پارتی به‌وتارخوێندنێکی هه‌ینی … هه‌ر دوو لا ده‌کوژێت .
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
هه‌ینی 2.12.2011له نێو هه‌واڵه گه‌رمه‌کانی کوردستاندا ، به‌رزبونی ده‌نگی ناره‌زاییه‌ک به‌رجه‌سته ده‌کرێت له دژ پیشه‌ی مه‌یفرۆشی له‌کوردستاندا ، له‌شوێنێکیش ده‌نگی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه به‌رزده‌بێته‌وه ، که‌که‌مترین رێژه‌ی پیشه‌وه‌رانی مه‌ی فرۆشتن وکه‌مترین بخۆرانی مه‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت.
زاخۆ ئه‌و شاره‌ی که‌ته‌نها چه‌ندکیلۆمه‌ترێکی که‌م به‌تورکیای ( هه‌وڵده‌ر بۆ بوون به‌ئه‌ندام له‌ئه‌وروپادا) ده‌به‌ستێته‌وه ، ئه‌وشاره‌ی که له‌زۆربه‌ی بۆنه و پێشهاته سیاسی وململانیکان که‌مترین ده‌نگی ناره‌زایی لێ به‌رزبۆته‌وه ، ئه‌مرۆکه گوایه به‌هانی چه‌ند وتارخوێندێکی مزگه‌وت و له‌هه‌ین و حه‌فته‌ی یه‌که‌می پیش یادکردنی له‌دایک بوونی عیسا بڵندگۆی نا بۆ مه‌یفرۆشتن نا بۆ مه‌ساجکردن ی لیبه‌رزده‌بێته‌وه.
پاشان بۆئه‌وه‌ی سیناریوی ڕوداوه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گونجاوتر له‌گه‌ڵ پاشهاته‌کان دابریژرێته‌وه ، له‌وشوێنه سه‌رهه‌رڵده‌دات که زۆرترین مه‌سیحی تێدا نیشته‌جێیه که ( سومێل ) ه ئه‌وسومێله‌ی که پێشوه‌خت قه‌تل وعامی مه‌سیحی تێدا کراوه ، ئه‌وسومێله‌ی که خاوه‌نی مێژویه‌کی خوێناوی له‌گه‌ڵ کوردی موسڵماندا هه‌بووه. و تێدا کوردی موسڵمان تاوانباره به‌قه‌تل وعامکردنی مه‌سیحییه‌کان .
له‌ویش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک له‌ده‌زگاو که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن به خۆپیشاندانی ناوده‌بات و ئاراسته‌ی هه‌واڵ ولێکدانه‌وه‌کانیش به‌وئاقاره ده‌بات که پێی وایه پێده‌چیت ده‌سه‌ڵات ئه‌م جاره‌ش ده‌نگی ناڕه‌زایی زاخۆی ده‌لال کپبکاته‌وه ، بۆ من جێگه‌ی پرسیارێکی گه‌روه‌یه ، که‌خۆپیشاندانی هاوڵاتی ، وده‌نگی ناره‌زایی له‌و شوێنه‌وه ده‌ستپێبکات که سوتاندن و داخستن و قه‌ده‌غه‌کردنی بۆخۆی مانای گه‌وره‌ترین پێشێل کاری بۆ ئازادی تاک ببه‌خشێت . به‌بڕوای من ڕوداوه‌کانی چه‌ند سه‌عاتی پاش ئه‌و ڕوداوانه که هه‌ندێک که‌ناڵ به خۆپیشاندان ناویان ده‌بات وهه‌ندێکی تریش به ئاشوبه‌گێران و دواتریش به سوتاندن و زیانگه‌یاندن به ماڵ وحاڵی هاوڵاتی پیشه‌وه‌ر ، شتێکی ترمان پێده‌ڵێت ، ئه‌وه‌ی که زۆر به‌داخه‌وه زۆر کات مێدیا له‌ئاستیدا که‌م ته‌رخه‌م بووه، یانه‌کێ لێکدانه‌وه وخوێندنه‌وه‌ی نادروستی هه‌بوه بۆی .
پێویسته ئه‌م پرسیارانه بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌یه‌کی تاراده‌یه‌ک گونجاو هه‌بێت بۆ ئه‌م کێشه‌یه ؟ کێشه‌ی مه‌یفرۆشی ، پرسیاری یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که کام یاسا ڕێگای به‌مه‌یفرۆشی داوه ئه‌مڕۆ بتوانرێت به‌خوێندنه‌ی وتارێک ئه‌ویاسایه تێکده‌شکێنرێت.؟ ئایا وتارخوێنه‌کانی مزگه‌وت له‌بادینان به‌گشتی وله‌زخۆ و سومێل به‌تایبه‌ت که‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدان ده‌توانن بابه‌تێکی له‌وجۆره هه‌ستیار بوروژێنن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کرێت وبه‌سه‌ریانه‌وه بچێت ؟ ئه‌ی که‌ئه‌وه‌نده جاپوک بوون ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له قه‌ده‌غه‌کردنی مه‌یفۆشی بێت له‌کوردستان بۆچی له‌ئیبراهیم خه‌لیل ه‌وه ده‌ستپینه‌کرا … ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م کارانه گۆڕینی سه‌تاسه‌ری بێت ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی بنبڕکردنی دایرده‌یه‌کی ناشیاو بێت به‌کۆمه‌ڵگا ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵگا بێت له‌مه‌ی بۆ چی له‌ئیبراهیم خه‌لیل ڕێپیوان ڕێک نه‌خرا بۆچی کار بۆ ئه‌وه نه‌کرا له‌پاش وتاری هه‌ینی ڕێگه به‌هه‌موو بارهه‌ڵگره مه‌یه‌کان بگیرێت که‌ڕۆژانه لانی که‌م 100.000 لیتر مه‌ی خۆی ده‌کات به‌کوردستاندا. ؟!
ره‌نگبێ زۆرمان له‌وه‌ڵامدا بڵێن به‌ڵی ئه‌و وتارخوێنانه ئه‌ومه‌لایانه کۆمه‌ڵێک مه‌لای بوێرن کۆمه‌ڵێک خه‌تیب وزانان که له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئیسلامدا ئاماده‌ن خوێنی خۆیان ببه‌خشن . یاخود ڕونتر ئاماده‌ن له‌پێناو به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی که‌کۆمه‌ڵیک لایه‌نی ئیسلامی له‌پشتته‌وه کارده‌کات هانده‌ربێت بۆ ئه‌وجۆره له‌ته‌کبیرو ته‌حریک . به‌ڵام به‌رای ئێوه پرسیاری له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌نییه که بپرسین ئه‌ی بۆچی ئه‌م لایه‌نه ئیسلامیانه له بۆنگه‌لێکی گرنگتردا نه‌یانتوانی مه‌لاکانی خۆیان هانبده‌ن ، بۆ نمونه هاوشانی سلێمانی بۆ نه‌هێشتنی ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وبنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی وڕوخانی ده‌سه‌ڵات ، پێش نوێژی وخوتبه بده‌ن . ئایا مه‌سه‌له‌ی مه‌یفرۆشی له مه‌سه‌له‌ی به‌تالانبردنی سامان وموڵکی گشتی به‌هادارتره ؟! ئایا ئه‌مه ڕاستر نییه که ده‌سه‌ڵات له‌و ده‌ڤه‌ردا به‌به‌ردێک چه‌ند چۆله‌که‌یه‌ک ده‌کوژێت .
کێ سودمه‌نده له‌هه‌ڵکوتانه سه‌ردوکانی مه‌یفرۆشه‌کان ؟
ئێمه ئه‌گه‌ر واز له‌وفه‌نتاسیایه‌ش بهێنین ، له‌و ئیتیهاماته‌ش بهێنین که پێش وه‌خت ره‌نگه ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی بکه‌ین و پێمان وابێت ناکرێت ئه‌وه‌نده به‌گوومان بین له هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات . ئایا ئه‌وه‌راست نییه که پارتی به‌و وتار خوێندنه‌وه به‌و هێرشبردنه سه‌ر مه‌یفۆشه‌کان گه‌لێک سود مه‌ند ده‌بێت ، وه‌ک له‌وه‌ی زیانلیکه‌وتوبێت؟
گریمان پارتی له‌پشتی ئه‌م ڕوداوانه نه‌وستاوه ، گریمان کاڵفامی هه‌دێک لایه‌نی ئیسلامی سیاسسی بێت لای وابێت چاکسازی ڕیشه‌یی سه‌ره‌تاکه‌ی له‌هه‌ڵکوتان ده‌بێت به‌سه‌ر مه‌یفرۆش و قه‌ده‌غه‌کردنی مه‌ی بیت له مه‌یخۆره‌کان . ئایا ئه‌مه زیان به سومعه‌ی سیاسی ئه‌ولایه‌ن وحیزبه ئیسلامیانه ناگه‌ێنێت ، که‌پێویسته لانی که‌م بۆ پێدانی وێنه‌یه‌کی قبوڵکراو له‌سه‌ر ئه‌دائیان ، ئه‌وه‌یان نه‌کردایه به‌به‌رنامه‌ی یه‌که‌می کاره‌کان؟! . بێگومان .
به‌ڕای من پرسیاره گرنگه که ئه‌وه‌یه که بۆچی له‌پاش ئه‌و ناره‌زایه‌تییه که‌ئه‌مڕۆ له‌زاخۆ دروست ده‌بێت ، مه‌ڵبه‌ندی زاخۆی یه‌کگرتوی ئیسلامی له زاخۆ ته‌له‌ڤزیۆنی خابور و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو گوله‌باران ده‌کرێت ….هتد ئه‌وانی دیش دێنه سوتاندن . ئایا ئه‌م ڕه‌شگیرییه‌ی ده‌سه‌ڵات و گرتنی که‌وادری یه‌گرتو بۆ خۆی پێمان ناڵێت که ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌کانیش ڕێکخه‌ری ئه‌م جۆره له‌ناره‌زایه‌تی نه‌بن ئه‌وا ، ده‌بێت به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنریت هاوکات باجی هه‌موو ئه‌وجموجۆڵه بده‌ن که‌له‌ماوه‌ی خافڵبونی ده‌سه‌ڵات ، ئه‌مان له‌پشتی ده‌سه‌ڵات خه‌ریکی به‌هێزکردنی پێگه‌ی خۆیان بوون له‌ناو کۆمه‌ڵگادا .
پارتی دیموکراتی کوردستان وده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستان به‌شیوه‌یه‌کی گشتی ، به‌م ڕوداوانه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی له‌لای بادینانی زۆرینه مه‌سیحی نشێن و پیشه‌وه‌ران وبازراگانی مه‌ی به‌هێز ده‌کات ، پارتی به‌هه‌ڵکوتانه سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کگرتوو وه به‌ده‌ستنیشانکردن و ته‌رویجکردنی هه‌بونی ده‌ستێکی ئیسلامی سیاسی له پشتی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه ، جارێکی تر ده‌بێته‌وه به‌وفریادڕه‌سه‌ی که هه‌میشه که‌مینه‌کان وزیاتریش مه‌سیحیه‌کان چاوه‌ڕێی بوون و خه‌ونی پێوه ده‌بینن ، مێژوی بوون به‌فریاده‌رسی پارتیش بۆ مه‌سیحییه‌کان ساڵگه‌لێکی زۆره کاری پێده‌کرێت وله‌زۆر شوێندا کاریگه‌ری خۆی هه‌بووه هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ساهێدی سودلیبینینی پارتییه له‌ده‌نگی مه‌سیحی .
له‌هه‌مانکاتیشدا هه‌رچی قینی کۆن و هه‌ڵگیراوی پارتی بۆ حزبێکی نه‌یاری وه‌ک یه‌کگرتوی ئیسلامی که له‌ناوچه‌که‌دا ، وبه‌تایبه‌ت له‌ملمالنێی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، بۆته مه‌ترسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی پارتی هه‌ڵده‌رژێت و به وتارخوێندنێکی هه‌ینی هه‌ردوولا ده‌کوژێت . ڕوداوه‌کانی ئه‌مڕۆ په‌یامێکه بۆ سبه‌ی نزیک که‌تیدا ڕه‌نگ بوبیت ئیسلامییه‌کان ویستبیتیان له‌دهۆک ده‌نگی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌بن بۆ ده‌سه‌ڵات وبه‌ڕه‌که‌یان له‌ژێر پارتی ده‌ربهێنایه .
بۆئه‌وه‌ی حیزبه ئیسلامییه‌کان بێ به‌ری خۆیان له ئاست ڕوداوه‌کانی ئه‌م جه‌ند ڕۆژه‌ی که‌دێت نیشان بده‌ن پێویسته ، بێ به‌ری خۆیان له‌وهاندانه بسه‌لمینن که ئه‌مڕۆ له‌زاخۆدا به‌رامبه‌ر به‌مه‌یفرۆشه‌کان کرا ، که بۆ کردنی ئه‌مه‌ش به‌هێنانی پۆزش به‌ده‌رکردنی به‌یاننا‌می بێ به‌ری بوون له هاندانی خه‌ڵک له‌دژی مه‌ی فرۆشی ، له‌دژی فه‌ساد بۆ خۆی واته پاشگه‌زبوونه‌وه له یه‌کێک له‌هه‌رگرنگترین به‌رنامه‌ی کارکرکردنی حیزبی ئیسلامی سیاسی . ئالێره‌شه‌وه ئه‌ونیازخراپییه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که بۆ لێدانی دۆست ونه‌یار هه‌ستیارترین بابه‌تی هه‌ڵبژاردووه ، چمکێکم له‌کاتێکدا که‌حیزبی ئیسلامی ناتوانێت ئه‌وه بۆ مه‌سیحی وغه‌یره‌مه‌سیحی بسه‌لمینێت که ئه‌م له‌دژی مه‌یفۆشی نییه ! ، به‌پێچه‌وانه‌وه پارتی به‌مه‌یفرۆش ومه‌یخۆره‌کان ده‌ڵێت منم ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی که پارێزگاری له‌ئازادی ئێوه ده‌که‌م ، هاوکاتیش به ئیسلام وغه‌یره ئیسلامش ده‌ڵیت ، نه‌که‌ن ده‌نگ بده‌ن به‌مان چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌مان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست ئاواتان لێده‌که‌ن ، له‌هه‌بوونی ئه‌م فۆبیایه‌شدا ، ده‌سه‌ڵات به‌مافی خۆی ده‌زانێت که‌گورزی کوشنده بداته ئه‌و هێزو لایه‌ن ونه‌یارانه‌ی که‌دژی ئازادییه‌کانی تاک وکۆمه‌ڵگای کوردی کارده‌کات .
له‌سایتی سبه‌ی له‌به‌رواری 3.ی دیسه‌مبه‌ری 2011 بڵاوبۆته‌وه
هه‌روه‌ها له‌ماڵپه‌ڕی هاوپشتی و ده‌نگه‌کان .