بازرگانی وێنه‌کان
گه‌ر له شاری سلێمانیدا ژیابی له ساڵه‌کانی هه‌شتاکانداو پێش ئه‌مکاتانه‌ش دیاره من بیرم نایه به‌ڵام بازرگانی به وێنه‌وه مێژوویه‌کی دورودرێژی هه‌یه ، مه‌به‌ستم له وێنه ئه‌و وێنانه نیه که له لایه‌ن وینه کیشه‌کانه‌وه ده‌کێشرێن به‌ڵکو مه‌به‌ستم لێیان ئه و وێنه فرۆشانه‌یه که وێنه‌ی کچ‌و کوڕه ئه‌کته‌ره نیوه ڕوته‌کانیان له سه‌ر شۆسته‌کانی نزیک به سینه‌ماکان ، سه‌ر پرده‌که‌ی ناو بازاڕ ده‌فرۆشت، وێنه‌کان زۆربه‌یان وینه‌ی کچه ئه‌کته‌ره هندیی و تورک وعه‌ره‌ب و فارس ئه‌وروپی ئه‌مریکیش به‌که‌می ده‌بینرا، دیاره هه‌ر به‌ده‌رکه‌وتنی سینه‌ما له شاره‌کاندا دوابه‌دوای ئه‌وانیش ئه‌م پیشه‌یه ده‌ستی پێکردبێ، که‌م که‌س هه‌بوو به‌لای ئه‌و وینه فرۆشانه‌دا ڕه‌د بێ‌و چاوه‌کانی له سنگ‌و مه‌مکی وان نه‌خشێنێ هه‌تا پیاوه پیرو دینیه‌کانیش که له‌وێوه تی ده‌په‌ڕین له ژێره‌وه‌به شه‌رمو دزیه‌وه سه‌رنجێکیان ده‌دایه ، ژوری که‌م هه‌رزه‌کاری کچ و کوڕ هه‌بوو گه‌ر ژورێکیان هه‌با دیواره‌کانی هه‌ندێ له‌م وێنانه دای نه‌پۆشیبێ سه‌ر به‌رگی کتێبی کچان‌و کوڕانیش له‌و وێنانه خاڵی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م بازرگانیه له به‌هاری ساڵی نه‌وه‌دو یه‌کدا توشی هه‌ڵاوسان بوو بازاڕیان نه‌ما که‌س نه‌ک هه‌ر بۆ لایان لای نه‌ده‌دا به‌ڵکو چاوه‌کانیشی پێیاندا نه‌ده‌خشان ئه‌وانه‌ی که ئه‌و وێنانه‌یان ده‌فرۆشت په‌نایان وه‌به‌ر وینه‌ی تر هێنا له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا باوی وێنه نیوه ڕوته‌کان نه‌ما یا پیاوه‌کان له پیاوه‌تی که‌وتن، ژنانیش وازیان له قاره‌مانی وێنه هێناو به قاره‌مانی ڕاسته‌قینه شوێنه‌کانیانیان پڕ کرده‌وه، ئه‌وان باویان نه‌ماو ئه‌مانیش ئه‌وانیان گۆڕی به وێنه‌ی سه‌روکی حزبه‌کان ،من نازانم ئه‌و وێنانه‌یان چۆن ده‌ست که‌وت که زۆر جوان گیرابوون هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ئه‌نقه‌ست له به‌ر کامێرادا وه‌ستابن یا ئه‌و وێنانه‌یان بۆ فرۆشتن گرتبێ، بازاڕێکی گه‌رم بوو، وێنه‌ی مه‌سعود به‌رزانی ،مه حمود عوسمان،جه‌لال تاڵه بانی نه‌وشیروان، هه‌تا بازرگانی به‌وێنه‌ی شه‌هیده‌کانیشه‌وه ده‌کرا، هه‌ندی له وێنه گره‌کان هه‌ر خه‌ریکی شۆردنه‌وه‌ی دوباره‌و سه‌د باره‌ی ئه‌و وێنانه بوون که هه‌موو گه‌ل له منداڵه‌وه تا گه‌وره خه‌ریکی کڕینی ئه‌و وێنانه بوون که به هه‌زاران شێوه له هه‌زاران ڕوه‌وه وێنه گیرابوون له قاپیان ده‌گرتن پیشانی یه‌کتریان ده‌دا، له جامی سه‌یاره‌وه تا به دیواری دوکانه‌کان، به‌رگی کتێبی قوتابیه‌کان ، دیواری نانه‌واخانه‌و قه‌سابخانه‌کانیشی گرتبوه‌وه له ماڵیشه‌وه دیاره له ژوری میواندا هه‌ڵده‌واسرا ، هه‌ر ڕاسته‌و خۆ به بینینی ئه‌و وێنانه ده‌تزانی ئه‌م کابرایه یا ئه‌و خێزانه سه‌ر به چ حیزب‌و گروپێکن، بره‌وی ئه‌م بازرگانیه هێنده به‌رز بوو که وێنه فرۆشه‌کان زه‌وی لایه‌ک له بازاڕ‌و دیواری شه‌قامه سه‌ره‌کیه‌کانی ناو شاریان به‌م وینانه داپۆشی بوو، گه‌ر سه‌ردانێکی به‌ری سه‌رات بکردایه بێ گومان ئه‌و وێنانه‌ت ده‌دی لات ده‌دا بۆ لایان که کۆمه‌ڵێ خه‌ڵک به‌دایمی له‌و وێنانه‌یان ده‌ڕوانی ئه‌م ده‌چو جێگای به‌وی تر ده‌دا به تاسه‌وه له وینه‌کانیان ده‌ڕوانی گه‌ر خه‌ریکی کڕینیشیان نه‌بان ، هه‌ندێکیان پێیان شه‌رم بوو دانوسان بکه‌ن له‌سه‌ر نرخه‌کانیان ئه‌وه شتێ نه‌بوو که سه‌ودامامه‌له‌ی له سه‌ر کرێ، له‌و وڵاته‌ی هه‌موو شتێ سه‌ودای هه‌یه هه‌تا له گه‌ل گۆڕ هه‌ڵکه‌نو قورعان خوێنیشدا ده‌بێ معامه‌له بکه‌ی کڕیارانی ئه‌و وێنانه که‌مترین مامه‌ڵه‌یان ده‌کرد یا هه‌ر نه‌یان ده‌کرد چونکه شه‌رم بوو تۆ سه‌رکرده‌که‌ت بێ بایه‌خ که‌ی ئه‌و نرخه‌ت پێ زۆر بێ بۆ وینه‌که‌ی ، هه‌تا وینه‌گره‌کانیش له به‌ر نه‌مانی گرتنی وێنه مه‌عامه‌لاتی دائیره‌و هه‌ویه‌کان له پشت جامخانه‌کانیانه‌وه وینه‌ی سه‌رکرده حزبیه‌کانیان هه‌ڵواسی بوو، ئه‌وان بێ جیاوازی وینه‌ی هه‌موولایه‌کیان ده‌فرۆشت ئه‌وه کاری وێنه فرۆشه ده‌ست گێره‌کانیش بوو ئه‌وان ده‌یان ویست زۆرترین وێنه بفرۆشن ، به‌ڵام تیاشیانا هه‌بوو که ته‌نها وێنه‌ی لایه‌کی ده‌فرۆشت ئه‌و به ئاسان تر وینه‌ی تازه‌ی به‌ده‌ست ده‌گه‌شت چونکه بۆ خۆی ئه‌ندامی ئه‌و حزبه بوو یا دوکانه‌که‌ی ببوه جێگای پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌و حزبه، هه‌موو خیزانی ده‌بوو وینه‌ی یه‌کێکیانی هه‌با، هه‌ندی خیزان دابه‌ش بوبونبه دوو یا سێ به‌شه‌وه هه‌ر یه‌که‌یان وینه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کیان هه‌لگرتبوو، هه‌ندی جار باوک و کوڕ، براکان له سه‌ر وێنه به‌شه‌ڕ ده‌هاتن، به‌ڵام هه‌تا دوبه‌ره‌کیه‌که زیاتر با به قازانجی وێنه فرۆشه‌کان بوو له باتی ئه‌وه‌ی خێزانی ته‌نها یه‌ک وێنه کۆیان بکاته‌وه باشتر بوو له لایه‌ن گرانی یه‌ک پارت نه‌بان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ دوو وێنه بکڕن، که شۆڕش له به‌هاری نه‌وه‌دو یه‌ک شکستی خوارد وینه‌کان شارانه‌وه، نه‌مان، یا هه‌ر که‌س نه‌یوێرا بشیان شاریته‌وه سوتان، دڕانو خۆڵه‌مێشکه‌شیان به بادا درا، یا هه‌بوون وینه‌کانیشیان له ڕه‌وه‌که‌دا له گه‌ڵ خۆیاندا بار کرد‌و له ده‌ره‌وه‌ی سنور وانیان فڕێ‌دا، به‌ڵام جارێکی تر که دانوسان ده‌ستی پێ کرده‌وه مه‌ترسی نه‌ما، وێنه فرۆشه‌کان په‌یدا بونه‌وه، ئه‌م بازرگانیه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی نه‌وه‌دو دوو دا بازاڕیکی گه‌رمی هه‌بوو گه‌شتبوه ترۆپک سه‌رکرده‌ی وا هه‌بوو هه‌ر بۆ خۆی وێنه‌کانی ده‌گرتو به به‌لاش به وێنه فرۆشه‌کانی ده‌دا که بۆ خۆیان بیفرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ وینه‌که‌ی له‌سه‌ر شۆسته دانرێت و بڵێ منیش وێنه‌م ده‌کڕدرێ ده‌نا که‌س نه‌ی ده‌ناسیو نه‌شی ده‌زانی له چی ده‌کا، هه‌بوون به‌و بازرگانیه سه‌رمایه‌یان پیکه‌وه نا، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی بازرگانه‌کان زۆر بوون منافه‌سه‌که گه‌وره‌بوو قازانجیی نه‌ما، ده‌بوو به‌دوای وینه‌ی زۆر ناوازه‌دا بگه‌ڕیتایه وێنه گره‌کان ئه‌وانه‌ی ده‌یان توانی بگه‌نه لای سه‌رکرده‌کان وینه‌ی ناوازه‌یان له‌وان ده‌گره‌تو وێنه ئه‌سڵیه‌که‌یان ده‌فرۆشته بازرگانانی وێنه‌کانو ئه‌وانیش به هه‌زارانیان له به ر ده‌گرته‌وه ئه‌مه تا ده‌ست پی کردنی شه‌ڕی ناوخۆ که‌م تا فره باوی هه‌بوو به‌ڵام به‌ده‌ست پی کردنی شه‌ڕه‌که بازرگانه‌کان توشی کیشه‌یه‌کی گه‌وره‌بوون ئه‌ویش ئه‌وه بوو که ده‌بوو نیوه‌ی وینه‌کانیان بشارنه‌وه یا به قاچاخ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوینای بکه‌ن که ئه‌و حزبه تیا ده‌سته‌لاتی هه‌یه، بازرگانیه‌که دایه کزی وێنه‌ی هه‌ر لایه له‌و شوینه‌ی که‌وتبوه ژێر ده‌ستی لایه‌که‌ی تر فرۆشتنی هه‌ر نه‌ک قه‌ده‌غه کرا به‌ڵکو به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببیته میوانی به‌ندیخانه ساکاره شڕه‌کانیان، که‌س نه‌یده‌ویرا وێنه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌ڵگرێ له هه‌ر لایه وینه‌ی لایه‌که‌ی تر وه‌ک سه‌رده‌می شکستی شۆرش دیار نه‌ما شارایه‌وه یا ته‌فرو تونا بوو بازاڕ ته‌واو کز بوو شۆڕش گێڕانیش ئه‌و خۆشه‌وێستیه‌یان نه‌ما، وێنه فرۆشکانیش که‌م بونه‌وه به‌ڵام هه‌ر هه‌بوون ، ئه‌وانه‌ی وازیان له‌م پیشه‌یه هێنا جارێکی تر نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لای وێنه کۆنه‌کان واته ئه‌کته‌ره ڕوته ناسکه جوانه‌کان، پیاوه قۆزه م‌و زه‌رده‌کان، ئه‌وان به‌ته‌واوی وازیان له پیشه‌کانیان هێناو خوا ده‌زانێ به چ پیشه‌یه‌کیان گۆڕیه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تا ڕوخانی سه‌دامیش به‌م پیشه‌یه‌وه خه‌ریک بون له بێ بازاڕیدا ده‌یانناڵاند، دوای ڕوخانی سه‌دامو سه‌قامگیر بونی بارودۆخه‌که، شۆڕش‌و شۆڕشگێران هه‌وزینه‌که‌یان دایه ده‌ست ئه‌مریکاو کڕنوشیان بۆ پاره بردوو هه‌موشتێکیان به پاره گۆڕییه‌وه، گه‌نده‌ڵیباڵی کێشا به‌سه‌ر وڵات‌دا، ژوری قومارو کردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ له‌ش فرۆشه به‌ناوبانگه‌کانی پایته‌خت که بێن‌و کاره‌کانیان له کوردستانی ئارام‌دا بره‌و پێ بده‌ن دابه‌شکردنی زه‌وی به‌سه‌ر خۆیاندا‌و له چه‌ند مانگێکدا به ملیون دیناره‌وه نه‌وه‌ستان پێان بۆ ملێون دۆلار هه‌ڵبڕی ئیتر ئه‌م بازاڕه به‌ته‌واوی نه‌ما، بازرگانه ده‌گمه‌نه‌کانیش وینه‌ی سه‌رۆکه‌کانیان کۆ کرده‌وه‌و له په‌نایه له ژێر زه‌مینه شێداره‌کاندا دایان نایا له هه‌وره‌بانه‌کانیاندا حه‌سیریکیان به‌سه‌ریانا دا، تا باران ئه‌وه‌ی ڕۆژگار به‌ره‌نگی سوری کردبوون ئه‌و زیاتر ره‌نگیان نه‌با، ئه‌مه گه‌ر ده‌ستیان تێ نه‌چو بێ بیان فه‌وتێنن، داخۆ ده‌کرێ ڕۆژێ بازاڕی هه‌بێ یا وه‌ک ئه‌رشیفێ با بمێنێ، دیسانه‌وه ده‌ستیان به‌هێنانه‌وه‌ی وێنه‌ی کچه ڕووته جوانه‌کان و پیاوه قۆزو ئه‌کته‌رو پاڵه‌وانانی وه‌رزش کرد، وه‌ک سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی سه‌دام که هه‌مان کاریان ده‌کرد ، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش له به‌ر بونی ئه‌نته‌رنێتو که‌ناڵه زۆره‌کانی دیجیتال ئه‌و بازاڕه به‌بره‌وه هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر باشتر بوو وه‌ک جاران که‌سانێک لایان ده‌دا ده‌وه‌ستان گه‌ر نه‌شیان کڕیایه چاوێکیان به نێو ئه‌و دوو مه‌مکه سافه‌دا ده‌خشان که سارد‌و ڕه‌ق له‌ویا پاڵ خرابوو ده‌یانکرده خه‌یال بۆ شه‌وانی ته‌نیای ناو جێگا ، ئیتر وێنه‌ی سه‌رکرده‌کان نه‌ده‌کرا ببنه ئاگری شۆڕش نه‌که‌س ئاماده بو جامی سه‌یاره‌که به‌وێنه‌ی ناشرینی وان داپۆشێ به‌ڵکو ئه‌وان زیاتر له چه‌ن دزێک نه‌بوون که‌سیش وێنه‌ی دزوگه‌نده‌ڵو پیاو کوژان ئاساییه هه‌ل ناواسێ، هه‌ڵناگرێ.