کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : نووسه‌رو سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی شرۆڤه :
رازیبوونی کورد به‌ڕۆڵگێڕانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوچه‌داىراوه‌کان مانای دورخستنه‌وه‌ی واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کانه .
نێوه‌ند : ئایا رازیبوونی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان به‌رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌چاره‌سه‌رکردنی ناوچه دابڕاوه‌کاندا له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌بێت ؟
وه‌ڵام : رازی بوونی سه‌رکردایه‌تی کوردی به‌رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوچه‌دابراوه‌کان ، پێوسته له‌چه‌ند لایه‌که‌وه بخرێته به‌رباس و لیکۆڵینه‌وه به‌رله‌وه‌ی باس له‌وه‌بکه‌ین . ئایا به‌قازانجی کورد ده‌که‌وێته‌وه یان ناکه‌وێته‌وه ، به‌گرنگی ده‌زانم که‌مێک له مێژووی ئه‌وکێشانه‌ی که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان تێدا رۆڵی گێراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنیان ئێستێک بکه‌ین ،له‌میژووی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان ، به‌گژداچوونه‌کان ، به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کان له‌زۆربه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی که‌هاوشێوه‌ی کێشه‌ی ناوچه دابراوه‌کانی کورده و په‌یوه‌ندی به‌سنوری جوگرافی وسیاده‌ی سیاسی ومافی نیشته‌جێبوونی گه‌لانه، له یه‌کلایکردنه‌وه‌ی کێشه‌کاندا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه که کاتێکی زۆری ویستوه تا کێشه‌کان لایه‌ک به‌لایه‌ک بخه‌ن ، رونتر رۆتین وخاوی به‌رێوه‌چونی وبه‌ده‌مچونی کێشه‌کان له‌ناو نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌کان نه‌ریتێکی باوی کارکردنی ئه‌و رێکخراوه بیرۆکراتی‌یه، به‌مه‌ش ئه‌توانین بڵێن که به‌رازی بوونی سه‌رکردایه‌تی کورد به‌رۆڵگێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوچه‌دابراوه‌کان ، مانای دورخستنی واده‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کانه هێنده‌ی په‌له‌کردنبێت له‌جێبه‌جێکردنی و زوتر گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کان …. ئه‌مه جگه له‌ئه‌نجام وکاردانه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌کێشه‌یه‌کی ئاوه‌ها قوڵ وبوگژداچوو، به‌ڵام تاچه‌ند سه‌رکردایه‌تی کورد مه‌به‌ستدارانه کێشه‌ی ناوچه‌دابراوه‌کان ده‌باته‌وه به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌میش بۆخۆی پرسیارێکه وه‌ک زۆرێکی تری هه‌ڵسوکه‌وت وبریاری بارگاوی ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێوستی به‌وه‌ڵام و رونکردنه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی ، به‌رونکردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه‌ی که‌پاڵ به‌سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌نێت بۆ په‌نابردن بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، و شیکردنه‌وه ولێکدانه‌وه‌ی قازانج و زیانه‌کانی کورد له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ ده‌رده‌که‌وێت . سه‌ره‌تای کێشه و هه‌ڵوێسته باراگویه‌کانی ده‌سه‌ڵات لێره‌وه ده‌ست پێناکات . بگره له‌یه‌که‌م ساتی رزگارکردنی که‌رکوک ده‌ستپێده‌کات کاتێک که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌نهینی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌له‌فی ناوچه‌دابراوه‌کان ده‌کات … ئێمه باحوکمێکی پێشوه‌خت نه‌ده‌ین به‌سه‌ر بریاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وبڵێن کورد له‌توانایدا بوو که له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه کێشه‌ی که‌رکوک به‌قازانجی خۆی ته‌واو بکات … چونکه کێ ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی مه‌به‌ستی بووه ئه‌وکێشه‌یه له‌وساته‌دا به‌قازانجی خۆی ته‌واوبکات … ئه‌مه داکۆکی یان زراندنی ناوبانگی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناگه‌ێنێت کاتێک که‌ده‌ڵێم باحوکم نه‌ده‌ین به‌و ماناییه‌ی که زانیارییه‌کی ئه‌و تۆله‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ست شه‌قامی کوردی که له رێکه‌وتنه‌کان ، له دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات ، له‌به‌رێوه‌بردن، له‌دابه‌شکردنی سامانه‌کان ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک له‌گه‌ڵ دۆست ونه‌یاره‌کانی رێکه‌وتووه ، دواتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسی یه کوردییه ، هیچ کات رای شه‌قامی کوردی ویستی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌لاوه‌گرنگ نه‌بووه ،رونتر به‌هه‌ندی وه‌رنگرتووه… لام وایه هه‌نوکه به‌شێکی ئه‌وخه‌مساردییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌وه‌دا نابینێت که‌هه‌رچی زووه ناوچه‌دابراوه‌کان بخاته‌وه‌سه‌رهه‌رێمی کوردستان هێنده‌ی له‌خه‌می تاپۆکردنی بیره‌نه‌وته‌کانی که‌رکوکه به‌سه‌ر خۆیدا هێنده له‌خه‌می به‌رژه‌وه‌ندی تاکی کوردی ” که‌رکوکی” نییه … ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناخوازێت جارێکی تر به‌ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتگرتن به شه‌ری ناوخۆدا تێبپه‌رێنیت ناخوازێت به‌شه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کان دابه‌شبکات ، ئه‌مجاره‌یان، به‌جیا له پێشه‌کانی پارتی و یه‌کێتی به‌لایانه‌وه گرنگه دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات،سامانه‌گشتییه‌کان به‌رێکه‌وتن بێت نه‌ک به‌شه‌ری براکان. پاشان ئێمه له‌باسکردنی دابه‌شکردنی داهات به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی باس له چه‌ند ملیۆنێکی داهاتی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل یان باشماخ، وه‌یان گرتنی ته‌پۆڵکه‌یه‌کی وه‌ک ته‌پۆلکه‌ی که‌پکی حه‌مه‌د ئاغا ناکه‌ین ، ئێمه قسه له‌سه‌ر زۆرترین یه‌ده‌گی نه‌وتی له‌ناوچه‌که‌وجیهان ده‌که‌ین باس له‌ئاڵتونی ره‌شه …. یه‌کێتی وپارتی له‌وه‌به‌ئاگان که‌دابه‌شکردنی بیره‌ئاڵتونه‌کان به‌شه‌ر ناچێته جێ ، به‌ڕێکه‌وتنیش کاتێکی زۆر ده‌بات… بۆیه‌کا هه‌تا ئه‌مان له‌ناوخۆیاندا له‌سه‌ر ئه‌وئیقتیسامه رێکنه‌که‌ون زه‌حمه‌ته بهێڵن چاره‌نوسی ناوچه‌دابراوه‌کان یه‌کلا بێته‌وه … ئه‌بیت ئێمه بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه‌دابراوه‌کان له خودا بپارێنه‌وه، سوجده‌به‌رین ، که ئه‌مان زوو رێکبکه‌ون ده‌نا به‌رێکنه‌که‌وتنیان مانای له‌ده‌ستدانی ناوچه‌دابراوه‌کان ده‌گه‌ێنێت… هه‌موو دورکه‌وتنه‌وه‌یک له‌زوتر چاره‌سه‌رکردنی ناوچه دابراوه‌کان مانای ناته‌بای ونا رێکه‌وتن ده‌گێنیت له‌ناو ستراتیژی دابه‌شکردنی داهاته‌کان. بۆیه ئه‌مرۆ کاتیه‌تی ئیدی ناوچه‌دابراوه‌کان خۆیان بۆ قۆناغێکی تری چاوه‌روانی بێهوده ئاماده به‌که‌ن… ئه‌مه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت بگه‌رێندڕێنه‌وه سه‌رهه‌رێمی کوردستان.
نێوه‌ند : ئه‌گه‌ر پرۆژه‌که‌ی دیمیوستۆرا نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان بکات ئایا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان ده‌توانێت هه‌نگاوی کاریگه‌ر و یه‌کلایکه‌ره‌وه بنێت؟
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردی له‌ناوخۆیدا چه‌ند ئاراسته و دابه‌شبوونێکی تێدا به‌دیده‌که‌ین که به‌شیوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ رۆڵی گێراوه له نه‌بوونی هه‌نگاوی کاریگه‌ر و یه‌کلای که‌ره‌وه ، بۆچونی جیاواز له‌مه‌ر میکانیزمی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک ، به‌ریه‌ککه‌وتنی به‌رژه‌وندییه حزبییه‌کان، دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات وسامانی نه‌وتی که‌رکوک ، په‌یداکردنی جه‌ماوه‌ر بۆ حیزبه‌کان .. هتد رێگرن له‌به‌رده‌م هه‌بوونی یه‌ک هه‌ڵوێستی روون وئاشکرای کوردی … ئه‌گه‌ر روداوه‌کان بگه‌رێنینه‌وه دواوه ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد له‌که‌رکوک دا شه‌ش مانگی پێچ‌و تا توانی له‌سه‌ر کاندیدێکی پارێزگار بۆکه‌رکوک رێکبکه‌ون جانه‌خوازه له‌سه‌ردابه‌شکردنی ئه‌وهه‌موو سامان وسه‌روه‌ته‌ی که که‌رکوک هه‌یه‌تی …. جا نه‌خزوازه له هه‌بوونی تورکمان و مه‌سیحی له‌که‌رکوک ورازیکردنیان وجۆشدانیان به‌لای خۆیاندا ده‌بێت چ هه‌رایه‌ک بێت …. دروشمی که‌رکوک شاری برایه‌تی یه دروشمـێکی کۆن و به‌سه‌رچوی ده‌سه‌ڵاته دکتاتۆر و چه‌واشه‌که‌ره‌کانی دونیایه …. زۆرکات بۆچه‌واشه‌کردنی رای گشتی به‌کارده‌هێنرێت ورۆڵی خراپی خۆشی ده‌گێرێت … ده‌بێت هه‌ڵوێستی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆ یه‌کلایکردنه‌وه‌یه‌تی له‌و دروشمه به‌سه‌رچووانه … وه‌ک ئاماژه‌م پێدا ده‌سه‌ڵاتی کوردی هیچ هه‌نگاوێکی جدی کاریگه‌ر نانێت تا وه‌کو مه‌سه‌له‌ی دابه‌شکردنی داهات له‌ناوچه‌دابراوه‌کان له‌ئارادابێت . …. به‌بروای من باشترین و کاریگه‌رترین هه‌نگاو وهه‌ڵوێسته بۆ مێژوو که پێویسته سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه‌دابراوه‌کان پێویسته بینێت ، ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یه‌تی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وبه‌رێوه‌بدرنی وڵات. هه‌نوکه‌ش هاوڵاتییه کورده‌کانی ناوچه‌دابراوه‌کان کار بۆ لایه‌نێکی دیبه‌که‌ن ،گرنگترینیان لێکدانه‌وه‌ی قازانج و زیانه‌کانی بوونی ناوچه دابراوه‌کان به‌هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ ، یان گه‌راندنه‌وه‌ی له‌سه‌رهه‌رێمێکی کوردستان که پێشوه‌خت له‌ره‌شنوسی ده‌ستوره‌که‌یدا که‌مترین ماف و پیداگرتن له‌سه‌ر شوناسی کوردیه‌تی ناوچه‌دابراوه‌کان به‌دی ده‌کرێت .
کاتی ئه‌وه‌هاتوه ئیدی هاوڵاتی ناوچه‌دابراوه‌کان موزایه‌ده‌و موساوه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کورد قبوڵنه‌که‌ن ،به‌رپه‌رچدانه‌وه قبوڵنه‌کردن به‌مانای مانگرتن ، و خۆپیشاندان وناره‌زای ده‌ربرین ده‌ستپێناکات ، قبوڵنه‌کردن ، ره‌تکردنه‌وه، به‌مانای رێگرتن له هه‌ر رێکه‌وتنێک که خاڵ و به‌نده‌کانی نه‌زانراو شاره‌وه‌بێت … بارودۆخی ناوچه‌دابراوه‌کان چیدی موفاجه‌ئه له‌خۆ هه‌ڵناگرێت باره‌که به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ڵایساوه ، که ناکرێت له‌وه‌زیاتر چاوه‌ڕێی ئومیدی لێبکه‌ین … ئیستاش له‌یادمه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی له به‌شانهه‌تنه‌خواره‌وه‌ی ماده‌ی 140 وه‌ک ده‌سکه‌وتێکی مه‌زن له‌میژووی گه‌لاندا ، چ هه‌رایه‌ک وهه‌ڵایه‌کیان نایه‌وه ، ته‌نانه‌ت کارگه‌یشته ئه‌وه‌ی که بڵێن بۆیه‌که‌مین جارله‌مێژووی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌نوس ومافی گه‌لان به‌شێوه‌ی دیموکراتی و به‌ریفراندۆم یه‌کلای ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌وکات هیچ کام له‌ئێمه به‌رپه‌رچی ئه‌وبریاره نه‌بوینه‌وه ، به‌ده‌گمه‌ن پرسیارمان کرد ئایا ماف و چاره‌نووسی ره‌وا به‌ریفراندۆم چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ، له‌جیبه‌جینه‌کردنی ماده‌ی 140 له‌کاتی خۆیدا ده‌نگمان نه‌کرد .. ئه‌م ده‌نگنه‌کردنه ، ئه‌م قبوڵکردنه … گومان ده‌هێنێته ئاراوه ، گومانی ئه‌وه‌ی که هاوڵاتی کوردی به‌شێوه‌یه‌ک له‌شیوه‌کان له‌گه‌ڵ بریارو هه‌ڵوێستی سیاسی کوردی هاوده‌نگ بێت و به‌ره‌زامه‌ندی شه‌قامی کوردی ده‌سه‌لاتی کوردی به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ده‌کات .
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
ـ نوسه‌ر و روناکبیر
ـ خاوه‌نی دووبه‌رهه‌می چاپکراوه له کوردستان ، چه‌ندین وتار‌و کاری رۆژنامه‌وانی له گۆڤار‌و رۆژانامه‌کانی کوردستان به‌رچاوده‌که‌وێت.
ـ ئێستا سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ری شرۆڤه ـ به‌رپرسی نوسینگه‌ی گۆڤاری لڤینی ئه‌وروپایه
ـ له‌دایکبووی ساڵی 1975 ـ سلێمانی
ـ خویندنی سه‌ره‌تای ودوانوه‌ندی وزانکۆی له‌سڵیمانی خوێندووه.
ـ له‌ساڵی 1999 له‌ئه‌وروپایه ئێستا دانیشتوی وڵاتی سویده .
ئه‌م دیمانه‌یه له‌ژێر ناونیشانی ته‌وه‌ری نێوه‌ند له‌گۆڤاری نێوه‌ند له ژماره 52 حوزه‌یرانی 2008 لاپه‌ڕه 24 ، 25 بڵاوبۆته‌وه
دیمانەی گۆڤاری نێوەند لەگەڵمدا گۆڤاری نێوەند ژمارە ٥٢ ساڵی ٢٠٠٨