( ئه‌رزه) ئه‌و تاعونه‌ی که سه‌ری میله‌تێک ده‌خوات .
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
ـ ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ باسی لێوه‌ده‌که‌ین یه‌کێکه له‌ده‌ستڕه‌نگینییه‌کانی پێشڕه‌وانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991ی خه‌ڵکی کوردستان ، که‌هه‌میشه هه‌ردووپارتی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی ( ینک) و( پ‌د‌ک) له‌ساڵیاده‌که‌یدا خۆیان به‌نه‌خشه داڕیژه‌رو جێبه‌جیکاری ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌زانن ، دیارده‌ی ئه‌رزه به‌خشین که له‌سه‌ره‌تادا وه‌ک قه‌ره‌برویه‌ک و ئاشتبونه‌وه‌یه‌ک بۆ زیانه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌هاته ژماردن ، دواجار ده‌بێته ئه‌وتاعونه‌ی که‌سه‌ری میله‌تێک ده‌خوات . له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا داواکردنی چه‌ک و فیشه‌ک بۆ شه‌ڕو یه‌کتر کوشتن دیارده‌یه‌کی باو‌و جێگه‌ی سه‌ر‌فرازی بکه‌رو ته‌ماشاکه‌ری ئه‌و قۆناغه‌بوو به‌دوای شه‌ڕی ناوخۆی کوردستان ده‌سه‌ڵات ده‌بوایه ده‌سکه‌وتێکی مه‌زنتر له‌کاولکارییه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ بکاته دیاری بۆ میله‌ته‌که‌ی له‌قۆناغی نه‌شه‌ر نه‌ئاشتی و له‌پاش ساڵی 1999 به‌دواوه دیارده‌یه‌کی سه‌یریان خسته کولتوری ژیان و گوزه‌ران وبژێوی خه‌ڵکی کوردستان ، که له‌سه‌ره‌تادا به‌ده‌ستپێشتخه‌ریه‌کی نمونه‌ی ده‌هاته به‌رگوێیان ( ئه‌رزه دابه‌شکردن ) که پێده‌چێت ئه‌وده‌سکه‌وته‌ی که ده‌سه‌ڵات هۆشیارانه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرد قۆناغی دره‌چون له‌ته‌نگه‌ژێی شه‌ڕی ناوخۆی تێپه‌ڕاندبێت و پێی خستبێته قۆناغێکی مه‌ترسیدارو هیچ ئامرازێکی به‌رچاویش به‌دی نه‌کرێت بۆ ڕیگرتن و ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌ودیارده‌یه که خه‌ریکه ده‌بێته تاعون و بونی میله‌تێک له‌ناو ده‌بات.
ـ دیارده‌ی مامه‌ڵه‌کردن به‌ئه‌رزه له‌پاش پرۆسه‌ی ڕزگاری ئێراق له‌ساڵی 2003 به‌دواوه ڕێچکه‌یه‌کی تری به‌خۆوه دی ، باشبونی گوزه‌رانی خه‌ڵک و هه‌بونی که‌مێک دراو به‌ده‌ست هاوڵاتی . مامه‌ڵه‌پێکردن به موڵک و له‌ناویشیاندا ئه‌رزه‌ی به‌رفراوانتر کرد ، به‌جۆرێک له‌ئه‌مڕۆدا نرخی مه‌ترێک له پارچه زه‌وی له‌زۆر شوێنی کوردستان ، له‌سه‌رئاستی جیهان به یه‌کێک له‌گرانترین مه‌تر دوجا ده‌ژمێردرێن ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فه‌رمانڕه‌وا له‌کوردستاندا مه‌به‌ستدارانه که‌وته ته‌خشان وپه‌خشانکردنی موڵکی گشتی به‌ناوی دیاری و یارمه‌تی دانی فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن پێداویستییه‌کان ، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ژیر دروشمی ( مافی خۆته) بۆ هاوڵاتیان بریتی بوو له پارچه‌یک ئه‌رز بۆ ئه‌وان و بۆخۆشیان به‌سه‌دان هه‌زار دۆنم ی ئه‌م کوردستانه‌یان به‌سه‌رخۆ و به‌سه‌ر که‌س وکار و دار‌و ده‌سته‌کانیان تاپۆکرد ، له‌هه‌مانکاتدا بۆ بێده‌نگکردنی هاوڵاتی کوردی به‌به‌خشینی پارچه زه‌ویه‌کی 150 مه‌تری ڕازی ده‌کرد. ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا به‌ته‌نها به‌وه‌نه‌وه‌ستا که شوێنه نایابه‌کانی کوردستان بۆخۆی داگیربکات بگره پرۆسه‌ی داگیرکردنه‌که‌ی فراونتر کرد‌و گه‌یاندی یه ئه‌وئاسته‌ی که هه‌رچی زه‌وه‌ی کشتوکاڵی هه‌یه له‌سنوری شار‌و شارۆچه‌که‌کان به‌گوندو لادێکانیشیه‌وه پۆلێنه‌که‌ی گۆڕی بۆ نیشته‌جێبوون ، بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری نرخه‌که‌ی و پاشان فرۆشتنه‌وه‌ی به‌هاوڵاتی . لێره‌شدا له‌پێناو به‌ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاوڵاتی به‌ئه‌رزه له‌شوێنی باشتر ناچار ده‌بو که ئه‌وه‌ی خۆی که وه‌ک ماف پێبه‌خشراوه به‌نرخێکی هه‌رزان بفرۆشیت و که‌مێک قه‌رزی بۆ بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌شوێنێکی باشتر له‌وشوێنانه‌ی که به‌ده‌ست ده‌ڵاله‌کانی ده‌سه‌ڵات بون به‌چنگ بکه‌وێت . به‌م شێوه‌یه به‌کۆمه‌ڵێک فرتوفێڵی یاسای موڵکی گشتی کوردستانیان به‌سه‌رخۆدا تایبه‌ت کرد ، بێگومان پرۆسه‌ی به‌خشینی ئه‌رز له‌ژێر دروشمی ( مافی خۆته) به‌رده‌وامی هه‌یه ، هه‌تا ئه‌وئاسته‌ی که له‌به‌رزبونی ده‌نگی ناڕه‌زای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ده‌مکوتکردنی له‌سایه‌ی چه‌مکی ( مافی خۆته) ئه‌رزه‌یه‌کیان پێده‌به‌خشیت ، ئه‌رزه‌به‌خشین له‌م ئاسته‌دا کۆتای نه‌هات ، له‌گه‌ڵ فراونبونی داگیرکردنی ئه‌رزه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی کورد ، میله‌تیشی چاوچنۆکتر کرد‌و ئه‌م جاره‌یان به‌هۆش خۆی هات و هه‌ربه‌ناوی ( مافی خۆمه) که‌وته‌داواکردنی پشکی زیاتر به‌تایبه‌ت که هه‌ندێک له‌هاوڵاتیان ئه‌رزه‌کانیان نه‌کردبوو به‌خانو به‌ڵکو پێداویاستی تری ژیانیان به‌فرۆشتنی ئه‌رزه‌کانیان پێکڕیبوو له‌وانه ( ئۆتۆمبیل) ، ده‌سه‌ڵاتیش له‌ئاست ئه‌م داخوازیه‌دا له‌خه‌می هاوڵاتیاندا بوو … ئه‌وه‌ی دانه‌یه‌کی هه‌بوو بۆی کرد به‌دوان ئه‌وه‌ی نه‌یبو دانه‌یه‌کی وه‌رگرت ، ئه‌وه‌ی که‌هه‌یبوو وفرۆشتی بۆی کڕییه‌وه له‌هه‌ندێک بۆنه‌شدا ئه‌وه‌ی که‌شوێنه‌که‌ی خراپ بوو شوێنکه‌ی بۆ گۆڕی .. هتد پرۆسه‌ی ( مافی خۆته ) لێره‌دا کۆتای نایه‌ت ، به‌رده‌وامی هه‌یه . کێچ که‌وته‌گیانی حیزبه بچوکه‌کان خاوه‌ن هه‌ڵوێست و شه‌هیدو به‌رنامه‌و ستراتیژی کار بۆ هه‌مووان ، ئه‌وانیش ( ئه‌رزه‌یان ) خسته ئه‌جێندای کاری سیاسیان ،به‌ئاستێک هاوشانی هه‌موو ڕه‌خنه‌گرتنێک له ئه‌دای حوکمه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌ژێر دروشمی (مافی خۆته ) چه‌ند هه‌زار مه‌ترێک ئه‌رزه‌یان وه‌رگرت کڵێسا و مزگه‌وته‌کان به‌ده‌رنه‌بوون له پرۆسه‌ی ( مافی خۆته ) ئه‌وانیش هاوشانی هێزه ئاینییه‌کان هه‌ردولا ،مه‌لای مزگه‌وت و قه‌شه‌ی کڵیساکان شه‌رعیه‌تیان دا به ( ئه‌رز به‌خش و وه‌رگره‌کان) له‌گه‌ڵ عامه‌دا ئه‌رزه‌یان وه‌رگرت … له‌هه‌ندێک بۆنه‌شدا ببونه بنه‌که مه‌رجه‌عی ناونوسین . لێره‌دا پرۆسه‌که کۆتای نایه‌ت ، ئه‌مه ده‌ستپێکی نیشانه یه‌که‌مه‌کانی ده‌رکه‌وتنی تاعونه‌که‌یه . چونکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه له داهێنانی بڕینی گیرفانی هاوڵاتیدا له هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی تر ناچێت ، ده‌سه‌ڵات به‌ئاگایه له‌وه‌ی که خه‌ریکه گیرفانی هاوڵاتی گه‌رم ده‌بێت و دراو له‌گیرفاندا جێ به‌خۆناگرێت به‌های ئه‌رز سه‌دان قات له‌به‌ها راسته‌قینه‌که‌ی خۆی گرانتر کردوه ، به‌جۆرێک مامه‌ڵه‌ی ئه‌رز له‌کوردستاندا هیچ پێوه‌رێکی ئابوری ناتوانێت پۆلێنکاری بۆ بکات . هاوڵاتی کورد بۆ به‌ره‌نگاریکردنی ئه‌وه‌ی که‌پێی وایه بۆته تاعون و له‌ئاینده‌دا سه‌ری ده‌خوات ده‌ڵێت : پێشینان گوتویانه ( ئه‌وه‌ی موڵک بفرۆشێت ساڵێک ده‌وڵه‌مه‌نده ، ئه‌وه‌ی موڵک بکڕێت ساڵیک هه‌ژاره ) به‌ڵام ئه‌م هاوڵاتییه نازانێت که نه‌کڕیارو نه‌فرۆشیاری موڵک له‌کوردستاندا نابنه‌خاوه‌نی موڵکێکی هاوشیوه‌ی پێش ڕۆژێک فرۆشتن و کڕین هه‌ربۆیه‌ش من ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فه‌رمانڕه‌وا له‌ئێستا به‌خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و موڵکانه ده‌زانم که ڕۆژانه مامه‌ڵه‌ی پێده‌کرێت . چونکه کاتێک که هێزی کڕین له‌لای گه‌نده‌پیاو و به‌رپرسه‌کان بێت کاتێک که‌هێزی کڕین له‌ده‌ستی هاوڵاتی دانه‌بێت که‌واته ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌وموڵکانه نین که‌مڕۆ به‌سه‌ریاندا تاپۆیه . ئه‌مه‌جگه‌ی له‌وه‌ی جۆری ده‌وڵه‌مه‌ندیی که‌له‌کوردستاندا پێی ده‌پێورێت ، ( موڵکداری ئه‌رز، خان‌و، دوکان) ه‌کانه هیچ کات ئه‌م کاڵایانه به‌بێ هه‌بونی ( دراوی کاش) نابنه پێوه‌ر بۆ هه‌بوی سه‌رمایه، هاوڵاتی کورد ( دراو) ی کاش به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه له‌ڕودانی کاره‌ساتدا ، ئه‌وه‌ی که‌فریای ده‌که‌وێت موڵکه‌کانی نییه ( دراو) وکاڵاکانیه‌تی که‌ئه‌م هیچیانی له‌ده‌ستدا نییه ، دیاره هه‌مومان ده‌سکه‌وته‌مه‌زنه‌که‌ی ڕاپه‌ڕینمان له‌بیرچۆته‌وه که‌چۆن خه‌ڵک له‌کۆڕه‌وه‌که‌دا ( ئۆتۆمبیلی) خۆی به گوێدرێژێک،تیکه‌یه‌ک نان ، ده‌به‌یک نه‌وت..هتد ده‌گۆڕیه‌وه
ـ له‌ئێستادا مامه‌ڵه‌کردن به‌موڵکایه‌تی به‌گشتی و ( ئه‌رزه) به‌تایبه‌ت له‌وه‌ده‌رچووه که‌به‌ته‌نها خویه‌ک بێت و زۆربه‌مانی به‌خۆ سه‌رقاڵکردبێت ،له‌ئێستادا ئه‌رزه‌کڕین وفرۆشتن ژیانی هه‌موانی داگیرکردوه. باوک له په‌روه‌رده‌کردنی ماڵه‌که‌ی ، ژن له‌ئاخاڤتن و خه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی ، فه‌رمانبه‌ر له‌ده‌رپه‌ڕاندنی کارله فه‌رمانگه‌که‌ی ، مامۆستا له‌فێرکردنی قوتابیانی قوتابخانه‌که‌ی ، گۆشتفرۆش له‌فرۆشتنی گۆشتی قه‌سابخانه‌که‌ی ، چایچی له‌ڕیزکردنی چا له چایخانه‌که‌ی ، سه‌وزه‌فرش له هه‌رزانفۆشی سه‌وزه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌که‌ی ، کچ له ئاست داخوازی کوڕی خه‌ونه‌که‌ی ، ڕۆماننوس له‌ئیلهامی نوسینی ڕۆمانه‌که‌ی ، سیاسی له‌گفتوگۆی چاره‌نوسی حیزب وڵاته‌که‌ی ، بازرگان له مامه‌ڵه‌ی بازرگانییه‌که‌ی ، ته‌نانه‌ت دادوه‌ربه‌ر له ( نوتق) به‌حوکم له دادگاکه‌ی ، پزیشک هاوشانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش له‌کلینیکه‌که‌ی ، کرێکار له‌هه‌ڵدانی خشت بۆ وه‌ستای سه‌رکاره‌که‌ی . مه‌ی خۆر له‌سه‌رمێزی سه‌رمه‌ستیه‌که‌ی مامه‌ڵه و سه‌ودا به وه‌همێک ده‌که‌ن که‌پێی ده‌وترێت ( ئه‌رز) باسی ئه‌رز به‌جۆرێک چۆته ناوژیانی ڕۆژانه‌مانه‌وه که‌هه‌ریه‌ک له‌ئێمه ، به‌ئاگا و بێ ئاگا به‌ر له‌هه‌ر بابه‌تێکی تر باسی ئه‌رز ده‌هێنینه ئاراوه ، له‌ناو خۆماندا له بازنه‌یه‌کی داخراودا بازارێکی گرممان بۆ دروستکردوه، هه‌مومان ئه‌رزه به‌یه‌کتری ئه‌فرۆشین ، هه‌موو ڕۆژێک چاوه‌ڕێی هه‌ڵکشان وداشکانی نرخی ئه‌رزده‌که‌ین ، هه‌مومان له‌گه‌ڵ به‌رچای به‌یانیان ،به‌رله‌به‌یانی باش وخۆگۆڕینمان له‌ئه‌حواڵی نرخی ئه‌مرۆی ئه‌رزه‌کانمان ده‌پرسین ، له منداڵه‌کانمان خۆشترمان ده‌وێن ، له‌هه‌مووشتێک زیاتر کاتی بۆ ته‌رخان ده‌که‌ین ، له‌پرسه‌کانماندا هێنده‌ی باسی ئه‌رزو موڵکه‌کانمان ده‌که‌ین هێنده باسی خوالێخۆشبو ناکه‌ین ، خۆ ئه‌گه‌ر باس چوه‌لای ئه‌وا به‌رله‌باسی باشه‌وخراپه‌یه‌که‌ی باسی ئه‌رزه و موڵکه‌کانی ده‌که‌ین . کاتی شای و ئاهه‌نگه‌کانمان به‌پێی نرخی ئه‌رزه‌کان شادده‌که‌ین . ئێمه میله‌تێکێن تازه ئه‌رزه‌کڕین وه‌ک تاعون چۆته خوێنمانه‌وه ، ناتوانین بێ ئه‌و تاعونه بژین ، ئه‌گه‌ر ئه‌رزه کرین و فرۆشتن له‌م میله‌ته بکه‌یته‌وه یه‌ک ڕۆژ ناتوانێت به‌ئاسوده‌ی بژیت ، ئه‌رزه‌کڕین بۆته یه‌که‌م سیمای ئاسوده‌ی مان ، ئێمه میله‌تێکین ئه‌رزه‌کڕین بۆته ئه‌و ده‌رمانه‌ی که هه‌موو برینه‌کانمان بۆ سارێژ ده‌کاته‌وه . ئه‌رزه کانمان ناهێڵیت به‌گژ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا بچین چمکێکم ده‌زانین هه‌رناجێگیرییه‌ک بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێته‌هۆی ماڵوێرانیمان بۆیه‌که‌س خۆی له‌قه‌ره‌ی به‌ره‌نگاربونی ده‌سه‌ڵات نادات ، چونکه ئه‌وزیانه‌ی به‌هۆی که‌وتنی بازاڕ له مامه‌ڵه‌ی موڵک ده‌که‌وێت ئه‌وه‌نده ماڵ وێرانکه‌ر ده‌بێت، که‌س ئاماده‌نییه ئه‌رزه‌کانی بکاته قوربانی ڕاپه‌ڕینێکی تر، ئێمه تازه ئه‌رزه شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مانه . مافی چاره‌نوسمانه … ئێمه له‌وه‌همێکی گه‌وره‌خۆمان ده‌ژێنین به‌جۆرێک ئاماده‌نین که‌س له‌و خه‌ڵوه‌ته ده‌رمانبهێنێت ، هیچ ئابوری ناسێکی کوردستان هیچ گه‌وره‌به‌رپرسێک، هیچکام ، له‌حه‌کیم وعارفه‌کان ، له وانه‌ی هۆڵی زانکۆکان نایانه‌وێت باس له‌وه بکه‌ن که ئه‌رزه کڕین وفرۆشتن به‌م فۆرمه‌ی ئێستای جگه له‌وهم و خه‌یاڵ هیچی تر نییه ، له‌م وڵاته‌دا هه‌مووی هه‌ستی بۆهه‌قیقه‌ت له‌ناخی خۆیدا کوژاندۆته‌وه ، ئه‌م وڵاته بریاری داوه بمرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وڵاته‌که‌مدا که‌س نه‌ما ئه‌رزه‌ی نه‌بێت ، که‌س نییه ئه‌و تاعونه نه‌یگرتبێت . که‌س نییه جێژ له‌ئازاره‌کانی ئه‌وتاعونه نه‌بینێت .
له‌سایتی سبه‌ی له 23.04.2012