مۆڕاڵه به‌سه‌دان فۆرم رۆژانه به‌دی ده‌کرێت له‌هه‌قه‌تیشدا به‌بۆچونی من له‌ونبوونی چه‌مکی (مافی هاوڵاتی ) بوون له لای فه‌رمانڕه‌وایانی کوردستاندا سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، بنه‌ماکانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی ته‌ندروست ، که‌چاوه‌ڕێی ئاینده‌یه‌کی گه‌شی لێبکرێت ، به‌شه‌ری نێوان ئیماندار‌و بی ئیماندروست نابێت . به‌ڵکو به‌به‌رزڕاگرتنی خودی داخوازی وپێداویستی مرۆڤه‌کان و دابینکردنی ژیانێکی یه‌کسان له‌چوارچێوه‌ی ئازادییه ڕه‌هاکانی تاک بۆ هه‌موان دروست ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر شۆرشی ئیسلامی ئێران به‌نمونه وه‌ربگرین ، ئه‌بێت ئه‌وه‌له‌یاد نه‌که‌ین که سه‌ره‌تای داخوازییه‌کان بۆ شه‌قامی ئێرانی خۆی له ڕوخاندنی رژێمی ( شاه) دا بوو ئه‌وگه‌نجه‌ی که‌له‌سه‌رشه‌قام داوای ڕوخاندنی شاهی ده‌کرد هه‌مووی ئیسلامێکی ڕێکخراو نه‌بوو به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ( منه‌زه‌مترین ) گروپ که ( بیر) ی پێ بوو که‌داخوازی له‌که‌وتنی شاهی ده‌کرد وه ئه‌لته‌رناتیڤی یه‌که‌می پاش شۆرش ( ئیسلامییه دینداره‌کان ) بوو بۆیه شۆرش ڕێچکه‌ی خۆی بۆشۆرشێکی ئیسلامی گۆڕی . له‌کوردستانیشدا به‌کامڵ بونی ئه‌و ئه‌لته‌رناتیڤه که ئیسلامی سیاسی یه بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست له‌پاش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته که هه‌موومان لێی به‌گله‌ین ، و له‌هه‌وڵێکیشدا له 17 ی شوباتی 2011 دا ده‌ریخست که هێزی پاش ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته که‌ئاینده‌ی وڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌ده‌بێت ئیسلامییه‌کان ده‌بن ، هه‌تاده‌سه‌ڵاتیش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌رسیاسه‌تی چه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات پێگه‌ی ئیسلامییه‌کان وه‌ک تاقه ئه‌لترناتیڤ وه‌ک ڕزگارکه‌رله‌وبارودۆخه زیاتر ده‌چه‌سپێت . رهانه‌که له‌سه‌ر ئه‌ویه که ئیسلامییه‌کانی کوردستان به‌کام مۆدیل حوکم ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر به‌مۆدێلی نوێی تورکیا‌و ئه‌ک پارتی حوکم بکه‌ن ئه‌واجۆرێکه له‌باس وخواس ئه‌گه‌ر به‌مۆدێلی ( ئیخوانی کۆن ) حوکم بکه‌ن ئه‌میش بۆخۆی باسوخواسێکی تر ده‌بێت ، له‌هه‌لبژاردنی هه‌رکامیکیشیاندا ، ڕاسته‌وخۆ وناراسته‌وخۆ ئه‌وه‌دیاری ده‌کات فۆرمی داهاتوی ده‌وڵه‌ت چۆن ده‌بێت .