له‌په‌راوێزی هاوپه‌یمانیه‌تی یه نوێیه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتیدا ..!؟
* هه‌تامه‌ترسی هه‌بێت له‌سه‌رکوردستان،ینک وپدک له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان وئێراقدا به‌لیستی هاوبه‌ش داده‌به‌زن.
* ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌هه‌نده‌ران بۆ ده‌نگی نه‌دا ..؟!
گه‌لی کورد له‌باشوری کوردستان، وه‌ک گه‌لێکی سته‌مبه‌ش له‌پێناوده‌سته‌به‌رکردنی، ئاوات، و ئامانج و خه‌ونه‌کانی، گه‌لێک تێکۆشاوه، له‌وپێناوه‌شدا، به‌چه‌ندین شێواز‌و جۆر له‌قۆناغ وهه‌گبه‌ی جودا، زۆرێکی ئه‌و ئاوات و ئامانجانه‌ی به‌ڕێگه‌ی شه‌ڕ وکوشتار به‌ده‌ستی هێناون ،که‌مێکیشی به‌دانوستان وگڤتوگۆ به‌چنگی که‌وتون، هه‌تاوه‌کو به‌رله‌ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس وکه‌وتنی دیماگۆیه‌تی ئه‌وڕژێمه جگه له‌و دووئه‌ڵته‌رناتیڤ ودیڤاگتۆیه، بۆبه‌ده‌ست هێنانی ماف شتێکی ئه‌وتۆی له به‌ر‌ده‌ستنه‌بووه.
ـ به‌ڵام ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق وکوردستان له‌ساڵی 2005 به‌دواوه، به‌ده‌ستپێکی قۆناغ و ئه‌زمونێکی نوێی تێکۆشان وماف به‌چنگ که‌وتن بانسێنین وئه‌نجام وکاردانه‌وه‌کانیشی به‌شێوه‌یه‌کی دیکه له‌ئاینده‌ی فه‌ڕمانڕه‌وای سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان مامه‌ڵه پێبکه‌ین .
* کورد به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا:
مه‌به‌ست له‌قۆناغی پاش سه‌دام حسێن،و پێ‌خستنی ئه‌مریکا له‌ناوهاوکێشه‌ی سیاسی ئێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئه‌زمونێکی نوێ‌دا خۆی ده‌بینێت ، بۆهه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ماتریاڵ وته‌داعیاتی ئه‌م قۆناغه نوێیه، پێویستی به به‌دواچوون وکاری ڕێکخراو وجدی تر هه‌بووه و هه‌یه، به‌تایبه‌ت وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا له‌میژووی خه‌باتی کۆن ونوێی کورد له‌باشور ئه‌مه یه‌که‌مین جاره به‌میکانزمێکی ترجودا له‌پێشه‌کانی وله‌ڕێگه‌ی (پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وده‌نگدانی نهێنی،نیمچه‌ئازاد )ماف به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ـ گه‌رقسه‌یه‌کی پێشوه‌ختیش له‌سه‌رسه‌رجه‌م پرۆسه‌که‌وهه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق بکه‌ین،وله‌وڕاونگه وگۆشه‌نیگایه‌وه ته‌ماشای بکه‌ین که‌له‌پاش ڕووخانی فه‌رمانڕه‌وای 35 ساڵه‌ی دیکتاتۆرییه‌ت هاتۆته بوون ئه‌وه‌نده‌ی من له‌نزیکه‌وه لێێ به‌ئاگام وێڕای هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو که‌م وکورتی وخه‌وش و ناڕێکیانه له‌کاتی ئه‌نجامدان و پاش، ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانیش ئه‌کرێت بڵێن تا ئه‌ندازه‌یه‌ک، سه‌رکه‌وتنی باشی به‌خۆوه دیوه.
ئه‌وه‌ی که‌لێره‌دا ئه‌مانه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌ین ئه‌و ئیدامه‌دانه‌یه به‌خه‌وش وکه‌م وکورتیه‌کان وبوونیان به‌ستراتیژی کارکردن بۆداهاتوویه‌کی نادیار…..گوتاروپه‌یمانی (هاوپه‌یمانیه‌تی یه‌کێتی وپارتی به‌یه‌ک لیست له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که ئه‌مڕۆخه‌ریکه ده‌بێته‌په‌یمانێک له‌ژێرناوی(په‌یمانی شه‌ره‌ف) به‌ده‌رله‌وه‌ی که‌ترسی دروستکردنی دیکتاتۆری بچوک ده‌هێنێته کایه‌وه،خۆی له‌خۆشیدا ئه‌کرێت به‌خه‌ونی سه‌ر له‌نوێ یه‌گرتنه‌وه‌ی باڵه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوبنێن ! ….. ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تی ه ئه‌گه‌ر بۆ ناوخۆی حیزبه یه‌گرتوه‌کان هه‌نوکه قازانجی پێگه‌یاندبێت ئه‌وا له‌سه‌رئاستی شه‌قامی کوردی وڕای گشتی ئه‌م یه‌کگرتنه زیانی پێده‌گه‌ێنێت.
باکه‌مێک بگه‌ڕینه‌وه بۆدوواوه بۆزه‌مه‌نی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان، وگوزه‌رێکی خێرا به‌ئه‌نجامه‌کان بکه‌ین هه‌مووان ئه‌زانین که‌لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستان له‌سه‌رجه‌م جه‌وله‌کانی هه‌ڵبژاردن که‌نه‌یتوانیوه زیاترله‌وڕیژه‌یه له‌کورسییه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات هۆکه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وسه‌ره‌کی به‌شداری نه‌کردنی هاوڵاتی کوردبووه له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. لێره‌دا ئه‌بێت چه‌مک و خه‌سڵه‌تی به‌شدارینه‌کردن و بوون به‌ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌مه‌ی ڕێگرتن له‌یه‌ک جیابکه‌ینه‌وه، مه‌به‌ست له‌به‌شداری نه‌کردن به‌مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی (ئیمتیناع، ومانگرتنی سیاسی) (نه‌چوون به‌ره‌و پیری سندوقه‌کانی ده‌نگدان ) تائه‌ندازه‌ی دژایه‌تی کردن و قبوڵنه‌کردنی لیسته کاندید کراوه‌کان. ڕێگرتنیش خه‌سڵه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه که‌نه‌یارو ناحه‌زو بارودۆخی ئه‌منی ڕێگریت بۆدروست بکات که‌تۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌که‌یت، گه‌وره‌ترین پرسیار که‌ڕووبه‌ڕووی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تی یه درێژکراوه ده‌بیته‌وه ئه‌وه‌یه، که‌ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر کوردستان نه‌ماو زه‌روره‌تێک نه‌ما که‌چیدی یه‌کێتی وپارتی هاوپه‌یمان بن و له‌پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی شه‌ره‌ف و هه‌ریه‌ک به‌لیستی جیابه‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن تاچه‌ند ئه‌نجامه‌کانیان پێ قبوڵده‌کرێت ..!؟ ، تاچه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، که به‌دۆڕاندنی یه‌کێکیان جارێکی تر سه‌نگه‌ر له‌یه‌کبگرن وده‌ستبکه‌نه‌وه به‌شه‌ڕو کوشتار…؟!
بۆوه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌و له‌مه‌ڕ بۆچوونی شه‌قامی کوردی وتێڕوانینی له‌مه‌ڕ سیاسه‌تی یه‌کگرتن و به‌شداریکردن له‌هه‌ڵباژردندا، ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌نمونه ده‌هێنینه‌وه.که‌پێشتر له‌به‌دواداچونێکی مه‌یدانیدا له‌مه‌ڕ به‌شداریکردن ونه‌کردنی ڕاکانمان به‌چنگ که‌وتوون.
- ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌نمونه:
یه‌که‌م :
ئه‌وتێفکرینه پاڵپێوه‌نه‌رانه‌ی که‌بووه هۆی به‌شداری نه‌کردنی به‌شێک له‌ڕه‌وه‌ندی کوردی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
ـ به‌شداری ناكه‌م له‌هه‌ڵبژاردنێك ،كه‌یه‌كێتی وپارتی تیایدا پێشڕه‌وبێت !؟
ـ باوه‌ڕم به‌هیچیان نه‌ماوه. ناچم بۆده‌نگدان
ـ هه‌مووی بۆگیرفان پڕكردنه‌و هیچی تر
ـ پێشوه‌خت دانراوه كه‌كێ ده‌ربچێت ، به‌ده‌نگی من هیچ له‌مه‌سه‌له‌كان ناگۆڕێت ؟!
ـ كه‌ركوكمان فرۆشراوه تازه‌به‌تازه‌به‌قسه‌ی سه‌ركرده‌كانمان ناگه‌ڕیته‌وه،من بۆیه به‌شداری ناكه‌م ،بۆیه ده‌نگ ناده‌م چونكێکم كه‌ركوكمان له‌ده‌ست داوه !؟
ـ به‌شداری كردنم خیانه‌ته له‌خوێنی پاكی شه‌هیدان و له‌وڕێبازه‌ی كه‌ئه‌وان سه‌رده‌مانێك بۆی تێكۆشان ؟! وگیانیان بۆی فیدا كرد.
ـ ده‌نگ بده‌م به‌كێ ….. ؟ به‌شه‌ڕكه‌رانی شه‌ڕی ناوخۆ! یان به‌ئاشتی بووانی ناچاری.!
ـ من هیچم نه‌ماوه له‌كوردستاندا تابچم لێره‌وه ده‌نگی بۆبده‌م ….. كوردستان بۆمن هاوینه‌هه‌وارێكه گه‌رنه‌شمێنێت گرنگ نی یه …… ؟!
ـ خۆمن تازه‌ئه‌رزه ه‌رناگرم.! موچه‌ی خانه‌نشینیشم پێنابڕێت.بائه‌وانه‌بچن ده‌نگ بده‌ن که ئه‌رزه وه‌رده‌گرن وله‌هه‌ردوولا مه‌عاشی خانه‌نشینیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.!
دووهه‌م:
ئه‌و سونبولانه‌ی كه‌بونه هۆی به‌شداری كردنی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا:
ـ باوه‌ڕم به‌سه‌ركردایه‌تی كوردی هه‌یه،له‌هێنانه‌دی مافه چاره‌نوسسازه‌كان ،بۆگه‌لی کورد.
*(1) به‌تایبه‌ت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.وشه‌خسی مامجه‌لال.
ـ ده‌نگی من وتۆیه كه‌ده‌توانێت ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆنه‌وه‌كانی داهاتومان ده‌سته‌به‌ر بكات.
ـ به‌ده‌نگدانمان كوردیه‌تی كه‌ركوك ده‌سه‌لمێنین و‌عروبه‌تیشی پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه
ـ به‌شداری كردنم هێنانه‌دی خه‌ون وئامانجی شه‌هیدانه، *(2) ده‌نگم ده‌نگی ئه‌و منداڵانه‌یه كه‌له‌سكی دایكیان زینده به‌چاڵكران و ئه‌نفال كران
ـ ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ئاشتی بووانی شه‌ڕی ناوخۆ بۆیه‌كخستنه‌وه‌ی ئیداره وهه‌بوونی یه‌ك هه‌رێم ویه‌ك حكومه‌ت ویه‌ک سه‌رۆک
ـ ده‌نگ ده‌ده‌م بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان وله‌وێ به‌خۆشگوزه‌رانی بژیم نه‌ک له وڵات و کۆمه‌ڵگایه‌کی نامۆی هه‌نده‌ران سه‌ربنێمه‌وه.
له‌م تێفکرین وپاڵپێوه‌نه‌رانه وزۆرێكی تریش به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌خۆ بوونه هۆکاروپاڵپشت بۆ به‌شداری كردن ونه‌کرده‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌مه‌له‌كاتێكدا گه‌ر هیچ كام له‌به‌شداربووه‌كان له‌مانای دیموكراسیه‌ت وژیان له‌سێبه‌ری حكومه‌تی ماف،و یاسا‌و فره‌ڕه‌نگی تێنه‌گه‌یشتبێتن !؟ ئه‌وا‌تاڕاده‌یه‌كی زۆر له به‌شداربووان به‌حه‌ماسێكی سیاسی به‌شداربوون، مه‌به‌ستیشم له‌حه‌ماسی سیاسی هه‌ست بزواو، تێگه‌یشتنێكی كه‌م وبه‌شداری کردنێکی به‌هێز. گه‌وره‌یی ئه‌م دوودژه بۆچوونه له‌وه‌دایه كه به‌تێگه‌یشتنێكی زۆربه‌شداری كردنێكی لاوازوكه‌می لێبێته‌وه، گه‌رتێنه‌گه‌یشتن له‌چه‌مکه‌کانی ژیانی مه‌ده‌نی ودیمۆکراسی،ئازادی ببێته خه‌سڵه‌تێک بۆ به‌شداربوونی گوندنشینێكی كوردستان ،ئه‌ی بۆچی زۆرتێگه‌یشتنی مۆدێرن پێشکه‌وتوخوازێکی ژیا‌و له،که‌شی دیموکراسی خوازی هه‌نده‌ران خه‌سڵه‌تی به‌شداری نه‌کردنی لێبێته‌وه ؟…. ،ئایا به‌شداری نه‌کردنه ته‌نها تۆراندوزویربونێکی کاتی (باوک ومنداڵ ) بوو ؟ داخۆ مه‌سه‌له‌ی تۆراندن له‌هه‌ر كامێك له‌پارته كوردیه‌كان ئه‌وه‌نده هه‌ڵده‌گرێت ،كه‌به‌شدارنه‌بیت له‌دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆت ؟! ئایا بێجگه له‌دابڕان و به‌رگرتن له‌به‌شداری کردنی هاوڵاتی کورد له‌هه‌نده‌ران هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی تری پێیه بۆچاره‌سه‌ر ؟ ده‌سه‌ڵاتی کوردی چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌سڵه نوێ یه مامه‌ڵه ده‌کات ؟ نه‌وه‌ی مانگرتو له‌به‌شداریکردن وهه‌ڵنه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه نوێ یه، پێوه‌ری نیشتیمانیه‌تی له‌م هاوکێشه‌یه‌دا چۆنه ئایا له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتودا ده‌نگدان به‌لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئه‌رکی سه‌ره‌کی هاونیشتیمانی بوونمانه.. ؟! ئه‌م پرسیارانه‌یه ده‌مه‌وێت لێره‌دا بیوروژێنم تابگه‌ینه ئه‌نجامێكی وه‌ها كه‌بتوانین له‌ڕێگه‌یه‌وه بنه‌مایه‌کی نوێ بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌نده‌ران وکوردستان به‌تایبه‌ت و(هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵات ) به‌گشتی ده‌ستنیشان بکه‌ین و له‌پاڵیشیدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی ترمان بۆستراتیژو خه‌ونی کۆنی یه‌کگرتنه‌وه‌ی پارتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی هه‌بێت…!
گه‌ر بڕوانیینه هۆكاره‌كانی به‌شداری نه‌كردنی كوردێك له‌هه‌ڵبژاردندا له‌كۆی ئه‌وڕاو ڕیایه‌ڵپرسی یه گشتی یه‌ی كه‌له‌سه‌رئاستی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ئه‌وروپا کراوه تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه‌هیچ کامی هۆکانی دابڕان توندڕه‌وی(به‌مانای تێکدان ) تیا به‌دی ناکه‌یت به‌پێچه‌وانه ڕه‌نگه به‌شداری نه‌كردنی به‌عسی یه‌كی شکست خواردوو یاخود بیردژێک ناچاره بۆداکۆکی کردن له‌سه‌رچه‌مکی(نه‌خێر بۆ دیموکراسیه‌ت) به‌شدارنه‌بێت بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ش تێك بدات، له‌خراپترین حاڵه‌تدا خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه یاخود له‌باشترین حاڵه‌تیشدا هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌کارتۆنی ناوده‌بات . به‌ڵام خۆئه‌م به‌کارتۆنی وه‌سفکردنه‌ی ئه‌نجامه‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ناو تێفکرینه کوردیه‌که‌شدابه‌دی ده‌کرێت … هاوكات بنه‌ماكانی به‌شداری نه‌كردنی هاوڵاتی کورد له‌سه‌ربنه‌مای داخوازی گشتی له‌سیاسه‌ت به‌نده ….ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتی کورد یپێشوه‌خت وڵامی به‌ده‌سته‌وه بوایه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌پێیان وایه به‌شداری نه‌كردن باشتره له‌كردن وموماره‌سه‌کردنی مافی ده‌نگدان،به‌ڵام له‌ئه‌مڕۆدا نه‌ک هه‌ر وه‌ڵامی پێ نییه بگره ،به‌وپه‌ڕی له‌خۆڕازی بوون پێ له‌سه‌ر خراپترکردنی ڕای گشتی به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات داگرتوه به‌ڕای زۆرێک له‌چاودێره‌سیاسییه‌کان به‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌وهاوپه‌یمانیه‌تی یه نوێیه ،باره‌که ئاڵۆزترده‌کات و له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوشدا زه‌بری گه‌وره‌ی به‌رده‌که‌وێت.
* هه‌ڵبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌گشتی وپارتی ویه‌کێتی به‌تایبه‌ت له‌هاوپه‌یمانیه‌تی یه نوێکه‌دا کار له‌سه‌رئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌به‌دیلی باشترله‌وان له‌ئه‌مڕۆی (گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت)له‌کوردستان به‌دی ناکرێت ،(خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ده‌نگ نه‌دات به‌یه‌کێتی وپارتی) ،ناچار یه‌کگرتوی ئیسلامی وپارته ئیسلامی یه توندڕه‌وه‌کان،له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنن ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاکی کوردی‌دا نی یه، به‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان ودؤراندنی یه‌کێتی وپارتی نائارامی ده‌که‌وێته کوردستان ،بۆیه‌تاکی کوردهیچ ڕێگایه‌کی تری بۆنه‌ماوه،جگه‌له‌وه‌ی که‌له‌جه‌وله‌کانی داهاتودا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن کرا،جگه‌له‌م دووزلهێزه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی کوردی ده‌نگ به‌هیچ لایه‌نێکی تربدات به‌ڵام ئاخۆده‌سه‌ڵاتی کوردی هیچ سودێکی له‌ئه‌زموونی تورکیای هاوسێ وه‌رگرت کاتێک که‌پارتێکی وه‌ک پارتی عه‌داله‌تی تازه هه‌ڵکه‌وتووی موحافیزکار (له‌نێوگۆڕه‌پانی ململانێ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکایدا ته‌واوی پێوه‌رو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تورکیا له‌شه‌وڕۆژێکداگۆڕی.
* ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌هه‌نده‌ران .. له‌ئاخاوتنه‌کانیاندا کاربۆبوون به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانیه‌تی یه‌کێتی وپارتی خۆش ده‌که‌ن … له‌هه‌رهه‌ڵبژاردنیک له‌ئێستایان له‌داهاتودا ئاماده‌نین بچن بۆده‌نگدان به‌ڕای زۆرێک له‌کورده‌کانی هه‌نده‌ران ئه‌گه‌رجاران بۆنه‌وه‌ی یه‌که‌می کۆچکردوو یه‌كێك له‌هۆكانی هه‌بوونیان له‌تاراوگه ئه‌وباره ناهه‌مواره بووبێت كه‌سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی هێنابوویانه ئاراوه. ئه‌وابۆ نه‌وه‌ی پاش شه‌ڕی ناوخۆ خراپی باری ئابووری تاک وهه‌بوونی گه‌نده‌ڵی وناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هانده‌رو فاکته‌ری هه‌بوونیانه له‌هه‌نده‌ران. به‌ڕای ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ئه‌وروپا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستان نه‌ی توانی خه‌ونه ناسیونالیزمه‌کانی تاک له‌لای ڕه‌وه‌ندی کوردی شیرین بکات، ڕاسته‌گه‌ربڵێن خه‌ونه‌شیرینه‌کانی تاڵ کردوه‌و له‌وباره‌یه‌وه شکستی به‌خه‌ۆدیوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕایه گه‌یشتبێته ده‌سه‌ڵات به‌م پێیه پێوه‌ره‌كانی كوردایه‌تی ولافی نیشتیمانیه‌تی له‌به‌ر دیدی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ئاقارێکی تردا ده‌ڕوات …ئه‌و به‌شداری نه‌کردنه بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خۆی له‌قاڵب و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تردا ده‌بینێته‌وه
به‌پێی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت كه‌به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه‌له‌بنکه‌کانی ناونوس وده‌نگدانه‌کان،له‌وڵاتانی ئه‌وروپا
ـ *(3) ڕێژه‌ی به‌شداری كردنی ئه‌وكوردانه‌ی كه‌بێ مۆڵه‌تن زیاتربوه له‌وكوردانه‌ی كه‌هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپین ئه‌مه‌ش له‌هه‌ندێك له‌بنكه‌كانی ده‌نگ دانی (دانیمارك ،سوێد ،ئه‌لمانیا)به‌زه‌قی ئه‌م دیارده‌یه ده‌که‌وته به‌رچاوئه‌مه له‌كاتێكدایه‌كه ئه‌وكورده‌ی كه‌بێ مۆڵه‌ته به‌چاکبوونی بارودۆخه‌كه، وهه‌بوونی ئارامی له‌کوردستاندائه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (په‌ناهه‌نده‌ی بێ مۆڵه‌ت) بۆ كوردستان وده‌ركردنی له‌به‌هه‌شته درۆكه زیاتر ده‌بێت.پرسیاره‌که لێره‌دایه‌هه‌ڵوێستی ئه‌وده‌نگده‌ره چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌زۆر گه‌ڕینرایه‌وه کوردستان ،ئایا به‌هه‌مان زه‌وق و ئاماده‌گی هه‌نده‌ران ڕوو له‌سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌کات یان ئه‌مجاره خۆی لێ به‌دوور ئه‌گرێت تائاستی نه‌فره‌ت لێکردن؟!
ـ له خاڵێكی تری به‌رچاوكه‌وتوو که‌ڕۆڵی بینی له‌مانگرتن ونه‌چوون به‌پیرده‌نگدان نه‌بونی هۆشیاری نیشتیمانی بوو،به‌شیکی به‌هۆی ناوبانگی خراپی کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوه‌کوردیه‌کان،به‌شیکیشی له‌ئه‌ستۆی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ومیدیای بینراوو بیستراو که‌نه‌ی توانی به‌وردی، له‌که‌سیه‌تی تاکی کورد له‌هه‌نده‌ران بپێچێته‌وه و بچێته بنج وبناوان وناخی ده‌نگده‌ران، خۆئه‌گه‌رده‌نگی فه‌رهاد سه‌نگاوی، به‌نمونه وه‌ربگرین که‌به‌ئه‌فسانه‌ی له‌جۆشدانی ته‌زوه حه‌ماسی یه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مرۆ وخه‌باتی دوێنێ شاخ ده‌ژمێڕێت … کاریگه‌رێکی ڕاسته‌وخۆ و پۆزه‌تیڤی هه‌بووبێت له‌ڕاپێچکردنی بیروهۆشی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆسندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان، ئه‌وا له‌سه‌رئاستی ده‌روه‌ی کوردستان وبه‌تایبه‌ت له‌ئه‌وروپا هێنده‌کاری گه‌رنه‌بوو،به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و گوتاره حاماسییانه به‌نێگه‌تیڤ وبه‌زیانی سندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌هه‌نده‌ران ته‌واوبوو. به‌ڵام په‌شیمان بوونه‌وه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی فه‌رهاد له‌ڕێگه‌ی سێدکه‌ی بۆکه‌رکوک هێنده‌ی تر چه‌مکی به‌شداری نه‌کردن و(موقاتطعه) ی له‌هه‌نده‌ران سه‌قامگیرکرد.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار ویارمه‌تیده‌ربۆخوێندنه‌وه‌ی بابه‌ت
– (1)كوردستان پۆست که‌به‌درێژایی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌دژی پرۆسه‌ی به‌شداریکردنی کورد بووه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌به‌رواری 14_11 تا21_11 2005 له‌ماڵپه‌ره‌که‌یاندا پرسیارێكی بڵاوكردبوه‌وه كه‌ئه‌مه ده‌ق و ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی
بڕوات به‌بارزانی، تاله‌بانی هه‌یه؟
%50.3 بڕوام به‌تاله‌بانی هه‌یه
%38.7 بڕوام به‌بارزانی هه‌یه
%9،5 بڕوام به‌که‌سیان نییه
% 1،5 نازانم
ئه‌مڕۆکه بۆجارێکی تر (کوردستان پۆست) له‌به‌رواری 070707 ڕاپرسیه‌که‌ی له‌مه‌ر ڕابه‌رانی یه‌کێتی وپارتی بڵاوکردۆته‌وه لێره‌دا به‌مه‌به‌ستی به‌راوردکردن ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌خه‌ینه‌ڕوو
کام له‌م دووانه به‌سه‌رکرده ده‌زانیت؟
به‌ڵی جه‌لال تاڵه‌بانی %24
به‌ڵی مه‌سعودبارزانی %18
ئه‌وان سه‌رکرده‌ی من نین %58
کۆی گشتی ده‌نگ 1195 تاکاتژمێر 12ی نیوه‌شه‌وبه‌کاتی ئه‌وروپا
به‌پێێ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ڕاپرسی یه له‌ئه‌مڕۆدا به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌کانی له‌نزیکه‌ی 2 ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر بڕواومتمانه به‌هه‌ردوو سه‌رکرده خۆی له‌ڕێژه‌ی %42 ده‌بینێته‌وه، له‌کاتێکدا له‌ساڵی 2005 دا بڕوابوون به‌سه‌رکرده‌زانی خۆ به‌هه‌ر دووسه‌رکرده که %89 ی پێکده‌هێنا.
-* (2) ئه‌مه گوته‌ی ده‌نگده‌رێکی کوردبوو له‌چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌ت له‌شاری له‌نده‌ن له‌یه‌که‌م ڕۆژی ده‌نگداندا
– *(3) له‌شاری یۆتۆبۆری سویدی كه‌دووه‌م شاری گه‌وره‌ی سویده وبنكه‌ی ناونوس وده‌نگدانی تیابووه، ئه‌وه‌به‌دی كرا كه‌ڕێژه‌ی به‌شداری كردنی كورده‌خاون ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدی كه‌متربوه له‌وكوردانه‌ی كه‌بێ مۆڵه‌تن، به‌هه‌مان شێوه له‌كۆبنهاگن كه‌بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌نگدانی دانیمارک بوو .ئه‌مه‌ش به‌ڕه‌چاوکڕدنی ژماره‌ی په‌ناهه‌نده له‌وڵاتان
– هه‌ندێك له‌كورده‌كانی دانیمارك له‌ئه‌نجامی گرانی هاتوچۆ و دووریان له‌بنكه‌ی ناونوس كردن له‌یه‌که‌م هه‌ڵبژاردندا که‌مترله‌به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان ئاماده‌بوون ، بۆیه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی دووه‌م وسێهه‌م حکومه‌تی دانیمارکی،له‌سه‌ربوجه‌ی ده‌وڵه‌ت خه‌رجی هاتوچۆی بۆ ده‌نگده‌ران ئاماده کردبوو.
– له‌ئوستورالیا به‌شداریه‌كی به‌رفراوانی مه‌سیحیه‌كانی تیابه‌دی كرا….وله‌هه‌ندێك بنكه‌له‌كورد زیاتریان ده‌نگ به‌ده‌ست هێنا،به‌ڵام ئه‌م به‌شداریکردنه به‌هۆی هه‌بوونی زیاترله‌لیستێک ده‌نگه‌کان په‌رشبوون و،ئه‌وخه‌ونانه‌یان نه‌هێنایه‌بوون که مه‌سیحییه‌کان خوازیاری هاتنه‌بوونیان ده‌کرد. و له‌ناو په‌رله‌مانی ئیراقیدا ته‌نها ئه‌مڕۆکه (1) کورسیان به‌چنگ که‌وت
– پێویسته ئاماژه‌به‌هاتنی كورده‌كانی نه‌رویج بۆ ناونوسكردن وده‌نگدان له‌سوید بکرێت ..له‌کاتێکدا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌کورده‌کانی دانیشتوی سوید ئاماده‌ی پرۆسه‌که نه‌بوون،
– خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران ،به‌شداری کردنی(سه‌رۆک خێزان) باوک ودایکی تیا به‌دی کرا،گه‌نج له‌خواردایک وباوک له‌خێزان وکۆمه‌ڵدا که‌متر ده‌رده‌رکه‌وتن.به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌سه‌رئاستی ناوخۆی کوردستان به‌شداری کردنی خوێندکاری زانکۆی سلێمانی له‌گوند نشینه‌کان که‌متربوو.
ـ له‌م به‌دواداچونه‌دا زۆرجارتوشی ئه‌وه‌ده‌بووم که‌به‌شدارنه‌بویه‌ک داوای ڕه‌هایه‌کی ته‌واوی ده‌کرد له ئازادی و دیموکراسی ، ئه‌زمونی سڤیلی ئه‌وروپاش له‌هه‌مووگفتوگۆکان ئاماده‌بوو. له‌کاتێکدانه‌یان ده‌زانی که‌ئه‌وروپای ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می مامه‌ڵه‌کردنێکی زۆره له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کانی ماف و دیموکراسیه‌ت .
ـ ده‌نگه‌کانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان لیستی 130 ده‌روه‌ی ئێراق 79504 رێژه‌ی ده‌نگ له‌کۆی گشتی ده‌نگ %3.65 هه‌ڵبژاردنه‌کانی 30ی جانیوه‌ری 2005
ـ ده‌نگه‌کانی لیستی 730 بۆنوێنه‌رایته‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی 15ی دیسێمبه‌ری 2005 ده‌ره‌وه‌ی وڵات 176361 ده‌نگ
شوێنی بلاوکراو : سایتی سبه‌ی 2007.08.29