ڕاپرسی له‌مه‌ڕ میدییای بینراوی کوردی (که‌ناڵی ئاسمانی )
% 43 ی کورده‌کانی ئه‌وروپا بۆ هه‌واڵ هیچ کام له‌که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان به‌سه‌رچاوه‌نازانن
% 73 ی بینه‌رانیش ته‌نها سه‌یری گۆرانی وکلیپی که‌ناڵه‌کان ده‌که‌ن .
زه‌مه‌نێکی زۆر دوورنییه‌ته‌له‌ڤیزۆنی کوردی له‌ڕووی پانتای بڵاوبوونه‌وه (جوگرافیا و سنوری په‌خش) کردن له‌میدیایه‌کی بچوکی (لۆکا‌ڵی ناوچه‌ی) یه‌وه به‌ره‌و میدیایه‌کی گه‌وره‌ی (گڵۆباڵی) مل بنێت. ئه‌مڕۆوله‌پاش هه‌بوونی زیاترله‌چه‌ند دانه‌یه‌ک وزۆربوونی پێگه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی کوردی له‌مه‌کۆی که‌ناڵه سه‌ته‌لایتیه‌کان جێێ خۆیه‌تی بپرسین ته‌له‌ڤزیۆنی کوردی (که‌ناڵی ئاسمانی) تاچه‌ند توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ست وئاگایی بینه‌ره‌کانیدا په‌یوه‌ندی دروست بکات؟ ئایا به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزۆنه کوردیه‌کان به‌رهه‌می شاره‌زایانه‌له‌بواری ته‌له‌ڤیزۆندا، یان به‌رهه‌می ئه‌زموونی ڕاگه‌یاندن وخه‌باتی شاخن !… ته‌له‌فیزیۆنه‌کان تاچه‌ند کاری داهێنه‌رانه‌ی تیێدا ده‌کرێت؟ ئه‌وشوناسه چی یه‌که‌ئه‌مڕۆ که‌ناڵه کوردیه‌کان پێێ ده‌ناسرێته‌وه.؟ له‌سه‌رئاستی میدیای پێشکه‌وتوی بینراو وجیهانبینی که‌ناڵه کوردی یه‌کان خۆیان له‌کوێداده‌بیننه‌وه؟ تاچه‌ند ئه‌م ڕایه ڕاسته که‌ده‌ڵێت: کاری ته‌له‌ڤیزۆنه‌کوردییه‌کان له‌سنوری کێبڕکێیه‌کی ئایدۆلۆژی ته‌سک تێپه‌ڕناکات…. بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌مانه بده‌ینه‌وه،پێویستیمان به‌به‌دواچوون ولێکۆڵینه‌وه‌هه‌یه.
ـ توێژینه‌وه‌و ئاخافتنیش له‌سه‌رته‌له‌ڤیزۆن به‌گشتی وپرۆسه‌ی (خوێندنه‌وه‌ی شاشه)به‌تایبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی تێکه‌ڵه‌یه‌که له‌ده‌نگ وڕه‌نگ ونوسین. بێ گه‌ڕانه‌وه بۆبینه‌ر (وه‌رگر) که‌ڕه‌گه‌زی شه‌ریکی پرۆسه‌ی کۆمینکێشنه،کارێکه ناکامڵه، هه‌ربۆیه‌ش لڤین بۆیه‌که‌مین جار له‌پێناو خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕاستگۆتر بۆکار و ڕۆڵ و کاریگه‌ری که‌ناڵه کوردییه‌کان ڕاسته‌وخۆ له‌ڕیگه‌ی ڕاپرسییه‌که‌وه پرسیار له‌خه‌ڵک ده‌کات.
ئه‌م ڕاپرسییه‌ی لڤین ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی بینه‌ری کورده له‌ئه‌وروپادا، و دانیشتوانی کورد له‌حه‌وت وڵاتی ئه‌وروپا به‌نمونه وه‌رگیراوه.
ئه‌م ڕاپرسییه:
له‌وڵاتانی ئه‌وروپای کورد لێ بووی (سوید، ئه‌ڵمانیا، نه‌رویج، هۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا،دانیمارک ) ئه‌نجامدراوه.
قه‌باره‌ی (سمپڵ ) نمونه ی ورگیراو وکارپێکراو 600 نمونه‌یه
شێوازی دابه‌شکردنی فۆڕمه‌کان هه‌ره‌مه‌کی یه.
کاتی ئه‌نجامدان وجێبه‌جێکردن دیسه‌مبه‌ری 2006 ـ یولی 2007
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز :
ڕه‌گه‌ز | که‌س | ڕێژه |
نێر | 375 که‌س | %62،5 |
مێ | 225 که‌س | % 37،5 |
ژماره‌ی به‌شداربووان : 600 که‌س
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری ته‌مه‌ن :
نێوه‌ندی ته‌مه‌ن | ژماره‌ی فۆڕم | ڕێژه‌ی سه‌دی |
15 ـ 19 ساڵ | 11 که‌س | %2 |
20 ـ 29 ساڵ | 213 که‌س | % 35،5 |
30 ـ 39 ساڵ | 236 که‌س | % 39 |
40 ـ 49 ساڵ | 92 که‌س | %15،5 |
50 ـ 59 ساڵ | 33 که‌س | % 5،5 |
60 ساڵ به‌ره‌وژور | 15 که‌س | % 2،5 |
سه‌باره‌ت به‌باری خێزانی به‌شداربووان :
باری خێزانی | ژماره‌ی فۆڕم | ڕێژه |
خێزاندار | 409 | % 68 |
سه‌ڵت | 191 | % 32 |
سه‌باره‌ت به‌زیاتر ته‌ماشاکردنی که‌ناڵێک یاخود چه‌ندکه‌ناڵێکی ی دیاریکراو له‌کۆی ئه‌وهه‌شت که‌ناله‌ی که‌ڕاپرسی یان له‌مه‌ڕکراوه: ئه‌نجامه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بوه:
ئه‌نجام :
ناوی که‌ناڵ | به‌پله‌ی یه‌که‌م ڕێژه‌ی سه‌دی | به‌پله‌ی دووه‌م ڕیژه‌ی سه‌دی | به‌پله‌ی سێه‌م ڕێژه‌ی سه‌دی |
ڕۆژ تێڤێ | 55 % 9 | 15 % 3،5 | 22 % 7،6 |
کوردستان تێڤێ | 74 %12 | 98 % 23 | 98 % 34 |
کوردسات | 313 % 52 | 123 % 29 | 32 % 11 |
زاگرۆس | 99 %16،5 | 156 % 36 | 83 % 29 |
میزۆپۆتامیا | 10 %1،6 | 12 % 2،8 | 10 % 3،4 |
ڕۆژهه‌ڵات | 18 % 3 | 9 % 2 | 20 % 7 |
تیشک | 22 %3،6 | 12 %،2.8 | 12 % 4 |
کۆمه‌ڵه | 9 % 1،5 | 5 % 1 | 13 %4،5 |
به‌پێی وه‌ڵامی به‌شداربووان
له‌پله‌ی یه‌که‌مدا 313 که‌س ته‌ماشای که‌ناڵی کوردسات ، زاگرۆس 99 که‌س کوردستان تێڤێ 74 که‌س ڕۆژ تێڤێ 55 که‌س
له‌پله‌ی دووه‌مدا زاگرۆس زۆرترین بینه‌ری هه‌یه 156 که‌س پاشان کوردسات 123 که‌س ،کوردستان تێڤێێش 98 که‌س بینه‌ریه‌تی
له‌پله‌ی سێهه‌مدا کوردستان تێڤێ له‌پێشی ته‌له‌ڤیزۆنه‌زۆربینراوه‌کانه 98 که‌س پاشان زاگرۆس 83 کوردسات 32 که‌س
سه‌رنج :
حیزب | خاوه‌نی که‌ناڵ | شوێنی په‌خش |
پارتی دیموکراتی کوردستان ـ ئێراق | 3 که‌ناڵ(کوردستان، زاگرۆس ، نه‌ورۆز1) | کوردستان ـ هه‌ولێر |
پارتی کرێکارانی کوردستان | 3 که‌ناڵ (ڕۆژتێڤێ، میزۆپۆتامیا، نه‌ورۆز2 ) | به‌لجیکا، دانیمارک.سویسرا |
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان | 2 که‌ناڵ (کوردسات ، گه‌لی کوردستان) | کوردستان ـ سلێمانی |
کۆمه‌ڵه‌ی ئێران ،هه‌ردووباڵه‌که‌ی | 2 که‌ناڵ ( ڕۆژهه‌ڵات ،کۆمه‌ڵه) | سوید . به‌ریتانیا |
پارتی دیموکراتی کوردستان ـ ئێران | 1 که‌ناڵ (تیشک) | فه‌ڕه‌نسا |
به‌م پییه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که‌که‌ناڵه‌کوردیه‌کان له‌ڕووی کلتوریه‌وه گرێدراوی ئایدۆلپژیای حیزبه‌کانن ناسنامه‌ی کارکردنیشیان
به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسییه‌وه گرێدراوه و له‌وێشه‌وه ئاڕاسته ده‌کرێت..کارکردنه‌که‌شیان له‌ململانێ وکێبڕکێیه‌کی ته‌سکی ئایدۆلپژی داخۆی ده‌بینێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵ
پرسیاری ڕاپرسییه‌که : بۆهه‌واڵ کام له‌م که‌ناڵانه به‌سه‌رچاوی هه‌واڵی خۆتی ئه‌زانێت ،تکایه ناوی دووان، یاخود سیان له‌و که‌ناڵانه له‌خانه به‌تاڵه‌کاندا.بنوسه ، ئه‌گه‌ر هیچیان به‌سه‌رچاوه نازانیت ئه‌وا‌به‌به‌تاڵی به‌جێبهێڵه‌و خانه‌ی هیچیان ،ده‌ستنیشان بکه .
ئه‌نجام :
له‌کۆی 600 که‌س 258 که‌س بۆهه‌واڵ زانین هیچ کام له‌که‌ناڵه‌کان به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ وزانیاری خۆی نازانێت وپشتی پێنابه‌ستێێت ئه‌م ڕیژه‌یه‌ش % 43 ی ده‌نگدانه‌که ده‌کات پاشان به‌چوار که‌ناڵه‌وه ئینجا ده‌توانن ڕێژه‌ی % 57 پێک‌بێنن که‌ناڵه‌کانیش ئه‌مانه‌ن (کوردسات، کوردستان تێ‌ڤی، زاگرۆس، ڕۆژ )
ژماره‌ی فۆڕم | خانه‌ی هه‌ڵبژێراو | ڕیزبه‌ندی | ڕێژه‌ی سه‌دی % |
258 که‌س | هیچیان | یه‌که‌م | % 43 |
166که‌س | که‌ناڵی کوردسات | دووه‌م | %28 |
77که‌س | که‌ناڵی کوردستان تێڤێ | پله‌ی سێهه‌م | % 13 |
74 که‌س | که‌ناڵی زاگرۆس | پله‌ی چواره‌م | % 12 |
25 که‌س | که‌ناڵی ڕۆژ تێڤێ | پله‌ی پێنجه‌م | % 4 |
کۆی گشتی 600 | …….. | ……. | ڕیژه‌ی % 100 |
سه‌باره‌ت به جۆری بینه‌ری به‌رنامه‌کان:
پرسیار: کام له‌جۆری ئه‌م به‌رنامانه خۆت به‌بینه‌ری داده‌نێت ،واتا به‌رنامه‌یه‌ک که‌خۆتی بۆئامادابکه‌یت ،تکایه وه‌ڵامه‌که‌ت پله‌داربکه، بۆ نموونه ئه‌گه‌رتۆله‌بینه‌ری به‌رنامه‌ی وه‌رزشیت که‌واته وه‌رزش ده‌بێته به‌رنامه‌ی یه‌که‌مین، که‌ئاره‌زومه‌ندیت هه‌یه بۆ بینینی …….. هتد
ئه‌نجام :
به‌پێێ پله‌دارکردنی یه‌که‌م ودووه‌م وسێیه‌م ..هتد له‌کۆی 600 فۆڕم وه‌ڵامه‌کان به‌م شێوه‌یه بوو:
ڕیزبه‌ندی به‌پێی یه‌که‌می | جۆری به‌رنامه | هه‌ڵبژێراو به‌پێی ڕیزبه‌ندی | ڕێژه‌ی سه‌دی % |
پله‌ی یه‌که‌م | گۆرانی وکلیپ | 438 | % 73 |
پله‌ی دووه‌م | به‌رنامه‌سیاسیه‌کان | 316 | % 52،6 |
پله‌ی سێهه‌م | به‌رنامه‌ی هونه‌ری | 261 | %43،5 |
پله‌ی چواره‌م | دراماکانی ڕه‌مه‌زان | 191 | % 32 |
پله‌ی پێنجه‌م | به‌رنامه‌ی ڕۆشنبیری | 180 | % 30 |
پله‌ی شه‌شه‌م | به‌رنامه‌ی کاتبه‌سه‌ربردن | 140 | %23 |
پله‌ی حه‌وته‌م | به‌رنامه‌ی وه‌رزشی | 107 | %18 |
پله‌ی هه‌شته‌م | به‌رنامه‌ی منداڵان | 77 | % 13 |
گۆرانی وکلیپ به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌رنامه‌ی سیاسی به‌پله‌ی دووه‌م به‌رنامه‌ی هونه‌ری به‌پله‌ی سێهه‌م
به‌م پێیه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که‌بینه‌ری به‌رنامه‌کان له‌ئه‌وروپا به‌پله‌ی یه‌که‌م (بینه‌ری گۆرانی وکلیپه ) ،ئه‌وه‌ی که‌جێگه‌ی سه‌رنج وتێرامانه ئه‌وه‌یه که به‌رنامه‌ی منداڵان له‌دواپله‌دا خۆی ده‌بینێت واته له‌پله‌ی هه‌شته‌م وکه‌مترین ڕیژه‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ردراوه،ئه‌م ڕیژه‌که‌مه‌ش ده‌مانخاته به‌رده‌م پرسیاری ئه‌وه‌ی داخۆ چیبێت هۆی ئه‌وه‌ی که‌بینه‌ری به‌رنامه‌ی منداڵان به‌وشێوه‌یه که‌م بێت له‌کاتێکدا ڕێژه‌ی به‌شداریکردنی خێزان له‌م ڕاپرسیه‌ماندا % 68 ه (409 ) خێزان له‌کۆی 600 فۆڕم ، داخۆ به‌رنامه‌ی منداڵانی که‌ناله‌ئاسمانیه‌کان له‌ئاست تێرکردنی ئاره‌زووه منداڵیه‌کانمان نین یاخود خێزانی کوردی که‌مترخه‌مه ،له‌ڕاهێنانی منداڵانیان بۆته‌ماشاکردنی به‌رنامه‌ی منداڵان .؟ خۆ ئه‌گه‌ر بێت و که‌ناڵه کوردیه‌کان که‌مته‌رخه‌م وخه‌م ساردبن بۆ منداڵان ئه‌وا ڕاسته‌گه‌ربڵێن (منداڵی کورد به‌هۆی ته‌له‌ڤیزۆنه‌وه گه‌وره‌ترین زیانی پێ گه‌یشتوه‌وه له‌ئاینده‌شدا زۆرتین باج ده‌دات)
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی وه‌رزشی که‌له‌پله‌ی به‌رله‌کۆتای خۆی ده‌بینێت وته‌نها107 که‌س خۆی به‌بینه‌ری ئه‌زانێت ،ده‌مانخاته به‌رده‌م گومان له‌وه‌ی که‌ئێمه کۆمه‌ڵگاییه‌کی وه‌رزشکار بین (وه‌رزشکار به‌مانی ئه‌وه‌ی وه‌رزش خولیاوپیشه‌مان بێت) ده‌نا گه‌ر ئێمه هێنده‌ی که‌یفمان به‌گۆرانی وکلیپ دێت ده‌بوو لانی که‌م له‌پله‌ی سێهه‌مدا وه‌رزش خۆی ببنێته‌وه، هه‌ندێک له‌تۆێژه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵناسی چه‌رخی نوێی ئه‌وروپا پێیان وایه (هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌رزشکار و،هونه‌رمه‌ندی نه‌بێت کۆمه‌ڵگایه‌کی نا ته‌ندروسته) به‌ڵام خۆ ئێمه وه‌رزشکارمان هه‌یه ئه‌وه‌تاله‌جامی یانه‌کانی ئێراق یانه‌ی هه‌ولێر یه‌که‌م ده‌بێت و له‌هه‌ڵبژارده‌کاندا کورد ده‌بینرێتوله‌به‌ریتانیاش خولی تۆپی پێی یانه‌کوردی یه‌کان ڕێکده‌خرێت … ئه‌ی که‌واته چی واده‌کات له‌پاڵ ئه‌مانه‌و له‌هه‌بووی ڕێژه‌ی بینه‌ری نێوه‌ندی ته‌مه‌نی (30 ـ 39 ) به‌ڕیژه‌ی % 39 که‌زۆرترین ڕێژه پێکدێنیت ، و ته‌مه‌نی بینه‌ری وه‌رزشی یه. که‌ناڵه‌کان بینه‌ری وه‌رزش یان نه‌بێت !
سه‌باره‌ت به‌کات :
A پرسیار : له‌چ کاتێکدا زیاتر ته‌ماشای ئه‌م که‌ناڵانه ده‌که‌یت ؟
ئه‌نجام :
کات | که‌س،فۆرم | ڕێژه |
شه‌وان | 348 که‌س | % 58 |
ئێواران | 190 که‌س | %31،66 |
به‌یانیان | 38 که‌س | % 6،33 |
نیوه‌ڕوان | 24 که‌س | % 4 |
کۆی گشتی | 600 | ڕێژه‌ی %100 |
به‌م پێیه‌ش بینه‌ری که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان له‌پله‌ی یه‌که‌مدا خۆی له ( شه‌واندا ) ده‌بینێته‌وه ئێوارانیش به‌پله‌ی دووه‌م که‌مترین ڕێژه‌ش نیوه‌ڕوانه له‌کۆی 600 به‌شداربوو ته‌نها24 که‌س به‌نیوه‌ڕوان ئاره‌زوویان کاتی بینینی ته‌له‌ڤیزۆنیان هه‌یه.ئه‌گه‌رئه‌م کاته‌کاتی بینه‌ربێت له‌هه‌نده‌ران . که‌ناڵه‌کان جگه له‌گۆرانی وکلیپ چیان له‌هه‌گبه‌دایه پێشکه‌شی بینه‌ری بکه‌ن .
* B پرسیار : چه‌ند کاتژمێر بۆ ته‌ماشاکردنی که‌ناڵه کوردیه‌کان ته‌رخان ده‌که‌یت ؟
ئه‌نجام
کاتژمێر | ژماره‌ی فۆڕم | ڕێژه‌ی سه‌دی |
یه‌ک کاتژمێر | 120 که‌س | %20 |
دووکاتژمێر | 180 که‌س | %30 |
سێ کاتژمێر | 110 که‌س | % 18،3 |
چوارکاتژمێر | 81 که‌س | %13،5 |
پێنج کاتژمێر | 37 که‌س | %6،5 |
شه‌ش کاتژمێر | 26 که‌س | %4،33 |
حه‌وت کاتژمێر | 15 که‌س | %2،5 |
هه‌شت کاتژمێر | 31 که‌س | % 5،5 |
کۆی گشتی | 600 فۆڕم | %100 |
ئه‌گه‌ربینه‌ری کوردی له‌ئه‌وروپا ته‌نها (2 کاتژمێر) له‌کۆی 24 کاتژمێری په‌خش بۆته‌ماشاکردنی به‌رنامه‌کانی که‌ناڵه کوردیه‌کان بێت، وه بینینی گۆرانی وکلیپ له‌جۆری یه‌که‌می به‌رنامه ئاره‌زوومه‌ندیه‌کانی بێت،وه بۆهه‌واڵ پشت به‌هیچ کام له‌که‌ناڵه‌کان نه‌به‌ستێت .ئایا ده‌کرێت بڵێن ڕه‌وه‌ندی کوردی،له‌هه‌نده‌ران ته‌نها شت که‌ئه‌وی به‌کوردستان به‌ستبێته‌وه، گۆرانی وکلیپه،؟ داخۆئه‌گه‌ر گۆرانی وکلیپ له‌په‌خشی به‌رنامه‌کانی ئه‌م که‌ناڵانه لابرێت ئه‌توانین بڵێن له‌ئه‌وروپا که‌س نامێنێت بینه‌ری ئه‌م که‌ناڵانه بێت.؟خۆئه‌گه‌ربڵێن بینه‌ری کوردی له‌ئه‌وروپا بینه‌ریکه هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه‌ی نیشتیمانی ناکات، وزیاتر به‌دوای که‌یف وسه‌ما ده‌گه‌ڕێت وجدیه‌ت نازانێت چی یه ! خۆ به‌رنامه‌کانی کات به‌سه‌ربردن (ته‌سلییه) له‌م ڕاپرسیه‌ماندا له‌خانه‌ی شه‌شه‌مدا خۆی ده‌بینێته‌وه …. له‌کۆی 600 که‌س ته‌نها140 که‌س به‌پله‌ی یه‌که‌م بینه‌ری به‌رنامه‌ی کات به‌سه‌ربردنه.
* له‌سه‌رئاستی ڕه‌خنه له‌که‌ناڵه‌ئاسمانیه‌کان :
ڕه‌خنه یان سه‌رنجت هه‌یه له‌سه‌رجه‌می ئه‌م که‌ناڵانه،یاخود له‌که‌ناڵێکی دیاری کراو؟ ئه‌گه‌رهه‌ته به‌کورتی ڕه‌خنه‌که‌ت چییه؟
ئه‌نجام | که‌س | ڕێژه |
ره‌خنه‌وه‌سه‌رنجی هه‌یه | 368 که‌س | %61 |
هیچ ڕيخنه‌یه‌کی نی یه | 232 که‌س | %39 |
کۆی گشتی | 600 که‌س | % 100 |
له‌پاش وورد بوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌کی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕه‌خنه و سه‌رنج و تێبینیانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌دائی که‌ناڵه کوردیه‌کان نوسراوه، هه‌ست به‌جۆرێک تونیه‌تی ده‌که‌یت ،ئه‌توانم بڵێم بینه‌ری کوردی گه‌یشتۆته ئاستێک که‌ناکرێت به‌بینه‌رێکی ئاسایی یان گێل ته‌ماشای بکه‌یت ،سته‌میشه به‌ئاسانی چه‌واشه‌ی بکه‌یت وبه‌رنامه‌ی کاڵ وکرچی بۆ په‌خش بکه‌یت وبێ ده‌نگ بێت.له‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نوسین و تێبینی یه‌کاندا ئه‌وحاڵه‌ته به‌دی ده‌که‌ین که هێنده‌ی خۆیان له‌خواست وداواکاری ئه‌بینیه‌وه هێنده‌خۆیان له‌فۆڕمی ڕه‌خنه نابیننه‌وه. بۆیه له‌ڕوانگه‌ی ڕێزگرتن له خواست وداواکاری بینه‌ر به‌پێویستم زانی هه‌ندێکی بێ ده‌ستکاری بڵاوبکه‌ینه‌وه ،له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوکردنی حاڵه‌تی دووباره‌بوونه‌وه که‌ده‌شێت هه‌ریه‌ک له‌م خاڵانه‌خواست وداواکاری چه‌ند که‌سێک بێت له‌یه‌ک کاتدا له‌دوو یاخود سێ وڵاتی جیاوازی ئه‌وروپاکه هیچیان ئاگای له‌وه‌ی تر نی یه به‌ڵام هه‌ردووکیان بینه‌ری که‌ناڵی ته‌له‌ڤیزۆنی کوردین ،و سه‌رئه‌نجام هه‌مان سه‌رنجیان هه‌یه
ره‌خنه وخواست وسه‌رنجه‌کان :
زۆربه‌ی به‌رنامه‌کان به شێوه زاری سۆرانی یه‌و به شێوه‌زاری بادینی به‌رنامه گه‌لێ که‌مه.!
له‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌هه‌نده‌ران، ژیان، داهێنان وکێشه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانیان، خه‌مه‌کانیان.. هتد شتێکی ئه‌وتۆ باس نه‌کراوه ! به‌ڵام بۆ گۆرانی بێژ وشایلۆغان هه‌زارو یه‌ک به‌رنامه‌یان هه‌یه.
هه‌ندێک که‌ناڵ هه‌یه به‌شه‌وان بێژه‌ره‌که‌ی به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌کات، بۆ ڕۆژی دواتریش له‌هه‌مان که‌ناڵ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ساز ده‌درێت ..!
بێژه‌ره‌کان جگه له‌وه‌ی که هیچی ئه‌کادیمی نین،و له‌هونه‌ری بێژه‌ری نازانن مۆده‌ی جله‌کانیان زۆر خراپه !بێژه‌ره‌کانمان بۆ هه‌ندێک به‌رنامه پێیان وایه ئه‌گه‌ر قات و بۆینباغ له‌به‌رنه‌که‌ن بێژه‌رنین ،که‌پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته.
به‌رنامه به‌زمانی عه‌ربی، تورکی ،فارسی … هتد هیچ ئیجاب ناکات له‌که‌ناڵی کوردیه‌وه به‌ئێمه‌په‌خش بکرێت خۆ ئه‌گه‌رحه‌ز به‌به‌رنامه‌ی فارسی، یاخود تورکی ، عه‌ره‌بی بکه‌ین که‌ناڵ زۆره بۆته‌ماشاکردنی ئه‌وان. با‌که‌ناڵی کوردی ته‌نها کوردی بێت!. پاشان هیچ که‌ناڵێکی عه‌ره‌بی به‌رنامه به‌کوردی ناکات له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌کوردستان ڕه‌نگه چه‌ند عه‌ره‌بێکی لێبێت یان کورده‌کانی ئێران فارسی نه‌بێت کوردی نازانن … ئه‌م به‌رنامه کردنه به‌زمانی داگیرکه‌رانمان نه‌ریت وبه‌جێماوێکی تری به‌عسه بۆمان ماوه‌ته‌وه. هه‌رچی له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئینگلیزی یه هه‌تا که‌ناڵی سی ئێن ئێن وبی بی سی هه‌بێت که‌س گوێ له‌هه‌واڵی تۆ ناگرێت.
به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزۆنه کوردیه‌کان هیچ سودێکی تایبه‌ت به‌من ناگه‌ێنێت .!گۆرانی لێده‌رچێت من هه‌ر ته‌ماشاشی ناکه‌م . هه‌ندێک گۆرانی بێژ له‌هه‌فته‌یه‌کدا3 جار گۆرانی یه‌کی لێده‌درێت گۆرانی بێژیش هه‌یه به‌مانگ وبه‌ساڵ که‌س نایبینێت
هێنده‌ی له‌خه‌می نیشاندانی وێنه‌ی سه‌رۆکن هێنده له‌خه‌می خه‌ڵکدا نین ..!
به‌رنامه له‌سه‌ر وه‌زعی ژن وتێگه‌یشتن له‌مه‌ڕ کێشه هه‌نوکه‌ییه‌کانی زۆر که‌م وده‌گمه‌نه.!
به‌گشتی باش نی یه ، کێشه‌ی خێزان وکۆمه‌ڵگا هێشتا نه‌بۆته باس له‌م که‌ناڵانه‌دا.
ئه‌م که‌ناڵانه هیچیان به‌نیشتیمان په‌روه‌ری ودڵسۆزی میله‌ت وبۆ گه‌له‌که‌یان نه‌کردوووه .! به‌ڵام بۆ به‌شان وباڵ هاتنه خواره‌وه‌ی پرۆسه ته‌واونه‌بوه‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌میشه‌کامێراو بێژه‌رو ڕێپۆرتاژ ئاماده‌یه.
فیلمی کوردی ودرامای کوردی زۆرکه‌مه، ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌یری ته‌مسیلی کوردی بکه‌ین.! له‌به‌رنه‌بوونی درامای کوردی ناچارئێمه زیاترته‌ماشای درامای عه‌ره‌بی بکه‌ین.که‌ناڵه‌کان ته‌نها له‌ڕه‌مه‌زاندا درامامان بۆ په‌خش ده‌که‌ن . که‌ناڵی (کوردسات وکوردستان تێڤێ) له‌یه‌ک کاتدا دراما په‌خش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای یه‌کێکیان بکه‌ین وئه‌وی تریان بێ به‌ش بین له‌بینینی .
هیوا خوازین که‌هه‌واڵ وبه‌رنامه‌سیاسیه‌کان که‌م بکه‌نه‌وه … هه‌واڵه‌کان له‌ئاستێکی زۆرنزمدایه ،له‌که‌ناڵی تردا به‌جۆرێک ده‌بیسترێت وله‌که‌ناڵه کوردیه‌کان جگه‌له‌وه‌ی که دره‌نگ وه‌خت په‌خش ده‌کرێن به‌جۆرێکی تر داده‌ڕێژرێته‌وه. هه‌واڵی ناوخۆیش ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندانه‌بێت بڵاوناکرێته‌وه.
که‌ناڵه‌کوردیه‌کان بونه‌ته ئامرازێک بۆ په‌خشکردنی بیری پارته‌کان خۆیان !
له‌زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کوردیه‌کان کاربه‌سیستمی سانسۆرکراوه،ئه‌گه‌ر چاوپیکه‌وتنێک یان ڕوداوێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و که‌ناڵه دا نه‌بێت بڵاوناکرێته‌وه و ناخرێته ڕوو.
که‌سه‌یری گۆرانی ده‌که‌یت ،له‌پڕ له‌ژێره‌وه تێکستێکی هه‌واڵ ده‌رده‌چیت،تیایدا هه‌واڵی ته‌قینه‌وه یان هه‌واڵی دڵته‌زێن ده‌دات بۆنمونه ( ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ئه‌ونده‌که‌سی کوشت) ،ئیدی له‌پاش ئه‌م هه‌واڵه زه‌وقی گوێگرتن له‌گۆرانیه‌که‌شت نامێنێت، ئه‌م دیارده‌یه له‌کوردسات وکوردستان تیڤی بۆ‌خو.ئه‌وانیش به‌میراتی له‌که‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه.
دووباره بونه‌وه‌ی جۆری به‌رنامه‌کان،وه‌ستان له‌ئاستێکی دیاریکراو،که‌ناڵه‌کان به‌خاوی ده‌چنه‌پێشه‌وه.! هێنده له‌دوواوه‌ن هێنده له‌پێشه‌وه نین.
ڕه‌خنه‌م له‌سه‌رهه‌ندێک کلیپ هه‌یه،که‌شایسته‌ی نیشاندان نین ،ئه‌مه‌جگه له‌کڤالیتێ ده‌نگ و ڕه‌نگ ی که‌ناڵه‌کان که‌له ئاستێکی نزمدایه.!
به‌رنامه‌یان بۆگه‌نج نی یه،که‌ناڵه‌کانمان،خه‌می هه‌مووشتیک ده‌خۆن به‌س له‌خه‌می گه‌نجدا نین.!
به‌رنامه‌یان زۆرکه‌مه،به‌ڵام گۆرانیان زۆره،به‌شی ڕۆشنبیریان هه‌رنییه.به‌رنامه‌ی زانستی هه‌رباس مه‌که ،تا حاڵه‌تی ده‌گمه‌نی . به‌رنامه‌ی منداڵان ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ،له‌هه‌مووشتیک ئه‌چێت له‌به‌رنامه‌ی منداڵان ناچێت
زۆر بێ تاقه‌تم لێیان. بڕیارم داوه سه‌ته‌لایته‌که‌م له‌داخی که‌ناڵه‌ئاسمانی یه کورده‌کان بفرۆشم
گرافیک کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌په‌خشی ئه‌م که‌ناڵانه !
زۆر به‌داخه‌وه ،! کارمه‌ندی به‌توانایان له‌ناو نابینم ،وه‌له‌به‌رته‌سکی بیری حیزبایه‌تیان هه‌ربه‌شان وباڵی لێپسراوه‌کانیان دێنه‌خواره‌وه.
ڕه‌خنه‌م له‌سه‌رستۆدیۆکان هه‌یه. ئه‌گه‌ربه‌رنامه‌ی باش ئاماده‌بکه‌یت ده‌بێت ستۆدیۆی باشیشت بۆی هه‌بێت ده‌نا کاره‌که نادروست ده‌بێت ،له‌لای ئێمه ستۆدیۆ بۆپرکردنه‌وه‌ی بۆشای یه له‌که‌ناڵه جیهانیه‌کانیش ستۆدیۆ به‌شێکه له‌به‌رنامه .
سه‌رۆک ،ده‌سه‌ڵات وچالاکیه‌کانیان له‌که‌ناڵه کوردیه‌کان سومبولیکی زۆربایه‌خ پێدراوه.
که‌ناڵه‌کوردیه‌کان زۆر لاوازن ،نه‌یان توانیوه،وه‌ک میله‌تێک بمانناسێنن،ئێمه‌ش فه‌رهه‌نگ وکلتوری جوانمان هه‌یه هیوادارم به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌بێت بۆ منداڵان ،له‌به‌رنامه‌بچێت ، کارتۆنی منداڵان بایه‌خی پینه‌دراوه،یان کۆنه یان به‌سه‌قه‌تی ده‌گێنرێته منداڵ ئاخر کاکی من که‌ی ده‌بێت به‌منداڵ ئه‌م شتانه‌ی به‌گوێدابێنیت (بتکوژم، ناشرین، ده‌رد، ده‌مت داخه، هه‌ی بێ‌ڕێز، چه‌نه‌بازی … هتد) ئاخر ئه‌مانه‌که‌ی ڕه‌وشتن منداڵه‌کانمان به‌نه‌زانی فێریانی بکه‌ین.!
ووشه‌ی عه‌ره‌بی وبێگانه زۆر تێکه‌ڵی زمانی تێڤێکانمان بووه، پێویسته چاره‌سه‌رێک بکرێت ،ته‌له‌ڤیزۆن کاریگه‌ری زۆره.مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆی بکات به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان خۆی ده‌داته ده‌ست ته‌له‌ڤیزیۆن . جاکه‌وایه با ته‌له‌فیزۆنه‌کانمان له‌ئاستی ئه‌وخۆبه‌ده‌ستدانه‌ی بینه‌ربێت.
کات له‌م که‌ناڵانه،هیچ مانایه‌کی ئه‌وتۆنابه‌خشێت.کاتی به‌رنامه‌کان زیاتربۆپڕکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌خشی به‌رنامه‌کانه.!
نوسینی که‌ناڵه‌کانمان به‌ئه‌لفابای لاتینی یه به‌ڵام زمانی نوسین و قسه‌کردنی فه‌رمیمان به‌ئه‌لفابای ئیسلامی یه، که‌ناڵه‌کان هێشتا خۆیان ساغ نه‌کردۆته‌وه به‌کامه‌یان بنوسن ،نازانین که‌ی خۆیان ساغ ده‌که‌نه‌وه.وئێمه‌ش له‌م سه‌رلێشێواوی یه ڕزگاربکه‌ن من ئه‌پرسم بێژه‌ر به‌کام ئه‌لفابێ هه‌واڵ ده‌خوێنیته‌وه .
ئه‌گه‌رویستت میله‌تێک له‌ڕووی پێگه‌یشتنه‌وه، بناسیت بنواڕه بۆ که‌لتورو مێدیاکه‌یه‌وه ،مێدیییای بینراوی کوردی له‌ئاست ڕۆشنبیرکردنن وگه‌شه‌پێدانی ڕه‌هه‌نده ئه‌قڵیه‌کانی تاکی کوردکه‌م ته‌رخه‌مه.!
به‌رنامه‌ی سیاسی که‌م بکه‌نه‌وه،به‌رنامه‌ی ڕۆشنبیری زیادبکه‌ن ،له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی زۆرزۆر پێویسته‌هه‌بێت
ئه‌وه‌ی که‌پیویسته بوترێت :
ـ ژماره‌ی فۆڕمه‌کان هه‌روڵاته‌و 120 فۆڕمی به‌ده‌ستی تیادابه‌شکراوه ،له‌و120 فۆڕمه کاربه100 ـ 80 فۆرمکراوه 20 فۆرم که‌متر یان زیاتر به‌ته‌له‌ف وته‌واو نه‌بوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه.
ـ خه‌رجی گشتی ئه‌م پرۆژه‌یه 58 دۆلار بووه ئه‌م خه‌رجی یه ئه‌وسه‌رفکردنه‌ش ده‌گرێته‌وه که‌له‌ناردنی فۆڕمه‌کان به پۆست کراوه.
ـ سوپاس بۆ (ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان، ئه‌نیستوتی کوردله‌پاریس، رادیۆی هاوپشتی له‌سوید )و سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که‌خۆبه‌خشانه‌و بێ به‌رامبه‌ر کاری فۆڕم دابه‌شکردن و وه‌رگرتنه‌وه و ناردنه‌وه‌یان خسته ئه‌ستۆی خۆ.
ـ که‌ناڵی نه‌ورۆز 1 وکه‌ناڵی نه‌ورۆز 2 وکه‌ناڵی گه‌لی کوردستان نه‌توانرا بخرێنه ئه‌م ڕاپرسی یه‌وه. له‌به‌رئه‌م هۆیانه:
که‌ناڵی نه‌ورۆز1 . که به‌فه‌رمی که‌ناڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی ی کوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت و له‌هه‌ولێر به‌رنامه‌کانی په‌خش ده‌کات.له‌کاتی ئه‌نجامدانی ڕاپرسیه‌که له‌قۆناغی تێستدا بووه.
که‌ناڵی نه‌رۆز2 ش پرۆژه‌یه‌کی پاژاکه (پارتی ژیانه‌وه‌ی کوردستان ) باڵی په‌که‌که ( ئێران ) له‌دامه‌زراندندایه،ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌کرێت به‌پرۆژه‌ی به‌دیلی که‌ناڵی رۆژ تێڤێ بناسرێت ،له‌کاتی هه‌بوونی هه‌ره‌شه‌له‌سه‌رداخستنی ڕۆژتێڤێ نه‌ورۆزجێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.سه‌باره‌ت به‌که‌ناڵی گه‌لی کوردستان ماوه‌ی 14 مانگه تێسته test وسه‌ربه‌مه‌کته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه له‌سلێمانی به‌رنامه‌کانی په‌خش ده‌کات وبڕیاره که‌ناڵێکی خه‌به‌ری بێت هاوشێوه‌ی الجزیره.
نوسینگه‌ی لڤین: ئه‌وروپا
ئه‌نجامدانی :کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
شوێنی بڵاوکراو : گۆڤاری لڤین ژماره 55 ده‌رچوی رۆژی 15 ی ئابی 2007
ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان 2008.08.21