مه‌سئول بازی
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
له‌کورده‌واریدا کۆمه‌ڵێک زاراوه هه‌ن بۆ ناساندنی که‌سیه‌تی خه‌ڵک هاتونه‌ته ئاراوه ، بۆ نمونه که‌سێک که حه‌زی به‌ئافره‌ت بێت ، هه‌وڵی بۆبدات ، یانه‌کێ له‌بۆنگه‌لێکی زۆردا له‌گه‌ڵ ئافره‌تی جۆراواجۆر ببینرێت پێی ده‌گوترێت (مێ باز) هه‌روه‌کچۆن که‌سێکیش که‌حه‌زی به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کور بێت له‌ئاست په‌یوه‌ندی سێکسی به‌که‌سێکی ( هه‌تیو باز ) پێناسه ده‌کرێت یاخود له‌باشترین حاڵه‌تیشادا به‌م دوایانه له‌ناوخه‌ڵکدا پێیان ده‌گوت( نێرباز ) . کۆنتریش نه‌خوازه کیژێک ئه‌گه‌ر له کوچه‌و کۆڵانه‌کاندا به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ کوڕێکدا بگه‌ڕایه ئیدی به (به‌ڕه‌ڵا ) ناوبانگی ده‌رده‌کرد له‌مانیش بترازێت ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌به‌رچاوی خه‌ڵک رێزی زۆری بۆ خانمه‌که‌ی بنواندایه پێیان ده‌گوت (مام هۆمه‌ر) ماوه‌یه‌کیش ته‌نز ئاسا که‌سێک که درۆی زۆربکرادیه پێیان ده‌گوت (مام ساڵح ) . پێده‌چێت له‌ئه‌مرۆدا جۆریکی ترله‌که‌سیه‌تی له‌ناوکۆمه‌ڵگدا سه‌ری ده‌رکردبێت ، جۆرێکی جیاوازله‌وه‌ی که‌پێشتر کۆمه‌ڵگا پێی ئاشنابوه، که ڕه‌نگه زیاتر ده‌سته‌گوڵی فه‌رمانره‌وای ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌وڵه‌تداران وسیاسی هه‌رێم بێت … ئه‌م جۆره‌کاره‌کته‌ره که‌له‌کۆمه‌ڵگادا به‌قوڵی چۆته‌ژیانی به‌رپرسه‌کانمان و به‌خشپه‌یی ڕۆلده‌گێڕیت، وه‌لێ هه‌تا ئه‌مڕۆمان زاراوه‌یه‌کی دروست بۆ ناساندنی ئه‌وجۆره که‌سیه‌تییه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه ، له‌م باسه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م ناونیشان و نازناو کاری ئه‌و جۆره‌که‌سیه‌تیه له‌ژێر ناویشانی ( مه‌سئولباز) شی به‌که‌مه‌وه.
ـ (مه‌سئول بازی) دیارده‌یه‌که له‌ئیستادا به‌زه‌قی له‌کۆمه‌ڵگدا به‌دی ده‌کرێت . مه‌سئول و مه‌سئول باز …. په‌یوه‌ندیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه ، هه‌ڵگری که‌سیه‌تیه‌کی جیاوازه له‌کۆمه‌ڵگا گرێبه‌ستی پابه‌ندبوون به یه‌کتری له‌جۆرێکی تر له هاوسه‌رگیری و خۆشه‌و‌یستی په‌یوه‌ندی له‌نیوان که‌سانێکی کۆمه‌ڵگاو به‌رپرس په‌یدا بووه که‌ناتوانین هیچ ناونیشانێکی بۆ بدۆزینه‌وه جگه له (مه‌سئول باز) ، لێره‌دا ده‌بێت ئه‌م جۆره پێناسه‌یه به‌ته‌واوی شیبکه‌ینه‌وه تاوه‌ک وخوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته نه‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه …… له مێبازیدا تێبینی ئه‌وه‌ده‌که‌ین که ڕاوچی نێر و نێچیر مێ ، له‌کۆتای زۆرینه‌ی په‌یوه‌ندییه به‌یه‌کنه‌گه‌یشتوه‌کان وبێ ئه‌نجامه‌کاندا ئه‌وه‌ی که‌ده‌بێته قوربانی ڕه‌گه‌زی مێ ده‌بێت ، له‌نێر بازیدا ڕاوچی و نێچیر ڕه‌گه‌زی نێرینه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌بێته قوربانی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیه‌که نه‌خوازراوبێت نێری هاوره‌گه‌زه ، له مه‌سئول بازیدا په‌یوه‌ندیه‌که ئاڵۆزه ، چه‌مکی ڕاوچی ونیچیر براوه و دۆڕاو پابه‌ندیه‌کی ئاڵوگۆڕکراوی تێدا به‌دی ده‌که‌ین ئه‌توانم بڵێم له‌هه‌ردوکیانی تێدایه هه‌م ڕاوچی وهه‌م نێچیر . له‌مێ بازیدا نێر ده‌بێته پاڵه‌وان ، به‌ڕه‌گه‌زی نێر ده‌وترێت که‌سێکی مێبازیت ، له نیر بازیدا نیری ده‌ستڕۆیشتو ده‌بێته پاڵه‌وان وپێی ده‌وترێت نێر باز ، ئه‌وه‌ی که‌مه‌سئول باز له نیر بازو مێ باز جو‌داده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه له‌مه‌سئول بازیدا پاڵه‌وانیه‌تی وده‌ستڕۆیشتوی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ ی تێدا به‌دی ده‌که‌یت .
ـ به‌هه‌ڵه‌داچونیکی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وابێت نه‌ریت و دیارده‌ی ماستاوچیه‌تی ( ماستاو ساردکردنه‌وه) مانای مه‌سئول بازی ده‌گه‌ێنێت ، چمکێکم ئه‌و ڕۆڵه‌ی که مه‌سئول بازه‌کان ده‌یگێڕن جودایه له‌وه‌ی که ماستاوچییه‌کان ده‌یکه‌ن …… مه‌سئول بازه‌کان نه‌فس درێژن ، ئه‌وان له‌وکه‌سانه نین که بۆ پارچه ئه‌رزێک یان ئۆتۆمبیلێک یان که‌مێک درۆ و دراوی به‌رپرسه‌کان له‌هه‌وڵی په‌یوه‌ندی دابن له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌کان ، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌کرێت بڵێن ئه‌وه‌ی به‌چنگی ماستاوچییه‌کان ده‌که‌وێت پاشماوه‌ی به‌خشین و ده‌ستڕۆیشتوی مه‌سئول بازه‌کانه ، ڕونتر ده‌کرێت بڵێن ئه‌و نوقڵانه‌و به‌خشیشه یه که له‌ڕیگه‌ی مه‌سئول بازه‌کانه‌وه پێیان ده‌گات ، ماستاوچی به‌شدار نییه له‌بڕیاری سیاسی ، له‌مه‌زاجی رۆژانه، له شێوازی پۆشاکی ، له‌چون بۆپرسه‌کان …هتد به‌رپرسه‌کانیان ، له‌کاتێکدا مه‌سئول باز هه‌موو ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیانه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتوه . ماستاوچی ته‌مه‌نی خزمه‌تی به‌نده به به‌جێهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌نوکه‌ی به‌ده‌ستگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌که‌دا په‌یوه‌ندیه‌که‌ش کاڵده‌بێته‌وه ، به‌ڵام له‌مه‌سئول بازیدا په‌یوه‌ندیه‌که به‌رده‌وامی هه‌یه ئاستی زیندوی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌شێکی به‌نده به‌وه‌ی که‌تاچه‌ند مه‌سئول بازه‌کان له‌توانایاندایه له‌دیدی مه‌سئوله‌کان بنبنه ئه‌وکه‌ناڵه‌ی که مه‌سئوله‌کان به‌ژیانی گشتییه‌وه گرێ ده‌ده‌ن ،تاچه‌ند ئه‌وکه‌سایه‌تییه ده‌توانێت ئه‌وبۆشایانه پڕبکاته‌وه که به‌هۆی به‌رپرسیاریه‌تی مه‌سئوله‌کان ژیانیان تێیده‌که‌وێت . دواجار مه‌سئول بازه‌کان ده‌بنه هاورێی خه‌باتی به‌رپرسه‌کان ، له‌هه‌ورازو نشێویه‌کاندا هاوڕێیانن ، له‌سه‌رکه‌وتن ونشوستیه‌کاندا هاوخه‌م وخۆشبه‌ختیانن …. مه‌سئول بازه‌کان به‌جۆریک چونه‌ته ژیانی به‌رپرسه‌کان که بێ راوێژ و پرسپیکردنی پێشوه‌خت هیچ کارێکی چاره‌نوسساز ئه‌نجام ناده‌ن ……. له‌کۆتایشدا ده‌ستڕۆیشتوی مه‌سئول بازه‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌گاته ئاستێک که له‌به‌رپرسه‌کانیش باڵاتربێت ، زۆربه‌ی کات ئه‌مان له ژوری چرپه‌چرپ ده‌بنرێرن ، بێ هیج بۆنه و هۆکارێک له‌کۆبونه‌وه‌هه‌ستیاره‌کانی به‌رپرسه‌که بێده‌نگ له‌سوچێکی دانیشتنه‌کان ده‌بینرێن …. له‌بۆنه گشتیه‌کاندا که‌متر له‌هه‌وڵی ده‌رکه‌وتنن له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌کان ، ئه‌وان ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ن که‌جڵه‌وی ژیانی به‌رپرسه‌کانیان به‌ده‌سته و له‌ئێستادا که‌متر کۆمه‌ڵگا هه‌ست به ڕۆڵ وکاریگه‌ریان ده‌کات .
مه‌سئول بازه‌کان له‌سه‌رهه‌مان ریتمی کوڕان له‌خوازبێنی کچاندا ، ناچارن بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسی خه‌ونه‌کانیان له‌ده‌رگای چه‌ند دانه‌یه‌ک بده‌ن ، تاده‌گه‌ن به ( مه‌سئولی خه‌ونه‌کانیان) . یه‌که‌م به‌خشینیش که ئاماده‌ن بیده‌ن به‌به‌رپرسه‌کان گه‌یاندنی هه‌موو جۆره هه‌واڵ و زانیاریه‌کی دڵخۆشکه‌ره بۆ به‌رپرسه‌کان ، هه‌ر زانیاریه‌ک یان هه‌ر هه‌واڵێکی خراپ که ڕوبه‌ڕوی به‌رپرسه‌کان ده‌بێته‌وه ئه‌مان له‌به‌ر ته‌ندروستی په‌یوه‌ندیه‌که‌یان به به‌رپرسه‌که پێی ناگه‌ێنن ، مه‌سئول بازه‌کان زۆر له‌خه‌می ئه‌وه‌دان له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌س ناوی ئه‌وبه‌رپرسانه به‌خراپ نه‌هێنێت ، ناوبانگی ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ئه‌م گرێبه‌ستێکی یه‌کێتیگه‌رای له‌گه‌ڵ به‌ستوه به‌ناتۆره ناوی نه‌زڕێنن خۆ هه‌رکه‌سێکیش زاتی ئه‌وه‌ی کرد به‌خراپ ناوی به‌رپرسه‌که‌ی هێنا ئه‌مان قه‌ڵه‌منوس عه‌ریزه‌نوسیان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه ناڕه‌واکان که به‌رامبه‌ر به‌به‌رپرسه‌که‌یان ده‌کرێت …. مه‌سئول بازه‌کان زۆر به‌لایه‌نه‌وه گرنگه که ناوبانگی مه‌سئوله‌که له‌ناوخه‌ڵکدا هه‌میشه وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه بێت ، بۆیه‌کا ناچارن سه‌رپه‌رشتی ئه‌ولایه‌نه‌ش بکه‌ن که به‌رپرسه‌که پێویستیه‌تی وێنه‌یه‌ک ومێژویه‌کی ره‌نگین له‌ماوه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیدا له‌هزری کۆمه‌ڵگاو مێژوو بۆ خۆی بنه‌خشێنێت، هه‌ربۆیه مه‌سئول بازه‌کان ده‌بنه رێکخه‌ری به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی مه‌سئوله‌که بۆ پرسه و بۆنه تایبه‌ته‌کان، له‌هه‌مانکاتدا سه‌رپه‌رشتی کاری به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێت و نوسینه‌وه‌ی یاداشت وخه‌بات و داستانی سه‌رکه‌وتنه‌کانی جه‌نگ ده‌که‌ن.ئه‌وان ته‌نانه‌ت ڕۆڵ ده‌گێڕن له‌ئاشتکردنه‌وه‌ی به‌رپرس وخێزانه‌که‌ی ، له خوێندن و گه‌شتپێکردنی منداڵی به‌رپرسه‌که، له ئاگابون له نه‌وجه‌وان هه‌رزه‌کاره‌کانیان . ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێک جێگا ده‌شێت ڕۆڵی به‌رپرسه‌که‌ش بگێڕن بۆ خانه‌واده‌که‌ی ، له‌بازاڕکردندا له‌هه‌ڵبژاردنی پۆشاکی ڕۆژانه‌و بۆنه‌کاندا ، له‌ڕه‌نگی بۆیناباغ وچۆنیه‌تی روخساری ده‌رکه‌وتنیان له‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ، له‌هه‌ڵبژاردنی خواردنی چێشتخانه‌کان ، ته‌نانه‌ت ئه‌وان به‌رپرسن له‌وه‌ی که‌به‌رپرسه‌که هه‌میشه روخسار کفت و ماندوبون وهیلاکی سیاسه‌ت له‌هه‌ڵسوکه‌وتیدا ده‌رنه‌که‌وێت.
ـ له‌راستیدا به‌رپرسه‌کان هه‌میشه ده‌بنه‌هۆگری ئه‌وجۆره له‌که‌سایه‌تی ( مه‌سئول باز) که‌پێشوه‌خت به‌هه‌موو جۆره‌فلته‌رێک و ئامرازی تاقیکردنه‌وه‌ی به‌رپرسه‌که براوه ، به‌هه‌مان نه‌ریتی ژن وژن خوازی کاتێک که‌کورێک دێت بۆ داوای کچێک ئه‌رکی یه‌که‌می ماڵی کچه پرس وگه‌ڕانه به‌دوای ناو و نازناو ناوبانگی کوڕوخێزانه‌که‌ی ده‌بێت ..ئه‌وه‌ی که‌له‌به‌دواداگه‌رانی به‌رپرسه‌که بۆ مه‌سئول بازه‌که له‌وجۆره پرسیارکردنه له‌سه‌رکه‌سیه‌تی مه‌سئول بازه‌که جیاده‌کاته‌وه شیوازی به‌فلته‌ر بردن و تاقیکردنه‌وه‌کانه بۆ گه‌یشتن به‌و هاوسه‌رگیرییه سیاسییه.
ئه‌وه‌ی که‌هه‌تا ئێستا جێگه‌ی سه‌رنج بوه بۆ من ئه‌وه‌یه که به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت ئه‌و مه‌سئول بازانه مایه‌پوچ ده‌ربچن بگره هه‌ندێکیان لێهاتوانه به‌ره‌وئه‌وه‌ده‌چن ببنه سیاسی ببنه جێگه‌روه‌ی مه‌سئوله‌کان و بڕیاربه‌ده‌ست بۆ ده‌وڵه‌تداری دوای ئه‌مان . لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌به‌وه‌بده‌م که پاسه‌وانه‌کانی به‌رپرس ناتوانن ڕۆڵی مه‌سئول بازه‌کان بگێڕن ، چونکه ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌وان پاراستنی ژیانی به‌رپرسه‌کانه و تونیه‌تی به‌رپرسه‌کان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌وبۆشاییانه ته‌نها به مه‌سئول بازه‌کان ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له‌م په‌یوه‌ندییه سه‌یره‌دا که‌س نازانیت کێ له کێی بردۆته‌وه مه‌سئوله‌که یان مه‌سئول بازه‌که ، له‌م یاریه‌دا هێشتا به‌ته‌واوی ڕون نه‌بۆته‌وه که کامیان ئه‌وی تری کارامانه به‌کارهێناوه ، هه‌میشه ئه‌وپرسیاره له‌ئارادایه که کێ ئه‌وی دی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه !!؟
لێره‌دا ده‌بێت بپرسین مه‌سئوله‌کان بۆچی ئاماده‌ن که‌نهێنی وئه‌قڵی خۆیان بده‌نه ده‌ست ئه‌ومه‌سئول بازانه! ، ئه‌وگه‌ره‌نتایانه چین که‌ئه‌مان له‌وانی وه‌رده‌گرن که‌نهێنی پارێز بن به‌ئه‌مه‌ک بن بۆ په‌یوه‌ندییه‌که !؟ کۆمه‌ڵیک پرسیاره که هه‌میشه ده‌مانگه‌ێنێته به‌ر کۆمه‌ڵێک وه‌ڵامی نابه‌جێ .
گرنگترینی ئه‌و وه‌ڵامه نابه‌جێیانه ده‌کرێت خۆی له‌وه‌دا ببینێته‌وه که مه‌سئوله‌کانمان له‌پله‌ی یه‌که‌مدا هیچیان پابه‌ندی ئه‌و په‌یڕه‌وپرۆگرامه نین که گرێبه‌ستی نێوان ئه‌مان وه‌ک په‌یره‌وکاری ئه‌وپرۆگرامه ده‌به‌ستێته‌وه به‌وحیزب وهێزه‌ی که‌ئه‌مان تێدا به‌رپرسن …. خاوه‌نی ئایدۆلۆژیا ودیدێک نین بۆ ژیانی سیاسیان ، له‌ونبونی هزری سیاسی به‌رپرسه‌کاندا مه‌سئولباز پرکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه‌ن که برپرس له‌کاتی به‌رپرسیاریه‌تی دا ژیانی داده‌پۆشێت . هه‌ربۆیه‌ش نهێنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌وجۆره په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان مه‌سئول ومه‌سئول باز به‌بڕوای من له‌ودایه که‌هه‌ریه‌که لای خۆی پێی وایه ئه‌میان به‌بی ئه‌ویان ، کاری پێناکرێت ، ئه‌میان بێ ئه‌ویان ناتوانێت به‌ئارامی ڕێبکات، ئه‌میان بێ ئه‌ویان ژیان و ئه‌زمونی سیاسی له‌مه‌ترسیدایه . دواجاریش خه‌ونی هه‌موو مه‌سئول بازێک جێگری به‌رپرسه‌که‌یه له‌داهاتوی فه‌رمانره‌وای وڵات‌دا.
له‌هاوڵاتیدا ژمارە ٨٧٨ ڕێکەوتی سێشەممە له‌به‌رواری 2012.09.04 لاپەڕە ٢٩ ” بۆچون ” دا بڵاوبۆته‌وه