سه‌فاره‌تی عێراق له‌ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا
ته‌نها شوێنێکی سوید که له‌عێراق ده‌چیت .
- به‌شێکی زۆری ئه‌وڕوتێکردن وقه‌ڕه‌باڵغی وسه‌رکردنه‌سه‌ری باڵوێزخانه‌ی ئێراقی.له‌سوید له‌وبڕیاره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت که‌وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیاگرتیانه‌به‌ره تیایدابڕیاریان داچی دی له‌پاش که‌وتنی سه‌دام حوسێن کاربه پاسپۆرتی، په‌ناهه‌نده نه‌کرێتوکاربه‌پاسپۆرتی ئێراقی نوێ بکرێت……
به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێراقی له‌سوید…..حه‌شامه‌تیکه (سه‌ری گای تیاگوم ئه‌بێت)ئه‌م سه‌ری له‌وسه‌ردیارنییه ته‌نانه‌ت زۆرجارڕێکه‌وت ده‌کات کۆنه‌هاووڕێیه‌کی قوتابخانه،یادگاریه‌کی تاڵی منداڵی ،که‌سێکی نه‌ویست وڕه‌زاگران و زۆرشتی تریش له‌وێ چاوپێ بکه‌وێت،به‌رده‌موناوه‌وی باڵوێزخانه.له‌بازاڕێکی قه‌ره‌باڵغی شاره‌کۆنه‌کانی سه‌رده‌می نه‌زانی ئه‌چێت ……..مه‌زاتخانه‌یه‌که‌بۆخۆی شیوازی ده‌ڕپه‌ڕاندنی کارله‌وه‌رگرتنی فۆرموداواکارییه‌کان له‌هامووشۆکه‌رانی باڵوێزخانه‌وله‌ودیوپه‌نجه‌ره‌ئاسنینه‌کانییه‌وه‌له‌کۆگای گۆشت فرۆشی مه‌سڵه‌حه‌یا،زیندان،یاحانوتی مه‌کته‌بێکی بۆگه‌ن،ئه‌چێت ،چاوه‌ڕێکردنی خه‌ڵکی،ڕه‌شوڕووتی چاوه‌ڕێکراوی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ش له‌ئێراقیه داماوه‌کانی پێشوپاش که‌وتنی سه‌دام ئه‌چن؟که‌بۆکیلۆیه‌ک ئاردوشه‌کربه‌سه‌عات تابوریان ئه‌به‌ست تاشتێکیان به‌رکه‌وێت قوتی برسیه‌تیانی پێ تێربکه‌ن!؟ ئه‌مانه‌که‌مێک له‌ونمونانه‌ن که‌ڕۆژانه‌له‌به‌ر‌ده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێراق له‌سویددا چه‌ند باره‌ده‌بێته‌وه بێ ئه‌وی که‌مێک به‌دوای دابچن لێی بکۆڵنه‌وه‌که‌بۆچی وایه؟یان بۆوای لێهاتوه.!.یان بیرله‌چاره‌سه‌رکردنی بکه‌نه‌وه،ببورن بابه‌هه‌ڵه‌دانه‌چم ڕاستی یه‌که‌ی هه‌وڵدراوه‌بۆچاکردن،له‌هه‌وڵی چاکردنیدان به‌ڵام پێده‌چێت هه‌وڵی چاککردنه‌کان له‌وهه‌وڵانه‌بێت که‌دکتۆره به‌ڕێزه‌کانی زه‌مانی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی مه‌له‌کی به‌ریتانی له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆئێراق ،بۆچاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشکانیان ده‌یاننا…..ئه‌وان (دکتۆره‌کان)بڕوانامه‌کانیان به‌دیواری عیاده‌کانیان ته‌نهابۆئه‌وه‌هه‌ڵئه‌واسی که‌بڵێن ئێمه‌بڕوانامه‌که‌مان له‌به‌ریتانیاوه هێناوه..ئێمه ده‌رچوی کۆلێژودانیشتگای به‌ریتانییای پێشره‌وله‌چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کانی مرۆڤی سه‌رده‌مین…….به‌ڵێ ئه‌وزه‌مانه‌وئێستاش باوی ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌که‌وله‌پشتی سه‌ری خۆی بڕوانامه‌یه‌ک هه‌ڵواسێ که‌به‌حیساب ده‌رچوی مه‌له‌کی به‌ریتانییه واته‌وزۆرله‌بواره‌که‌ی خۆی تێگه‌یشتوه‌وخاوه‌ن پیشه‌یه‌کی میهره‌بانه…وه‌لێ ئه‌فسوس که‌دێته سه‌رئه‌رزی حاڵوواقیع ئه‌وبڕوانامانه‌کاری پینده‌کراوکاربه‌پرینسیپێکی تربۆچاره‌سه‌رکردنن ئه‌کراکه‌هه‌موومان ئه‌زانین چۆنه‌ئه‌م نمونانه‌ی که‌ئێستاش ده‌یانخه‌ینه‌به‌رده‌متان نمونه‌وڕووداوی ڕاستنوله‌سه‌رزاری خه‌ڵکه‌که‌خۆی وه‌رگیراوه وا لێره‌داوه‌کوخۆی بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه وه‌ک وتمان ،کاتی چاوه‌ڕوانی ده‌ڕپه‌ڕاندنی کارله باڵوێزخانه هێنده‌زۆره هێنده‌بێ هوده‌یه گشتی پرسیارله‌یه‌کدی ده‌کات ،که‌بۆچی چۆن ڕوی کردۆته‌ئێره دواتریش که‌گوێ بۆکێشه‌ی ئه‌وانی دی هه‌ڵده‌خه‌یت ده‌بینیت کێشه‌وعه‌ریزه‌که‌ی تۆله‌هی ئه‌وان ساناتره‌وهه‌زارشوکرده‌که‌یت که‌وه‌ک ئه‌وانت به‌سه‌رنه‌هێنراوه.
قسه‌وباسی هاموشۆکه‌رانی باڵوێزخانه‌ی ئێراقی له‌سوید…؟!وه‌کوخۆی بێ ده‌ستکاری.
*( کاتژمێرهه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی،هاتوم که‌ووکوژی وه‌ستاوم لێره ،ئێستاکاتژمێر یه کونیوی ،نیوه‌ڕۆیه هێشتا به‌ڵگه‌که‌م بۆ ته‌واونه‌کرراوه)
* پاسۆرپۆرته‌که‌ی خۆم ته‌واوکراوه،به‌ڵام بێوێنه بوو،گوتیان وێنه‌ی نییه ..پێیان گوتم بڕۆوێنه‌ی بۆبگره‌وه ئاخربراقه‌دبوه‌پاسپۆرت بێ وێنه بێت؟!)
*( له‌سه‌عات ده‌ی به‌یانی لێره‌م بۆئه‌وه‌ی پاسپۆرتی مناڵه‌کانم وه‌رگرم هه‌ردوو سه‌عات جارێک پاسپۆرتێکم بۆ ده‌هێننه‌وه ئه‌ڵێی قستیان له‌سه‌ره.)
*(پاسپۆرتی منداڵه‌کانم ناوییان ،به‌هه‌ڵه نوسراوه‌له‌به‌یانییه‌وه‌خه‌ریکم که‌س نییه‌چاکی بکاته‌وه،ئه‌م دێت ده‌ڵێت ته‌وانه‌بوه‌ئه‌وی تردێت ده‌ڵێت خه‌ریکین .نازانم باوه‌ڕ به‌کامیان بکه‌م.)
*(له‌به‌یانییه‌وه‌ناوئه‌نو‌سینووه‌ک قاز ڕیزئه‌بین که‌چی ڕیزه‌که‌مان لێ تێک ئه‌ده‌ن هه‌رکارمه‌نده ومه‌جموعه‌یه‌ک ناوئه‌نوسێت ،هیچیشی دیارنییه ؟فه‌رمووداوم دووسه‌عاتی ماوه‌هێشتاسه‌دوپه‌نجاکه‌س لیره‌وه‌ستاوه )
* ( پاسپۆرتم وه‌رگرتوه پارمانگی دوانزه‌بۆیه‌ک ساڵ بوه،نه‌م توانی سه‌فه ربکه‌م .ئیستاداوای ڤیساده‌که‌م له‌سه‌فاره‌تی تورکی ده‌ڵێن بڕۆتازه‌ی که‌ره‌وه دوومانگی ماوه‌له‌سه‌عات دوانزه‌وه‌لێره‌م ئه‌وه‌سێ سه‌عاته هه‌رکامێکیان دێن شتێکم لێداواده‌که‌ن .بۆشم ته‌واو نه‌کراوه.)
*( به‌من ده‌ڵێت پاسپۆرته‌کان به‌جێ بهێڵه‌به‌یانی وه‌ره‌وه‌بۆت ته‌واوده‌که‌ین ده‌ڵێم وه‌سڵێکم بده‌رێ که‌من پاسپۆرتم داوه‌به‌ئێوه..ده‌ڵێ وه‌سڵمان نییه…باشه‌بڵێم پاسپۆرتم دابه‌کێ ناوت چییه.؟.کارمه‌نده‌که‌پێم ئه‌ڵێت ببوه‌ره‌خوشکم ناتوانم ناوبڵێـن ته‌علیمات ده‌ڵێت ناوبه‌که‌س نه‌ده‌ین)؟!
*(ده‌چمه‌ژۆرێ …خاڵه‌بۆکوێ ده‌چیت ،ده‌چمه‌ژۆرێ ئه‌من موشکیله‌م هه‌یه‌ته‌له‌فونتان بۆکردوم ده‌چم موقابه‌له‌ی سه‌فیرده‌که‌م ،باشه‌نابێت بزانین چۆن وکه‌ی وکێ ته‌له‌فونی کرد کاکی هه‌وڵیری به‌هاواره‌وه نارۆمه‌وه‌هه‌تاسه‌فیرنه‌بینم کێشه‌ی تایبه‌تیم هه‌یه…،ده‌چمه ژۆرێ)
*( جارێ بچۆئه‌ووه‌سڵی دووسه‌ده‌په‌نجاکڕۆنه‌ده فع بکه‌پاشان خواگه‌وره‌یه …ئاخرچۆن خواگه‌وره‌یه.نابێ بزانم بۆم ده‌کرێت یان نا…
*( ته‌له‌فونی به‌داله‌ی هه‌شت خه‌تیتان داناوه‌که‌س وه‌ڵام ناداته‌وه‌له‌وه‌ئه‌چێت به‌س بۆخه‌تی تایبه‌ت بێت.)سێ ڕؤژه‌خه‌ریکم به‌داڵه‌به‌ڕۆژبه‌نیوه‌ڕۆبه‌شه‌وهه‌رمه‌شغوڵه..نازانم ئه‌م به‌داله‌یه‌که‌ی جوابم ئه‌داته‌وه.
*(ـ ئه‌لو…ئه‌لو.. دایه گیان وه‌رم گرت ته‌ئیدی ئێراقیه‌که‌م وه‌رگرت .مه‌ڕێک بده‌ن به‌ئارداواهاتم سلێمانی خۆت بگره. ئه‌مه‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونی کوردێک بووله‌پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ڕه‌گه‌زی ئیراقی.
*( له‌سه‌عات شه‌شی به‌یانی هاتوم بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌م به‌رکه‌وێت که‌چی هه‌رنه‌کراومه‌ته‌ژورێ لوسکه‌ی واش دێت پێنج ده‌قه‌ناوه‌ستێ له‌ده‌رگاکه‌ی پشته‌وه‌کاره‌که‌ی بۆته‌واوده‌کرێت..).جامن به‌مه‌وعیدی خۆشیان هاتووم که‌چی هه‌رنه‌کراومه‌ته‌ژورێ.
*(ئه‌م به‌زمی دیاری وبه‌رتیله هه‌رلێمان نابڕێته‌وه ته‌ماشاکه ئاخر سه‌فاره‌ت فه‌رشی دیواری بۆچییه. ئه‌گه‌رماستاوکردن ومه‌حسوبییه‌ت نه‌بێت.) ئه‌مه‌قسه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌یه‌که‌فه‌رشی دیوار‌یان بینی ده‌برێت بۆسه‌فاره‌ت
*(ته‌له‌فونم کردگوتیان وه‌ره‌ته‌وابوه‌پاسپۆرته‌که‌ت .وه‌ری بگره‌وه‌که‌ئێستاهاتوم ده‌ڵێت بڕۆدوومانگی تربوه‌سته. باشه‌بۆ؟چون وهاتن ئه‌وه‌نده‌ئاسانه‌من له‌نه‌رویجه‌وه‌هاتوم.)
* له‌دانیمارکه‌وه‌هاتووم به‌مه‌وعید بۆئه‌وه‌ی پا‌سپۆرت ده‌ربکه‌م که‌به‌ڵگه‌نامه‌کانم ئه‌یانه‌مێ پێم ئه‌ڵێت به‌ڵگه‌نامه‌که‌ت ساخته‌یه..پێێ ئه‌ڵیم ساخته‌نییه.ئه‌ڵێت نه‌خێرساخته‌یه‌بۆت ناکه‌ین ..هه‌زارکه‌س ئه‌ناسم که‌به‌ساخته‌پاسپۆرتی له‌م باڵوێزخانه‌یه‌ی ده‌رکردوه..خه‌تای خۆم بوو ..وتیان سێ وه‌ره‌قه‌مان بده‌رێ بۆت ئه‌که‌ین توشی ئه‌م عه‌زابه‌ش نه‌ده‌بووم.کاکی براکێ هه‌یه‌له‌م وڵاتانه‌ناوی خۆی نه‌گۆڕیبێت.
* توخوامن چی بکه‌م ئه‌مه‌وێت سه‌فه‌ربکه‌م بۆبه‌ریتانیا،سه‌فاره‌تی به‌ریتانی به‌من ئه‌ڵێت به‌م پاسپۆرته‌ناتوانیت داخڵی به‌ریتانیابیت ،ته‌له‌فون ئه‌که‌م بۆسه‌فاره‌ت ،سه‌فاره‌ت ئه‌ڵێت ئه‌وپاسپۆرته‌ی ئه‌مان داوی ئه‌که‌ن هێشتاده‌رنه‌چوه،، ئاخرقه‌دبوه‌پاسپۆرتێک ده‌رنه‌چوبێت وداوام لێبکه‌ن من له‌سه‌فاره‌ت بیهێنم.؟!
* داوی ته‌سدیقکردنی ناوی منداڵه‌کانم کردوه‌ئه‌چمه‌وه‌بۆئێراق ..به‌من ئه‌ڵێت تۆئه‌بێت نوسخه‌ی ئه‌سلێم بۆبنێریت.باشه‌پێشتربۆچی پێێ نه‌وتوم ..ئه‌م هه‌مووورێگه‌یم بڕی ئینجاپێم ئه‌ڵێت.
* سه‌فاره‌تی چی برا..سوێندت له‌سه‌رم نه‌بێت له‌هه‌مووشتێک ئه‌چێت به‌ڵام له‌سه‌فاره‌ت ناچێت.ماڵی زلودێی وێران.
* له‌م زه‌مه‌نی عه‌وله‌مه‌یه‌پاسپۆرتێکیان به‌من داوه‌به‌خه‌تێک نوسراوه‌ئه‌ڵێی خه‌تی بزمارییه‌که‌س لێێ تێناگات …باشه‌ئه‌ی کۆمپیوته‌ربۆچی کراوه‌بۆبه‌ئامێڕێکی چاپ نه‌یاننوسیوه‌له‌هیچ وڵاتێکی ئه‌م جیهانه‌پاسپۆرتوزانیارییه‌کانی به‌ده‌ستوخه‌تو قه‌ڵه‌م پڕناکرێته‌وه ئێمه تازه به‌تازه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌سه‌رده‌می ئه‌بوجه‌هل .
* پۆستم بۆناردوون،ئه‌ڵین پاره‌که‌گه‌یشتوه‌سه‌رحساب به‌ڵام وه‌ره‌قه‌کان دیارنین …ئه‌بێت سه‌رله‌نوێ بچم فایل‌و وه‌ره‌قه‌کانیان بۆبنێرمه‌وه….
ئه‌مانه‌وزۆری تری نمونه‌ی ڕۆژانه‌ی هه‌ندێکی ئه‌وکارئاسانییه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئێراقییه له‌سوید .که‌کارده‌ڕپه‌ڕاندنی چواروڵاتی ئه‌سکه‌نده‌ناڤی له‌خۆگرتوه…
ئه‌وه‌ی که‌پێویسته‌بوترێت
دیاره‌مێژوی کۆنی باڵوێزخانه‌ی ئیراقی له‌سوید مێژوویه‌کی پڕ له‌زۆرداری وناهه‌قی وناپاکی بووه‌به‌رامبه‌رهه‌موو ئێراقیه‌ک به‌گشتی وکوردبه‌تایبه‌تی .کاری باڵویزخانه‌ی ئێراقی له‌سه‌رده‌می زێڕینی به‌عسیه‌کانداجگه‌له‌ڕاپۆرت نوسینوکاری سیخوڕی هیچ کاروپیشه‌یه‌کی تریان نه‌بووه،ته‌نانه‌ت هه‌رله‌ناوباڵوێزخانه زیندانی تایبه‌تو ،شێوازی زۆری ئه‌شکه‌نجه دانیان هه‌بووه،هه‌روه‌ک وتیشمان ئه‌وباڵوێزخانه یه‌وباقی باڵوێزخانه‌کانی تری ئیراقی ببونه مۆڵگه‌وئه‌کادیمیایه‌ک بۆڕاهێنان ومه‌شقی سیخوڕی ومل که‌چکردن بۆفه‌رایشته‌کانی به‌عس ،باوه‌ڕ ناکه‌م به‌درێژای ئه‌وچه‌ند ساڵه‌ی حوکمی سه‌دام به‌قه‌د ڕۆژێکی ئێستای باڵوێزخانه هامووشۆکه‌رانی هه‌بێت .که ئه‌مه‌ش هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆدووڕه‌گه‌زی سه‌رکی که‌یه‌کێکیان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌سستێمی کاروباری په‌ناهه‌نده‌له‌سوید ووڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیائه‌وی تریان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ویستی تاکی ئێراقی له‌ڕووکردنه باڵوێزخانه.جێگه‌ی باسه پترله سه‌داحه‌فتاوپێنجی هاموشۆکه‌ران که‌ئه‌مڕۆکه داوای به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک ده‌که‌ن تیایدائێراقیه‌تیان بچه‌سپێتوده‌ریبخات که‌ئێراقین له‌سه‌رداوای به‌ڕێوبه‌ریه‌تی کاروباری په‌ناهه‌نده‌ی وڵاتانی نیشته جێبوونه ده‌ناوه‌ک ویستی تاکه‌که‌سی،یان هه‌ڵوێسته‌یکی نیشتیمانیه‌تی بێت دانپێنان به‌نیشتیمانیه‌تی ئێراقی هێشتائه‌وڕه‌گه‌زه‌که‌م ترده‌بێ له‌حیساباتی باڵوێزخانه‌دا ببێته‌ڕه‌گه‌زوو هۆبۆداواکردنی به‌ڵگه‌یه‌ک بۆئێراقی بوون……….له‌یادیشمانه‌چێت که‌ته‌مه‌نی باڵوێزخانه وه‌ک ده‌زگایه‌کی خزمه‌ت گوزاربۆئێراقیه‌کان ده‌زگایه‌کی ساوایه‌وکارمه‌نده به‌ڕێزه‌کانیشی له‌وبواره هێنده‌له ئاستێکی به‌رزی تێگه‌یشتن وپێشکه‌وتنی خاوه‌ن پیشه نیین.هه‌رئه‌مه‌شه‌وای له‌من کردوه‌که‌خاڵێکی لێکچون له‌نێوان ئه‌وان ودکتۆره‌به‌ڕێزه‌کانی زه‌ماله‌ی به‌ریتانی بدۆزمه‌وه‌خاڵی سودوه‌رنه‌گرتن یان کارنه‌کردن به‌بڕوانامه‌وگوزه‌ران وژیاوی له‌ئه‌وروپای مۆدێرن،هه‌مووئه‌وبه‌ڕێزانه‌ی که‌له‌باڵوێزخانه‌که‌کارده‌که‌ن ،پترله چه‌ند ساڵێک له‌ئه‌وروپاژیاون به‌ڵام که‌دێته سه‌رئه‌وه‌ی به‌ئه‌قڵیه‌تێکی ئه‌وروپای کاروخزمه‌تگوزاری ده‌رپه‌ڕێنن هه‌موویان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وئه‌وروپیه‌ت ومه‌ده‌نیه‌ته کارده‌که‌ن ،که‌پێویست ئه‌کات له‌ده‌رپه‌ڕاند بۆکاروباری هاوڵاتیان ڕه‌چاوی که‌ن دکتۆره‌به‌ڕێزه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه بڕوانامه‌ی مه‌له‌کیان هه‌بووه‌به‌ڵام که‌مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌خۆش ده‌کردبه‌ئه‌قڵی ڕۆژهه‌ڵاتی کاریان ده‌کرد،گه‌رپاساوبده‌ین به‌دکتۆره‌کان وبڵێن خوانه‌خواسه‌خه‌ڵکی لای خۆمان دواکه‌وتوه، کاڵفامه.نه‌خوێنده‌واره..هه‌رئه‌بێت به‌وشێوازه مامه‌ڵی له‌گه‌ڵ بکه‌یتوبه‌که‌ڵک نایه‌ت ئه‌وروپی بیت له‌گه‌ڵێداخۆئه‌وهه‌مووخه‌ڵکه‌ی ئه‌وروپادواکه‌وتونییه،؟پاشان نه‌خوێنده‌واری یاخود دواکه‌وتویی هیچ کات نابێت ببێته پاساوبۆکه‌مته‌رخه‌می وهه‌ڵه‌ی کاربه‌ڕێوه‌بردن ….یه‌کێک له‌هاووڵاتیانی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌به‌کورتی وبه‌پوختی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی شیکرده‌وه‌که‌لێم پرسی هه‌ست به‌چی ده‌که‌یت ئه‌م هه‌مووکاته بێئه‌نجام لێره‌وه‌ستاویت( گووتی هه‌ست ده‌که‌م له‌ئێراقم ئه‌مه…من هه‌شت ساڵه‌له‌سویددام یه‌که‌م جاره‌هه‌ست بکه‌م له‌شوێنێک ئه‌ژیم مۆرکی ئیراقیه‌تی تیابێت مۆرکی گه‌ره‌لاوژێو که‌م ته‌رخه‌می تیابێت وڕێز له‌کاتی تیانه‌گیرێت)
ئه‌حمه‌دبامه‌ڕنی باڵوێزی ئێراق له‌ئه‌نجامی چاوپێکه‌وتنێکیداله‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئافتۆن پۆستی نه‌رویجی رونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه…
ڕێکه‌وتێکی سه‌یر
کارمه‌ندێکی باڵوێزخانه بۆڕۆژی دوهه‌م له‌پاش ئه‌وسه‌ردانه‌مان بۆبه‌رده‌م باڵوێزخانه به‌ڕێکه‌وت له‌به‌ڕێوبه‌ریه‌تی ناونوسی (به‌ڕیئوبه‌ریه‌تی ناونوسوڕه‌گه‌زی سوید)ی ستۆکهۆڵم بینیه‌وه به‌قسه‌کانیاله‌گه‌ڵ خانمی به‌ڕێوبه‌ریه‌تیکه دیاربوو‌ده‌یویست ناوی خۆی بگۆڕێت….له‌وێ خۆمم بۆئاشکرانه‌کردونه‌م هێشت بزانێت که‌من دوێنێ له‌به‌ردم باڵوێزخانه‌که‌بووم به‌ڵام سڵاوێکی سه‌رێییانه‌م لێکرد…له‌دڵمداپرسیارێکم لادروست بوونه‌موێرالێی بکه‌م به‌ڵام له‌ئێوه‌ی ده‌که‌م… ئایاخۆشترنه‌ده‌بوو چاوه‌ڕوانی ئێراقیه‌کان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێراقی وه‌ک چاوه‌ڕوانیه‌که‌ی ناولقیکی گه‌وره‌ی به‌ڕێوبه‌ریه‌تی ناونوسی ستۆکهۆڵم بێت ئایازه‌مه‌نی ئه‌وه‌نه‌هاتوه‌که‌به‌رگی ڕۆتین وه‌ختکوشتنو کات سه‌رف کردن له‌به‌ڕێوه‌چونی کاره‌کان له‌به‌ردادڕێنوخۆمان پێشخه‌ین… یان من هه‌ڵه‌م ؟ به‌ڵێ فۆڕم زۆرگرنگه بۆباڵوێزخانه منیش پشتگیری ئه‌وه‌ده‌که‌م که…قات وبۆینباخ گرنگه‌که‌کارمه‌ندانی باڵوێزخانه له‌به‌ریان بێت ،هاوکات گرنگیشه به‌وعه‌قڵیه‌تی قات‌و بۆینباغه‌کاربۆخه‌ڵکی ده‌رپه‌ڕێنرێتوکارئاسانیان بۆبکرێت .من زیاتربۆشیکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌چومه‌بنجوبناوانی کارکردن له‌باڵوێزخانه سه‌رئه‌نجام به‌شێک له‌هۆکانیم بۆدره‌رکه‌وت گرنگترینیان بێ به‌رنامه‌یی باڵوێزخانه‌بووله‌وه‌ی که‌باڵوێزخانه‌یه‌ک هه‌بێت بۆده‌رپه‌راندنی کاروباری سێ ووڵاتی ئه‌سکه‌نده‌نافیای که‌ئه‌وانیش سوید نه‌رویچ ودانیمارکه هه‌رسێکیشیان قه‌ڕه‌باڵغ ترین ژوانی په‌نابه‌ری ئێراقین ،بۆمرۆڤێکیش که‌له‌نه‌رویج یان دانیمارک یان له‌شارێکی تره‌وه‌که‌بیه‌وێت بێته‌باڵوێزخانه‌بڕی هه‌زاردۆلار که‌متریان زیاترخه‌رج ده‌کات له‌کاتیکداده‌رکردنی پاسپۆرتی سویدی که‌ماوه‌که‌ی بۆده‌ساڵه‌بری ته‌نهاسیو پێنج دۆلاری تێده‌چێت وه‌له‌نزیکترین نوسینگه‌ی پۆلیسی شاره‌کان ده‌کرێت ئه‌وکاره ئه‌نجام بدرێت.کارمه‌نده‌کانی باڵوێزخانه‌ش له‌ئاستی گه‌وره‌ی کێشه‌ی هاوڵاتیان نیین پاشان دامه‌زراندنی کارمه‌نده‌کانیش له‌سه‌ربنچینه‌ی ته‌وافقه‌هه‌مووشتان باش ئه‌زانن ووشه‌ی ته‌وافق چۆن بۆته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌رزاری سیاسه‌تی دامه‌زراندنوکارده‌رپه‌ڕاندن ی ئه‌مڕۆمان که‌به‌ڕای من دامه‌زراندنی کارمه‌ندله‌سه‌ربنچینه‌ی ته‌وافوق کارێکی هه‌ڵه‌یه‌وپێویسته‌له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌چاوی پیا بخشێنرێت ..وه‌ئه‌گه‌ربێتو باڵوێزخانه‌به‌م حاڵه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بیت له‌ده‌رپه‌ڕاندنی کاری هاوڵاتیان توشی کێشه‌ی زۆرگه‌وره ده‌بێت بچوکترینیان وه‌ره‌س بونی دراوسێکانیه‌تی له‌قه‌ڕه‌باڵغی به‌رده‌رگای سه‌فاره‌ت که به‌درێژایی مێژوی نوێ خوازی سوید مه‌گه‌رئه‌م دیارده‌یه‌له‌به‌رده‌م کۆگاکانی کاڵافرۆشێكی هه‌رزان مابێت …گه‌وره‌ترینیشیان ئه‌و ناوبانگه خراپه‌یه که‌ڕه‌نگه له‌لای مێدیاوڕای گشتی سویدی دروست بوبێت … .له‌وێشه‌وه بگاته‌به‌رده‌م حکومه‌تی تازه‌هه‌ڵبژێراوی مۆدێراتی سویدی..بۆئه‌مه‌شیان بڕوانه‌مه‌له‌فی ڕووداوه‌کانی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌کانی وڵاتان له‌سوید داباڵوێزخانه‌ی ئێراقی یه‌که‌مین باڵوێزخانه‌یه‌که‌ڕۆژانه‌پۆلیسی بۆده‌چێت بۆده‌سگرتن به‌سه‌رکێشه‌وگه‌ڕه‌لاوژێکه‌یدا که‌چی به‌پێی ئامارێکی ئاماده‌کراوله‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی ئێراقی که‌تیایداده‌ری خستوه‌چه‌ندکارده‌ڕپه‌ڕێنراوه‌هاتوه ژماره‌ی ئه‌م داوانامانه‌ی که له‌لایه‌ن به‌شی کونسڵیه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ستۆکهۆڵم جێ به‌جێکراون 18 962 داوانامه یه. ئاماری به‌شی کونسۆلیی بۆ ئه‌م کارانه‌ی که له‌ماوه‌ی نێوان 2005 / 06 / 30 2004 / 11 / 01 جێ به‌جێکراون.
جۆری داوانامه | ژماره |
پاسپۆرتی نوێ | 12259 |
درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پا‌سپۆرت | 1839 |
دیاری کردنی ناسنامه‌ی له دایکبون | 1563 |
نامه‌ی پشتگیری ڕه‌گه‌زنامه | 3902 |
ژیاننامه | 1232 |
بریکاری کارپێسپاردنی گشتی و تایبه‌ت | 1575 |
په‌سندکردنی مۆر | 307 |
ڤیزه | 1418 |
گواستنه‌وه‌ی ته‌رم | 9 |
نامه‌ی پشتگیری بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر | 340 |
کۆی گشتی | 24550 |
له‌ڕاستی دائه‌مه‌ژماره‌یه‌کی زۆره‌له‌کارده‌په‌ڕێنراوه‌وهه‌رئه‌مه‌شه‌وای کردوه‌که‌ئه‌م هه‌موو قه‌ره‌باڵغیه هه‌بێت وئه‌م ناره‌زاییانه‌ش بێته‌ئاراوه به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی کۆتایی به‌م به‌دواداچونه‌بێنین پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین که له‌بری ئه‌م کارئاسانکاریو ده‌رپه‌ڕاندنی کاره باڵوێزخانه‌چه‌ندی پاره‌به ده‌ست که‌وتوه ؟وچه‌ندێکیشی وبۆته داهاتێک بۆباشتر به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کان به گۆڕینی سستمی کارکرن له فۆڕمی نوسراوی بۆکۆمپیوته‌روپۆست وئیمایل
.
حکومه‌تی سویدی له‌سه‌رزاری وته‌بێژی ڕه‌سمی به‌ڕیوبه‌ریه‌تی په‌ناهه‌نده‌ی سویدی بڕیاری داله‌ڕۆژی 16 ی شوباتی 2007 کاربه‌پاسپۆرتی جۆری ئێس نه‌کات
میرانه بڕی ئه‌م پارانه‌ی که وه‌ك میرانه وه‌رده‌گیرێت به‌رامبه‌ر جێبه‌جێکردنی داوانامه‌کان.له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی ئێراقی له‌سویددا
– ( 150 ) کرۆنی سویدی، دیاریکردنی ناسنامه‌ی له دایکبوی عێراق.
– ( 300 ) کرۆنی سویدی، بریکاری کارپێسپاردنی گشتی ( وکالة عامة ).
– ( 100 ) کرۆنی سویدی، بریکاری کارپێسپاردنی تایبه‌تی ( وکالة خاصة ).
– ( 250 ) کرۆنی سویدی، درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پا‌سپۆرت.
– ( 50 ) کرۆنی سویدی، په‌سندکردنی مۆر.
– ( 200 ) کرۆنی سویدی، وه‌رگرتنی پاسپۆرتی نوێ
من له‌بواری ژمێریاری زۆرشاره‌زایم نییه ،به‌ڵام هێنده‌ده‌زانم که‌ده‌کرێت به‌وبڕه‌پاره‌یه‌خزمه‌تی باشتربکرێت ،باڵوێزخانه،به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای کارکردن وده‌رپه‌ڕاندنی پترله‌بیست وپێنج هه‌زارکاربۆهاووڵاتیان له‌ماوه‌ی چه‌ندمانگێکداجێگه‌ی ده‌ستخۆشی وله‌هه‌مان کاتدانائومێدیشه،سه‌رقاڵی باڵوێزخانه‌به‌م کارانه‌هه‌ندێک کاری تری وه‌ک ئاوڕدان له‌چاره‌نوسی په‌نابه‌ره‌بێ مۆڵه‌تنامه‌کانی مانه‌وه‌له‌سویداکه‌م ترده‌کاته‌وه ،هه‌روه‌هابوونیشی به‌ده‌زگایه‌کی ناسراووه‌ک باڵوێزخانه‌ی نائاسایی بارشێواو سه‌نگوسه‌دا به‌های خۆی که‌م ده‌کاته‌وه. وپێوسته‌بیرله‌ده‌رگایه‌ک بکرێته‌وه‌بۆده‌رچوون له‌وقه‌یرانه‌ی که‌توشی بوه‌به‌توشی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ….
تێبینی: یه‌کێک له‌هاوڵاتییان ئه‌م میرانه‌ییه‌ی باڵوێزخانه‌به (سه‌رانه) ناوبرد
په‌راوێزوسه‌رچاوه
ــ ئاماری کارده‌ڕپه‌ڕاندن بڕوانه‌ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌باڵوێزخانه‌ی ئێراقی له‌سویددا
ـ سه‌ردانی باڵوێزخانه‌له‌به‌رواری 22،08،05 له‌ستۆکهۆڵم به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌وپاشانیش له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌تایبه‌ته‌کان به‌گه‌یشتن به‌هه‌ندێک ڕاستی وبابه‌تی شاراوه.
ــ باڵوێزخانه‌ی ئێراقی به‌ڕێزله‌سه‌ره‌تاداپاسپۆرتی ئیراقی بۆماوه‌ی یه‌ک ساڵ درووست ده‌کرد،بڕی دوسه‌دو په‌نجاکرۆنی سویدی وه‌ک میرانه‌وه‌رده‌گرت له‌نوێ کردنه‌وه‌شدابڕی دووسه‌دوپه‌نجاکڕۆنی تر…. که‌ده‌کاته‌نزیکه‌ی شه‌ستوپێنج دۆلار.جگه له خه‌رجی سه‌فه‌رکردنوچوون بۆباڵوێزخانه.
ـ به‌دوای لیبوردنێکی زۆره‌وه‌وه‌کوئه‌مانه‌تیک بۆگه‌یاندنی بابه‌ته‌که‌قسه‌وباسی هامووشۆکه‌رانی وه‌کوخۆی بڵاوکردۆته‌وه جگه‌له‌وجنێوقسه‌ناشرینانه‌ی که‌له‌سه‌رزاریان ده‌هاته‌ده‌ره‌وه‌له‌بابه‌ته‌که‌هه‌ڵگیراوه‌وکاری پینه‌کراو له‌راستیشدا،به‌دزمانییه‌کی زۆر توندی تیابه‌دی ئه‌کرا. بۆزانین تکایه.
ـ له‌داواکردن بۆده‌رکردنی پا‌سپۆرت ماوه‌ی سێ تاچوارمانگی ده‌وێت له‌سه‌ره‌وه‌ستان تابانگ ئه‌کرێت بۆباڵوێزخانه وبه‌دواداچوون له‌سه‌رداواکارییه‌که‌ت.
ـ (گووتی هه‌ست ده‌که‌م له‌ئێراقم ئه‌مه…من هه‌شت ساڵه‌له‌سویددام یه‌که‌م جاره‌هه‌ست بکه‌م له‌شوێنێک ئه‌ژیم مۆرکی ئیراقیه‌تی تیابێت مۆرکی گه‌ره‌لاوژێوکه‌م ته‌رخه‌می تیابێتوڕێزله‌کاتی تیانه‌گیرێت)خاوه‌نی ئه‌م قسه‌یه‌پێنج مانگ چاوه‌ڕی بوه‌تابانگ کراوه‌بۆ باڵوێزخانه به‌مه‌به‌ستی ده‌رکردنی پا‌سپۆرت. (هاوڵاتیه‌کی عه‌ره‌به)
ـ حائزعلی الشهادة التخرج من الکلیة الملکیة البریطانیه للطب بآمتیاز…..بڕوانامه‌ی هه‌ندێک له‌دکتۆره‌کان
ـ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سکرتێری یه‌که‌می باڵوێزخانه‌ی ئێراقی .
وێنه‌کان بۆخۆیان ده‌دوێن ….!؟
بۆزانیاریزیاتر ئه‌توانیت گۆڤاری لڤین ژماره49 ده‌رچوی 15 شوباتی 2007 بخوێنیته‌وه….
کاتێک که‌میدیا ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت !؟…….به‌دوای چاوپێکه‌وتنێکی باڵوێزخانه‌ی ئێراقی له‌گه‌ڵ ڕۆژنماه‌یه‌کی نه‌رویجی …پا شپشکنینوبه‌دواداچون …چاره‌نوسی پاسپۆرتی ئێراقی دروستکراوله‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌فڕێدانی بوو..بۆزبڵخانه‌ی هه‌ڵه‌کانی باڵوێزخانه…
نوێترین ئاماری نوێ له‌سه‌رخزمه‌تگوزاری سه‌فاره‌ت،به‌هاوڵاتیان
ژماره‌ی ئه‌م داوانامانه‌ی که له‌لایه‌ن به‌شی کونسڵیه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ستۆکهۆڵم جێ به‌جێکراون 29542 داوانامه یه.
ئاماری به‌شی کونسۆلیی بۆ ئه‌م کارانه‌ی که له 2005 / 1 / 1 تاکو2005 / 12 / 31 جێ به‌جێکراون.
جۆری داوانامه | ژماره |
پاسپۆرتی نوێ | 13327 |
درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پا‌سپۆرت | 3525 |
دیاری کردنی ناسنامه‌ی له دایکبون | 2250 |
نامه‌ی پشتگیری ڕه‌گه‌زنامه | 3985 |
ژیاننامه | 1472 |
بریکاری کارپێسپاردنی گشتی و تایبه‌ت | 1876 |
په‌سندکردنی مۆر | 307 |
ڤیزه | 2085 |
گواستنه‌وه‌ی ته‌رم | 9 |
نامه‌ی پشتگیری بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر | 340 |
کۆی گشتی | 29542 |
میدیایا نه‌رویجی له‌ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه واته22ی جه‌نیوه‌ری،به‌هۆی ڕۆژنامه‌ی ئافتۆن پۆست که‌ڕۆژنامه‌یه‌کی ئێوارانی ناوداری نه‌رویجییه چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دبامه‌رنی سازداوه،له‌ئه‌نجامیدا ئه‌حمه‌دبامه‌رنی هه‌ستاوه‌به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌قسه‌کانی به‌هه‌ڵه وه‌رگێراوه،چاوپێکه‌وتنه‌که‌له‌ڕۆژنامه‌ی ئافتۆن پۆستی نه‌رویجیدابڵاوکراوه‌ته‌وه،سێ ته‌وه‌ری له‌خۆگرتبوو،که‌ئه‌وانیش کاروباری ئێراقییه‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا،که‌ئه‌حمه‌دبامه‌رنی به‌وه‌کاله‌ت باڵوێزی ئێراقییه‌له‌نه‌رویجیش ،هه‌وه‌ها مه‌لاکرێکاروکاری تیرۆریزم ،سێهه‌میش ئێراقوئه‌مریکا
له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی تایبه‌تمان به ڕێزداردارائه‌حمه‌دبێکه‌س سکرتێری یه‌که‌می باڵوێز ،ئه‌وهه‌واڵه‌ی به‌درۆخسته‌وه که‌گوایه‌مه‌به‌ستی بالوێزله‌ئارامی کوردستان ئه‌وبێت که‌بارودۆخه‌که‌ئارامه‌بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی ئێراقییه‌کان وه‌ک ئه‌ووتی مه‌به‌ستی جه‌نابی سه‌فیر ئه‌وه‌بوه‌هانی کۆمپانیانه‌رویجییه‌کان بدات بۆهاتنیان بۆکوردستانوکارکردن له‌وێ ،به‌ڕێزێشی دئاماژه‌ی به‌ڕونکردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌شداکه‌هاوپێج له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌بڵاویده‌که‌ینه‌وه‌وسه‌رنجی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو
جابه‌رای مێدیاو وحکومه‌تی نه‌رویجی عوزرله‌قه‌باعه‌ت خراپتره..!؟
ڕای من ئه‌وه‌یه‌که باڵوێزی به‌ڕێزبێ ئاگاکه‌وتۆته‌بۆسه‌که‌یانه‌وه‌وه من ده‌قه نه‌رویجیه‌که‌شم له‌لایه..که‌به‌ده‌ق ده‌ڵێت کوردستان ئارامه.وکورده‌کان ئیستائه‌توانن بگه‌ڕینه‌وه‌ئێراق جاپرسیاره‌که‌لێره‌وه بۆ میدیای نه‌رویجی دروست ئه‌بێت ئه‌گه‌روڵاتێک که‌ئارام بێت بۆکاری بازرگانی وگه‌شه‌ی ئابوری،به‌وشێوه‌یه به‌خۆببینێت ،ئه‌ی بۆچی نائارام بێت بۆگه‌رانه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده‌کانی به‌زۆره‌ملێ ..بۆیه‌من وه‌رگێرانی قسه‌ی باڵوێزی به‌ڕێزله‌وگۆشه‌نیگایه‌وه‌بۆی ئه‌چم که‌ئه‌وان ئارامی ئابوری به‌هانده‌رێکی ئه‌زانن بۆئارامی وئاسایشی گشتی…وهیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بێت له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا.
لێره‌دا هاوپێج ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌ی باڵوێزتان بۆده‌خه‌مه‌روو
ده‌قی ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه له‌ماڵپه‌ری ئۆن لاینی یه‌کێتی وه‌رگیراوه.
رۆژنامه‌نووس “Arild M. Jonassen” رۆژی 22/1/2007 له رۆژنامه‌ی “Aftenposten ” چاوپێکه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ من کردبوو، هه‌ندێ قسه‌ی له‌سه‌ر زمانی من به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاست نووسیوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نامه‌یه‌کم ئاڕاسته‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو کرد به زمانی ئینگلیزی بۆ بڵاوکردنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه به زمانی كوردی:
1- وتومه هه‌زاره‌ها هاووڵاتی عيراقی له رابردوودا ناچاربوون ناوی خۆیان بگۆڕن، تاکو که‌س‌و کاریان بپارێزن له‌دڕنده‌یی رژێمی سه‌دام حوسێن له عيراق.
2- گۆڕینی ناو کێشه‌ی گه‌وره‌یه، نه‌ك بۆباڵیۆز، به‌ڵکو بۆ خودی که‌سه‌کان و ده‌زگاکانی حکومه‌تی نه‌رویج.
3- له هه‌موو چاوپێکه‌وتنه‌کاندا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نه‌رویجی و سویدی وتوومه پێویسته ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت، بۆ نموونه ”له دیداری دیسه‌مبه‌ری 2006 له‌گه‌ڵ به‌رێز بیورن هوکن هانسن” باسمکردووه‌و پێشنیارمکردووه که قه‌بوڵ بکه‌ن تا ئه‌و خه‌ڵکانه بتوانن ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیان وه‌رگرنه‌وه.
4- به هیچ شێوه‌یه‌ك باسم له‌وه نه‌کردووه که گوایه ئێمه پاسپۆرتمان له سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته به خه‌ڵك دابێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش كاری له‌و جۆره‌مان نه‌کردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه وتوومه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه پا‌سپۆرت به‌و ناوه تازانه ناده‌ین ئه‌وه کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی بۆ ئێمه دروستکردووه، هه‌ر که‌سێك سه‌یری میکانیزم و مه‌رجه‌کانی باڵیۆزی ئێمه بکات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پا‌سپۆرت بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و قسه‌یه چه‌ند دووره له راستی.
5- ره‌وه‌ندی عيراقی له وڵاتانی ئه سکنده‌نافیا ژماره‌یان نزیکه‌ی 180،000 که‌سه، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م ژماره‌یه له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حسێن بێبه‌شبوون له هه‌موو خزمه‌ت گوزارییه‌ك که باڵیۆزه‌کانی عیراق پێشکه‌ش به هاووڵاتیانی خۆیان بکه‌ن، دوای رووخانی رژێم داواکاری ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه روبه ڕ‌ووی باڵیۆزی عيراقی بووه‌وه، به‌تایبه‌ت که حکومه‌ته‌كانی وڵاتانی ئه سکنده‌نافیا بڕیاری سه‌ندنه‌وه‌ی پاسپۆرتی ئینسانیان دا له هاووڵاتیانی عيراقی.
جگه له وه‌ی که له هه‌موو کۆبونه‌وه‌و چاوپێکه‌وتنه‌کاندا دووپاتمکردۆته‌وه چ به قسه چ به‌نووسین که کوردستان ئارامه، له هه‌مان کاتدا ناڕه‌زایی خۆمم نیشانداوه سه‌باره‌ت به ناردنه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌زۆر، ئێمه پا‌سپۆرت به که‌س ناده‌ین ئه‌گه‌ر خۆی داوای نه‌کاو ره‌زامه‌ند نه‌بێ، نه‌وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئه‌م وڵاتانه به‌کاری بێنن بۆ ناردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عيراقی به زۆره‌ملێ.
بۆ ئه‌وانه‌ش که ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌وه به‌به‌رده‌وامی جه‌ختمانکردووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ده‌بێ یارمه‌تی و کۆمه‌كی باشیان پێبدرێت.
باڵیۆزی عيراق
ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی
23-1-2007
سێهه‌م : یه‌کیک له‌ته‌وه‌ره‌کانی تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌له‌سه‌رمه‌لا کرێکار بوه ئه‌حمه‌دبامه‌رنی به‌ده‌ق ده‌ڵێت
مه‌لا کرێکار ده‌رگای له‌سه‌رپشته‌بۆڕۆژنامه‌نووسان ..به‌وته‌ی ئه‌حمه‌دبامه‌رنی بۆڕۆژنامه‌ی ئافتۆن پۆست،ده‌ڵێت ئه‌گه‌رمه‌لاکرێکارته‌سلیم به‌ئێراقییه‌کان بکرێت ئه‌واتوشی دادگاییه‌کی عادیلانه‌ده‌بێت .
– Mullah Krekar vil få en rettferdig rettssak dersom han sendes tilbake til irak, ifølge ambassadøren. ( Foto: Heiko Junge/SCANPIX )
Annonseئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی به‌زمانی نه‌رویجی که‌له‌ڕۆژانمه‌که‌وه‌رگیراوه.
هه‌ره‌وهاده‌قی وته‌ی ئه‌حمه‌دبامه‌رنی له‌سه‌رئارامی کوردستان،که‌بوه‌هۆی نیگه‌رانی کورده‌کانی نه‌رویج له‌سه‌رئه‌م جۆره‌لیدوانانه‌وه‌به‌ڕێزی ڕونکردنه‌وه‌یه له‌سه‌رداوه.
ئیستابارودۆخه‌که‌زۆرئارامه‌بۆگه‌رانه‌وه‌ی کورده ئیراقییه‌کان بۆئێراق.ئه‌مه‌ش ده‌قه‌نه‌رویجیه‌که‌یتی .
Iraks ambassadør Ahmad A. Bamarni hevder det er trygt for irakske kurdere å vende hjem nå. ( Foto: KJELL DRAGNES )
Det er trygt å sende kurdere hjem til Irak
– Det er helt trygt for irakske kurdere å vende hjem. Men mullah Krekar må belage seg på rettssak, sier Iraks ambassdør i Norge.
لێره‌دا جارێکی ترده‌لێت کوردستان ئارامه بۆکورده‌کان به‌ڵام بۆمه‌لا کرێکار باوه‌ڕناکه‌م وه‌ئه‌گه‌رته‌سلیم به‌ئێراقییه‌کان بکرێته‌وه،دادگایه‌کی عادیلانه‌ده‌کرێت (به‌پێی لێدوانی بالوێزی ئیراق)
چواره‌م : پۆلیسی نه‌رویجی بۆ‌هاوکاری ڕۆژنامه‌که‌کۆمه‌ڵێک به‌لگه‌نامه‌ی ساخته‌ی خستۆته‌به‌رده‌م باڵوێز بۆقسه‌کردن له‌سه‌ری به‌ڕێزی
ده‌لێت 4- به هیچ شێوه‌یه‌ك باسم له‌وه نه‌کردووه که گوایه ئێمه پاسپۆرتمان له سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته به خه‌ڵك دابێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش كاری له‌و جۆره‌مان نه‌کردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه وتوومه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه پا‌سپۆرت به‌و ناوه تازانه ناده‌ین ئه‌وه کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی بۆ ئێمه دروستکردووه، هه‌ر که‌سێك سه‌یری میکانیزم و مه‌رجه‌کانی باڵیۆزی ئێمه بکات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پا‌سپۆرت بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و قسه‌یه چه‌ند دووره له راستی.
قسه‌ی ئیمه
ئه‌وخه‌ڵکه‌زۆره‌ی که‌ناوی خۆی گۆڕیوه‌وله‌وڵاتانی ئه‌وروپاو وئه‌وه‌ی که‌له‌نه‌رویج نیشته‌جێیه‌هی ئه‌وه‌نییه‌که‌له‌ترسی سه‌دام حوسین ناوی خۆی گۆریبت بگره‌له‌پێانوئاشکرانه‌بوونی له‌لایه‌ن حکومه‌تی نه‌رویجیه‌وه‌که‌پێشترله‌وڵاتێکی تری ئه‌وروپایی په‌ناهه‌نده‌بوه‌ووداوای مافی په‌ناهه‌ده‌که‌شی ڕه‌تکراوه‌ته‌وه،شایه‌نی باسه‌ڕۆژنامه‌ی ناوبراوکۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی خستۆته‌به‌رده‌م باڵوێز بۆقسه‌کردن له‌سه‌ری به‌ڵام به‌ڕێزی ئه‌وه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌که‌ئه‌وان هیچ پاسپۆرتێکیان به‌ساخته‌بۆخه‌ڵک دروستکردبێت که‌ئه‌مه‌ش ڕاست نییه….بگره‌به‌سه‌دان بگره‌به‌هه‌زاران پاسپۆرتی ساخته‌له‌به‌رده‌م ده‌زگائه‌منییه‌کانی نه‌رویجوئه‌سکه‌نده‌ناڤیا ئاشکرابوه.له‌وانه‌ش دوان له‌وانه‌ی
که‌ڕۆژنامه‌که‌خستونیه‌ته‌به‌رده‌م ده‌یانخه‌ینه‌ڕوو.
ئه‌م وێنه‌پاسپۆرته‌له‌ڕۆژانمه‌که‌وه‌رگیراوه.
لێره‌شاده‌قی چاوپیکه‌وتنه‌که به‌زمانی نه‌رویجی هاوپێچ
Den iranske kurderen som blant annet lagde falske ID-er til MUF-ere ble i fjor dømt til fem års fengsel for menneskesmugling og dokumentfalsk.
På bestilling kunne han lage blant annet falske pass, arbeidstillatelser, vitnemål, politiattester, bankkort og førerkort.
Han hjalp den voldtektsetterlyste Bestun Karim Assad med nye identitet da han var på flukt fra norsk politi etter en særdeles rå gruppevoldtekt i Oslo.
En terrormistenkt i Italia ble under rettssaken knyttet til ID-kort laget av 49-åringen.
MUF- SAKEN
Dreier seg om 182 kurdere fra Nord-Irak som i flere år har oppholdt seg i Norge på såkalt “MUF- status”, midlertidig opphold uten rett til familiegjenforening.
De fikk høsten 2005 oppholdstillatelse i Norge av Utlendingsdirektoratet (UDI).
Annonse
ئه‌مه‌ئه‌وبه‌شه‌یه‌که‌باس له‌ساخته‌ی کورده‌کان ده‌کات له‌پێشکه‌شکردنی زانیاری له‌سه‌رکه‌سیه‌تیان که‌ڕویانکردۆته‌نه‌رویج..
Ambassadør Ahmad Bamarni vil at irakere i Norge som har oppgitt falsk identitet, til tross for dette må få garantert opphold i landet.
– Flesteparten av dem som har fått pass ved min ambassade har fått det med falsk identitet. Jeg vil at de skal kunne fortelle dette til norske myndigheter uten at det får konsekvenser, sier Bamarni.
Dette griper rett inn i Arbeid- og inkluderingsdepartementets arbeid med en ny forskrift for asylsøkere fra Irak. Utlendingsdirektoratet (UDI) skal ta avgjørelsen om opphold for rundt 800 såkalte MUF-ere i løpet av våren. Det dreier seg om kurdere fra Nord-Irak med opphold uten familiegjenforening.
Åpnet for falsknere.
Etter at Saddam Husseins regime ble styrtet, har irakere bosatt i Skandinavia strømmet til Iraks ambassade i Stockholm for å få pass. Fra Norge økte strømmen av passøkere spesielt etter at norske myndigheter våren 2005 åpnet for oppholdstillatelse til irakske MUF-ere med pass.
Ambassadør Bamarni sier rett ut at dette var startskuddet for en rekke profesjonelle falsknere. I samtale med ham på ambassaden har en rekke irakere forklart at dette kastet dem i armene på disse falsknerne. De kom i en tvangssituasjon fordi de hadde oppgitt falsk ID ved ankomst til Norge.
Skjulte identitet
. – MUF-erne kom i 1998-2001. Men også flertallet av dem som kom tidligere på flukt fra Irak oppga falsk identitet. Mange hadde god grunn til å skjule sin rette identitet. Derfor overrasker det ikke meg at norsk politi har avslørt omfattende produksjon av falske dokumenter som var godt laget. Slik fikk de ekte pass i sine fiktive navn ved vår ambassade, sier Bamarni.
Aftenposten skrev denne uken at UDI og politiet gransker et beslag på rundt 240 navn og like mange bilder Kripos har foretatt hos en dømt ID-falskner i Oslo. Et stort antall irakere som nå venter på en avgjørelse om oppholdstillatelse her i landet, står på falsknerens kundeliste. Politiet etterforsker allerede mange titalls saker.
Falskneriet ble utløst da den forrige MUF-forskriften gjorde det mulig å få opphold med pass fra Stockholm, kombinert med at de var i arbeid.
Flertall falske pass.
Ambassadør Ahmad Bamarni poengterer at pass utstedt med falsk identitet er et problem som ikke bare gjelder norske myndigheter. De to siste årene har ambassaden utstedt nær 26 000 pass til irakere i Skandinavia. Den enorme pågangen for å få pass har fortsatt også i år.
Han kan ikke si hvor mange med falsk ID i nytt pass som er bosatt i Norge, men tror at det er tusenvis. Ambassadøren sier de fleste har oppgitt både uriktig fødested, fødselsdato og navn.
– Vi måtte holde oss til den fremlagte dokumentasjonen uten å sjekke riktigheten av dette i Irak, sier Bamarni.
Ambassadør Bamarni sier rett ut at majoriteten har fått pass mot falske dokumenter, fordi de ikke har hatt mulighet til å sjekke grundig nok om dokumentasjonen er ekte.
به‌شی یه‌که‌می چاوپێکه‌وتنه‌که
– Det nordlige Irak, Kurdistan, er like rolig og trygt som hvilket som helst annet land i Midtøsten. Det er ingen fysisk eller politisk fare for noen irakske kurdere som oppholder seg i Norge ved å reise tilbake. Byene i området er like trygge som for eksempel Damaskus, hevder ambassadør Ahmad A. Bamarni i et intervju med Aftenposten.no.
Ambassadøren ser frem til at det blir åpnet en egen iraksk ambassade i Oslo. Nå bestyrer han ambassaden i Stockholm, som tar seg av hele Skandinavia.
– Blir stilt for retten
Men en iraksk kurder vil ikke bli mottatt med åpne armer. Mullah Krekar, alias Najmuddin Faraj Ahmad, vil bli stilt for retten der han vil måtte svare for sine handlinger, sier ambassadør Bamarni.
– Mullah Krekar var leder for terroristorganisasjonen Ansar al—Islam som har begått forbrytelser i Irak, det er ingen hemmelighet at han er en beundrer av Osama bin Laden,og at han både i sine uttalelser på internett og andre steder har provosert frem farlige handlinger.
– Norge har forpliktet seg til å bekjempe terror, sier ambassadøren. Hvis norske myndigheter utleverer mullah Krekar til Irak, vil han få en rettferdig rettergang, han kan ha med seg så mange advokater, også norske, som han kan ønske.
-Men han risikerer dødsstraff?
– Irak har dødsstraff i sitt lovverk. Men se hva som har skjedd, Saddam Hussein og hans nærmeste ble stilt for retten. De har begått adskillig verre forbrytelser enn mullah Krekar, likevel er bare tre blitt henrettet.
– I Irak er vi ikke bare opptatt av å straffe folk, det vi ønsker, er å vise hele befolkningen og resten av verden hvilke grusomme forbrytelser de har gjort seg skyldig i.
– Jeg kan garantere en rettferdig rettssak, men vi kan ikke blande oss inn i domstolens avgjørelser, sier ambassadør Bamarni.
Er selv kurder
Mullah Krekar ble i desember oppført på FNs liste over personer som er knyttet til terrornettverket al-Qaida. I november fastslo Borgarting lagmannsrett at han kan utvises fra landet fordi han er en fare for rikets sikkerhet, og han er fratatt pass og legitimasjonspapirer.
Norske myndigheter vurderer også om han skal hindres i å bevege seg fritt. Hittil er mullah Krekar ikke utlevert fordi den europeiske menneskerettighetskommisjon forbyr å sende personer til land der de risikerer dødsstraff eller tortur.
Ambassadør Ahmad Bamarni er selv kurder, og har en doktorgrad i lingvistikk fra Sorbonneuniversitetet i Frankrike. Men han har også vært politisk aktiv, blant annet i den kurdiske bevegelsen Kurdistans patriotiske union.
Han har mye å si om den politiske utvikling i hjemlandet. Den er langt fra så dyster som man kan få inntrykk av gjennom meldingene om terror og bombeeksplosjoner hver eneste dag. Samtidig gjennomlever Irak en meget vanskelig tid.
– Må holde sammen
– Husk at vi er midt i en overgangsperiode fra et diktatur til demokrati. Irak var et sentralisert land, like sentralisert styrt som Nord-Korea er i dag, sier han. vi forsøker å utvikle et føderalt system, vi har gjennomført to frie valg, det er satt en kvote på 25 prosent kvinnerepresentasjon i det politiske liv, vi har fått informasjons og og pressefrihet. Det sivile samfunn utvikler seg, selv om terrorister forsøker å ødelegge den politiske prosessen. Alt dette er nytt, ikke bare for Irak, men for alle land i regionen, sier han.
– Dessuten underrapporteres positive fremskritt, som for eksempel at det nå er kommet vann tilbake til sumpområdene ved Shatt al Arab, utløpet av elvene Eufrat og Tigris. Dette ble drenert av Saddam, en forbrytelse både mot folket som bodde der og mot naturen. 60 prosent av området har fått vann igjen, det plantes trær og naturen blir gjenopprettet.
-Vil det lykkes å holde Irak sammen som ett land?
-Ja, det tror jeg, og det må vi. Ellers vil vi få et mareritt av store dimensjoner.
– Bedre etter henrettelsen
-Har henrettelsen av Saddam Hussein gjort situasjonen verre?
– Nei, den vil bli bedre. Husk at han var en diktator, og det vil alltid finnes tilhengere som har et håp om at diktatoren vil komme tilbake, bare han er i live. Nå som han er borte, vil tilhengerne begynne å slåss seg imellom, og dermed miste sin innflytelse. Det har vi allerede sett, sier ambassadør Bamarni. Selv ville han foretrukket at også andre av Saddams forbrytelser, også mot kurderne, var blitt belyst gjennom en rettssak, men han bøyer seg for de regler som gjelder i det irakske rettsvesen.
– Hva med president George W. Bush’ nye strategi for Irak. Vil han lykkes?
– Denne strategien er blitt diskutert med president Jalal Talabani, som jeg har arbeidet nært med, og med andre irakske ledere. Vi ønsket helt fra begynnelsen at irakske styrker, hær og politi, skulle få muligheter, redskap og frihet til å bekjempe terrorister. Nå er vi enige om at det er for tidlig at amerikanerne skal trekke seg ut. Veien fremover kan regnes opp i fire punkter:
1) Stanse terroristene
2) Avvæpne alle grupper
3) Fremme den politiske prosess
4) Muliggjøre økonomisk utvikling og gjenoppbygge landet.
– Men hva har USA gjort feil?
-Jeg tror de ble villedet av sin raske militære suksess til å begynne med i 2003. Det man burde gjort, var å avvæpne befolkningen, få inn igjen politi og soldater som bare forlot sine avdelinger, men med forsiktighet. Husk at mange var utdannet og opplært i det gamle regime, det ville vært farlig å ha alle disse inne i hær og politi, mener ambassadøren.
Han er heller ikke kritisk til den opplæring som iraksk politi og offiserer får i blant annet Norge. De må få oppdatert sine kunnskaper. Det er verdifullt at de får opplæring – og husk – dette er folk som også deres soldater vil få med å gjøre, sier ambassadør Ahmad Bamarni.
به‌دواداچوونی .کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : سوید
شوێنی بلاوکراو :
گۆڤاری لڤین ژماره 49 رۆژی 15 ی فێبریوه‌ری 2007 لاپه‌ڕه( 15 بۆ 17)
ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان ژماره 276 رۆژی 20 فه‌بریوه‌ری 2007
ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست رۆژی 24 ی فه‌بریوه‌ری 2007
ئه‌مه ناونیشانی منه ( کارمه‌ندی باڵوێزخانه‌ی ئێراقی ودکتۆره‌به‌ڕێزه‌کانی بڕوانامه‌ی مه‌له‌کی بریتانی…..
چیان هه‌یه له‌یه‌ک بچێت.؟!
بۆ بینینی بابەتەکە لەشێوەی PDF کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە باڵوێزخانەی ئێراقی لەسوید تەنها شوێن کەلەعێەاق دەچێت