ده‌مامک و ده‌سه‌ڵات و ئاین
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
مانگی ڕه‌مه‌زان ، یه‌کێکه له‌پڕماناترین مانگه‌کانی ئاینی ئیسلام و به‌هاترین و پیرۆزترینیشیانه به‌گشتی لای شوێنکه‌وتوانی ئه‌و ئاینه مانگی ڕۆژوگرتن له‌ئیسلامدا ، بایه‌خێکی تایبه‌تی هه‌یه . هه‌روه‌ک چۆن رۆژوگرتن له‌زۆربه‌ی ئاینه‌کانیی تریشدا جێ بایه‌خ و به‌های تایبه‌تی لای باوه‌ڕپێکه‌رانی بونی هه‌یه . کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کان هه‌ریه‌که و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی کولتوریان هاوشانی جێبه‌جێکردنی فه‌ریزه ئاینیه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگه‌دا هه‌ڵده‌که‌ن .
له‌سه‌ر ئاستی کوردستاندا که‌ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌هه‌وڵی یه‌کخستنی تواناکانیه‌تی بۆ بون به‌ده‌وڵه‌ت له‌به‌رده‌م مانگی ڕه‌مه‌زاندا سه‌رباری ئه‌وه‌ی که بۆته مانگی رۆژوگرتن بۆ شوێنکه‌وتوانی ئه‌و ئاینه له‌م ساڵانه‌ی دواید له‌روکه‌شدا بۆته موجامه‌له‌یه‌کی سیاسی نیوان ده‌سه‌ڵات و هێزه ئیسلامیه‌کان و له‌ناوه‌ڕۆکیشدا بۆته فه‌رزکردنی یاسای رێزگرتنی پیرۆزی زۆرینه به‌سه‌ر پیرۆزی که‌مینه‌دا ، له‌کاتێکدا که هه‌ق وایه ڕه‌مه‌زان باسێک بێت ته‌نها بۆ رۆژوگران بێت نه‌ک فۆرمیک بێت بۆ کۆیله‌کردن و چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵگا .
من له‌م باسه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م تیشک بخه‌مه سه‌رچه‌مکی ( تۆلێڕانس) که‌تیادا خۆی له‌قبوڵکردنی یه‌کتری ده‌بینێته‌وه له‌سه‌ربنه‌مای جیاوازیه‌کان ، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای لێکچونه‌کان . پرسیاری هه‌ره‌گه‌وره ئه‌وه‌یه که‌ئێمه تاچه‌ند توانیومانه تاچ ئاستێک گه‌ره‌کمانه به‌جیاوازیه‌کانمان یه‌کتریمان قبوڵبێت.
ڕه‌مه‌زان که‌بریار وایه مانگی دادپه‌روه‌ری ، مانگی زه‌کات و ره‌حمه‌تی خودا بێت بۆ موسڵمانان ناکرێت مانگی چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی نا موسوڵمان بێت . بڕیاری داخستنی کۆگاکانی مه‌ی فرۆشی ، داخستنی باڕه‌کان له‌کوردستاندا ئه‌وه‌ندی له‌وه‌وه نزیکمان ده‌کات که حوکمی زۆرینه‌یه له‌سه‌رکه‌مینه ئه‌وه‌نده له قبوڵکردن ورێزگرتنی یه‌کدی له‌سه‌ر بنه‌مای هاونیشتیمانی بون و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه نزیک ناکاته‌وه . چمکێکم ده‌سه‌ڵاتداری کورد به‌بڕیاری داخستنی کۆگاکانی مه‌ی و باڕه‌کان هه‌موو که‌مینه‌یه‌کی ئاینی دیکه به‌تایبه‌ت ئه‌هلی کتاب ده‌کات به ( ئه‌هلی زیمه) ئه‌هلی زیمه به‌پێی ترادیسۆنه ئیسلامیه‌که بیت که‌زۆربه‌ی خه‌لافه‌ته‌کان کاریان پێکردوه ، مه‌سیحی وجوله‌که‌کانن ، که‌له‌وڵاتدا بۆیان هه‌بوه بژین به‌مه‌رجێک باجی خۆیان بده‌ن و به‌پێی یاساکان وپیرۆزی زۆرینه‌ی خه‌لافاتی ئیسلامی جموجۆڵبکه‌ن ، له‌کاتێکدا که‌مینه ئاینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌کوردستاندا له‌مه‌سیحی ، جوله‌که ، ئزێدی ، کاکه‌یی و شه‌به‌ک …. هتد هیچ کام له‌مانه له‌واقیعی حاڵ و پێشینه مێژویه‌که‌شیاندا ( ئه‌هلی زیمه ) نه‌بون ، هاونیشتیمانی کوردستانن و هیچ کات کوردبونی خۆشیان ره‌تنه‌کردۆته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ئه‌نقه‌ست بێت یان به‌هۆی کاڵفامی بێت مافی هاونیشتیمانیان لێده‌سه‌نێته‌وه و ده‌یانکات به‌هاوڵاتی پله دوو ، پێم وایه به‌بڕیاری داخستنی کۆگاکانیان ، به‌بریاری رێگرتن له موماره‌سه‌کردنی پیشه‌و بژێوی رۆژانه‌یان ده‌یانکات به ئامراز بۆ موجامه‌لاتی سیاسی له‌گه‌ڵ هێزه ئیسلامیه‌کان ، ئێمه له‌ئه‌مرۆدا که‌پرسی که‌مایه‌تیه‌کان و ڕه‌مه‌زان ده‌وروژێنین ، له‌وڕوانگه‌یه‌وه باسی لێوه‌ده‌که‌ین که ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان بۆ که‌مینه‌کان به‌ئه‌رگۆمێنتێکی ئه‌قڵانی ڕونی بکاته‌وه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌کام پێوه‌ر ته‌ماشای که‌مینه‌کان ده‌کات و له‌ئاینده‌شدا له‌ناوکۆمه‌ڵگادا به‌کام رێگا هه‌وڵی ته‌بابونیان له‌گه‌ڵ ڕێکده‌خات !؟ ئایا وه‌ک میوان وده‌ستبه‌سه‌ر و کۆیله ، به‌یاسای ( ئه‌هلی زیمه ) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات ! یان وه‌ک خاوه‌ن خاک ، هاونیشتیمان و خاوه‌ن ماف ، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن خاکه ، ئه‌گه‌ر هاونیشتمانه ، ئه‌گه‌ر کوردستانیه !؟ ئه‌وا پێویسته له‌چوارچێوه‌ی چه‌مکی هاوڵاتیبونه‌که‌یدا له‌ئاست مافپێدانیشدا مافه‌کانی چه‌سپاو بێت…. ئه‌گه‌ر بریاشه کار به‌چه‌مکی چه‌ندایه‌تی بکات و له‌گه‌ڵ رێژه‌و ژماره‌یان مامه‌ڵه‌بکات ئه‌وا ئیدی ده‌بێت ده‌رگا به‌ڕوی ته‌بابون وپێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوانی پێکهاته‌کانی کوردستان دابخات و به‌رگی ئاین له‌به‌ربکات. ئه‌مرۆ له‌پاش تێپه‌ڕبونی 22 ساڵ به‌سه‌رئازادی کوردستان له‌سه‌رده‌ستی شۆڕشخوازه‌کانی پێده‌چێت شۆرشگێره‌کانی دوێنی که‌بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تمه‌داریمان بۆ بکه‌ن ئه‌وبرایه‌تیه‌ی که‌پێشتریش له‌نیوان مه‌سیحی وموسڵمان ، کاکه‌ی و موسڵمان ، ئیزیدی وموسڵمان …هتد بانگێشه‌ی بۆ ده‌کرا هیچ نه‌بوبێت جگه له خافڵکردن و به‌که‌م زانینیان ، چمکێکم کاتێک که‌کار به‌ڕاسپارده‌ی لایه‌نێک وئۆرگانێکی ئاینی ده‌کرێت ، هه‌موو چه‌مکی ته‌بابون و پێکه‌وه‌ژیان ده‌کاته قوربانی خواستێک که‌ده‌توانرێت به گرتنه به‌ری به‌یاساکردنی ئه‌وجۆره پرسه رێکیبخرێت . ده‌سه‌ڵات له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌مایه‌تیه‌کان هیچ کات له‌هاوکێشه سیاسیه‌کاندا له‌پرسه نیشتمانیه‌کاندا کێشه نه‌بوه ، سه‌رئێشه‌ی بۆدروستنه‌کردوه پرسێکی له‌و جۆره‌ی نه‌گه‌یاندۆته په‌رله‌مان بۆ تاوتۆکردنی وبه‌یاساکردنی سه‌دان باسی له‌وجۆره که‌ده‌یتوانی له‌په‌رله‌ماندا ئه‌و شه‌ڕه‌یه‌کلایبکاته‌وه ( شه‌ڕی جیاکردنه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌ئاین ) . ده‌سه‌ڵات بریاری داوه ڕۆڵی باوک ببینێت بۆ که‌مایه‌تییه‌کان ….. باوکێک که‌پێشوه‌خت بڕیاری داوه که‌حسابی منداڵێکی بێ وه‌ی وبێده‌نگی بۆده‌کرێت ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی بریاره‌کانی باوک بن . ده‌سه‌ڵات به‌م جۆره ره‌فتارانه ئه‌وه نیشانده‌دات که مه‌به‌ستی نییه له‌ئێستاو له‌داهاتودا له‌به‌رامبه‌ر هێزی ئیسلامی سیاسی شه‌ڕی ( ئازادی) له‌سه‌ر مافی که‌مایه‌تیه‌کان بکات ، له‌کاتێکدا بێده‌نگی و بێوه‌ی که‌مایه‌تیه‌کانی بۆ خۆی قۆرغ کردوه …. چی ڕوده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بون که له‌مانگی ره‌مه‌زان کۆگاکانی مه‌یفرۆشی دابخرێن ئه‌وا به‌ئاشکرا به‌یانبکرێت و چیدی له‌وه‌زیاتر خۆڵنه‌کرێته چاوی که‌مایه‌تیه‌کانی تری کوردستان که‌ئه‌مان بران وهاولاتی پله دونین !؟ … له‌به‌رامبه‌ردا به‌دیوێکی تر چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو په‌رله‌مان به‌پیشه‌ی هه‌موکاتێکی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بێ سڵمینه‌وه له کاردانه‌وه‌ی هیزی ئیسلامی یاسای دانه‌خستنی کۆگاکانی مه‌یفرۆشی له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا هه‌مواربکات.
ـ چه‌ند ساڵێکه ده‌سه‌ڵات بریاری داخستنی کۆگاکانی مه‌یفۆشی و باره‌کان ده‌دات ، که له‌راستیدا بڕیاری نان بڕینی خه‌ڵکی غه‌یره موسڵمان ده‌دات ،ده‌سه‌ڵات پێیان ده‌ڵێت له‌ومانگه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆر به‌رۆژوده‌بێت ، پێویست ده‌کات ئێوه له‌م مانگه‌دا بێ کاربن ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌کاتێکدا ئه‌و بڕیاره‌ده‌دات که‌کوردستان له‌جاران زیاتر ، پێکهاته‌ی شاره‌کانی به‌ته‌نها موسوڵمان تێدا ناژیت ، له‌ئه‌مڕۆدا سه‌رباری بونی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌مه‌سیحی ، کاکه‌ی ، ئێزیدی … هتد گه‌شتیارێکی زۆریش رویتێکردوه ، ئه‌وله‌کاتێکدا که ده‌رگای مه‌یه‌کان به‌روی گه‌شتیار و هاوڵاتیان داده‌خات ده‌بێت به‌ئاگابێت له‌وه‌ی که ده‌رگای بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری له‌کوردستان بۆ یه‌ک مانگ داده‌خات …. ئه‌م بڕیاره هێنده ده‌مامکاوییه ، وای کردوه ( مه‌یخۆره‌کانی ) کوردستان به‌به‌رپرسه‌کانیشه‌وه بۆ قومێک مه‌ی له‌ومانگه‌دا کوردستان به‌جێبهێڵیت وناچار ڕوبکاته نزیکترین وڵات که تورکیایه که‌تێدا ده‌بێت به‌گه‌شتیار و له‌وێنده‌رێ له تورکیا ، یان لبنان مافه‌کانی وه‌ک گه‌شتیار به‌ده‌ستبهێنێت.
من تێناگه‌م ئه‌و لۆژیکه چییه که قبوڵده‌کرێت ، یان رونتر ده‌سه‌پێنرێت ، که‌ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵکێک هه‌یه ده‌یه‌وێت موماره‌سه‌ی پیرۆزیه‌کانی بکات ، خه‌ڵکی تری پێبچه‌وسێنرێته‌وه ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که‌بڕیار ده‌دات کۆگاکانی مه‌ی فرۆشی له‌سلێمانی دابخرێن که ژماره‌یان 120 کۆگایه ، که‌بریار ده‌دات باره‌کان دابخات که ژماره‌یان پتر له 51 دانه‌یه و له‌هه‌ولێر 45 کۆگاو 24 بار له‌دهۆک 12 کۆگای مه‌ی و7 بار داده‌خات ئه‌وا بژێوی پتر له 2000 خێزانی کوردستان ناهه‌مواری تێده‌که‌وێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ خێزانه‌کانیان نانبڕاوده‌کرێن ئه‌مه‌ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان خه‌ڵکێک هه‌یه به‌ڕۆژو ده‌بێت وناکرێت له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا بێڕیزی به‌رامبه‌ر به‌ئاینی ئیسلام بکرێت . لێره‌دا پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که‌بۆچی ده‌بیت بێڕیزی به‌رامبه‌ر به‌ئاینی ئیسلام ته‌نها له‌کردنه‌وه‌ی کۆگاکانی مه‌یفۆشی قۆرغبکه‌ینه‌وه ؟ ئه‌مه له‌کاتێکدایه ژیان له‌مانگی ره‌مه‌زاندا مانای وه‌ستاندن ناگه‌ێنیت ، درۆکردن ، دزیکردن، زیناکردن ، وهه‌رچی به‌دکاریه‌کی تری ناوکۆمه‌ڵگا هه‌یه سه‌رباری رۆژوگرتنی رۆژوگران ناوه‌ستێنرێت ….. پیشه‌وه‌رانی تری کوردستان جگه له مه‌یفرۆشه‌کان ، جگه له وانه‌ی که‌بژێویان له‌سه‌ر ( مه‌ست بون) به‌نده ، له‌فرۆشیاریه‌وه تاده‌گاته گارسۆن و ده‌رگه‌وانی پارکی ئۆتۆبیلی باره‌کان بۆ یه‌ک مانگ ده‌بێت ( نان بۆ خۆیان و خانه‌واده‌و منداڵه‌کانیان په‌یدا نه‌که‌ن ) له‌کۆی دوانزه‌ساڵیشدا یه‌ک ساڵ ئه‌و هه‌موو عه‌شامه‌ته له‌ژێر چه‌تری پیرۆزی مانگی ڕه‌مه‌زان که‌بریار وایه مانگی خێروخۆشی بێت بۆ موسڵمانان بێکاروپول بن . ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌ک هه‌بێت قه‌ره‌بروی ئه‌و مانگی بێ کاره‌ییان بکات . له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ساڵی 1991 وه هه‌تائه‌مڕۆمان که‌ده‌کاته نزیکه‌ی پتر له 22 ساڵ مه‌یفرۆش وباره‌کان 22 مانگ بێ کاربوون … ئه‌گه‌ر که‌مێکیش به‌ئینسافه‌وه وردی بکه‌ینه‌وه یه‌ک دوساڵ ڕێگه‌ده‌درا به مه‌یفرۆشان که کۆگاکانیان له‌پاش به‌ره‌بانگ بکه‌نه‌وه . که‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی هێنده‌ی تر باره‌که به‌سه‌رده‌مامکه‌کانی ده‌سه‌ڵات قورس ده‌کات ، که‌چۆن توانیوه‌یه‌تی له‌دژی خواستی زانایانی ئاینی ئیسلام ڕه‌فتار بکات.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه کاتێک که‌ئێمه بڕیار له قه‌ده‌غه‌کردنی مه‌یفرۆشی و دیارده‌ی مه‌یخواردنمان داوه بیرمان له‌ئه‌گه‌ری ئه‌و چه‌وسادنه‌وه‌یه‌ش کردوه که‌به‌رامبه‌ر خاوه‌ن ئه‌وپیشانه کردبێتمان …. بیگومان نه‌خێر چمکێکم ده‌سه‌ڵات له‌بریاری داخستنی ئه‌وشوێنانه‌ش که گوایه بێرێزی به‌رامبه‌ر به‌مانگی ره‌مه‌زان ده‌که‌ن ، دادپه‌روه‌رنه‌بوه ، ڕاستگۆ نه‌بوه چمکێکم له‌داخستنیاندا چه‌ند دانه‌یه‌کی له‌بریاره‌که به‌ده‌رکردوه ، ئه‌و چه‌ند دانه‌یش ئه‌وانه‌ن که‌خودی ده‌سه‌ڵات یان داروده‌سته‌که‌ی خاوه‌نداریه‌تیان ده‌کات نمونه‌شمان ( سلێمانی پاڵاس ) و ( ئوتێل لاله‌زار) له‌سلێمانی ، له‌هولێریش ( مارینا ، رۆتانا، چوارچرا) … هتد ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌کاتێکدا که‌به‌ڕای گشتی په‌یامێک ده‌نێرێت تێدا ده‌ڵێت من له‌م مانگه‌دا بریاره موسوڵمانبم ، له‌هه‌مانکاتدا بۆ بژێوی و ده‌وڵه‌مه‌ندبونی خۆی ناموسڵمانه .
ڕه‌نگبێت زۆرێکتان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دابن که‌ئه‌مرۆ له‌ژێر کاریگه‌ری پیرۆزی ره‌مه‌زاندا به‌شیاوی ده‌زانن که چ قه‌ید ده‌کات موسوڵمان و غیره موسوڵمان ڕێز له‌ومانگه بگرێت! ، چ قه‌ید ده‌کات ئه‌گه‌ر مه‌ی فرۆش له‌م مانگه‌دا مه‌ی نه‌فرۆشێت ؟. به‌ڵام ئایا تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وڕایه‌دا‌ن که‌چ قه‌ید ده‌کات له‌ومانگه‌ی که مه‌سیحیه‌ک 50 رۆژ به‌رۆژوده‌بێت ، کاکه‌یه‌ک که3 رۆژ به‌رۆژوده‌بێت ئێزیدیه‌ک که 40 شه‌وبه‌رۆژوده‌بێت ، بریارێک ده‌ربچێت بۆ رێزگرتن له‌پیرۆزی ئه‌وانیش ، ته‌نها بۆ یه‌ک رۆژیش بێت ( چێشتخانه و چایخانه‌کان ) ی کوردستان دابخرێت. که‌ئه‌مه ناکرێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ناکرێت که‌ئه‌مان که‌مینه‌ن و زۆرینه‌ی وڵات موسوڵمان ده‌یبات به‌ڕێوه ، ئایا هه‌ق نییه بپرسین بۆچی له‌پرسی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی هه‌مومان که‌وتینه به‌ردگرتن له‌بریاری سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی به‌وه‌ی که‌ئه‌نجومه‌نی ئاساییش له بنه‌ماڵه‌ی خۆی پێکهیناوه هه‌موشمان ته‌بابوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌ناکرێت جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، ئه‌و پرسانه‌ی که‌هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانین له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌یه به‌زۆر ویستی که‌مینه‌کان په‌راوێز بخات. من ده‌مه‌وێت تێبگه‌م په‌راویزخستن و نانبڕاوکردنی ئه‌و هه‌موو خیزانه لای ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵات چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێت .!؟
ـ ئێمه له‌کاتێکدا که له‌وڵاتێک ده‌ژین که‌زۆرینه‌ی موسڵمانه به‌ڕه‌وای ده‌زانین که رێز له‌پیرۆزی زۆرینه بگرین به‌ڵام با بیر بکه‌ینه‌وه ، بزانین کام شوێنکه‌وتوی ئیسلام هه‌یه قبوڵی بکات له‌به‌ر رێزگرتن له‌پیرۆزی هه‌رباوه‌ڕو ئاینێک بێت ، بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ کۆگاکه‌ی ، یاخود سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی خۆی وخێزانی ( له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ناموسوڵماندا ) به‌ده‌رله‌پاساوی رێزگرتن له‌پیرۆزی زۆرینه دابخرێت و بێ قه‌ره‌بروکردنی مادی ومه‌عنه‌وه‌ی قبوڵی بکات و به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌زانێت…… لێره‌دا من ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌بکه‌م که‌تێدا فه‌رمانڕه‌وای کوردستان به‌ئاگا یان بێ ئاگا به‌داخستنی کۆگاکانی مه‌ی وباڕه‌کان ده‌بێته جێبه‌جێکاری پرۆژه‌ی ئیسلامی سیاسی له‌کوردستاندا ئه‌وپرۆژه‌یه‌ش خۆی له‌ودا ده‌بینێته‌وه که له‌ئاست جیبه‌جێکردنی پیرۆزه‌ی ئیسلام هه‌موو که‌مینه‌یه‌کی تری ئاینی ده‌خاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه. له‌ڕاستیشدا خه‌یاڵپڵاویه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات پێی وابێت به‌م جۆره بڕیاڕانه نفوز‌و هیزی ئیسلامی سیاسی له‌کوردستاندا که له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆی به‌به‌رهه‌ڵستکاری ده‌بینێته‌وه که‌م ده‌کاته‌وه ، چمکێکم هێزی ئیسلامی سیاسی له‌وه هۆشیارتره که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌دوێنیدا باره‌گاکانی بۆده‌سوتێنێت وله ئه‌مڕۆشدا به‌داخستنی کۆگاکانی مه‌ی له‌خۆی ئاشتده‌کاته‌وه و زه‌حمه‌ته به‌وجۆره ده‌مامکانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێت .
ـ ئێمه له‌کاتێکداکه‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی ( مه‌ی ده‌ده‌ین ) ئه‌م وڵاته به‌ئاقارێکی گه‌لێ مه‌ترسی دارداده‌یبه‌ین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه به‌ڕوکه‌ش عه‌لمانین وبه‌ناوه‌ڕۆکیش تاسه‌رئێسقان ئیسلامین ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه بۆ من له‌وخاڵه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌وبڕیاره‌ی داوه ، خۆی هه‌میشه به‌پشتیوان و برای که‌مینه‌کانی تر زانیوه ، ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌وبڕیاره‌ده‌دات ، که‌خۆی به‌عه‌لمانی ده‌زانێت وله‌دژی ئه‌ومۆدێله‌یه که هیزه‌ئیسلامیه‌کان بانگێشه‌ی بۆ ده‌کات له‌کاتێکدا ، خۆی له‌سه‌رحسابی چه‌وساندنه‌وه‌ی که‌مینه‌کانی تر موجامه‌له‌ی سیاسی هێزی ئیسلامی ده‌کات . ئه‌گه‌ر بڕیار وایه دیواره‌کانی ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌سه‌ر مۆدێلێکی عه‌لمانی هه‌ڵچنین ئه‌وا ده‌بێت به‌پێی سیستمیکی سیکولاریزم په‌یوه‌ندی نێوان مه‌ی خۆر و مه‌ی فرۆش ، په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆژوگر و ناڕۆژوگر ڕێکبخرێت …. خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ڕازیکردنی هه‌موان بێت ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له خۆدزینه‌وه بێت له چه‌مکی جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له‌ده‌وڵه‌ت ئه‌وا ده‌کرا له‌پاش رۆژو شکاندن ، مه‌یفرۆشه‌کان ئازادبن له کردنه‌وه یاخود داخستنی کۆگاکانیان .
ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت به‌یاسا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ربکات نه‌ک له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی زانایانی ئاینی ئیسلام بریاری نانبڕینی خه‌ڵک بدات ، بۆ ده‌رچون له‌قه‌یرانی کارکردن به‌ڕاسپارده‌کانی زانایانی ئیسلام پێویسته میکانیزمیکی ده‌وڵه‌تداری هه‌بێت بۆ ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌ئاست چه‌مکی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌سه‌ربنه‌مای یه‌کتر قبوڵکردن. پێویسته میکانزمێک هه‌بێت بۆ ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ( مه‌ی فرۆش و مه‌ی خۆر ) .
لێره‌دا من ده‌مه‌وێت ئاماژه‌یه‌ک بده‌م به‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان له‌بۆنگه‌لێکی زۆردا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنیت که‌ئه‌وهێزێکی سیاسی یه نه‌یتوانیوه له‌به‌رده‌م به‌جێکردنی ته‌واوی چه‌مکی ( سوکولاریزم ) پێداگربێت و ده‌مامک نه‌به‌ستێت ، تا ئه‌و ئاسته‌ی پێویسته هه‌موو بڕیار و یاساکانی که‌ده‌ری ده‌کات له ئاین جودا بکاته‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ئه‌مڕۆزۆرجار له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتێکداڕاده‌مێنین که له‌گه‌ڵ شنه‌باو ویستی ئاین هه‌ڵیکردوه ، ئێمه به‌ته‌نها کیشه‌مان له‌سه‌ر دیارده‌ی مه‌یفۆشی ، یاخود داخستنی سه‌نته‌ری مه‌ساجه‌کان نییه له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌ومۆدێلی حوکمرانی و گوتاره سیاسییه که‌ده‌سه‌ڵات چه‌ند ساڵێکه ده‌وڵتداری پێده‌کات ، من به‌گومانم له‌وه‌ی که‌ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان (مه‌سیحی ، جوله‌که ، ئێزیدی یان کاکه‌ی ) بونایه ئه‌وا ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ خواست وداوای هێزو پیاوانی ئاینی ئه‌و ئاینانه ده‌وڵه‌تی بۆنه‌ده‌بردین به‌ڕێوه وهه‌رچی موسوڵمانیشن ئه‌گه‌ر به‌گریمانه که‌مایه‌تیان پێکبهێنایه نه ده‌کرده ژێر ڕکێفی خواستی زۆرینه‌ی مه‌سیحی یان کاکه‌ی یان ئێزیدی ، به‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ رونده‌بێته‌وه که ده‌سه‌ڵات له‌ئاست پرسی سوکلاریزم پرۆژه‌یه‌کی ئه‌وتۆی پێ نییه و بۆ خۆیه‌کلایکردنه‌وه‌یشی وه‌ک هێزێکی شۆڕشگێری عه‌لمانی ده‌مامکێکی به‌ستوه هه‌رجاره‌و به‌به‌رگ و ڕه‌نگێک ده‌رده‌که‌وێت. له‌شوێنێکدا به‌رگی ئه‌وپه‌ڕی سته‌مکاری هێزێکی شۆڤێنی داپڵۆسێنه‌ر له‌به‌رده‌کات وجموجۆڵی ئیسلامی سیاسی قه‌ده‌غه‌ده‌کات ، له‌شوێنیکی تردا به‌رگی ئیسلامی سیاسی له‌به‌رده‌کات و که‌مایه‌تی پێده‌چه‌وسێنێت … ئێمه له‌هه‌قتدا پێویستیمان به‌ده‌سه‌ڵاتێک نییه که‌پشتگیری یان دژایه‌تی ئاین بکات ، جا ئه‌وئاینه ئیسلام بێت یان مه‌سیحی یان جوله‌که ، ئێمه پێویستیمان به‌ده‌سه‌ڵاتێکه ته‌واوی جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات و مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی و ته‌واوی ئه‌وبڕیارانه‌ی له‌ئاست به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا په‌یڕه‌وه‌ی ده‌کات له ئاین جیابکاته‌وه .
له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی دا به‌شی یه‌که‌م ودوه‌می له 25.07.2012 1.08.2012 بڵاوبۆته‌وه