بۆ قائیمقام … ته‌مه‌نی خزمه‌تت ته‌واو بووه !؟
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
من و زانا پتر له پازده ساڵه هاوڕێین ، پێکه‌وه خوێندومانه ، له‌گه‌ڕه‌کێک گه‌وره بوین ، هه‌ردوکمان ئاشنایان به گه‌لێ نهێنی ئه‌م شاره ، هه‌ردوکمان به‌ئاگاین له غه‌دری ئه‌م شاره ، هه‌ردوکمان ئه‌زانین که‌سلێمانی چه‌نده بێ باکه له‌ئاست ڕۆڵه‌کانی . من و زانا ماوه‌یه‌که دابڕاوین له‌یه‌کدی به‌ڵام هه‌رده‌م نزیک بوین ، من و زانا پێکه‌وه هه‌ژاریمان چێشتوه ، ئه‌م جاره له‌دوادیدارماندا له‌پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له‌دابڕان هه‌ردوکمان ده‌مانزانی که جارێکی دی ناتوانین ، به‌مۆدێلی نه‌وه‌ده‌کان پیاسه بکه‌ین ، له‌شه‌عب چابخۆینه‌وه ، به‌پاس هاتوچۆبکه‌ین ….. ئه‌و له‌به‌ره‌به‌یانی مزگێنی یه‌ڵدادا له 25ی دیسه‌مبه‌ری 2011 دا له‌حزوری جه‌ژنی له‌دایک بونی عیسا له‌ته‌ک پارێزگادا دانیشتبوو ، پێکه‌وه بزه‌یی ئه‌وه‌مان بۆ یه‌کدی ده‌کرد که ئه‌م جۆره بۆنانه جگه له‌به‌سه‌رکردنێک وموجامه‌لات هیچی تر نییه ، ڕاستیه‌که‌شی ده‌بێت بۆ مێژوو بڵێم بوێر بوو چونکه ناو کڵێسا پڕی بو له‌به‌رپرسانی یه‌کێتی که بۆ جه‌ژنه پیرۆزه هاتبوون ، ئه‌وله‌وه‌سڵی نه‌کرده‌وه که به‌جیا قسه بکه‌ین ، ته‌نانه‌ت ، دوای ڕۆیشتنی زانا هه‌ندێک له‌براده‌ران ، وه‌ک ته‌علیق پێیان ده‌گوتم که له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خۆتانه بۆیه ڕوتان گه‌ش بویه‌وه به‌بینینی یه‌کتری ، به‌ڵام له‌ڕاستی دا ئێمه له‌به‌رده‌م خه‌ڵکدا پێده‌که‌نین وله‌واقیعی حاڵ‌دا به‌گله‌ی بوین له‌یه‌کدی له‌به‌رده‌م کڵێسا ، دواجار بێده‌نگیمان شکاند هه‌ردوکمان گله‌یه‌کانمان له‌یه‌کدی کرد ، ڕاستیه‌که‌ی ئه‌م جاره‌یان من ده‌ستم پێ کرد ئه‌ونه‌ریته‌م شکاند که زانا له‌په‌یوه‌ندیماندا دایڕشتبوو چونکه جاران زانا ده‌ستپێشخه‌ربوو له وروژاندنی بابه‌ته هه‌ستیاره‌کان … ئه‌م جاره‌یان ڕیگه‌م نه‌دا پێم بڵێت بۆ سه‌ردانم ناکه‌یت ، به‌رله‌وه‌ی ئه‌وئه‌م پرسیاره بکات من وه‌ڵامم دایه‌وه و پێم گوت ( زۆر شه‌رمه که هه‌تا ئێستا له پۆستی قایمقامی ماویت ) ، لانی که‌م له‌دوای ڕوداوه‌کانی هه‌ڤده‌ی شوبات ده‌بوایه هه‌ڵوێسته‌یه‌کت هه‌بووایه ، چاوی پاریزگار گه‌لێک تیژ بوو له‌سه‌رمان دیاربوو ده‌بوو زانا سواری ئۆتمبێل بێت وله‌گه‌ڵ ئاپۆڕی ئۆتمبیله‌کانی پارێزگا بڕواته‌وه سه‌رکار ، به‌هێمنی به‌چپه‌و به‌ده‌نگه نزمه‌که‌ی پێی گوتم ( په‌ری گیان زانا وا تێنه‌گلاوه به‌ئاسانی بتوانێ هه‌رکاتێک بیه‌وێت واز له‌پۆست بهێنێت و هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت ) هه‌ره‌وه‌ها گوتی حه‌ز ده‌که‌م به‌یادی جاران یه‌ک ببینین ، منیش پێم گوت من هه‌موو کات ئاماده‌م بتبینم به‌ڵام له‌شوێنی کارت نا چونکێ ئێمه له‌وێ ناتوانین هاوڕێ بین ، له‌وێ تۆ قایمقام ومن هاوڵاتی … پێکه‌نی ، پێکه‌نی ، و ڕۆی .
من له‌وڕۆژوه په‌یوه‌ندیم نه‌کرده‌وه به زانا هه‌تا ئه‌م ئێواره‌یه که ده‌کاته 14.04.2012، که‌هێشتا هه‌واڵی مه‌رگی زانا له مه‌عبه‌ینی ڕاست وناڕاستدا قه‌تیس بوبو. بێ بیرکردنه‌وه ده‌ستم دایه ته‌له‌فونه‌که‌م ، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌بوو ، که‌سێکی نه‌ناسراو نه‌بینراو ، نه‌زانراو هاته سه‌رخه‌ت وپێی گوتم ( ئه‌وژماره‌یه‌ی داوات کردوه له‌به‌رده‌ستدا نییه ) . ئه‌و ژماره‌یه‌ی داوات کردوه له‌به‌رده‌ستدا نییه …. ئیدی له‌وێ به‌دواوه هه‌موتان به‌ئاگان له چۆنه‌یه‌تی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی زانا . من نازانم ئێوه پێم بڵین ئه‌گه‌ر من له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا له‌گه‌ڵ زانادا دابنیشتمایه هیچ له‌وه‌زعی ئێستای قایمقامی کوژراو ده‌گۆڕی ، هه‌ست به‌تاوان ده‌که‌م خۆم به‌به‌رپرس ده‌زانم له‌وه‌ی که‌هاوڕێیه‌کم ، که‌ڕه‌نگه به‌درێژای ئه‌وماوه‌یه‌ی که‌له‌وپۆسته‌دا بووه ، پێویستی به‌که‌سێک هه‌بوبێت که‌مێک دور له‌مه‌سڵه‌حه‌ت وکار به‌ڕێکردن قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکات دور له‌پۆست و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵسوکوتی له‌گه‌ڵ بکات . بیدوێنێت ڕه‌نگه زیاتر ئه‌وه‌ی که‌هانی دام زانا نه‌بینم ئه‌و هه‌سته بوبێت که زانا بڕیاری خۆی داوه له‌کام به‌ره‌دا بێت وبه‌بینینی من بۆ ئه‌و هیچ نه‌گۆڕێت .
من زانا باش ده‌ناسم ، زانا هه‌رگیز ده‌ستی ناچێته خۆی خۆی بکوژێت . ئه‌و ده‌یتوانی ئاقڵانه زاڵ بێت به‌سه‌رکێشه‌کاندا ، سایکۆلۆژیایه‌ک نه‌بووه ، نه‌توانێت دان به‌توڕه‌بوون ، خه‌مۆکییه‌کانی ژیان بگرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر دوربوه له‌و که‌سایه‌تیه‌ی که ته‌رویجی ئه‌وه‌ده‌کات زانا خۆی کشتوه . یانه‌کێ زانا داوای کردبێت خۆی بکوژێت ..!؟
ـ قایمقامی شارێک بۆ یه‌که‌مین جار له‌مێژوی ئه‌و شاره‌دا له‌ڕۆژی یادی ئه‌نفالی وڵاته‌که‌یدا ، له‌زیندانێکدا گیان له‌ده‌ستد ده‌دات که ئه‌م له‌ڕوی یاسایه‌یه‌وه به‌رپرسیه‌تی ، له‌زیندانی ئاسایشی سلێمانی ، قایمقامی سلێمانی له‌ئاسایشی شارێکی تر‌و وڵاتێکی تر نه‌کوژراوه ئه‌وله‌زیندانی ئه‌وشاره‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌دات که ئه‌م قایمقامیه‌تی . هه‌ندێک له‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ، بۆ پاساو بۆ ئه‌وکاره مافیای و ( ته‌سفه‌ی جه‌سه‌دی) یه‌ی که ئه‌نجامیان داوه ، به هه‌موو خه‌یاڵی خۆیان ئه‌گه‌ر بڵین خۆی داوای کردوه ئیدی ئه‌مان له‌به‌رپرسیاریه‌تی مه‌رگی قائیمقامدا بێ تاوان ده‌رده‌چن .. له‌کاتێکدا پرسیاری هه‌ره‌گه‌وره ، ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وشوێنه‌ی که‌قائیمقامی تێدا ده‌ستبه‌سه‌ربوه زیندان بوه یاخود جه‌نگه‌ڵستان بوه ، پاشان کام یاسایه‌یه ڕێگه‌ده‌دات به( سه‌جان) ده‌رفه‌تی خۆکوشتنی ( سه‌جین ) سازبدات . که‌ره‌سته‌ی خۆکوشتنی پێبگه‌ێنێت ، ئه‌م جۆره سیناریۆیانه له‌مێژووی له‌ناوبردنی پۆستداو پله‌دارو زۆره ، ڕۆمانی موخابه‌راته‌کانی ئه‌مریکا وڕوسیا پڕیه‌تی له‌وجۆره سیناریۆیانه که‌چۆن بۆ ئه‌وه‌ی ( ئه‌جێنتێکیان ) نه‌یێته قسه‌کردن یاخود کاتی خزمه‌تی ته‌واو بوه له‌ناو زینداندا له‌ناوده‌برێت ، یانه‌کێ به‌ڕوداوی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌دات ، یان توشی نه‌خۆشییه‌کی کت‌وپڕ ده‌بێت .. هتد
ـ به‌کوشتنی قایمقام ی سلێمانی به‌هه‌رهۆیه‌ک بوبێت له‌رۆژی یادی ئه‌نفالدا ، ده‌بێته ئه‌ومێژوه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد له‌و به‌رواره‌دا به فه‌رمی ئه‌نفال به‌سه‌ر ڕۆڵه‌کانی خۆی ده‌سه‌پێنێت ، من تێناگه‌م فه‌رق له‌به‌ینی کوشتنی هه‌زاران که‌س و کوشتنی یه‌ک که‌س چییه ئه‌گه‌ر کوشتن هه‌رکوشتنبێت ، من تێناگه‌م ئێمه بۆ یادی ئه‌نفال بکه‌ین له‌کاتێکدا له‌ته‌ک ئه‌نفالێکی تردا ده‌ژین . ئایا ڕه‌وانییه ئیدی شه‌رم له‌وه‌بکه‌ین باسی ئه‌نفال بکه‌ین له‌کاتێکدا له‌ساره‌که‌ی خۆماندا ، به‌ڕۆژی روناک هه‌موومان ڕۆژانه که‌رامه‌تمان ده‌شکێنرێت ، وپێمان ده‌ڵێن ڕاسته به‌ع ڕۆی به‌ڵام ئێمه نه‌وه‌ی نوێی به‌عسین
من ئێستاش تێناگه‌م زانا که‌قایمقامی شاری سلێمانی بووه ، قوربانی بوه یان گه‌نده‌ڵکار!؟ ، کێ ناڵێت گه‌ر مه‌رگی قایمقام نه‌بێت نه‌توانرێت کاری تر ئه‌نجام بدرێت ؟!. ئێمه له‌وڵاتێکدا ده‌ژین به‌رپرسه‌کانمان شه‌ڕ وقینه‌کانی دوێنێیان گواستۆته‌وه ناو ژیانی هه‌موومان نه‌خوازه ژیان وگوزه‌رانی قایمقام … ئێمه بۆمان هه‌یه هه‌مووپرسیارێک بکه‌ین بیریشمان بۆهه‌موو به‌دکارییه‌ک بچێت …. له‌غیابی یاسادا له‌ڕه‌های چه‌مکی کوشتندا ، هه‌مووشتێک ڕێی تێده‌چێت . من ده‌مه‌وێت له مه‌به‌ستی تێوه‌گلان تێبگه‌م ئایا پۆستی قایمقام که کاری قائم بالمقامه بۆ تێوه‌گلان کراوه یان بۆ کارگێڕی… . ده‌سه‌ڵاتێک که ئاماده‌یه له‌هه‌مووشتێک خۆش ببێت ته‌نها له‌ڕه‌فتاری کوشتن نه‌بێت ، چ فه‌رقێکی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێش خۆی . به‌ڵام پێده‌چێت یارییه‌که له‌وه‌گه‌وره‌تربێت ، ده‌سه‌لاتی سیاسی که‌سێکی له‌وشوێنه داناوه که وه‌ک ئه‌وان چه‌کبه‌ده‌ست نه‌بووه ، گه‌نچێک له‌وشوێنه‌یه که شاخی نه‌دیوه دڕنده‌یی وڕوی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رپرسه‌له‌خۆ گه‌وره‌تری نه‌دیوه . ئه‌و نێچیرێکی سانابووه. له‌ڕاستیدا به‌کوشتنی قایمقامی شار هه‌موومان له‌به‌رده‌م یاسای به‌رهه‌ڵستکارانی دوێنی سته‌م و ئه‌مڕۆی سته‌مکاران ، یه‌ک چاره‌نوسمان ده‌بێت .
پێده‌چێت دوا وته که به زانا وترابێت به‌رله‌کوشتنی ئه‌مه‌بوه ( جه‌نابی قایمقام ته‌مه‌نی خزمه‌تت ته‌واو بوو ) له‌کوشتنی یه‌که‌به‌یه‌که‌شمان پێمان ده‌ڵێن جه‌نابی هاوڵاتی ته‌مه‌نی ژیانت ته‌واو بوو .
14.04.2012 هاوڵاتی 2012.04.18 هاولاتی بڵاوی کردۆته‌وه